< سەرژمێری 15 >

یەزدان بە موسای فەرموو: 1
Le Seigneur parla à Moïse, disant:
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”کاتێک هاتنە ناو خاکی نیشتەجێبوونتان کە من پێتانی دەدەم و 2
Parle aux enfants d’Israël et tu leur diras: Lorsque vous serez entrés dans la terre de votre habitation, que moi-même je vous donnerai,
قوربانی بە ئاگرتان بۆ یەزدان کرد لە گا یان بەران، جا قوربانی سووتاندن یان قوربانی سەربڕاو بۆ بەجێهێنانی نەزرێکی تایبەت یان بەخشینی ئازاد یان لە جەژنەکانتان بۆ ئەو بۆنەی کە یەزدان پێی خۆشە، 3
Et que vous ferez une oblation au Seigneur, holocauste au victime, acquittant des vœux, ou faisant des offrandes spontanées, ou, dans vos solennités, brûlant, comme une odeur de suavité pour le Seigneur, des bœufs ou des brebis,
ئەوەی قوربانییەکەی بۆ یەزدان پێشکەش کرد، پێشکەشکراوی دانەوێڵەش لە باشترین ئارد دەیەکی ئێفەیەک شێلراو بە چارەکە هەینێک لە زەیت پێشکەش دەکات. 4
Quiconque immolera une victime, offrira un sacrifice de fleur de farine, la dixième partie de l’éphi arrosée d’huile qui aura pour mesure le quatrième du hin;
شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو چارەکە هەینێک ئامادە بکە، لەسەر قوربانی سووتاندنەکە یان قوربانییە سەربڕدراوەکە بۆ یەک بەرخ. 5
Et il donnera du vin de même mesure pour faire les libations, soit pour l’holocauste, soit pour la victime. Pour chaque agneau,
«”بەڵام لەگەڵ بەران، پێشکەشکراوی دانەوێڵە لە باشترین ئارد دوو دەیەکی ئێفەیەک شێلراو بە سێیەکی هەینێک لە زەیت دەکەیت و 6
Et chaque bélier, le sacrifice sera de deux décimes de fleur de farine, qui devra être arrosée d’huile de la troisième partie du hin;
شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو سێیەکی هەینێک، وەک ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە پێشکەش دەکرێت. 7
Et il offrira du vin pour les libations, la troisième partie de la même mesure, en odeur de suavité pour le Seigneur.
«”ئەگەر جوانەگایەکت کردە قوربانی سووتاندن یان قوربانی سەربڕاو بۆ بەجێهێنانی نەزر یان قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدان، 8
Mais quand tu offriras un holocauste de bœuf, ou une hostie, afin d’accomplir un vœu ou des victimes pacifiques,
ئەوا لەگەڵ جوانەگاکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە سێ دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی شێلراو بە نیو هەین زەیت پێشکەش دەکەیت و 9
Tu donneras pour chaque bœuf trois décimes de fleur de farine arrosée d’huile qui doit avoir la moitié de la mesure du hin;
نیو هەین شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو پێشکەش دەکەیت، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 10
Et du vin pour faire les libations, de même mesure, en oblation d’une très suave odeur pour le Seigneur.
ئاوا بۆ گایەک یان بەرانێک یان بەرخ یان کارەبزن دەکرێت، 11
C’est ainsi que tu feras
ئاوا دەکەن بەگوێرەی ژمارەیان، بۆ هەر یەکێک بەگوێرەی ژمارەیان. 12
Pour chacun des bœufs, des béliers, des agneaux et des chevreaux,
«”هەر هاوڵاتییەک بۆ پێشکەشکردنی قوربانی بە ئاگر ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە ئاوا دەکات. 13
Tant les indigènes que les voyageurs
ئەگەر نامۆیەک لەنێوتان نیشتەجێ بوو، یان هەرکەسێکی دیکە لەنێوتان نیشتەجێیە، نەوە دوای نەوە ویستی قوربانی بە ئاگر بکات، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، دەبێت وەک ئێوە بیکات. 14
Offriront les sacrifices selon le même rite.
