< سەرژمێری 15 >
یەزدان بە موسای فەرموو: | 1 |
Och HERREN talade till Mose och sade:
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”کاتێک هاتنە ناو خاکی نیشتەجێبوونتان کە من پێتانی دەدەم و | 2 |
Tala till Israels barn och säg till dem: Om I, när I kommen in i det land som jag vill giva eder, och där I skolen bo,
قوربانی بە ئاگرتان بۆ یەزدان کرد لە گا یان بەران، جا قوربانی سووتاندن یان قوربانی سەربڕاو بۆ بەجێهێنانی نەزرێکی تایبەت یان بەخشینی ئازاد یان لە جەژنەکانتان بۆ ئەو بۆنەی کە یەزدان پێی خۆشە، | 3 |
viljen offra ett eldsoffer åt HERREN, ett brännoffer eller ett slaktoffer -- vare sig det gäller att fullgöra ett löfte, eller det gäller ett frivilligt offer, eller det gäller edra högtidsoffer -- för att bereda HERREN en välbehaglig lukt, genom fäkreatur eller småboskap,
ئەوەی قوربانییەکەی بۆ یەزدان پێشکەش کرد، پێشکەشکراوی دانەوێڵەش لە باشترین ئارد دەیەکی ئێفەیەک شێلراو بە چارەکە هەینێک لە زەیت پێشکەش دەکات. | 4 |
så skall den som vill offra åt HERREN ett sådant offer bära fram såsom spisoffer en tiondedels efa fint mjöl, begjutet med en fjärdedels hin olja;
شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو چارەکە هەینێک ئامادە بکە، لەسەر قوربانی سووتاندنەکە یان قوربانییە سەربڕدراوەکە بۆ یەک بەرخ. | 5 |
och såsom drickoffer skall du offra en fjärdedels hin vin till vart lamm, vare sig det är ett brännoffer som offras, eller det är ett slaktoffer.
«”بەڵام لەگەڵ بەران، پێشکەشکراوی دانەوێڵە لە باشترین ئارد دوو دەیەکی ئێفەیەک شێلراو بە سێیەکی هەینێک لە زەیت دەکەیت و | 6 |
Men till en vädur skall du såsom spisoffer offra två tiondedels efa fint mjöl, begjutet med en tredjedels hin olja,
شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو سێیەکی هەینێک، وەک ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە پێشکەش دەکرێت. | 7 |
och såsom drickoffer skall du bära fram en tredjedels hin vin, till er välbehaglig lukt för HERREN.
«”ئەگەر جوانەگایەکت کردە قوربانی سووتاندن یان قوربانی سەربڕاو بۆ بەجێهێنانی نەزر یان قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدان، | 8 |
Och när du offrar en ungtjur till brännoffer eller till slaktoffer, vare sig det gäller att fullgöra ett löfte eller det gäller tackoffer åt HERREN.
ئەوا لەگەڵ جوانەگاکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە سێ دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی شێلراو بە نیو هەین زەیت پێشکەش دەکەیت و | 9 |
Så skall, jämte ungtjuren, såsom spisoffer frambäras tre tiondedels efa fint mjöl, begjutet med en halv in olja,
نیو هەین شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو پێشکەش دەکەیت، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. | 10 |
och såsom drickoffer skall du bära fram en halv hin vin: ett eldsoffer till en välbehaglig lukt för HERREN.
ئاوا بۆ گایەک یان بەرانێک یان بەرخ یان کارەبزن دەکرێت، | 11 |
Vad här är sagt skall offras till var tjur, var vädur, vart djur av småboskapen, vare sig får eller get.
ئاوا دەکەن بەگوێرەی ژمارەیان، بۆ هەر یەکێک بەگوێرەی ژمارەیان. | 12 |
Efter antalet av de djur I offren skolen I offra till vart och ett vad här är sagt, efter deras antal.
«”هەر هاوڵاتییەک بۆ پێشکەشکردنی قوربانی بە ئاگر ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە ئاوا دەکات. | 13 |
Var inföding skall offra detta, såsom här är sagt, när han vill offra ett eldsoffer till en välbehaglig lukt för HERREN.
ئەگەر نامۆیەک لەنێوتان نیشتەجێ بوو، یان هەرکەسێکی دیکە لەنێوتان نیشتەجێیە، نەوە دوای نەوە ویستی قوربانی بە ئاگر بکات، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، دەبێت وەک ئێوە بیکات. | 14 |
Och när en främling som vistas hos eder, eller som i kommande släkten bor ibland eder, vill offra ett eldsoffer till en välbehaglig lukt för HERREN, så skall han offra på samma sätt som I offren.
