Aionian Verses
ئینجا هەموو کوڕ و کچەکانی هەستان چوونە لای بۆ دڵدانەوەی، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە دڵی بدرێتەوە و گوتی: «بە لاواندنەوە دادەبەزمە لای کوڕەکەم بۆ ناو جیهانی مردووان.» ئیتر باوکی دایە پڕمەی گریان بۆی. (Sheol ) |
(parallel missing)
بەڵام یاقوب گوتی: «کوڕی من لەگەڵ ئێوە نایەت، چونکە براکەی مردووە و ئەویش بە تەنها ماوەتەوە. ئەگەر لەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆن تووشی شتێک بێت، ئەوا سەری سپیم بە خەمەوە دەنێنە ناو جیهانی مردووانەوە.» (Sheol ) |
(parallel missing)
خۆ ئەگەر ئەمەشیان لەبەردەمم ببەن و بەڵایەکی بەسەربێت، ئەوا مووە سپییەکانم بە خەم و پەژارەوە دەنێنە ناو جیهانی مردووانەوە.“ (Sheol ) |
(parallel missing)
ببینێت کوڕەکە دیار نییە، بۆ خۆی دەمرێت. ئێمەی خزمەتکارانیشت سەری سپی باوکمان کە خزمەتکاری ئێوەیە بە خەم و پەژارەوە دادەگرینە ناو جیهانی مردووانەوە، (Sheol ) |
(parallel missing)
بەڵام ئەگەر یەزدان شتێکی نوێی داهێنا و زەوی دەمی کردەوە و قووتی دان لەگەڵ هەموو ئەوەی هەیانە و بە زیندوویی چوونە خوارەوە بۆ ناو جیهانی مردووان، ئەوا دەزانن کە ئەو کۆمەڵە سووکایەتییان بە یەزدان کردووە.» (Sheol ) |
(parallel missing)
جا خۆیان و هەموو ئەوەی هەیان بوو بە زیندوویی چوونە خوارەوە بۆ ناو جیهانی مردووان و زەوی بەسەریاندا هاتەوە یەک و لەنێو کۆمەڵدا لەناوچوون. (Sheol ) |
(parallel missing)
بە تووڕەییم ئاگرێک داگیرساوە، گڕ دەگرێت هەتا جیهانی مردووانی ژێرەوە، زەوی و خەرمانەکەی دەخوات، بناغەکانی چیاکان دەسووتێنێت. (Sheol ) |
(parallel missing)
«یەزدان مرۆڤ دەمرێنێت و زیندووشی دەکاتەوە، دەیباتە جیهانی مردووان و هەڵیشیدەستێنێتەوە. (Sheol ) |
(parallel missing)
پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە، داوی مردن لەبەردەمم دانراوە. (Sheol ) |
(parallel missing)
ئینجا بە دانایی خۆت بکە و مەهێڵە بە ئارامییەوە مووە سپییەکانی بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ ببێتەوە. (Sheol ) |
(parallel missing)
بەڵام ئێستا بێتاوانی مەکە. تۆ پیاوێکی دانایت و دەزانیت چی لێ دەکەیت، مووە سپییەکانی بە خوێنەوە بخەرە ناو جیهانی مردووان.» (Sheol ) |
(parallel missing)
هەور پەرت دەبێت و نامێنێت، بە هەمان شێوە ئەوەی دادەبەزێتە ناو جیهانی مردووان سەرناکەوێتەوە. (Sheol ) |
(parallel missing)
ئەو لە ئاسمان بەرزترە، ئیتر تۆ چی دەکەیت، لە جیهانی مردووان قووڵترە، ئیتر تۆ چی دەزانیت؟ (Sheol ) |
(parallel missing)
«خۆزگە لەناو جیهانی مردووان لەچاو ونت دەکردم و دەتشاردمەوە هەتا تووڕەییەکەت دادەمرکایەوە! خۆزگە کاتێکت بۆ دیاری دەکردم و بەبیرت دەهاتمەوە! (Sheol ) |
(parallel missing)
ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم و لە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم، (Sheol ) |
(parallel missing)
ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟ ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟» (Sheol ) |
(parallel missing)
ڕۆژگاریان بە خێروخۆشی بەسەردەبەن و بە ئارامییەوە بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ دەبنەوە. (Sheol ) |
(parallel missing)
وەک چۆن وشکەساڵی و گەرما ئاوی بەفر دەبات، جیهانی مردووانیش گوناهباران دەڕفێنێت. (Sheol ) |
(parallel missing)
جیهانی مردووان لەبەردەم خودا ئاشکرایە، شوێنی لەناوچوون شاردراوە نییە. (Sheol ) |
(parallel missing)
چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات. لە جیهانی مردووان کێ ستایشت دەکات؟ (Sheol ) |
(parallel missing)
بەدکاران بەرەو جیهانی مردووان دەڕۆن، هەروەها هەموو ئەو نەتەوانەی کە خودا لەبیر دەکەن. (Sheol ) |
(parallel missing)
چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت، هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت. (Sheol ) |
(parallel missing)
پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە، داوی مردن لەبەردەمم دانراوە. (Sheol ) |
(parallel missing)
ئەی یەزدان، تۆ گیانی منت لەناو جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە، منت دەرباز کرد لەوەی شۆڕببمەوە ناو گۆڕ. (Sheol ) |
(parallel missing)
با شەرمەزار نەبم ئەی یەزدان، چونکە هاوار بۆ تۆ دەهێنم، با بەدکاران شەرمەزار بن، لەناو جیهانی مردووان خامۆش بن. (Sheol ) |
(parallel missing)
ئەوانە وەک مەڕن و چارەنووسیان مەرگە، مەرگ دەبێتە شوانیان. لە بەیانیدا سەرڕاستەکان فەرمانڕەوایەتییان دەکەن، شێوەیان دادەڕزێت، جیهانی مردووان دەبێتە ماڵیان. (Sheol ) |
(parallel missing)
بەڵام خودا گیانم لە چنگی جیهانی مردووان دەکڕێتەوە، چونکە بۆ لای خۆی دەمبات. (Sheol ) |
(parallel missing)
با مەرگ چەواشەیان بکات، با بە زیندوویی دابەزنە ناو جیهانی مردووان، چونکە خراپە شوێنی خۆی کردووەتەوە لەنێویان. (Sheol ) |
(parallel missing)
چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گەورەیە بۆ من، گیانی منت لە جیهانی مردووانی ژێرەوە دەرباز کرد. (Sheol ) |
(parallel missing)
گیانم پڕ خراپە بووە و ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە. (Sheol ) |
(parallel missing)
ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟ یان گیانی خۆی لە دەست جیهانی مردووان دەرباز بکات؟ (Sheol ) |
(parallel missing)
تۆڕی مەرگ دەوری دام، ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم، دەرد و تەنگانەم چێژت. (Sheol ) |
(parallel missing)
ئەگەر سەربکەوم بۆ ئاسمان، ئەوەتا تۆ لەوێی، ئەگەر لەناو جیهانی مردووان ڕاکشێم، ئەوەتا تۆ لەوێی. (Sheol ) |
(parallel missing)
وەک کێڵان و شەقکردنی زەوی، ئاوا ئێسقانەکانیان لە دەمی گۆڕ پەرت دەکرێن. (Sheol ) |
(parallel missing)
وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین و بە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن. (Sheol ) |
(parallel missing)
پێیەکانی بەرەو خوار دەبنەوە بۆ مردن، هەنگاوەکانی پەیوەستن بە جیهانی مردووانەوە. (Sheol ) |
(parallel missing)
ماڵەکەی ڕێگای جیهانی مردووانە، شۆڕبوونەوەیە بۆ ژوورەکانی مەرگ. (Sheol ) |
(parallel missing)
بەڵام ئەوان نازانن، خێوەکان لەوێن، میوانەکانی نەزانیش لەناو جەرگەی جیهانی مردوواندان. (Sheol ) |
(parallel missing)
جیهانی مردووان و لەناوچوون لەبەردەم یەزدانن، لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد! (Sheol ) |
(parallel missing)
ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە، بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت. (Sheol ) |
(parallel missing)
تۆ بە گۆچان لێی بدەیت، گیانی لە مردن دەرباز دەبێت. (Sheol ) |
(parallel missing)
جیهانی مردووان و لەناوچوون تێر نابن، هەروەها چاوی مرۆڤیش تێر نابێت. (Sheol ) |
(parallel missing)
جیهانی مردووان و منداڵدانی نەزۆک و زەوییەک تێر ئاو نەبێت و ئاگرێک هەرگیز نەڵێت:”بەسە!“ (Sheol ) |
(parallel missing)
ئەوەی لە دەستت دێت، بەوپەڕی هێز و تواناوە بیکە، چونکە نە کار و نە پلاندانان و نە زانین و نە دانایی نییە لە جیهانی مردووان، ئەوەی تۆ دەچیت بۆ ئەوێ. (Sheol ) |
(parallel missing)
بمکە مۆر لەسەر دڵت، مۆر لەسەر بازووت، چونکە خۆشەویستی وەک مردن بەهێزە، ئیرەیی وەک گۆڕ سەختە، خۆشەویستی سووتێنەرە، گڕی ئاگرە، وەک ئاگرێکی بەهێزە. (Sheol ) |
(parallel missing)
لەبەر ئەوە جیهانی مردووان خۆی پانوپۆڕ کرد و بێ ئەندازە دەمی خۆی کردەوە، تاکو بەگزادە و ڕەشۆکی و شەڕانگێزان، لەگەڵ هەموو ئەوانەش کە شانازی بە ئۆرشەلیم دەکەن، شۆڕ ببنەوە ناوی. (Sheol ) |
(parallel missing)
«بۆ خۆت داوای نیشانەیەک لە یەزدانی پەروەردگارت بکە، جا چ لە قووڵترینی قووڵاییەکان بێت یان لە بەرزترینی بەرزاییەکان.» (Sheol ) |
(parallel missing)
جیهانی مردووان لە ژێرەوە دەوروژێنێت بۆ پێشوازی لە هاتنت، ڕۆحی مردووەکان بۆ تۆ هەڵدەستێنێت، هەموو سەرکردەکانی جیهان، لەسەر تەختەکانیان هەڵیاندەستێنێت، هەموو پاشایانی نەتەوەکان. (Sheol ) |
(parallel missing)
مەزنیت شۆڕکرایەوە ناو جیهانی مردووان بەدەم ئاوازی سازەکانت، لە ژێرت مۆرانە ڕادەخرێت و کرمیش دەبێتە لێفەت. (Sheol ) |
(parallel missing)
بەڵام بەرەو جیهانی مردووان شۆڕ بوویتەوە، بەرەو قووڵایی بیری بێ بن. (Sheol ) |
(parallel missing)
گوتتان: «پەیمانمان لەگەڵ مردن بەستووە و پەیماننامەمان لەگەڵ جیهانی مردووان مۆر کردووە، کە قامچی لافاو تێدەپەڕێت لە ئێمە نزیک ناکەوێتەوە، چونکە درۆمان کردووە بە داڵدەمان و لەناو ساختە پەناگیر دەبین.» (Sheol ) |
