< سەرژمێری 18 >

یەزدان بە هارونی فەرموو: «تۆ و کوڕەکانت و بنەماڵەکەت ئۆباڵی ئەو گوناهانە هەڵدەگرن کە لە پیرۆزگا دەکرێت، تۆ و کوڕەکانت ئۆباڵی ئەو گوناهانە هەڵدەگرن کە لە کاهینیێتییەکەتان دەکرێت. 1
The LORD said to Aaron, “You and your sons and your fathers’ house with you shall bear the iniquity of the sanctuary; and you and your sons with you shall bear the iniquity of your priesthood.
هەروەها براکانت، هۆزی لێڤی، هۆزی باوکت، لە خۆت نزیک بکەوە، ئینجا بە تۆوە پابەند دەبن و پاڵپشتی تۆ و کوڕەکانت دەکەن لەبەردەم چادری پەیمان. 2
Bring your brothers also, the tribe of Levi, the tribe of your father, near with you, that they may be joined to you, and minister to you; but you and your sons with you shall be before the Tent of the Testimony.
ئەوان بەردەستی خۆت و هەموو کاروباری چادرەکە دەکەن، بەڵام لە قاپوقاچاغی پیرۆزگاکە و لە قوربانگاکە نزیک ناکەونەوە، نەوەک ئەوان و ئێوەش، هەمووتان بمرن. 3
They shall keep your commands and the duty of the whole Tent; only they shall not come near to the vessels of the sanctuary and to the altar, that they not die, neither they nor you.
پابەندت دەبن و بەرپرسیاریش دەبن لە پارێزگاری چادری چاوپێکەوتن لەگەڵ هەموو خزمەتی چادرەکە، هیچ کەسێکی دیکەش لێتان نزیک ناکەوێتەوە. 4
They shall be joined to you and keep the responsibility of the Tent of Meeting, for all the service of the Tent. A stranger shall not come near to you.
«بەڵکو ئێوە بەرپرسیار دەبن لە پارێزگاری پیرۆزگاکە و قوربانگاکە، تاکو جارێکی دیکە تووڕەیی نەیەتە سەر نەوەی ئیسرائیل. 5
“You shall perform the duty of the sanctuary and the duty of the altar, that there be no more wrath on the children of Israel.
من خۆم لێڤییەکانی براتانم لەنێو نەوەی ئیسرائیل هەڵبژارد و دامەوە ئێوە، بۆ یەزدان تەرخانکراون تاکو خزمەتەکەی چادری چاوپێکەوتن بەجێبگەیەنن. 6
Behold, I myself have taken your brothers the Levites from amongst the children of Israel. They are a gift to you, dedicated to the LORD, to do the service of the Tent of Meeting.
تەنها تۆ و کوڕەکانت لەگەڵت خزمەتی کاهینیێتی دەکەن، لەگەڵ هەموو ئەوەی پەیوەندی بە قوربانگاکە هەیە و ئەوەی لەناو پەردەکەیە دەپارێزن. کاهینیێتی پێدراوێکی تایبەت بە ئێوەیە و پێمداون و هەرکەسێکی دیکە ئەوەی لە پیرۆزگا نزیک بکەوێتەوە دەکوژرێت.» 7
You and your sons with you shall keep your priesthood for everything of the altar, and for that within the veil. You shall serve. I give you the service of the priesthood as a gift. The stranger who comes near shall be put to death.”
یەزدان بە هارونی فەرموو: «ئێستا من بەرپرسیاریێتی پێشکەشکراوەکان کە بۆ منی بەرز دەکەنەوە داومەتە تۆ، هەموو پێشکەشکراوە پیرۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل، دەیدەمە خۆت و کوڕەکانت وەک بەشە کاهینیێتیتان و بەشێکی چەسپاوە. 8
The LORD spoke to Aaron, “Behold, I myself have given you the command of my wave offerings, even all the holy things of the children of Israel. I have given them to you by reason of the anointing, and to your sons, as a portion forever.
ئەم بەشە بۆ تۆ دەبێت لە پێشکەشکراوە هەرەپیرۆزەکان ئەوەی لە ئاگر دەپارێزرێت. لە هەموو قوربانییەکانیان و هەموو پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵەیان و هەموو قوربانییەکانی گوناهیان و هەموو قوربانییەکانی تاوانیان کە بۆ منی دەهێنن، ئەو بەشە هەرەپیرۆزە بۆ تۆ و بۆ کوڕەکانتە. 9
This shall be yours of the most holy things from the fire: every offering of theirs, even every meal offering of theirs, and every sin offering of theirs, and every trespass offering of theirs, which they shall render to me, shall be most holy for you and for your sons.