کۆمەڵ بۆ ئێوە و بۆ ئەو نامۆیەی لەنێوتاندا بژیێت، یەک فەرزی هەتاهەتاییە نەوە دوای نەوە. نامۆکەش وەک ئێوە دەبێت لەبەردەم یەزدان، | 15 |
Inom församlingen skall en och samma stadga gälla för eder och för främlingen som bor ibland eder. Detta skall vara en evärdlig stadga för eder från släkte till släkte: I själva och främlingen skolen förfara på samma sätt inför HERRENS ansikte.
یەک فێرکردن و یەک یاسا دەبێت بۆ ئێوە و بۆ ئەو نامۆیەی لەنێوتاندا دەژیێت.“» | 16 |
Samma lag och samma rätt skall gälla för eder och för främlingen som bor hos eder.
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 17 |
Och HERREN talade till Mose och sade:
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”کاتێک چوونە ناو ئەو خاکەی کە من ئێوەی بۆ دەبەم، | 18 |
Tala till Israels barn och säg till dem: När I kommen in i det land dit jag vill föra eder,
جا کاتێک لە نانی خاکەکە دەخۆن ئەوا پێشکەشکراو بۆ یەزدان دەبەخشن. | 19 |
skolen I, då I äten av landets bröd, giva åt HERREN en offergärd därav.
لە یەکەم ئاردی هاڕاوتان کولێرەیەک دەکەنە پیتاک وەک پێشکەشکراوی جۆخین دەیبەخشن. | 20 |
Såsom förstling av edert mjöl skolen I giva en kaka till offergärd; I skolen giva den, likasom I given en offergärd från eder loge.
نەوە لەدوای نەوە لە یەکەم ئاردی هاڕاوتان بەخشین بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن. | 21 |
Av förstlingen av edert mjöl skolen I giva åt HERREN en offergärd, släkte efter släkte.
«”ئەگەر بەبێ ئەنقەست هەموو ئەم فەرمانانەتان بەجێنەهێنا کە یەزدان بە موسای سپارد، | 22 |
Och om I begån synd ouppsåtligen, i det att I underlåten att göra efter något av dessa bud som HERREN har kungjort för Mose,
هەموو ئەوەی یەزدان لەسەر دەستی موسا فەرمانی پێ کردوون، لەو ڕۆژەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردووە و بەردەوام نەوە دوای نەوە، | 23 |
efter något av det som HERRENS har bjudit eder genom Mose, från den dag då HERREN gav sina bud och allt framgent, släkte efter släkte,
ئەگەر بەبێ ئەنقەست و بێ بوونی زانیاری کۆمەڵ ئەمە ئەنجام درا، ئەوا بەپێی فەرزەکان هەموو کۆمەڵ جوانەگایەک لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابی پێشکەشکراو دەکەنە قوربانی سووتاندن، وەک ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، لەگەڵ گیسکێکی نێرینە وەک قوربانی گوناه. | 24 |
så skall, om synden har blivit begången ouppsåtligen, utan att menigheten visste det, hela menigheten offra en ungtjur såsom brännoffer, till en välbehaglig lukt för HERREN, med det spisoffer och det drickoffer som på föreskrivet sätt skall offras därtill, och tillika en bock såsom syndoffer.
جا کاهین کەفارەت بۆ هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل دەکات و لێخۆشبوونیان بۆ دەبێت، چونکە بەبێ ئەنقەست بووە. جا ئەگەر قوربانییەکەیان وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان هێنا و قوربانییەکەی گوناهیان بۆ بەردەم یەزدان هێنا لەبەر بێئاگاییەکەیان، | 25 |
Och prästen skall bringa försoning för Israels barns hela menighet, och så bliver dem förlåtet; ty det var en ouppsåtlig synd, och de hava burit fram sitt offer, ett eldsoffer åt HERREN, och sitt syndoffer inför HERRENS ansikte för sin ouppsåtliga synd.
ئەوا هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل و ئەو نامۆیەش کە لەنێویان دەژیێت لێخۆشبوونی بۆ دەبێت، چونکە هەموو گەل بەبێ ئەنقەست تێوەگلاون. | 26 |
Ja, så bliver dem förlåtet, Israels barns hela menighet och främlingen som bor ibland dem; ty hela folket var delaktigt i den ouppsåtliga synden.
«”ئەگەر یەک کەس بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد، ئەوا بزنێکی یەک ساڵە پێشکەش دەکات وەک قوربانی گوناه. | 27 |
Och om någon enskild syndar ouppsåtligen, skall han såsom syndoffer föra fram en årsgammal get.