(parallel missing)
پەیمانەکەتان لەگەڵ مردن دەسڕێتەوە و پەیماننامەکەتان لەگەڵ جیهانی مردووان سەر ناگرێت. کاتێک قامچی لافاو تێدەپەڕێت، ئێوە بۆی دەبن بە پێشێل. (Sheol ) |
(parallel missing)
گوتم: «ئایا لە هەڕەتی گەنجیمدا من دەچم بۆ جیهانی مردووان، چونکە یەزدان لە پاشماوەی ژیانم بێبەشی کردووم؟» (Sheol ) |
(parallel missing)
جیهانی مردووان سوپاست ناکات و مردووانیش ستایشت ناکەن، هەروەها ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن هیوایان بە دڵسۆزی تۆ نییە. (Sheol ) |
(parallel missing)
بە زەیتەوە چوویتە لای مۆلەخ و بۆنوبەرامی خۆتت زیاد کرد. نێردراوەکانت بۆ دوور نارد، شۆڕ بوویتەوە هەتا جیهانی مردووان! (Sheol ) |
(parallel missing)
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەو ڕۆژەی دار ئورزەکە کەوتە نێو جیهانی مردووان، من سەرچاوەی ئاوەکانی ژێر زەویم بە خەم داپۆشی. جۆگەکانیم گرتەوە، ئاوە زۆرەکان بڕان. بۆ ئەو لوبنانم بە بەرگی ماتەم پۆشی، لەبەر ئەویش هەموو دارەکانی دەشتودەر سیس بوون. (Sheol ) |
(parallel missing)
کاتێک لە گۆڕم نا لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان، لە دەنگی کەوتنی ئەو نەتەوەکانم ڕاچڵەکاند، جا هەموو دارەکانی عەدەن، هەڵبژێردراو و هەرەباشەکانی لوبنان، هەموو دارێکی تێر ئاو، لە دنیای خوارەوە دڵنەوایی کران. (Sheol ) |
(parallel missing)
هەروەها ئەوانەی کە لە سایەیدا دەژیان، واتە هاوپەیمانەکانی لەنێو نەتەوەکان، لەگەڵیدا شۆڕبوونەوە ناو جیهانی مردووان و چوونە پاڵ کوژراوان بە شمشێر. (Sheol ) |
(parallel missing)
ڕابەرە پاڵەوانەکان لەناوەڕاستی جیهانی مردووان سەبارەت بە میسر و هاوپەیمانەکانی دەڵێن:”ئەوانە هاتوون لەگەڵ خەتەنە نەکراوان ڕابکشێن، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون.“ (Sheol ) |
(parallel missing)
ئایا لەگەڵ پاڵەوانانی دیکەی خەتەنە نەکراو کە کوژراون پاڵناخرێن، ئەوانەی بە چەکە جەنگییەکانیانەوە لە گۆڕ نران، ئەوانەی شمشێرەکانیان لەژێر سەریان دانراوە؟ سزای تاوانەکانیان لەسەر ئێسکیان دەبێت، ئەوانەی لە خاکی زیندووان پاڵەوانەکانیان تۆقاندووە. (Sheol ) |
(parallel missing)
«لە دەست جیهانی مردووان خۆمیان بۆ بەخت دەکەم، لە مردن دەیانکڕمەوە. ئەی مردن، کوا دەردەکانت؟ ئەی جیهانی مردووان، کوا وێرانکاریت؟ «میهرەبانی لە چاوەکانم شاردراونەتەوە، (Sheol ) |
(parallel missing)
ئەگەر بەرەو جیهانی مردووان هەڵبکۆڵن، لەوێوە دەستم دەیانگرێت؛ ئەگەر بۆ ئاسمانیش سەربکەون، لەوێوە دایاندەگرمە خوارەوە؛ (Sheol ) |
(parallel missing)
گوتی: «لە تەنگانەمدا هاوارم بۆ یەزدان کرد، وەڵامی دامەوە. لەناو سکی جیهانی مردووانەوە هاوارم کرد، گوێت لە دەنگم بوو. (Sheol ) |
(parallel missing)
لە ڕاستیدا شەراب فریوی دەدات، لەخۆباییە و هەرگیز هێور نابێتەوە، چونکە وەک گۆڕ ئارەزووی بەرفراوانە، وەک مردنە، هەرگیز تێر نابێت، هەموو نەتەوەکان بۆ خۆی کۆدەکاتەوە و هەموو گەلان بە دیل دەگرێت. (Sheol ) |
(parallel missing)
بەڵام من پێتان دەڵێم ئەوەی لە خوشکی یان براکەی تووڕە بێ، دەبێ حوکم بدرێت. ئەوەی بە براکەی بڵێ”هیچوپووچ،“دەبێت بدرێتە ئەنجومەنی باڵای جولەکە، ئەوەش بڵێت”گێلە“، دەبێت بخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. (Geenna ) |
Mais moi, je vous dis que quiconque se met en colère contre son frère, mérite la condamnation. Celui qui dira à son frère «raca, » mérite d'être condamné par le sanhédrin; celui qui lui dira «scélérat, » mérite d'être jeté dans la Géhenne ardente.» (Geenna )
ئەگەر چاوی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت فڕێبدرێتە ناو دۆزەخ. (Geenna ) |
«Si ton oeil droit est pour toi une occasion de chute, arrache-le et le jette loin de toi; car il vaut mieux pour toi qu'un seul de tes membres périsse, que si ton corps tout entier était jeté dans la Géhenne. (Geenna )
ئەگەر دەستی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت بچێتە دۆزەخەوە. (Geenna ) |
Si ta main droite est pour toi une occasion de chute, coupe-la et la jette loin de toi; car il vaut mieux pour toi qu'un seul de tes membres périsse, que si ton corps tout entier allait dans la Géhenne.» (Geenna )
لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن، بەڵام ناتوانن گیان بکوژن، بەڵکو لەوە بترسن کە دەتوانێ جەستە و گیان بە یەکەوە لە دۆزەخدا لەناوبەرێت. (Geenna ) |
Ne craignez pas ceux qui tuent le corps, et qui ne peuvent tuer l'âme; craignez plutôt celui qui peut faire périr l'âme et le corps dans la Géhenne. (Geenna )
تۆش ئەی کەفەرناحوم، ئایا بۆ ئاسمان بەرز دەکرێیتەوە؟ نەخێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان دەچیتە خوارەوە، چونکە ئەگەر ئەو پەرجووانەی کە لەنێو تۆدا کرا لە سەدۆمدا بکرابووایە، ئەوا تاکو ئەمڕۆ دەمایەوە. (Hadēs ) |
Et toi, Capernaoum, seras-tu élevée jusqu'au ciel? — Non, tu descendras jusqu'aux enfers; car si les miracles qui ont eu lieu au milieu de toi avaient été faits dans Sodome, elle subsisterait encore aujourd'hui. (Hadēs )
ئەوەی قسە لە دژی کوڕی مرۆڤ بکات، دەبەخشرێت، بەڵام ئەوەی قسە لە دژی ڕۆحی پیرۆز بکات، نابەخشرێت، نە لەم دنیا و نە لەو دنیا. (aiōn ) |
A celui qui aura parlé contre le Fils de l'homme, on le lui pardonnera; mais à celui qui aura parlé contre le Saint-Esprit, on ne le lui pardonnera ni dans ce temps-ci, ni dans le siècle à venir. (aiōn )
ئەوانەش کە کەوتنە نێو دڕکەکان، ئەو کەسانەن کە پەیامەکە دەبیستن، بەڵام خەمی ژیان و فریوخواردنی دەوڵەمەندی پەیامەکە دەخنکێنن، ئیتر بێ بەرهەم دەبن. (aiōn ) |
«Celui qui a reçu la semence parmi les épines, c'est l'homme qui écoute la parole, mais les sollicitudes de ce monde et la séduction de la richesse étouffent la parole et la rendent stérile. » (aiōn )
دوژمنەکەش کە تۆوی کردن ئیبلیسە، دروێنەکەش کۆتایی زەمانە، سەپانەکانیش فریشتەکانن. (aiōn ) |
l'ennemi qui l'a semée, c'est le diable: la moisson, c'est la fin du monde; les moissonneurs, ce sont les anges. (aiōn )
«هەروەک چۆن زیزانەکە بژارکرا و بە ئاگر سووتێنرا، لە کۆتایی زەمانیشدا وا دەبێت. (aiōn ) |
Comme donc on arrache l'ivraie et qu'on la brûle au feu, ainsi en sera-t-il à la fin du monde. (aiōn )
کۆتایی زەمانیش ئاوا دەبێت: فریشتەکان دێن و بەدکاران لەناو ڕاستودروستاندا دەردەهێنن و (aiōn ) |
Il en sera de même à la fin du monde: les anges viendront séparer les méchants d'avec les justes, (aiōn )
منیش پێت دەڵێم، تۆ پەترۆسی و لەسەر ئەم بەردە کۆمەڵەی خۆم بنیاد دەنێم کە دەروازەکانی دۆزەخ پێی ناوێرێت. (Hadēs ) |
Et moi, je te dis que tu es Pierre, et que sur cette pierre je bâtirai mon église, et que les portes des enfers ne prévaudront point contre elle. (Hadēs )
ئەگەر دەستت یان پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بێ دەست یان بێ پێ بچیتە ناو ژیانەوە، لەوەی کە بە دوو دەست یان دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری هەتاهەتاییەوە. (aiōnios ) |
Si ta main ou ton pied est pour toi une occasion de chute, coupe-les et les jette loin de toi; il te vaut mieux entrer dans la vie, boiteux ou manchot, que d'avoir deux mains ou deux pieds, et d'être jeté dans le feu éternel. (aiōnios )
ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. (Geenna ) |
Et si ton oeil est pour toi une occasion de chute, arrache-le et le jette loin de toi; il te vaut mieux entrer borgne dans la vie, que d'avoir deux yeux, et d'être jeté dans la Géhenne ardente.» (Geenna )
ئینجا یەکێک هاتە لای و گوتی: «مامۆستا، چ چاکەیەک بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بەدەست بهێنم؟» (aiōnios ) |
Un homme aborda Jésus, et lui dit: «Maître, quel bien dois-je faire pour avoir la vie éternelle?» (aiōnios )
هەرکەسێکیش لەبەر ناوی من، ماڵ، برا، خوشک، دایک، باوک، ژن، منداڵ یان کێڵگەی بەجێهێشتووە، سەد ئەوەندە وەردەگرێتەوە و ژیانی هەتاهەتاییش بە میرات وەردەگرێت. (aiōnios ) |
