< سەرژمێری 2 >

هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 1
Then the LORD said to Moses and Aaron:
«با نەوەی ئیسرائیل، هەریەکە لەژێر بەیداخەکەی خۆی، بە لافیتەکانی بنەماڵەکانیانەوە چادر هەڵبدەن، ڕووەو چادری چاوپێکەوتن و دەوروبەری.» 2
“The Israelites are to camp around the Tent of Meeting at a distance from it, each man under his standard, with the banners of his family.
لەلای ڕۆژهەڵات، هۆزی یەهودا ڕووەو خۆر هەڵاتن لەژێر بەیداخی ئۆردوگاکەیان بەگوێرەی لەشکرەکانیان چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی یەهوداش نەحشۆنی کوڕی عەمینادابە. 3
On the east side, toward the sunrise, the divisions of Judah are to camp under their standard: The leader of the descendants of Judah is Nahshon son of Amminadab,
ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش حەفتا و چوار هەزار و شەش سەد کەسە. 4
and his division numbers 74,600.
پاشان هۆزی یەساخار لەتەنیشتیانەوە چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی یەساخاریش نەتەنێلی کوڕی چوعەر. 5
The tribe of Issachar will camp next to it. The leader of the Issacharites is Nethanel son of Zuar,
ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش پەنجا و چوار هەزار و چوار سەد کەسە. 6
and his division numbers 54,400.
پاشان هۆزی زەبولون دێت، سەرۆکی نەوەی زەبولونیش ئەلیابی کوڕی حێلۆنە. 7
Next will be the tribe of Zebulun. The leader of the Zebulunites is Eliab son of Helon,
ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش پەنجا و حەوت هەزار و چوار سەد کەسە. 8
and his division numbers 57,400.
هەموو پیاوانی دانراویش لە ئۆردوگای یەهودا، بەگوێرەی لەشکرەکانیان سەد و هەشتا و شەش هەزار و چوار سەد کەسن، یەکەمن لە بەڕێکەوتندا. 9
The total number of men in the divisions of the camp of Judah is 186,400; they shall set out first.
لەلای باشوور، هۆزی ڕەئوبێن لەژێر بەیداخی ئۆردوگاکەیان بەگوێرەی لەشکرەکانیان چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی ڕەئوبێنیش ئەلیسوری کوڕی شەدیئورە. 10
On the south side, the divisions of Reuben are to camp under their standard: The leader of the Reubenites is Elizur son of Shedeur,
ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش چل و شەش هەزار و پێنج سەد کەسە. 11
and his division numbers 46,500.
پاشان هۆزی شیمۆن لەتەنیشتیانەوە چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی شیمۆنیش شەلومیێلی کوڕی چووریشەدایە. 12
The tribe of Simeon will camp next to it. The leader of the Simeonites is Shelumiel son of Zurishaddai,
ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانی پەنجا و نۆ هەزار و سێ سەد کەسە. 13
and his division numbers 59,300.
پاشان هۆزی گاد دێت، سەرۆکی نەوەی گادیش ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێلە. 14
Next will be the tribe of Gad. The leader of the Gadites is Eliasaph son of Deuel,
ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش چل و پێنج هەزار و شەش سەد و پەنجا کەسە. 15
and his division numbers 45,650.
هەموو پیاوانی دانراویش لە ئۆردوگای ڕەئوبێن، بەگوێرەی لەشکرەکانیان سەد و پەنجا و یەک هەزار و چوار سەد و پەنجا کەسن، دووەمن لە بەڕێکەوتندا. 16
The total number of men in the divisions of the camp of Reuben is 151,450; they shall set out second.
ئینجا چادری چاوپێکەوتن، ئۆردوگای لێڤییەکان لەناوەندی ئۆردوگاکان بەڕێ دەکەوێت، چۆن چادر هەڵدەدەن بە هەمان شێوە بەڕێ دەکەون، هەریەکە و لە شوێنی خۆی لەژێر بەیداخەکەی. 17
In the middle of the camps, the Tent of Meeting is to travel with the camp of the Levites. They are to set out in the order they encamped, each in his own place under his standard.