کۆمەڵ بۆ ئێوە و بۆ ئەو نامۆیەی لەنێوتاندا بژیێت، یەک فەرزی هەتاهەتاییە نەوە دوای نەوە. نامۆکەش وەک ئێوە دەبێت لەبەردەم یەزدان، 15
Il y aura un seul précepte, et une seule ordonnance, tant pour vous que pour les étrangers à votre pays.
یەک فێرکردن و یەک یاسا دەبێت بۆ ئێوە و بۆ ئەو نامۆیەی لەنێوتاندا دەژیێت.“» 16
Le Seigneur parla à Moïse, disant:
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 17
Parle aux enfants d’Israël, et tu leurs diras:
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”کاتێک چوونە ناو ئەو خاکەی کە من ئێوەی بۆ دەبەم، 18
Lorsque vous serez arrivés dans la terre que je vous donnerai,
جا کاتێک لە نانی خاکەکە دەخۆن ئەوا پێشکەشکراو بۆ یەزدان دەبەخشن. 19
Et que vous mangerez des pains de ce pays-là, vous mettrez à part pour le Seigneur les prémices
لە یەکەم ئاردی هاڕاوتان کولێرەیەک دەکەنە پیتاک وەک پێشکەشکراوی جۆخین دەیبەخشن. 20
De ce que vous mangerez. Comme vous mettez à part les prémices d’aires,
نەوە لەدوای نەوە لە یەکەم ئاردی هاڕاوتان بەخشین بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن. 21
Ainsi vous donnerez les prémices de vos pâtes au Seigneur.
«”ئەگەر بەبێ ئەنقەست هەموو ئەم فەرمانانەتان بەجێنەهێنا کە یەزدان بە موسای سپارد، 22
Que si par ignorance vous aviez omis quelqu’une de ces choses qu’a dites le Seigneur à Moïse,
هەموو ئەوەی یەزدان لەسەر دەستی موسا فەرمانی پێ کردوون، لەو ڕۆژەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردووە و بەردەوام نەوە دوای نەوە، 23
Et qu’il vous a commandées par lui, depuis le jour qu’il a commencé à commander, et après;
ئەگەر بەبێ ئەنقەست و بێ بوونی زانیاری کۆمەڵ ئەمە ئەنجام درا، ئەوا بەپێی فەرزەکان هەموو کۆمەڵ جوانەگایەک لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابی پێشکەشکراو دەکەنە قوربانی سووتاندن، وەک ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، لەگەڵ گیسکێکی نێرینە وەک قوربانی گوناه. 24
Et si la multitude a oublié de le faire, elle offrira un veau pris d’un troupeau, holocauste en odeur très suave pour le Seigneur, et son sacrifice et les libations, comme les cérémonies le demandent, et un bouc pour le péché;
جا کاهین کەفارەت بۆ هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل دەکات و لێخۆشبوونیان بۆ دەبێت، چونکە بەبێ ئەنقەست بووە. جا ئەگەر قوربانییەکەیان وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان هێنا و قوربانییەکەی گوناهیان بۆ بەردەم یەزدان هێنا لەبەر بێئاگاییەکەیان، 25
Et le prêtre priera pour toute la multitude des enfants d’Israël; et il leur sera pardonné, parce qu’ils n’ont pas péché volontairement; cependant offrant un holocauste au Seigneur pour eux-mêmes, pour leur péché et leur erreur;
ئەوا هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل و ئەو نامۆیەش کە لەنێویان دەژیێت لێخۆشبوونی بۆ دەبێت، چونکە هەموو گەل بەبێ ئەنقەست تێوەگلاون. 26
Et il sera pardonné à tout le peuple des enfants d’Israël et aux étrangers qui séjournent parmi eux, parce que c’est une faute de tout le peuple commise par ignorance.
«”ئەگەر یەک کەس بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد، ئەوا بزنێکی یەک ساڵە پێشکەش دەکات وەک قوربانی گوناه. 27
Que si une personne en particulier pèche, ne le sachant point, elle offrira une chèvre d’un an pour son péché;
کاهین لەبەردەم یەزدان کەفارەت بۆ ئەو کەسە دەکات کە بێئاگا بوو کاتێک گوناهی بەبێ ئەنقەست کرد، کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. 28
Et le prêtre priera pour elle, parce que c’est sans le savoir qu’elle a péché devant le Seigneur; et il lui obtiendra grâce, et il lui sera pardonné.