Celui qui aura quitté pour mon nom ses maisons, ou ses frères, ou ses soeurs, ou son père, ou sa mère, ou ses enfants, ou ses terres, en recevra beaucoup plus, et il héritera la vie éternelle. (aiōnios )
دار هەنجیرێکی لەسەر ڕێگاکە بینی و چووە لای، بەڵام لە گەڵا زیاتر هیچی پێوە نەبینی، ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز بەر نەگریت!» دەستبەجێ دارەکە وشک بوو. (aiōn ) |
et ayant vu un figuier sur la route, il y monta; et n'y trouvant que des feuilles, il lui dit: «Que jamais fruit ne naisse de toi: à l'instant le figuier sécha. (aiōn )
«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! دەریا و وشکانی دەگەڕێن تاکو یەکێک بکەنە جولەکە، کە بووە جولەکە، ئەوسا دوو ئەوەندەی خۆتان دەیکەنە کوڕی دۆزەخ. (Geenna ) |
Malheur à vous, scribes et pharisiens hypocrites, parce que vous courez la mer et la terre pour faire un prosélyte, et, quand il l'est devenu, vous en faites un homme digne de la Géhenne deux fois plus que vous! (Geenna )
«ئەی مارینە! ئەی بێچووە ماران! چۆن لە سزای دۆزەخ هەڵدێن؟ (Geenna ) |
Serpents, race de vipères, comment échapperez-vous au châtiment de la Géhenne? (Geenna )
کاتێک لەسەر کێوی زەیتوون دانیشتبوو، قوتابییەکان بە تەنها هاتنە لای و گوتیان: «پێمان بفەرموو کەی ئەمە ڕوودەدات؟ هەروەها نیشانەی هاتنەوەت و کۆتایی زەمان چییە؟» (aiōn ) |
Comme il était assis sur la montagne des Oliviers, ses disciples vinrent lui dire en particulier: «Dis-nous quand cela doit avoir lieu, et quel sera le signe de ton avènement et de la fin du monde?» (aiōn )
«دواتر بەوانەی لەلای چەپیەوەن دەفەرموێ:”ئەی ئەوانەی کە نەفرەتتان لێکراوە! لێم دوور بکەونەوە و بەرەو ئاگری هەتاهەتایی بڕۆن، ئەوەی بۆ ئیبلیس و فریشتەکانی ئامادە کراوە، (aiōnios ) |
Ensuite il dira à ceux qui sont à sa gauche: «Retirez-vous de moi, maudits, allez dans le feu éternel qui a été préparé pour le diable et pour ses anges: (aiōnios )
«ئەوانە بۆ سزای هەتاهەتایی دەچن، بەڵام ڕاستودروستان بۆ ژیانی هەتاهەتایی.» (aiōnios ) |
Et ceux-ci s'en iront aux peines éternelles, et les justes à la vie éternelle.» (aiōnios )
فێریان بکەن با کار بکەن بە هەموو ئەو شتانەی کە ڕامسپاردوون. دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم، هەتا کۆتایی زەمان.» (aiōn ) |
leur enseignant à garder tout ce que je vous ai commandé; pour moi, je suis tous les jours avec vous jusqu’à la fin du monde.» (aiōn )
بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، هەرگیز نابەخشرێت، بەڵکو بە گوناهێکی هەتاهەتاییەوە تاوانبارە.» (aiōn , aiōnios ) |
mais celui qui aura blasphémé contre le Saint-Esprit, n'obtiendra jamais de pardon; il est coupable d'un péché éternel.» (aiōn , aiōnios )
بەڵام خەمی ژیان و فریوخواردنی دەوڵەمەندی و ئارەزووی شتەکانی دیکە دێنە ناوەوە و پەیامەکە دەخنکێنن، ئیتر بێ بەرهەم دەبن. (aiōn ) |
et en qui les soucis du temps présent, la séduction des richesses et toutes les autres passions qui les envahissent, étouffent la Parole et la rendent infructueuse. (aiōn )
ئەگەر دەستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە دەستێکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی دوو دەستت هەبێت و بچیتە دۆزەخەوە، ناو ئاگرێک کە کوژانەوەی بۆ نییە. (Geenna ) |
Si ta main est pour toi une occasion de chute, coupe-la; il te vaut mieux entrer manchot dans la vie, que d'avoir deux mains, et d'aller dans la Géhenne, dans le feu qui ne s'éteint point. (Geenna )
ئەگەر پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە پێیەکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی کە بە دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. (Geenna ) |
Si ton pied est pour toi une occasion de chute, coupe-le; il te vaut mieux entrer boiteux dans la vie, que d'avoir deux pieds, et d'être jeté dans la Géhenne. (Geenna )
ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو شانشینی خوداوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. (Geenna ) |
Si ton oeil est pour toi une occasion de chute, arrache-le; il te vaut mieux entrer borgne dans le royaume de Dieu, que d'avoir deux yeux, et d'être jeté dans la Géhenne, (Geenna )
کاتێک عیسا خەریک بوو دەڕۆیشت، پیاوێک بە پەلە بەرەو ڕووی هات، کڕنۆشی بۆ برد و لێی پرسی: «مامۆستای باش، چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟» (aiōnios ) |
Au moment où il sortait pour se mettre en route, un homme accourut, et, se jetant à ses genoux, lui adressa cette question: «Bon Maître, que dois-je faire pour hériter la vie éternelle?» (aiōnios )
ئێستا لەم دنیایە سەد ئەوەندە وەرنەگرێتەوە لە ماڵ، برا، خوشک، دایک، منداڵ و کێڵگە لەگەڵ چەوسانەوە، لەو دنیاش ژیانی هەتاهەتایی. (aiōn , aiōnios ) |
qu'il ne reçoive au centuple, dans le temps présent, des maisons, des frères, des soeurs, des mères, des enfants et des terres, au milieu même des persécutions, et, dans le siècle à venir, la vie éternelle. (aiōn , aiōnios )
ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز کەس لە بەرت ناخوات.» قوتابییەکانیشی گوێیان لێبوو. (aiōn ) |
Alors, prenant la parole, il dit au figuier: «Que jamais personne ne mange de ton fruit!» Et ses disciples l'entendirent. (aiōn )
هەتاهەتایە حوکمڕانی نەوەی یاقوب دەکات، شانشینەکەشی کۆتایی نایەت.» (aiōn ) |
il régnera éternellement sur la maison de Jacob, et son règne n'aura point de fin.» (aiōn )
لەگەڵ ئیبراهیم و نەوەکەی، هەروەک بەڵێنی بە باوباپیرانمان دا.» (aiōn ) |
envers Abraham et sa postérité, pour toujours.» (aiōn )
وەک چۆن لە کۆنەوە لە ڕێگەی پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە دواوە، (aiōn ) |
selon qu'il en avait parlé par la bouche de ses saints prophètes des temps anciens, (aiōn )
لێی دەپاڕانەوە نەوەک فەرمانیان پێ بکات بەرەو بیری بێ بن بڕۆن. (Abyssos ) |
et il se mit à supplier Jésus de ne point commander à ces démons d'aller dans l'abîme. (Abyssos )
تۆش ئەی کەفەرناحوم، ئایا بۆ ئاسمان بەرز دەکرێیتەوە؟ نەخێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان دەچیتە خوارەوە. (Hadēs ) |
Et toi, Capernaoum, qui as été élevée jusqu'au ciel, tu seras abaissée jusqu'aux enfers. (Hadēs )
تەوراتناسێک هەستا بۆ ئەوەی عیسا تاقی بکاتەوە و گوتی: «مامۆستا چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟» (aiōnios ) |
Un docteur de la Loi, qui voulait mettre Jésus à l'épreuve, se leva et lui dit: «Maître, que faut-il que je fasse pour obtenir la vie éternelle?» (aiōnios )
بەڵام ئەوەتان پیشان دەدەم کە دەبێ لێی بترسن، لەوە بترسن کە دەسەڵاتی هەیە پاش کوشتن فڕێتانبداتە ناو دۆزەخ. بەڵێ پێتان دەڵێم، لەمە بترسن. (Geenna ) |
Je vais vous dire qui vous devez craindre: Craignez celui qui, après avoir ôté la vie, a le pouvoir de jeter dans la Géhenne; oui, je vous le dis, c'est lui que vous devez craindre. (Geenna )
«جا گەورەکە ستایشی سەرکارە ناپاکەکەی کرد کە ژیرانە جوڵایەوە، جا ئەو خەڵکانەی ئەم جیهانەیان هەڵبژاردووە، لە هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ هاوشێوەکانیاندا لە گەلی پیرۆزی خودا ژیرترن. (aiōn ) |
Et le maître loua le savoir-faire de cet économe infidèle; car les enfants de ce siècle sont bien plus habiles entre eux que ne le sont les enfants de lumière. (aiōn )
منیش پێتان دەڵێم: بە سامانی ئەم دنیایە دۆستی خۆتان دروستبکەن، تاکو ئەگەر نەما، خودا لە ماڵی هەتاهەتایی پێشوازیتان لێ بکات. (aiōnios ) |
Moi aussi je vous dis: Faites-vous des amis avec les richesses, source de malversations, afin que, lorsqu'elles vous manqueront, ils vous reçoivent dans les tabernacles éternels. (aiōnios )
لە جیهانی مردووان سەری هەڵبڕی و ئازاری دەچێژت، لە دوورەوە ئیبراهیمی بینی و لەعازری لە باوەش بوو. (Hadēs ) |