وەک شتێکی هەرەپیرۆز دەیخۆیت، هەموو نێرینەیەک لێی دەخوات، بۆ تۆ پیرۆز دەبێت. 10
You shall eat of it like the most holy things. Every male shall eat of it. It shall be holy to you.
«ئەوەی لە بەخشین و قوربانی بەرزکردنەوەی ئیسرائیلییەکان بەلاوەدەنرێت، بۆ تۆیە. بەشێکی چەسپاوە داومەتە تۆ و کوڕ و کچەکانت. ئیتر هەموو کەسێک لە ماڵەکەت کە بەپێی ڕێوڕەسم پاکە لێی دەخوات. 11
“This is yours, too: the wave offering of their gift, even all the wave offerings of the children of Israel. I have given them to you, and to your sons and to your daughters with you, as a portion forever. Everyone who is clean in your house shall eat of it.
«باشترین زەیت و باشترین شەراب و باشترین دانەوێڵە، یەکەمین بەرهەمەکانیان کە بە یەزدانی دەدەن، من هەموویم داوەتە تۆ، 12
“I have given to you all the best of the oil, all the best of the vintage, and of the grain, the first fruits of them which they give to the LORD.
یەکەمین بەرهەمی هەموو شتێکی زەوییەکەیان کە بۆ یەزدانی پێشکەش دەکەن بۆ تۆ دەبێت، هەموو کەسێک لە ماڵەکەت ئەوەی بەپێی ڕێوڕەسم پاکە لێی دەخوات. 13
The first-ripe fruits of all that is in their land, which they bring to the LORD, shall be yours. Everyone who is clean in your house shall eat of it.
«هەموو تەرخانکراوێک بۆ یەزدان لە ئیسرائیل بۆ تۆ دەبێت، 14
“Everything devoted in Israel shall be yours.
هەر نۆبەرەیەکی سک کە پێشکەشی یەزدانی دەکەن لە مرۆڤ و لە ئاژەڵ، بۆ تۆ دەبێت، بەڵام پێویستە کوڕە نۆبەرەی مرۆڤ و نۆبەرە نێرینەی ئاژەڵی گڵاویش بکڕیتەوە. 15
Everything that opens the womb, of all flesh which they offer to the LORD, both of man and animal, shall be yours. Nevertheless, you shall surely redeem the firstborn of man, and you shall redeem the firstborn of unclean animals.
پێویستە لە تەمەنی یەک مانگییەوە بیانکڕیتەوە، نرخی کڕینەوەش پێنج شاقل لە زیو بەگوێرەی خەمڵاندنی شاقلی پیرۆزگا، کە بیست گێرایە. 16
You shall redeem those who are to be redeemed of them from a month old, according to your estimation, for five shekels of money, according to the shekel of the sanctuary, which weighs twenty gerahs.
«بەڵام پێویستە نۆبەرەی مانگا و مەڕ و بزن نەکڕیتەوە، ئەوان پیرۆزن و خوێنەکەیان بەسەر قوربانگاکەدا دەڕژێنیت و پیوەکەیان دەسووتێنیت، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 17
“But you shall not redeem the firstborn of a cow, or the firstborn of a sheep, or the firstborn of a goat. They are holy. You shall sprinkle their blood on the altar, and shall burn their fat for an offering made by fire, for a pleasant aroma to the LORD.
گۆشتەکەشی بۆ تۆ دەبێت وەک سنگی قوربانی بەرزکردنەوە و ڕانی ڕاستە. 18
Their meat shall be yours, as the wave offering breast and as the right thigh, it shall be yours.
هەرچییەک کە بەلاوە دەنرێت لە پێشکەشکراوە پیرۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل کە بۆ یەزدانی پێشکەش دەکەن وەک بەشێکی چەسپاو داومە بە تۆ و کوڕ و کچەکانت، دەبێتە پەیمانی نمەک بۆ تۆ و نەوەکەت کە هەتاهەتایە لەبەردەم یەزدان دەچەسپێت.» 19
All the wave offerings of the holy things which the children of Israel offer to the LORD, I have given you and your sons and your daughters with you, as a portion forever. It is a covenant of salt forever before the LORD to you and to your offspring with you.”
هەروەها یەزدان بە هارونی فەرموو: «لە زەوییەکەیان هیچ میراتت بەرناکەوێت و لەنێویان بەشت نابێت، لەنێو نەوەی ئیسرائیل من بەش و میراتی تۆم. 20
The LORD said to Aaron, “You shall have no inheritance in their land, neither shall you have any portion amongst them. I am your portion and your inheritance amongst the children of Israel.
