< سەرژمێری 14 >

کۆمەڵ هەموو دەنگیان بەرزکردەوە و هاواریان کرد و ئەو شەوە گەل گریان. 1
All the congregation lifted up their voice, and cried; and the people wept that night.
هەموو نەوەی ئیسرائیل دەستیان بە بۆڵەبۆڵ کرد بەسەر موسا و هارون و هەموو کۆمەڵ، پێیان گوتن: «خۆزگە لە میسر دەمردین! خۆزگە لە چۆڵەوانیدا دەمردین! 2
All the children of Israel murmured against Moses and against Aaron. The whole congregation said to them, “We wish that we had died in the land of Egypt, or that we had died in this wilderness!
بۆچی یەزدان ئێمە دەهێنێتە ئەم خاکە بۆ ئەوەی بە شمشێر بکوژرێین و ژن و منداڵمان بە تاڵان ببردرێن؟ ئایا باشتر نییە بگەڕێینەوە میسر؟» 3
Why does the LORD bring us to this land, to fall by the sword? Our wives and our little ones will be captured or killed! Wouldn’t it be better for us to return into Egypt?”
جا بە یەکتریان گوت، «سەرۆکێک بۆ خۆمان دادەنێین و دەگەڕێینەوە میسر.» 4
They said to one another, “Let’s choose a leader, and let’s return into Egypt.”
ئینجا موسا و هارون بەسەر ڕوویاندا کەوتن لەبەردەم هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل کە لەوێ کۆببوونەوە. 5
Then Moses and Aaron fell on their faces before all the assembly of the congregation of the children of Israel.
یەشوعی کوڕی نون و کالێبی کوڕی یەفونەش لەوانە بوون کە سیخوڕی خاکەکەیان کردبوو، جلەکانی خۆیان دڕاند و 6
Joshua the son of Nun and Caleb the son of Jephunneh, who were of those who spied out the land, tore their clothes.
لەگەڵ هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیلدا دوان و گوتیان: «ئەو خاکەی پێیدا چووین هەتا سیخوڕی بکەین خاکێکی زۆر زۆر باشە، 7
They spoke to all the congregation of the children of Israel, saying, “The land, which we passed through to spy it out, is an exceedingly good land.
ئەگەر یەزدان پێمان دڵشاد بێت ئەوا دەمانباتە ناو ئەو خاکەی پێمان دەدات، خاکێک کە شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت. 8
If the LORD delights in us, then he will bring us into this land, and give it to us: a land which flows with milk and honey.
بەڵام لە یەزدان یاخی مەبن و لە گەلی ئەو خاکە مەترسن، چونکە نێچیری ئێمەن، ئەوەتا سێبەریان نەماوە و یەزدان لەگەڵمانە، لێیان مەترسن.» 9
Only don’t rebel against the LORD, neither fear the people of the land; for they are bread for us. Their defense is removed from over them, and the LORD is with us. Don’t fear them.”
بەڵام هەموو کۆمەڵ گوتیان، «با ئەو دووانە بەردباران بکرێن.» ئینجا شکۆمەندی یەزدان لە چادری چاوپێکەوتندا بۆ هەموو نەوەی ئیسرائیل دەرکەوت. 10
But all the congregation threatened to stone them with stones. The LORD’s glory appeared in the Tent of Meeting to all the children of Israel.
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «هەتا کەی ئەم گەلە سووکایەتیم پێ دەکەن و هەتا کەی باوەڕم پێ ناکەن، سەرباری ئەو هەموو نیشانانەی لەنێویاندا کردم؟ 11
The LORD said to Moses, “How long will this people despise me? How long will they not believe in me, for all the signs which I have worked among them?
من تووشی دەردیان دەکەم و لەناویان دەبەم، بەڵام تۆ دەکەمە گەلێکی گەورەتر و مەزنتر لەوان.» 12
I will strike them with the pestilence, and disinherit them, and will make of you a nation greater and mightier than they.”
موساش بە یەزدانی گوت: «ئینجا میسرییەکان کە تۆ بە دەسەڵاتی خۆت ئەم گەلەت لەنێویان دەرهێنا گوێیان لێ دەبێت و 13
Moses said to the LORD, “Then the Egyptians will hear it; for you brought up this people in your might from among them.
بە دانیشتووانی ئەم خاکەی دەڵێن. ئەی یەزدان، ئەوانەی گوێیان لێبووە تۆ لەنێو ئەم گەلە دایت. ئەی یەزدان، تۆ ڕوو بە ڕوو بۆیان دەرکەوتیت و هەورەکەت لەسەریان وەستاوە و تۆش بە ستوونی هەور بە ڕۆژ و بە ستوونی ئاگر بە شەو پێشیان دەکەویت. 14
They will tell it to the inhabitants of this land. They have heard that you LORD are among this people; for you LORD are seen face to face, and your cloud stands over them, and you go before them, in a pillar of cloud by day, and in a pillar of fire by night.