Comme il était dans le séjour des morts, en proie aux tourments, il leva les yeux et vit de loin Abraham, et Lazare dans son sein; (Hadēs )
کابرایەکی دەسەڵاتدار پرسیاری لێکرد: «مامۆستای باش، چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟» (aiōnios ) |
Alors un président de synagogue lui adressa cette question: «Bon Maître, que dois-je faire pour hériter la vie éternelle?» (aiōnios )
لەم دنیایە چەند ئەوەندە لە بەرامبەری وەرنەگرێتەوە و لەو دنیاش ژیانی هەتاهەتایی.» (aiōn , aiōnios ) |
qu'il ne reçoive beaucoup plus dans le temps présent, et dans le siècle à venir, la vie éternelle.» (aiōn , aiōnios )
عیساش پێی فەرموون: «خەڵکی ئەم دنیایە ژن دەهێنن و شوو دەکەن، (aiōn ) |
Jésus leur dit: «Les enfants de ce siècle, hommes et femmes, se marient, (aiōn )
بەڵام ئەوانەی شایانی گەیشتنن بەو دنیا و هەستانەوەی نێو مردووان، ژن ناهێنن و شوو ناکەن. (aiōn ) |
mais ceux qui seront jugés dignes d'avoir part au siècle à venir, et à la résurrection d'entre les morts, ne se marieront point; (aiōn )
تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەبێت.» (aiōnios ) |
afin que quiconque croit en lui ait la vie éternelle.» (aiōnios )
لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت، (aiōnios ) |
En effet, Dieu a tant aimé le monde, qu'il a donné son Fils unique, afin que quiconque croit en lui ne périsse point, mais qu'il ait la vie éternelle. (aiōnios )
ئەوەی باوەڕ بە کوڕەکە بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەیە. بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی کوڕەکە نییە ژیان نابینێت، بەڵکو تووڕەیی خودای لەسەر دەمێنێت. (aiōnios ) |
Celui qui croit au Fils a la vie éternelle; celui qui ne croit point au Fils ne verra point la vie, mais la colère de Dieu demeure sur lui. (aiōnios )
بەڵام ئەوەی لەو ئاوە بخواتەوە کە من دەیدەمێ، هەرگیز تینووی نابێت، بەڵکو ئەو ئاوەی من دەیدەمێ تێیدا دەبێتە کانیاوێک و هەڵدەقوڵێت، ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشێ.» (aiōn , aiōnios ) |
celui qui boira de l'eau que je lui donnerai, n'aura plus jamais soif; mais l'eau que je lui donnerai, deviendra en lui une source d'eau jaillissant en vie éternelle.» (aiōn , aiōnios )
سەپانیش کرێ وەردەگرێت و بۆ ژیانی هەتاهەتایی بەرهەم کۆدەکاتەوە، تاکو تۆوچێن و سەپان پێکەوە دڵشاد بن. (aiōnios ) |
Déjà le moissonneur reçoit sa récompense, et serre la récolte pour la vie éternelle, afin que le semeur et le moissonneur se réjouissent ensemble; (aiōnios )
«ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی گوێ لە وشەکەم بگرێت و باوەڕ بهێنێت بەوەی ناردوومی ژیانی هەتاهەتایی دەبێت و حوکم نادرێت، بەڵکو لە مردنەوە بۆ ژیان گواستراوەتەوە. (aiōnios ) |
En vérité, en vérité, je vous le dis, celui qui écoute ma parole, et qui croit en celui qui m'a envoyé, a la vie éternelle; et il n'est point amené en jugement, mais il est passé de la mort à la vie. (aiōnios )
نووسراوە پیرۆزەکان دەپشکنن، چونکە وا دەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن، (aiōnios ) |
Vous sondez les Écritures, parce que vous pensez y trouver la vie éternelle, et ce sont elles qui rendent témoignage de moi; (aiōnios )
بۆ خۆراکێک ئیش مەکەن کە لەناودەچێت، بەڵکو بۆ خۆراکێک کە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەمێنێتەوە، ئەوەی کوڕی مرۆڤ دەتانداتێ، چونکە ئەمە خودای باوک مۆری لێداوە.» (aiōnios ) |
Travaillez pour avoir, non l'aliment qui périt, mais l'aliment qui subsiste en vie éternelle, et que le Fils de l'homme vous donnera, car c'est lui que le Père, savoir Dieu, a marqué de son sceau.» (aiōnios )
خواستی باوکم ئەمەیە: هەرکەسێک تەماشای کوڕەکە بکات و باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی دەبێت، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە.» (aiōnios ) |
Car c'est ici la volonté de mon Père, que quiconque voit le Fils et croit en lui, ait la vie éternelle; et moi je le ressusciterai au dernier jour.» (aiōnios )
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی باوەڕ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەیە. (aiōnios ) |
En vérité, en vérité, je vous le dis, celui qui croit en moi a la vie éternelle. (aiōnios )
منم ئەو نانە زیندووەی کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە. ئەگەر یەکێک لەم نانە بخوات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت. ئەو نانەش کە بۆ ژیانی جیهان دەیبەخشم، جەستەمە.» (aiōn ) |
Je suis le pain vivifiant qui est descendu du ciel: si quelqu'un mange de ce pain, il vivra éternellement; et le pain que je donnerai, c'est ma chair, que je donnerai pour la vie du monde.» (aiōn )
ئەوەی جەستەم بخوات و خوێنم بخواتەوە ژیانی هەتاهەتایی هەیە، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە، (aiōnios ) |
celui qui mange ma chair et qui boit mon sang a la vie éternelle; et moi, je le ressusciterai au dernier jour. (aiōnios )
ئەمە ئەو نانەیە کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە، نەک وەکو ئەوەی باوباپیران خواردیان و مردن. ئەوەی لەم نانە بخوات هەتاهەتایە دەژیێت.» (aiōn ) |
C'est là le pain qui est descendu du ciel: il n'en est point comme de nos pères qui ont mangé et sont morts; celui qui mange de ce pain vivra éternellement.» (aiōn )
شیمۆن پەترۆس وەڵامی دایەوە: «گەورەم، بچینە لای کێ؟ وتەکانی ژیانی هەتاهەتایی لەلای تۆیە. (aiōnios ) |
Simon-Pierre lui répondit: «Seigneur, à qui irions-nous? Tu as les paroles de la vie éternelle; (aiōnios )
کۆیلە هەتاهەتایە لە ماڵ نامێنێتەوە، بەڵام کوڕ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە. (aiōn ) |
Or l'esclave ne demeure pas toujours dans la maison, c'est le fils qui y demeure toujours; (aiōn )
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر یەکێک گوێڕایەڵی وشەکانم بێت هەرگیز مردن نابینێت.» (aiōn ) |
En vérité, en vérité, je vous le dis, si quelqu'un garde ma parole, il ne verra jamais la mort.» (aiōn )
پاشان جولەکەکان پێیان گوت: «ئێستا زانیمان ڕۆحی پیست تێدایە. ئیبراهیم و پێغەمبەران مردن، کەچی تۆ دەڵێی:”ئەوەی گوێڕایەڵی وشەکانم بێت هەرگیز تامی مردن ناکات.“ (aiōn ) |
Les Juifs lui dirent: «Nous voyons bien maintenant que tu es possédé d'un démon: Abraham est mort, les prophètes sont morts aussi, et tu dis, «si quelqu'un garde ma parole, il ne goûtera jamais la mort!» (aiōn )
هەرگیز نەبیستراوە یەکێک چاوی مرۆڤێکی بە زگماک نابینای چاک کردبێتەوە. (aiōn ) |
Jamais on n'a entendu dire que quelqu'un ait ouvert les yeux d'un aveugle-né; (aiōn )
ژیانی هەتاهەتاییان دەدەمێ و هەرگیز لەناو ناچن، کەسیش لە دەستم نایانڕفێنێت. (aiōn , aiōnios ) |
je leur donne la vie éternelle, et elles ne périront jamais, et nul ne les ravira de ma main. (aiōn , aiōnios )
هەروەها هەرکەسێک کە زیندووە و باوەڕم پێ بهێنێت، هەرگیز نامرێت. باوەڕ بەمە دەکەیت؟» (aiōn ) |
et quiconque vit et croit en moi, ne mourra point pour toujours. Crois-tu cela?» (aiōn )
ئەوەی ژیانی خۆی خۆشدەوێت دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی لەم جیهانەدا ڕقی لە ژیانی خۆی دەبێتەوە، ئەوا بۆ هەتاهەتایە ژیانی دەپارێزێت. (aiōnios ) |
Celui qui aime sa vie, la perdra; mais celui qui hait sa vie en ce monde, la conservera pour la vie éternelle. (aiōnios )
خەڵکەکە وەڵامیان دایەوە: «لە تەوراتدا بیستوومانە کە مەسیح هەتاهەتایە دەمێنێتەوە، ئیتر چۆن دەڵێی”کوڕی مرۆڤ دەبێت بەرز بکرێتەوە“؟ ئەم کوڕی مرۆڤە کێیە؟» (aiōn ) |
La foule lui répondit: «Nous avons appris par la Loi que le Messie doit demeurer éternellement, comment donc dis-tu que le Fils de l'homme doit être élevé? Qui est ce Fils de l'homme?» (aiōn )