بۆ هاوڵاتی لە نەوەی ئیسرائیل و بۆ ئەو نامۆیەش کە لەنێویان دەژیێت، یەک یاسا دەبێت بۆ ئەوەی بەبێ ئەنقەست گوناهی کردبێت. 29
Il n’y aura qu’une seule loi tant pour tous les indigènes que pour tous les étrangers qui auront péché par ignorance.
«”بەڵام ئەو کەسەی هاوڵاتی بێت یان نامۆ بە دەستی ئەنقەست گوناه بکات، ئەو کەسە کفری بەرامبەر بە یەزدان کردووە، ئەو کەسە لەنێو گەلەکەی دادەبڕدرێت، 30
Mais celui qui aura fait quelque chose par orgueil, soit que celui-là soit citoyen, ou étranger (parce que c’est contre le Seigneur qu’il a été rebelle), périra du milieu de son peuple;
چونکە سووکایەتی بە فەرمایشتی یەزدان کردووە و فەرمانی ئەوی شکاندووە، بێگومان ئەو کەسە دادەبڕدرێت و ئۆباڵی خۆی لە ملی خۆی.“» 31
Car il a méprisé la parole du Seigneur, il a rendu son précepte vain: c’est pourquoi il sera détruit, et il portera son iniquité.
کاتێک نەوەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی بوون پیاوێکیان بینی لە ڕۆژی شەممەدا داری کۆدەکردەوە، 32
Or, il arriva que, comme les enfants d’Israël étaient dans le désert, et qu’ils avaient trouvé un homme ramassant du bois, au jour du sabbat,
جا ئەوانەی بینییان دار کۆدەکاتەوە بردیانە بەردەم موسا و هارون و هەموو کۆمەڵ. 33
Ils le présentèrent à Moïse et à Aaron et à toute la multitude,
ئینجا لە بەندیخانەیان دانا، چونکە ئاشکرا نەبوو بوو چی لێ دەکرێت. 34
Qui l’enfermèrent en prison, ne sachant ce qu’ils devaient faire de lui.
جا یەزدان بە موسای فەرموو: «ئەو پیاوە دەبێت بکوژرێت، لە دەرەوەی ئۆردوگا هەموو کۆمەڵ بەردبارانی دەکەن.» 35
Alors le Seigneur dit à Moïse: Que cet homme meure de mort, et que toute la multitude le lapide hors du camp.
جا هەموو کۆمەڵ بردیانە دەرەوەی ئۆردوگا و بەردبارانیان کرد و مرد، وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 36
Et lorsqu’ils l’eurent conduit dehors, ils le lapidèrent, et il mourut, comme avait ordonné le Seigneur.
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 37
Dieu dit aussi à Moïse:
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”با گوڵنگ لە لچکی جلەکانتان دروستبکەن، نەوە دوای نەوە و لەسەر لچکەکانی خوارەوە گوڵنگی مۆر دابنێن. 38
Parle aux enfants d’Israël, et tu leur diras qu’ils se fassent des franges aux coins de leurs manteaux, y posant des bandelettes d’hyacinthe;
کاتێک ئەم گوڵنگانە دەبینن هەموو فەرمانەکانی یەزدانتان بەبیر دێتەوە و جێبەجێی دەکەن و بەدوای ئارەزووی دڵ و چاوتان ناکەون هەتا بەدوایاندا بەدڕەوشتی بکەن، 39
Que lorsqu’ils les verront, ils se souviennent de tous les commandements du Seigneur, et qu’ils ne suivent point leurs pensées, ni leurs yeux qui se prostituent à divers objets;
هەتا بەبیرتان بێتەوە و هەموو فەرمانەکانی یەزدان جێبەجێ بکەن و بۆ خوداتان پیرۆز بن. 40
Mais plutôt, que se souvenant des préceptes du Seigneur, ils les accomplissent, et qu’ils soient saints pour leur Dieu.
من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسر دەریهێنان هەتا ببێت بە خوداتان، من یەزدانی پەروەردگارتانم.“» 41
Je suis le Seigneur votre Dieu qui vous ai retirés de la terre d’Egypte, afin que je fusse votre Dieu.

< سەرژمێری 15 >