کاهین لەبەردەم یەزدان کەفارەت بۆ ئەو کەسە دەکات کە بێئاگا بوو کاتێک گوناهی بەبێ ئەنقەست کرد، کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. | 28 |
Och prästen skall bringa försoning för denne som har försyndat sig genom ouppsåtlig synd, inför HERRENS ansikte; på det att honom må bliva förlåtet, när försoning bringas för honom.
بۆ هاوڵاتی لە نەوەی ئیسرائیل و بۆ ئەو نامۆیەش کە لەنێویان دەژیێت، یەک یاسا دەبێت بۆ ئەوەی بەبێ ئەنقەست گوناهی کردبێت. | 29 |
För infödingen bland Israels barn och för främlingen som bor ibland dem, för eder alla skall gälla en och samma lag, när någon begår synd ouppsåtligen.
«”بەڵام ئەو کەسەی هاوڵاتی بێت یان نامۆ بە دەستی ئەنقەست گوناه بکات، ئەو کەسە کفری بەرامبەر بە یەزدان کردووە، ئەو کەسە لەنێو گەلەکەی دادەبڕدرێت، | 30 |
Men den som begår något med upplyft hand, evad han är inföding eller främling, han hånar HERREN, och han skall utrotas ur sitt folk.
چونکە سووکایەتی بە فەرمایشتی یەزدان کردووە و فەرمانی ئەوی شکاندووە، بێگومان ئەو کەسە دادەبڕدرێت و ئۆباڵی خۆی لە ملی خۆی.“» | 31 |
Ty HERRENS ord har han föraktat, och mot hans bud har han brutit; utan förskoning skall han utrotas; missgärning vilar på honom.
کاتێک نەوەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی بوون پیاوێکیان بینی لە ڕۆژی شەممەدا داری کۆدەکردەوە، | 32 |
Medan nu Israels barn voro i öknen, ertappades en man med att samla ihop ved på sabbatsdagen.
جا ئەوانەی بینییان دار کۆدەکاتەوە بردیانە بەردەم موسا و هارون و هەموو کۆمەڵ. | 33 |
Och de som ertappade honom med att samla ihop ved förde honom fram inför Mose och Aron och hela menigheten.
ئینجا لە بەندیخانەیان دانا، چونکە ئاشکرا نەبوو بوو چی لێ دەکرێت. | 34 |
Och då det icke var bestämt vad som borde göras med honom, satte de honom i förvar.
جا یەزدان بە موسای فەرموو: «ئەو پیاوە دەبێت بکوژرێت، لە دەرەوەی ئۆردوگا هەموو کۆمەڵ بەردبارانی دەکەن.» | 35 |
Och HERREN sade till Mose: »Mannen skall straffas med döden; hela menigheten skall stena honom utanför lägret.»
جا هەموو کۆمەڵ بردیانە دەرەوەی ئۆردوگا و بەردبارانیان کرد و مرد، وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. | 36 |
Då förde hela menigheten ut honom utanför lägret och stenade honom till döds, såsom HERREN hade bjudit Mose.
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 37 |
Och HERREN talade till Mose och sade:
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”با گوڵنگ لە لچکی جلەکانتان دروستبکەن، نەوە دوای نەوە و لەسەر لچکەکانی خوارەوە گوڵنگی مۆر دابنێن. | 38 |
Tala till Israels barn och säg till dem att de och deras efterkommande skola göra sig tofsar i hörnen på sina kläder och sätta ett mörkblått snöre på var hörntofs.
کاتێک ئەم گوڵنگانە دەبینن هەموو فەرمانەکانی یەزدانتان بەبیر دێتەوە و جێبەجێی دەکەن و بەدوای ئارەزووی دڵ و چاوتان ناکەون هەتا بەدوایاندا بەدڕەوشتی بکەن، | 39 |
Och detta skolen I hava till tofsprydnad, för att I, när I sen därpå, mån tänka på alla HERRENS bud och göra efter dem, och icke sväva omkring efter edra hjärtans och ögons lustar, som I nu löpen efter i trolös avfällighet.
هەتا بەبیرتان بێتەوە و هەموو فەرمانەکانی یەزدان جێبەجێ بکەن و بۆ خوداتان پیرۆز بن. | 40 |
Ty jag vill att I skolen tänka på och göra efter alla mina bud och vara helgade åt eder Gud.
من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسر دەریهێنان هەتا ببێت بە خوداتان، من یەزدانی پەروەردگارتانم.“» | 41 |
Jag är HERREN, eder Gud, som har fört eder ut ur Egyptens land, för att jag skall vara eder Gud Jag är HERREN, eder Gud.