دەزانم ڕاسپاردەی ئەو خەڵکی بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەبات، هەر بۆیە هەرچی بڵێم، بەو جۆرە دەیڵێم کە باوکم پێی فەرمووم.» (aiōnios ) |
et je sais que son commandement, c'est la vie éternelle. En conséquence, les choses que j'annonce, je les annonce comme le Père me les a dites.» (aiōnios )
پەترۆس پێی گوت: «هەرگیز پێم ناشۆیت.» عیساش وەڵامی دایەوە: «ئەگەر پێت نەشۆم، لەگەڵ من بەشت نابێت.» (aiōn ) |
Pierre lui dit: «Non, jamais tu ne me laveras les pieds.» Jésus lui répondit: «Si je ne te lave, tu n'auras point de part avec moi.» (aiōn )
منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە، (aiōn ) |
quant à moi, je prierai le Père, et il vous donnera un autre Directeur, afin qu'il soit éternellement avec vous: (aiōn )
هەروەک دەسەڵاتت پێداوە بەسەر هەموو خەڵکدا، تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە هەموو ئەوانە بدات کە پێت داون. (aiōnios ) |
selon que tu lui as donné autorité sur toute chair, afin qu'à tous ceux que tu lui as donnés, il donne la vie éternelle. (aiōnios )
ژیانی هەتاهەتاییش ئەوەیە کە تۆ بناسن، تەنها خودای ڕاستەقینە و عیسای مەسیح، ئەوەی کە ناردووتە. (aiōnios ) |
Or c'est ici la vie éternelle, qu'ils te connaissent, toi, pour le seul vrai Dieu, et pour Messie, Jésus que tu as envoyé. (aiōnios )
چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت، هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت. (Hadēs ) |
parce que tu n'abandonneras pas mon âme dans le séjour des morts, tu ne permettras pas même que ton Saint voie la corruption. (Hadēs )
پێشبینیی کرد و باسی هەستانەوەی مەسیحەکەی کرد، کە نە لە جیهانی مردوواندا بەجێهێڵرا و نە جەستەشی بۆگەن بوو. (Hadēs ) |
il prévit la résurrection du Messie, et dit «qu'il ne serait point abandonné dans le séjour des morts, et que sa chair ne verrait pas la corruption.» (Hadēs )
ئەوەی دەبێت لە ئاسمان بیهێڵێتەوە، هەتا کاتی چاککردنەوەی هەموو شتێک، ئەوەی لە کۆنەوە خودا لەسەر زاری پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە باسی کردووە. (aiōn ) |
que le ciel doit recevoir jusqu’à l'époque de la restauration universelle, dont Dieu a parlé de toute ancienneté par la bouche de ses saints prophètes. (aiōn )
پۆڵس و بەرناباسیش بە چاونەترسییەوە وەڵامیان دانەوە: «پێویست بوو یەکەم جار پەیامی خودا بۆ ئێوە باس بکەین. بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەتتان کردەوە و خۆتان بە شیاوی ژیانی هەتاهەتایی نەزانی، ئەوەتا دەچینە لای ناجولەکەکان، (aiōnios ) |
Paul et Barnabas leur dirent tout ouvertement: «C'est bien à vous qu'il fallait d'abord annoncer la parole de Dieu; mais, puisque vous la repoussez, et que, vous-mêmes, vous ne vous jugez pas dignes de la vie éternelle, eh bien! nous nous tournons vers les Gentils; (aiōnios )
کاتێک ناجولەکەکان گوێیان لەمە بوو، زۆر دڵشاد بوون و پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان شکۆدار کرد، هەموو ئەوانەش کە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەستنیشان کرابوون، باوەڕیان هێنا. (aiōnios ) |
Les Gentils, qui les entendaient, étaient dans la joie, et glorifiaient la parole du Seigneur. Et tous ceux qui étaient disposés pour la vie éternelle, crurent. (aiōnios )
کە هەر لە سەرەتاوەش زانراون.] (aiōn ) |
lesquelles sont connues de toute antiquité. (aiōn )
لەبەر ئەوەی سیفەتە نەبینراوەکانی خودا، توانا هەتاهەتایی و خودایەتییەکەی، لە بەدیهێنانی جیهانەوە بەهۆی دروستکراوان درکیان پێ کراوە و بە ڕوونی بینراون، بۆیە بێ بیانوون. (aïdios ) |
car les perfections invisibles de Dieu, sa puissance éternelle et sa divinité, se voient comme à l'oeil, depuis la création du monde, quand on considère ses ouvrages. Ces hommes sont donc inexcusables, (aïdios )
ئەوان ڕاستی خودایان بە درۆ گۆڕییەوە و بەدیهێنراویان پەرست و لە جیاتی بەدیهێنەر خزمەتیان کرد، ئەوەی هەتاهەتایە ستایش بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn ) |
eux qui ont changé la vérité de Dieu en mensonge, et ont adoré et servi la créature au lieu du Créateur, qui est béni éternellement. Amen! (aiōn )
ژیانی هەتاهەتاییش بۆ ئەوانەیە کە بە دانبەخۆداگرتنەوە لە کاری چاکەدا داوای شکۆ و ڕێز و نەمری دەکەن. (aiōnios ) |
à ceux qui, par leur persévérance dans les bonnes oeuvres, recherchent la gloire, l'honneur et l'immortalité, il donnera la vie éternelle; (aiōnios )
تاکو چۆن گوناه بە مردن حوکمڕانی کرد، ئاواش بە ڕاستودروستی نیعمەت حوکمڕانی دەکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان. (aiōnios ) |
afin que, de la même manière que le Péché a régné en donnant la mort, ainsi la Grâce règne, par la justice, en amenant à la vie éternelle par Jésus-Christ, notre Seigneur. (aiōnios )
بەڵام ئێستا کە لە گوناه ئازاد کراون و بوونەتە بەندەی خودا، بەرهەمتان بۆ پیرۆزی هەیە و دەرئەنجامەکەی ژیانی هەتاهەتاییە، (aiōnios ) |
mais aujourd'hui que vous êtes affranchis du Péché et que vous êtes devenus les esclaves de Dieu, vous portez votre fruit de manière à être saints, et vous avez pour fin la vie éternelle. (aiōnios )
چونکە کرێی گوناه مردنە، بەڵام دیاری خودا ژیانی هەتاهەتاییە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوەیە. (aiōnios ) |
Car le salaire du péché, c'est la mort; mais la grâce de Dieu, c'est la vie éternelle en Jésus-Christ, notre Seigneur. (aiōnios )
باوکانیش هی ئەوانن و مەسیحیش بەگوێرەی جەستە لەوانەوە هاتووە، ئەوەی لە سەرووی هەمووانە، هەتاهەتایە خودایەکی پیرۆزە! ئامین. (aiōn ) |
à qui appartiennent les patriarches, et desquels est issu le Messie, du moins pour la chair. Que celui qui gouverne toutes choses, Dieu, en soit béni éternellement! Amen! (aiōn )
[یان «کێ دادەبەزێتە ناو بیری بێ بن؟»] بە واتای ئەوەی کە مەسیح لەناو مردووان سەربخات. (Abyssos ) |
«ni qui descendra dans l’abîme?» (c'est faire monter Christ de chez les morts). (Abyssos )
خودا هەمووانی لە گوێڕایەڵنەبووندا بەندکرد، تاکو بەزەیی بە هەموواندا بێتەوە. (eleēsē ) |
car Dieu a enveloppé tous les hommes dans la désobéissance, afin de faire à tous miséricorde. (eleēsē )
چونکە هەموو شتەکان لە ئەوە و بەهۆی ئەوە و بۆ ئەوە. هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە! ئامین. (aiōn ) |
Toutes choses viennent de lui; elles sont par lui et pour lui: à lui soit la gloire aux siècles des siècles! Amen! (aiōn )
شێوەی ئەم دنیایە وەرمەگرن، بەڵکو بە نوێکردنەوەی بیرتان بگۆڕێن، تاکو بە لێکدانەوە بتوانن دەریبخەن خواستی خودا چییە، کە باش و پەسەندکراو و تەواوە. (aiōn ) |
Ne vous modelez pas sur le siècle présent, mais qu'il se fasse en vous une métamorphose par le renouvellement de l'esprit, en sorte que vous appréciiez ce qu'est la volonté de Dieu, combien elle est bonne, agréable et parfaite. (aiōn )
شکۆمەندی بۆ ئەو خودایەی کە توانای هەیە بتانچەسپێنێت بەگوێرەی مزگێنییەکەم و جاڕدانی عیسای مەسیح، بەگوێرەی ئاشکراکردنی ئەو نهێنییەی لە کاتە ئەزەلییەکانەوە بە شاراوەیی مابووەوە، (aiōnios ) |
A Celui qui peut vous affermir dans mon évangile et dans la prédication qui se fait de Jésus-Christ — conformément à la révélation du mystère celé durant de longs siècles, (aiōnios )
بەڵام ئێستا لە ڕێگەی نووسراوی پێغەمبەرانەوە، بەگوێرەی ڕاسپاردەی خودای هەمیشەیی، ئاشکرا و زانراو بووە تاکو هەموو نەتەوەکان باوەڕ بە خودا بهێنن و گوێڕایەڵی بن، (aiōnios ) |
mais révélé maintenant, ainsi que par les écrits des Prophètes, sur l'ordre du Dieu éternel, pour amener à l'obéissance de la foi toutes les nations — (aiōnios )
هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ تاقە خودای دانا، بەهۆی عیسای مەسیحەوە! ئامین. (aiōn ) |
à Dieu, seul sage, soit la gloire aux siècles des siècles, par Jésus-Christ! Amen! (aiōn )