«بەڵام نەوەی لێڤی لەبری ئەو خزمەتەی دەیکەن، خزمەتی چادری چاوپێکەوتن، ئەوا من لە ئیسرائیل وەک میرات هەموو دەیەکێکم پێداون. 21
“To the children of Levi, behold, I have given all the tithe in Israel for an inheritance, in return for their service which they serve, even the service of the Tent of Meeting.
لە ئێستا بەدواوە نەوەی ئیسرائیل لە چادری چاوپێکەوتن نزیک ناکەونەوە، هەتا گوناهێک هەڵبگرن کە بۆ مردن بێت، 22
Henceforth the children of Israel shall not come near the Tent of Meeting, lest they bear sin, and die.
بەڵکو لێڤییەکان خزمەتی چادری چاوپێکەوتن دەکەن، ئەوان بەرپرسیاریێتی هەڵدەگرن وەک فەرزێکی هەتاهەتایی نەوە دوای نەوە، لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا هیچ میراتیان بەرناکەوێت. 23
But the Levites shall do the service of the Tent of Meeting, and they shall bear their iniquity. It shall be a statute forever throughout your generations. Amongst the children of Israel, they shall have no inheritance.
دەیەکەکانی نەوەی ئیسرائیل کە بۆ یەزدانی پێشکەش دەکەن وەک بەخشینی بەرزکراوە، من داومە بە لێڤییەکان، میراتی ئەوانە، بۆیە پێیانم فەرموو کە لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا هیچ میراتیان بەرناکەوێت.» 24
For the tithe of the children of Israel, which they offer as a wave offering to the LORD, I have given to the Levites for an inheritance. Therefore I have said to them, ‘Amongst the children of Israel they shall have no inheritance.’”
یەزدان بە موسای فەرموو: 25
The LORD spoke to Moses, saying,
«لەگەڵ لێڤییەکان دەدوێیت و پێیان دەڵێیت:”کاتێک دەیەکەکە وەردەگرن لە نەوەی ئیسرائیل کە من وەک میرات بە ئێوەم داوە، بەخشینی بەرزکراوەی یەزدانی لێ پێشکەش دەکەن، دەیەک لە دەیەک. 26
“Moreover you shall speak to the Levites, and tell them, ‘When you take of the children of Israel the tithe which I have given you from them for your inheritance, then you shall offer up a wave offering of it for the LORD, a tithe of the tithe.
جا بە بەخشینی بەرزکراوەتان دادەنرێت، وەک دانەوێڵەی جۆخین و پڕی بەرهەمی گوشەرەکە. 27
Your wave offering shall be credited to you, as though it were the grain of the threshing floor, and as the fullness of the wine press.
بەم شێوەیە ئێوەش بەخشینی بەرزکراوەی یەزدان لە هەموو دەیەکەکانتان پێشکەش دەکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلی وەردەگرن، لەوە بەخشینی بەرزکراوەی یەزدان بە هارونی کاهین دەدەن. 28
Thus you also shall offer a wave offering to the LORD of all your tithes, which you receive of the children of Israel; and of it you shall give the LORD’s wave offering to Aaron the priest.
لە هەموو بەخشینەکانتان هەموو بەرزکراوەیەک بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن کە لە هەرە باشترین و پیرۆزترین بێت.“ 29
Out of all your gifts, you shall offer every wave offering to the LORD, of all its best parts, even the holy part of it.’
«پێیان دەڵێیت:”کاتێک باشترینەکەی پێشکەش دەکەن، وەک بەرهەمی جۆخین و گوشەر بۆ لێڤییەکان هەژمارد دەکرێت. 30
“Therefore you shall tell them, ‘When you heave its best from it, then it shall be credited to the Levites as the increase of the threshing floor, and as the increase of the wine press.
ئێوە و ماڵەکانتان لە هەموو شوێنێک دەیخۆن، چونکە کرێی ئێوەیە لەبری خزمەتتان لە چادری چاوپێکەوتن. 31
You may eat it anywhere, you and your households, for it is your reward in return for your service in the Tent of Meeting.
بەهۆیەوە گوناهباریش نابن ئەگەر لە باشترینەکەی پێشکەش بکەن، بەڵام پێشکەشکراوە پیرۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل گڵاو مەکەن نەوەک بمرن.“» 32
You shall bear no sin by reason of it, when you have heaved from it its best. You shall not profane the holy things of the children of Israel, that you not die.’”

< سەرژمێری 18 >