ئەگەر ئەم گەلە لە هەمان کاتدا بکوژیت، ئەوا نەتەوەکان کە گوێیان لە هەواڵت بووە، دەڵێن، 15
Now if you killed this people as one man, then the nations which have heard the fame of you will speak, saying,
”چونکە یەزدان نەیتوانی بیانباتە ئەو خاکەی کە سوێندی بۆیان خواردبوو، ئیتر لە چۆڵەوانی کوشتنی.“ 16
‘Because the LORD was not able to bring this people into the land which he swore to them, therefore he has slain them in the wilderness.’
«ئێستاش با توانای پەروەردگار مەزن بێت هەروەک فەرمووت: 17
Now please let the power of the Lord be great, according as you have spoken, saying,
”یەزدان پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە، لە گوناه و یاخیبوون خۆشدەبێت، بەڵام تاوانبار ئەستۆپاک ناکات، بەڵکو لەسەر تاوانی باوکان سزای نەوەکان دەدات هەتا نەوەی سێیەم و چوارەم.“ 18
‘The LORD is slow to anger, and abundant in loving kindness, forgiving iniquity and disobedience; and he will by no means clear the guilty, visiting the iniquity of the fathers on the children, on the third and on the fourth generation.’
تکایە لە گوناهی ئەم گەلە خۆشبە، ئەوەندەی مەزنی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، وەک چۆن لەم گەلە خۆشبوویت لە میسرەوە هەتا ئێرە.» 19
Please pardon the iniquity of this people according to the greatness of your loving kindness, and just as you have forgiven this people, from Egypt even until now.”
یەزدانیش فەرمووی: «لەسەر داواکەت لێیان خۆشبووم. 20
The LORD said, “I have pardoned according to your word;
بەڵام بە گیانی خۆم و بەو شکۆمەندییەی یەزدانیش کە هەموو جیهان پڕ دەکاتەوە، 21
but in very deed—as I live, and as all the earth shall be filled with the LORD’s glory—
تەنها یەکێکیش لەو پیاوانەی شکۆمەندی من و ئەو نیشانانەی بینیبێت کە لە میسر و لە چۆڵەوانی کردم و هەتا ئێستا دە جار تاقییان کردمەوە و گوێیان لە قسەکانم نەگرت، 22
because all those men who have seen my glory and my signs, which I worked in Egypt and in the wilderness, yet have tempted me these ten times, and have not listened to my voice;
تەنها یەکێکیش لەوانە ئەو خاکە نابینێت کە سوێندم بۆ باوکانیان خوارد. هەموو ئەوانەی سووکایەتییان پێ کردووم نایبینن. 23
surely they shall not see the land which I swore to their fathers, neither shall any of those who despised me see it.
بەڵام کالێبی بەندەم لەبەر ئەوەی ڕۆحێکی دیکەی لەگەڵدا بوو و بە تەواوی دوام کەوت، ئەوا دەیبەمە ناو ئەو خاکەی بۆی چوو و دەبێتە میرات بۆ نەوەکەی. 24
But my servant Caleb, because he had another spirit with him, and has followed me fully, him I will bring into the land into which he went. His offspring shall possess it.
لەبەر ئەوەی عەمالێقییەکان و کەنعانییەکان لە دۆڵ نیشتەجێن، ئێوە بەیانی لە ڕێگای دەریای سوورەوە بڕۆن و بەرەو چۆڵەوانی بەڕێ بکەون.» 25
Since the Amalekite and the Canaanite dwell in the valley, tomorrow turn and go into the wilderness by the way to the Sea of Suf.”
هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 26
The LORD spoke to Moses and to Aaron, saying,
«هەتا کەی ئەم کۆمەڵە بەدکارە بۆڵەبۆڵەکەرە لە دژم دەوەستن؟ من گوێم لە بۆڵەبۆڵی نەوەی ئیسرائیل بوو کە لەسەر من دەیکەن. 27
“How long shall I bear with this evil congregation that complain against me? I have heard the complaints of the children of Israel, which they complain against me.
پێیان بڵێ:”یەزدان دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، وەک ئەوەی کە لە ئێوەوە گوێم لێ بوو، ئاواتان لێدەکەم. 28
Tell them, ‘As I live, says the LORD, surely as you have spoken in my ears, so I will do to you.
لەم چۆڵەوانییە لاشەکانتان دەکەوێت، هەموو تۆمارکراوەکانتان بەگوێرەی سەرژمێریتان لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە لەوانەی بۆڵەبۆڵیان لە دژم کرد، 29
Your dead bodies shall fall in this wilderness; and all who were counted of you, according to your whole number, from twenty years old and upward, who have complained against me,
ناچنە ناو ئەو خاکەی کە سوێندم خوارد تێیدا نیشتەجێتان بکەم، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت. 30
surely you shall not come into the land concerning which I swore that I would make you dwell therein, except Caleb the son of Jephunneh, and Joshua the son of Nun.