کوا دانا؟ کوا مامۆستای تەورات؟ کوا کەسی بە دەموزاری ئەم دنیایە؟ ئایا خودا دانایی ئەم جیهانەی نەکردووەتە گێلایەتی؟ (aiōn ) |
où est le sage? où est le scribe? où est le dialecticien de ce siècle? Dieu n'a-t-il pas fait voir que la sagesse du monde est folie? (aiōn )
ئێمە لەنێو پێگەیشتوواندا بە دانایی دەدوێین، داناییەک کە نە لەم دنیایەوەیە و نە لە دەسەڵاتدارانی ئەم دنیایە، کە لەناودەچن. (aiōn ) |
Pourtant, c'est bien la sagesse que nous enseignons parmi les parfaits; une sagesse qui n'est pas celle de ce monde, ni des princes de ce monde, dont le règne va finir, (aiōn )
بەڵکو باسی دانایی خودا دەکەین کە نهێنییە، شاراوە بوو، ئەوەی خودا لە ئەزەلەوە بۆ شکۆی ئێمەی داناوە. (aiōn ) |
mais la sagesse mystérieuse de Dieu, ces plans cachés que Dieu, de toute éternité, avait arrêtés pour notre gloire. (aiōn )
هیچ کام لە دەسەڵاتدارانی ئەم دنیایە تێنەگەیشتن، چونکە ئەگەر تێبگەیشتنایە، مەسیحی خاوەن شکۆیان لە خاچ نەدەدا. (aiōn ) |
Nul des princes de ce monde ne l'a connue, car s'ils l'avaient connue, ils n'auraient pas crucifié le Seigneur de gloire; (aiōn )
با کەس خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت. ئەگەر یەکێک لەنێوتان خۆی بە دانای ئەم دنیایە دەزانێت، با ببێتە گێل تاکو بەڕاستی ببێتە دانا. (aiōn ) |
Que personne ne s'abuse: si quelqu'un parmi vous pense être sage, parce qu'il a la sagesse de ce monde, qu'il devienne fou, afin d'être sage; (aiōn )
لەبەر ئەوە، ئەگەر خۆراک ببێتە هۆکاری کەوتنی خوشک و براکەم، ئەوا هەرگیز گۆشت ناخۆم تاکو نەبم بە کۆسپ بۆیان. (aiōn ) |
Pour moi, si un aliment est une occasion de chute pour mon frère, je me passerai éternellement de viande, plutôt que d'être pour lui une occasion de chute. (aiōn )
جا ئەم شتانەیان وەک پەند بەسەرهات، بۆ ئاگاداری ئێمەش نووسراوە، کە لە کۆتایی زەمان دەژین. (aiōn ) |
Ces châtiments leur arrivèrent pour servir d'exemples, et ils ont été consignés par écrit pour notre instruction, à nous, qui touchons à la fin des temps. (aiōn )
[ئەی مردن، کوا سەرکەوتنت؟ ئەی مردن، کوا پێوەدانت؟] (Hadēs ) |
O mort, où est ton aiguillon? O mort, où est ta victoire? » (Hadēs )
لێرەدا خوداوەندی ئەم دنیایە بیری بێباوەڕانی کوێر کردووە، تاکو ڕووناکی مزگێنیی شکۆی مەسیحیان بۆ نەدرەوشێتەوە، ئەوەی وێنەی خودایە. (aiōn ) |
à ces incrédules dont le Dieu de ce siècle a aveuglé l'esprit, afin qu'ils ne soient point illuminés des splendeurs de l'évangile, on brille la gloire de Christ, qui est l'image de Dieu. (aiōn )
چونکە تەنگانەی سووک و کاتیمان شکۆمەندییەکی گرانی هەتاهەتایی بۆ ئێمە لێ دێتە کایەوە. (aiōnios ) |
Nos légères et passagères afflictions nous procurent une gloire infinie et éternelle, (aiōnios )
ئێمە تەماشای شتە بینراوەکان ناکەین، بەڵکو شتە نەبینراوەکان، چونکە بینراوەکان کاتین، بەڵام نەبینراوەکان هەمیشەیین. (aiōnios ) |
attendu que nous regardons non aux choses visibles, mais aux choses invisibles; car les choses visibles ne sont que pour un temps, au lieu que les invisibles sont éternelles. (aiōnios )
لەبەر ئەوەی ئێمە دەزانین، ئەگەر چادرە زەمینییەکەمان ڕووخا، خانووێکمان لە خوداوە هەیە کە هەتاهەتاییە لە ئاسماندایە، خانووێکی دەستکرد نییە. (aiōnios ) |
Nous savons, en effet, que, si cette tente où nous logeons sur la terre, est détruite, nous avons dans les cieux un édifice qui vient de Dieu, un domicile éternel, qui n'est pas fait de main d'homme. (aiōnios )
وەک نووسراوە: [بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.] (aiōn ) |
selon qu'il est écrit: «Il a fait des largesses, il a donné aux pauvres: sa justice demeure éternellement.» (aiōn )
خودا، باوکی عیسای خاوەن شکۆ ئەوەی هەتاهەتایە ستایش دەکرێت دەزانێت درۆ ناکەم. (aiōn ) |
Dieu, qui est le Père de notre Seigneur Jésus-Christ, et qui est béni éternellement, m'est témoin que je ne mens point: (aiōn )
ئەوەی لە پێناوی گوناهەکانمان خۆی بەخشی، تاکو بەگوێرەی خواستی خودای باوکمان، لەم دنیایە خراپەی ئێستا ڕزگارمان بکات. (aiōn ) |
qui s'est donné lui-même pour nos péchés, afin de nous arracher à la corruption du siècle présent, conformément à la volonté de Dieu notre Père, (aiōn )
هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn ) |
à qui appartient la gloire aux siècles des siècles. Amen! (aiōn )
ئەوەی بۆ سروشتی دنیایی خۆی بچێنێت، گەندەڵی لە سروشتی دنیایی دەدروێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت لە ڕۆحەکەوە ژیانی هەتاهەتایی دەدروێتەوە. (aiōnios ) |
Celui qui sème pour sa propre chair, recueillera de la chair, la corruption; celui qui sème pour l'esprit, recueillera de l'esprit, la vie éternelle. (aiōnios )
لە سەرووی هەموو فەرمانڕەوا و حوکومڕان و هێز و دەسەڵاتێک و هەموو ئەوانەی ناویان هەیە، نەک تەنها لەم دنیایە، بەڵکو لەو دنیاش. (aiōn ) |
bien au-dessus de toute principauté, de toute autorité, de toute puissance, de toute dignité et de tout nom qui se peut nommer, non-seulement dans ce temps-ci, mais encore dans le siècle à venir, (aiōn )
کە پێشتر تێیدا دەژیان کاتێک پەیڕەوی ڕێبازی ئەم جیهانە و سەرۆکی دەسەڵاتی هەواتان دەکرد، ئەو ڕۆحەی ئێستا لە یاخیبوواندا کار دەکات. (aiōn ) |
auxquels vous vous livriez autrefois, suivant le train de ce monde, suivant le prince de la puissance de l’air, de l'esprit qui agit maintenant dans les hommes rebelles. (aiōn )
تاکو لە دنیای داهاتوو دەوڵەمەندی نیعمەتی بێ هاوتای خۆی لە ڕێگەی میهرەبانییەکەیەوە بۆ ئێمە دەربخات کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکین. (aiōn ) |
afin de faire voir dans les temps qui vont venir, les richesses infinies de sa grâce, par la bonté dont nous sommes les objets en Jésus-Christ. (aiōn )
پلانی ئەم نهێنییە بۆ هەمووان ڕوون بکەمەوە، ئەوەی لە دێرزەمانەوە بەهۆی خوداوە شاردراوەتەوە، ئەوەی هەموو شتێکی بەدیهێناوە، (aiōn ) |
et de les éclairer tous sur l'économie du mystère, qui avait été caché de tout temps en Dieu, le créateur de toutes choses, (aiōn )
بەگوێرەی خواستی هەتاهەتایی، ئەوەی بەهۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە هێنایە دی. (aiōn ) |
selon le dessein éternel qu'il a réalisé en Jésus-Christ, notre Seigneur, (aiōn )
با نەوە لەدوای نەوە، خودا بۆ هەتاهەتایە لە کڵێسا و لە عیسای مەسیحدا شکۆدار بێت. ئامین. (aiōn ) |
à Lui soit la gloire dans l'Église et en Jésus-Christ, dans tous les âges, aux siècles des siècles! Amen! (aiōn )
چونکە زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لە دژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان. (aiōn ) |
parce que ce n'est pas seulement contre la chair et le sang que nous avons à lutter, mais contre les principautés et les autorités, contre les puissances de ce monde de ténèbres, contre les mauvais esprits qui sont dans l'air; (aiōn )
ئێستاش شکۆمەندی بۆ خودای باوکمان هەتاهەتایە. ئامین. (aiōn ) |
A Dieu, notre Père, soit la gloire aux siècles des siècles! Amen! (aiōn )
واتە ئەو نهێنییەی سەردەمانێکی زۆر و نەوە لەدوای نەوە شاردراوە بوو، ئێستا بۆ گەلی پیرۆزی خودا ئاشکرا کرا. (aiōn ) |
— ce mystère caché de toute éternité et avant tous les âges, mais révélé aujourd'hui aux saints, (aiōn )
ئەوانە بە لەناوچوونی هەتاهەتایی سزا دەدرێن، دوور لە ئامادەبوونی مەسیح و شکۆی تواناکەی، (aiōnios ) |
Ils seront punis de la perdition éternelle, privés de la présence du Seigneur et de la gloire dont sa force nous revêtira, (aiōnios )
با عیسای مەسیحی پەروەردگارمان خۆی لەگەڵ خودای باوکمان، ئەوەی خۆشیویستین و دڵنەوایی هەتاهەتایی و هیوایەکی باشی بە نیعمەت پێداین، (aiōnios ) |
Que notre Seigneur Jésus-Christ lui-même, que Dieu, notre Père, qui nous a aimés et nous a donné par sa grâce une consolation éternelle et une bonne espérance, (aiōnios )