لەلای ڕۆژئاوا، هۆزی ئەفرایم لەژێر بەیداخی ئۆردوگاکەیان بەگوێرەی لەشکرەکانیان چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی ئەفرایمیش ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهودە. 18
On the west side, the divisions of Ephraim are to camp under their standard: The leader of the Ephraimites is Elishama son of Ammihud,
ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانی چل هەزار و پێنج سەد کەسە. 19
and his division numbers 40,500.
پاشان هۆزی مەنەشە لەتەنیشتیانەوە دێت، سەرۆکی نەوەی مەنەشەش گەمالائیلی کوڕی پەداهچوورە. 20
The tribe of Manasseh will be next to it. The leader of the Manassites is Gamaliel son of Pedahzur,
ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانی سی و دوو هەزار و دوو سەد کەسە. 21
and his division numbers 32,200.
پاشان هۆزی بنیامین دێت، سەرۆک بۆ نەوەی بنیامینیش ئەبیدانی کوڕی گدعۆنییە. 22
Next will be the tribe of Benjamin. The leader of the Benjamites is Abidan son of Gideoni,
ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش سی و پێنج هەزار و چوار سەد کەسە. 23
and his division numbers 35,400.
هەموو پیاوانی دانراویش لە ئۆردوگای ئەفرایم، بەگوێرەی لەشکرەکانیان سەد و هەشت هەزار و سەد کەسن، سێیەمن لە بەڕێکەوتندا. 24
The total number of men in the divisions of the camp of Ephraim is 108,100; they shall set out third.
لەلای باکوور، هۆزی دان لەژێر بەیداخی ئۆردوگاکەیان بەگوێرەی لەشکرەکانیان چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی دانیش ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدایە. 25
On the north side, the divisions of Dan are to camp under their standard: The leader of the Danites is Ahiezer son of Ammishaddai,
ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش شەست و دوو هەزار و حەوت سەد کەسە. 26
and his division numbers 62,700.
پاشان هۆزی ئاشێر دێت، لەتەنیشتیانەوە چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی ئاشێریش پەگعیێلی کوڕی عۆخرانە. 27
The tribe of Asher will camp next to it. The leader of the Asherites is Pagiel son of Ocran,
ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش چل و یەک هەزار و پێنج سەد کەسە. 28
and his division numbers 41,500.
پاشان هۆزی نەفتالیش دێت، سەرۆکی نەوەی نەفتالیش ئەحیڕەعی کوڕی عێینانە. 29
Next will be the tribe of Naphtali. The leader of the Naphtalites is Ahira son of Enan,
ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەسە. 30
and his division numbers 53,400.
هەموو پیاوانی دانراویش لە ئۆردوگای دان سەد و پەنجا و حەوت هەزار و شەش سەد کەسن، لەژێر بەیداخەکانیان لە کۆتاییدا بەڕێ دەکەون. 31
The total number of men in the camp of Dan is 157,600; they shall set out last, under their standards.”
ئەوانە تۆمارکراوەکانی نەوەی ئیسرائیلن بەگوێرەی بنەماڵەکانیان. هەموو تۆمارکراوان لە ئۆردوگاکان بە لەشکرەکانیانەوە شەش سەد و سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجا کەسن. 32
These are the Israelites, numbered according to their families. The total of those counted in the camps, by their divisions, was 603,550.
بەڵام لێڤییەکان لەنێوان نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 33
But the Levites were not counted among the other Israelites, as the LORD had commanded Moses.
جا نەوەی ئیسرائیل بەگوێرەی هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، ئاوایان کرد، ئاوا لەژێر بەیداخەکانیان چادریان هەڵدا و ئاوا بەڕێکەوتن، هەریەکە بەگوێرەی خێڵەکەی خۆی لە بنەماڵەکەی. 34
So the Israelites did everything the LORD commanded Moses; they camped under their standards in this way and set out in the same way, each man with his clan and his family.

< سەرژمێری 2 >