بەڵام منداڵەکانتان کە گوتتان دەبنە نێچیر، ئەوا من دەیانبەمە ناوی و شارەزای ئەو خاکە دەبن کە ئێوە ڕەتتان کردەوە. 31
But I will bring in your little ones that you said should be captured or killed, and they shall know the land which you have rejected.
جا لاشەکانی ئێوە لەم چۆڵەوانییە دەکەوێت. 32
But as for you, your dead bodies shall fall in this wilderness.
منداڵەکانیشتان بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی دەبنە شوان و ئازار دەچێژن بۆ بێوەفاییتان هەتا دواهەمین لاشەکانتان لە چۆڵەوانیدا کۆتایی پێدێت. 33
Your children shall be wanderers in the wilderness forty years, and shall bear your prostitution, until your dead bodies are consumed in the wilderness.
وەک ژمارەی ئەو ڕۆژانەی سیخوڕی خاکەکەتان کرد کە چل ڕۆژ بوو، بۆ هەر ڕۆژێک ساڵێک، چل ساڵ گوناهەکانتان هەڵدەگرن و تێدەگەن دژایەتیکردنی من چۆنە.“ 34
After the number of the days in which you spied out the land, even forty days, for every day a year, you will bear your iniquities, even forty years, and you will know my alienation.’
من یەزدانم و فەرمانم کرد، دەبێت ئاوا لە هەموو ئەم کۆمەڵە بەدکارە ڕێککەوتووەی لە دژی خۆم بکەم، لەم چۆڵەوانییە لەناودەچن و دەمرن.» 35
I, the LORD, have spoken. I will surely do this to all this evil congregation who are gathered together against me. In this wilderness they shall be consumed, and there they shall die.”
بەڵام ئەو پیاوانەی موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاکەکە، هاتنەوە و هەموو کۆمەڵیان لێ هاندا بەوەی هەواڵی خراپیان لەسەر خاکەکە بڵاوکردەوە، 36
The men whom Moses sent to spy out the land, who returned and made all the congregation to murmur against him by bringing up an evil report against the land,
ئەو پیاوانە لەبەردەم یەزدان بە دەرد مردن، لەبەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی خراپ لەسەر خاکەکە. 37
even those men who brought up an evil report of the land, died by the plague before the LORD.
بەڵام یەشوعی کوڕی نون و کالێبی کوڕی یەفونە لەو پیاوانە بوون کە بۆ سیخوڕی خاکەکە چووبوون و ژیان. 38
But Joshua the son of Nun and Caleb the son of Jephunneh remained alive of those men who went to spy out the land.
کاتێک موسا باسی ئەم قسانەی بۆ هەموو نەوەی ئیسرائیل کرد، گەل دەستیان بە شیوەن کرد. 39
Moses told these words to all the children of Israel, and the people mourned greatly.
ئینجا بەیانی زوو هەستان و چوونە سەرەوە بەرەو بەرزاییەکانی ناوچە شاخاوییەکە و گوتیان: «ئەوەتا ئێمە دەچینە ئەو شوێنەی یەزدان بەڵێنی داوە، چونکە ئێمە گوناهمان کرد.» 40
They rose up early in the morning and went up to the top of the mountain, saying, “Behold, we are here, and will go up to the place which the LORD has promised; for we have sinned.”
موساش گوتی: «بۆچی لە فەرمانی یەزدان دەردەچن، ئەمە سەر ناگرێت! 41
Moses said, “Why now do you disobey the commandment of the LORD, since it shall not prosper?
مەڕۆن، چونکە یەزدان لەنێوتاندا نییە، نەوەک لەبەردەم دوژمنتان ببەزن، 42
Don’t go up, for the LORD isn’t among you; that way you won’t be struck down before your enemies.
چونکە عەمالێقییەکان و کەنعانییەکان لەوێن، لەپێشتانن و بە شمشێر دەکوژرێن، ئێوە لە یەزدان هەڵگەڕانەوە و یەزدان لەگەڵتاندا نابێت.» 43
For there the Amalekite and the Canaanite are before you, and you will fall by the sword because you turned back from following the LORD; therefore the LORD will not be with you.”
بەڵام ئەوان خۆیان هەڵکێشا و بەرەو بەرزاییەکانی ناوچە شاخاوییەکە سەرکەوتن، نە سندوقی پەیمانی یەزدان و نە موساش لە ناوەڕاستی ئۆردوگاکە دەرنەچوون. 44
But they presumed to go up to the top of the mountain. Nevertheless, the ark of the LORD’s covenant and Moses didn’t depart out of the camp.
جا عەمالێقییەکان و کەنعانییەکانی دانیشتووی ئەو ناوچە شاخاوییانە هاتنە خوارەوە و هەتا حۆرما لێیاندان و تێکیان شکاندن. 45
Then the Amalekites came down, and the Canaanites who lived in that mountain, and struck them and beat them down even to Hormah.

< سەرژمێری 14 >