بەڵام بەزەیی پێمدا هاتەوە، تاکو یەکەم جار لە مندا عیسای مەسیح بەوپەڕی پشوودرێژی دەربکەوێت، وەک نموونەیەک بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ دەهێنن بۆ ژیانی هەتاهەتایی. (aiōnios ) |
Mais j'ai obtenu miséricorde, précisément afin que Jésus-Christ fît voir en moi, le premier, sa longanimité tout entière, et que je servisse d'exemple à ceux qui, à l'avenir, mettront leur confiance en lui pour avoir la vie éternelle. (aiōnios )
با بۆ هەتاهەتایە ڕێز و شکۆمەندی بۆ پاشای هەتاهەتایی بێت کە نەمر و نەبینراو و تاقە خودایە! ئامین. (aiōn ) |
Au Roi des siècles, immortel, invisible, seul Dieu, soient honneur et gloire aux siècles des siècles! Amen! (aiōn )
لە کێشمەکێشی باوەڕەکەدا باش تێبکۆشە. دەست بە ژیانی هەتاهەتاییەوە بگرە، ئەوەی خودا بانگی کردووی بۆی، کاتێک لەبەردەم چەندین شایەتدا بە باشی دانت پێدا نا. (aiōnios ) |
Combats le bon combat de la foi; saisis la vie éternelle à laquelle tu as été appelé, et pour laquelle tu as fait ta belle profession en présence d'un grand nombre de témoins. (aiōnios )
تەنها ئەو نەمرە، لە ڕووناکی نیشتەجێیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە، ئەوەی کەس نەیبینیوە و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئەوە ڕێز و توانای هەتاهەتایی! ئامین. (aiōnios ) |
qui seul possède l'immortalité, qui habite une lumière inaccessible, que nul homme n'a vu ni ne peut voir, à qui appartiennent l'honneur et la puissance éternelle. Amen! (aiōnios )
دەوڵەمەندەکانی ئەم ڕۆژگارە ڕابسپێرە لووتبەرز نەبن و هیوایان بە سامانی لەناوچوو نەبێت، بەڵکو بە خودا، کە هەموو شتێکمان بە تێروپڕی دەداتێ تاکو خۆشیی لێ ببینین. (aiōn ) |
Recommande aux riches de ce monde de ne se point enorgueillir et de ne point mettre leur espérance dans les richesses incertaines, mais de la placer en Dieu, qui nous fournit toutes choses en abondance, pour que nous sachions en jouir. (aiōn )
خودا ڕزگاری کردین و بە بانگەوازێکی پیرۆز بانگی کردین، نەک بەگوێرەی کردارمان، بەڵکو بەگوێرەی خواست و نیعمەتی خۆی کە پێش دەستپێکی زەمانە بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیحدا پێمان دراوە، (aiōnios ) |
C'est lui qui nous a sauvés, et nous a adressé un saint appel, non en vertu de nos oeuvres, mais ensuite d'un dessein qui lui est propre, et d'une grâce qui nous a été faite de toute éternité en Jésus-Christ, (aiōnios )
بۆیە بەرگەی هەموو شتێک دەگرم لەبەر ئەوانەی خودا هەڵیبژاردن، تاکو ئەوانیش ئەو ڕزگارییە بەدەستبهێنن کە بەهۆی عیسای مەسیحەوەیە، لەگەڵ شکۆی هەتاهەتایی. (aiōnios ) |
c'est pourquoi j'endure tout à cause des élus, afin qu'ils obtiennent, eux aussi, le salut qui est en Jésus-Christ, avec la gloire éternelle. (aiōnios )
چونکە دیماس بەجێی هێشتم، ئەم جیهانەی خۆشویست و چوو بۆ سالۆنیکی، کریسکینیش بۆ گەلاتیا و تیتۆس بۆ دەلماتیا. (aiōn ) |
car Démas m'a abandonné par amour pour le siècle présent, il est parti pour Thessalonique; Crescens est allé en Galatie, Tite en Dalmatie; (aiōn )
مەسیحی خاوەن شکۆ لە هەموو خراپەیەک دەربازم دەکات و ڕزگارم دەکات بۆ شانشینە ئاسمانییەکەی. با هەتاهەتایە مەسیح شکۆدار بێت! ئامین. (aiōn ) |
Le Seigneur me délivrera de toute méchante action, et me sauvera en m'appelant dans son royaume céleste. A lui soit la gloire aux siècles des siècles! Amen! (aiōn )
بە هیوای ئەو ژیانە هەتاهەتاییەی کە خودا، ئەوەی هەرگیز درۆ ناکات، لەپێش دەستپێکی زەمان بەڵێنی داوە. (aiōnios ) |
afin d’amener à l'espérance de la vie éternelle promise de tout temps par le Dieu qui ne trompe point, (aiōnios )
ئەوەی فێرمان دەکات نکۆڵی لە خوانەناسی و هەوەسە دنیاییەکان بکەین، بە ژیری و ڕاستودروستی و لەخواترسی بژین لەم دنیایە، (aiōn ) |
elle fait notre éducation, pour que, renonçant à l'impiété et aux passions mondaines, nous vivions dans le siècle présent avec sagesse, avec justice et avec piété, (aiōn )
تاکو، پاش ئەوەی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کراین، بەگوێرەی هیوای ژیانی هەتاهەتایی ببینە میراتگر. (aiōnios ) |
il a voulu qu'étant justifiés par sa grâce, nous soyons héritiers, en espérance, de la vie éternelle. (aiōnios )
لەوانەیە لەبەر ئەمە بووبێت بۆ ماوەیەک لێت دوور کەوتەوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە بگەڕێتەوە لات، (aiōnios ) |
Peut-être aussi Onésime n'a-t-il été séparé de toi momentanément, qu'afin que tu le recouvres pour l'éternité, (aiōnios )
بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە. (aiōn ) |
Dieu nous a parlé dans ces derniers temps par son Fils, qu'il a établi héritier de toutes choses, et par lequel aussi il a fait le monde. (aiōn )
بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت: [ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە، داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە. (aiōn ) |
il dit du Fils: «Ton trône, ô Dieu, subsiste d'éternité en éternité, » et: «Le sceptre de ta royauté est un sceptre de droiture; (aiōn )
وەک لە شوێنێکی دیکەش دەفەرموێ: [هەتاهەتایە تۆ کاهینیت، لە پلەی مەلکیسادق.] (aiōn ) |
comme il lui dit encore dans un autre endroit: «Tu es sacrificateur éternellement, selon l'ordre de Melchisédec.» (aiōn )
لە ڕێی ئازارەکانیەوە بووە مرۆڤێکی پڕ و تەواو، بەم ڕێگایە بووە سەرچاوەی ڕزگاریی هەتاهەتایی بۆ هەموو ئەوانەی گوێڕایەڵی دەبن. (aiōnios ) |
et qui, exalté, est devenu l'auteur du salut éternel pour tous ceux qui lui obéissent, (aiōnios )
فێرکردن دەربارەی لەئاوهەڵکێشان و دەست لەسەر دانان و هەستانەوەی مردووان و لێپرسینەوەی هەتاهەتایی. (aiōnios ) |
la doctrine du baptême, de l'imposition des mains, de la résurrection des morts et du jugement éternel. (aiōnios )
هەروەها تامی باشی وشەی خودا و هێزەکانی جیهانی داهاتوویان کردووە، (aiōn ) |
qui ont savouré la bonne parole de Dieu et les puissances du monde nouveau, (aiōn )
لەوێدا عیسا پێشتر و لەبری ئێمە چووە ناوی، هەتاهەتایە بووە سەرۆکی کاهینان، لە پلەی مەلکیسادق. (aiōn ) |
où Jésus est entré pour nous comme précurseur, ayant été fait «souverain sacrificateur pour l’éternité, selon l’ordre de Melchisédec.» (aiōn )
چونکە شایەتی دەدات: [هەتاهەتایە تۆ کاهینیت، لە پلەی مەلکیسادق.] (aiōn ) |
car voici le témoignage qui lui est rendu: «Tu es sacrificateur pour l’éternité, selon l'ordre de Melchisédec.» (aiōn )
بەڵام ئەمە بە سوێندەوە بوو، لەوەی پێی فەرموو: [یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت: «هەتاهەتایە تۆ کاهینیت.»] (aiōn ) |
que son sacerdoce n'a pas été institué sans l'intervention du serment. (aiōn )
بەڵام لەبەر ئەوەی عیسا هەتاهەتایە دەمینێتەوە، کاهینیێتییەکی نەگۆڕی هەیە. (aiōn ) |
mais lui, parce qu'il subsiste «éternellement, » il possède le sacerdoce qui ne se transmet point. (aiōn )
تەورات کەسانێک لە پێگەی سەرۆکی کاهینان دادەنێت کە لاوازییان هەیە، بەڵام وشەی سوێند کە دوای تەوراتە، کوڕەکە دادەنێت کە بۆ هەتاهەتایە کامڵ و تەواو کراوە. (aiōn ) |
La Loi, en effet, institue souverains sacrificateurs des hommes sujets à la faiblesse; mais la parole du serment intervenue après la Loi institue souverain sacrificateur un Fils qui est parvenu pour jamais à la perfection. (aiōn )
بە خوێنی بزن و گوێرەکە نەچوو، بەڵکو بە خوێنی خۆی یەک جار چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز و کڕینەوەی هەتاهەتایی دەستکەوت، (aiōnios ) |
et est entré une fois pour toutes dans le Lieu très-saint, non avec le sang des boucs et des taureaux, mais avec son propre sang, nous ayant acquis un pardon éternel. (aiōnios )
ئیتر خوێنی مەسیح چەند زیاترە، ئەوەی بە ڕۆحی پیرۆزی هەتاهەتایی بێ کەموکوڕی خۆی پێشکەشی خودا کرد، ئەوەی ویژدانمان لەو کارانە پاک دەکاتەوە کە دەبنە هۆی مردن، تاکو خزمەتی خودای زیندوو بکەین. (aiōnios ) |
combien plus le sang de Christ qui, doué d'un esprit éternel, s'est offert lui-même à Dieu, sans tache, purifiera-t-il notre conscience des oeuvres mortes, pour que nous servions le Dieu vivant. (aiōnios )
لەبەر ئەمە مەسیح ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، تاکو بانگکراوان بەڵێنی میراتی هەتاهەتایی وەربگرن، چونکە مردنەکە بەهای خوێنە بۆ ئازادکردن لەو گوناهانەی کە لە پەیمانی یەکەمدا کردوویانە. (aiōnios ) |
Voilà pourquoi il est le médiateur d'un nouveau testament, afin que, par le fait d'une mort pour le pardon des transgressions commises sous le premier testament, ceux qui ont été appelés reçoivent l'héritage éternel qui a été promis. (aiōnios )
ئەگینا دەبووایە مەسیح لە دامەزراندنی جیهانەوە چەندین جار ئازاری بچێژتبووایە. بەڵام ئێستا لە کۆتایی زەمان تەنها جارێک دەرکەوت تاکو گوناه بسڕێتەوە، بەوەی خۆی کردە قوربانی. (aiōn ) |
autrement, il aurait dû souffrir plusieurs fois depuis la création du monde; mais il s'est montré une seule fois, dans ces derniers temps, pour anéantir le péché par son sacrifice. (aiōn )
بە باوەڕ تێدەگەین کە گەردوون بە فەرمایشتی خودا بەدیهێنراوە، تەنانەت ئەوەی دەیبینین لەو شتانەی کە بینراوە نەهاتووەتە کایەوە. (aiōn ) |
C'est par la foi que nous reconnaissons que le monde a été fait par la parole de Dieu, en sorte que ce qu'on voit n'a pas été fait de choses qui se vissent. (aiōn )
عیسای مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە. (aiōn ) |
Jésus-Christ est le même, hier, aujourd'hui, éternellement. (aiōn )
با خودای ئاشتی کە بە خوێنی پەیمانی هەتاهەتایی عیسای خاوەن شکۆمانی لەنێو مردووان هەستاندەوە، شوانە پایەبەرزەکەی مەڕەکان، (aiōnios ) |
Puisse le Dieu de paix, qui a ramené du milieu des morts celui qui, par le sang de l'alliance éternelle, est devenu le grand Pasteur des brebis, notre Seigneur Jésus, (aiōnios )
بە هەموو شتێکی باش ئامادەتان بکات تاکو بە خواستی ئەو هەڵسوکەوت بکەن، لە ئێمەشدا بەپێی ڕەزامەندی خۆی کار بکات بەهۆی عیسای مەسیحەوە کە هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn ) |
vous rendre propres à toute bonne oeuvre, pour faire sa volonté, en opérant en vous, par Jésus-Christ, ce qui lui est agréable: à Lui soit la gloire éternellement! Amen! (aiōn )
زمان ئاگرە، جیهانێکە لە خراپە لەنێو ئەندامانی لەشمان. زمان هەموو لەش گڵاو دەکات، ئاگر لە ژیان بەردەدات و خۆی بە گڕی دۆزەخ دادەگیرسێت. (Geenna ) |
La langue aussi est un feu, le monde de la méchanceté: c'est la langue qui, parmi les membres, a l'art de souiller le corps tout entier, et d'enflammer tout le cours de la vie, étant enflammée elle-même du feu de la Géhenne. (Geenna )
ئێوەش لەدایک بوونەوە، نەک بە تۆوێکی فەوتاو بەڵکو نەفەوتاو، بە وشەی زیندووی خودا کە دەمێنێتەوە، (aiōn ) |
vous qui avez été régénérés, non par une semence corruptible, mais par une semence incorruptible, par la parole de Dieu vivifiante et éternelle; (aiōn )
بەڵام فەرمایشتی یەزدان هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.] ئەمەش ئەو فەرمایشتەیە کە مزگێنیتان پێدرا. (aiōn ) |
mais la parole du Seigneur demeure éternellement: » c'est cette parole dont la bonne nouvelle vous a été portée. (aiōn )
ئەگەر کەسێک وتار دەدات، با بە جۆرێک بدوێت وەک کەسێک کە پەیامی خودا ڕابگەیەنێت. ئەگەر کەسێک خزمەت دەکات، با بەو هێزەوە بیکات کە خودا دابینی کردووە، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە خودا لە هەموو شتێکدا شکۆدار بێت. هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn ) |
Si quelqu'un parle, que ce soit comme il convient à la parole de Dieu; si quelqu'un exerce un ministère, qu'il s'en acquitte comme usant d'une force que Dieu dispense, afin que tout se fasse à la gloire de Dieu, par Jésus-Christ, à qui appartiennent la gloire et la puissance aux siècles des siècles. Amen! (aiōn )
خودای هەموو نیعمەتێک، ئەوەی بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا بانگی کردوون بۆ شکۆیە هەتاهەتاییەکەی، کە تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ڕاستە ڕێتان دەکات و واتان لێ دەکات کە بەهێز و چەسپاو و دەمەزراو بن. (aiōnios ) |
le Dieu de toute grâce, qui vous a appelés en Jésus-Christ à son éternelle gloire, vous rétablira, vous soutiendra, vous fortifiera et vous rendra inébranlables. (aiōnios )
هەتاهەتایە دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn ) |
A lui soient la gloire et la puissance aux siècles des siècles. Amen! (aiōn )
هەروەها پێشوازییەکی گەرمتان لێ دەکرێت بۆ چوونە ناو شانشینی هەتاهەتایی عیسای مەسیحی پەروەردگار و ڕزگارکەرمان. (aiōnios ) |
c'est ainsi, en effet, que l'entrée dans le royaume éternel de notre Seigneur et Sauveur Jésus-Christ vous sera richement accordée. (aiōnios )
خودا بەزەیی بەو فریشتانەدا نەهاتەوە کە گوناهیان کرد، بەڵکو فڕێیدانە دۆزەخ و لەنێو تاریکیدا بەندی کردن و بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە هەڵیگرتن. (Tartaroō ) |
Si Dieu, en effet, n'a point épargné les anges qui avaient péché, mais les a précipités dans le Tartare, enveloppés de ténèbres comme de liens, et gardés pour le jugement; (Tartaroō )
بەڵکو لە نیعمەت و ناسینی عیسای مەسیحی ڕزگارکەر و پەروەردگارماندا گەشە بکەن. شکۆی ئێستا و هەتاهەتایە بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn ) |
et croissez dans la grâce et dans la connaissance de notre Seigneur et Sauveur Jésus-Christ. A lui soit la gloire, maintenant et jusqu'au jour de l'éternité. Amen! (aiōn )
ژیانەکە دەرکەوت، ئێمە بینیومانە و شایەتی بۆ دەدەین، ژیانە هەتاهەتاییەکەتان بۆ ڕادەگەیەنین، ئەو ژیانەی کە لەلای باوکی ئاسمانی بوو و بۆ ئێمە دەرکەوت. (aiōnios ) |
Car la vie s'est manifestée, et nous l'avons vue; nous lui rendons témoignage, et nous vous annonçons la vie éternelle qui était avec le Père, et qui s'est manifestée à nous. (aiōnios )
جیهان و ئارەزووەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی خواستی خودا جێبەجێ دەکات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت. (aiōn ) |
Le monde passe, et sa convoitise passe avec lui, mais celui qui fait la volonté de Dieu demeure éternellement. (aiōn )
ئەمەیە ئەو بەڵێنەی ئەو پێیداوین، ژیانی هەتاهەتایی. (aiōnios ) |
Et la promesse que lui-même nous a faite, c'est la vie éternelle. (aiōnios )
هەرکەسێک ڕقی لە خوشکی یان براکەی ببێتەوە، بکوژە و ئێوە دەزانن هیچ بکوژێک نابێتە خاوەنی ژیانی هەتاهەتایی. (aiōnios ) |
Quiconque hait son frère est un meurtrier, et vous savez qu'aucun meurtrier n'a la vie éternelle demeurant en lui. (aiōnios )
ئەمەش شایەتییەکەیە: خودا ژیانی هەتاهەتایی پێداوین و ئەو ژیانەش لە کوڕەکەیدایە. (aiōnios ) |
Et voici ce témoignage, c'est que Dieu nous a donné la vie éternelle, et que cette vie est dans son Fils. (aiōnios )
ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی کە باوەڕتان بە ناوی کوڕی خودا هەیە، تاکو بزانن ژیانی هەتاهەتاییتان هەیە. (aiōnios ) |
Je vous ai écrit ces choses, afin que vous sachiez que vous avez la vie éternelle, vous qui croyez au nom du Fils de Dieu. (aiōnios )
هەروەها دەزانین کە کوڕی خودا هات و چاوی کردینەوە تاکو ئەو بناسین کە ڕاستییە. ئێمەش لەگەڵ ڕاستییەکەدا بووینەتە یەک، کە عیسای مەسیحی کوڕی خودایە. ئەو خودای ڕاستەقینە و ژیانی هەتاهەتاییە. (aiōnios ) |
mais nous savons que le Fils de Dieu est venu, et qu'il nous a donné l'intelligence, afin que nous connaissions le vrai Dieu; et nous sommes en ce vrai Dieu, étant en son Fils, Jésus-Christ: il est bien le vrai Dieu et la vie éternelle. (aiōnios )
لەبەر ئەو ڕاستییەی تیاماندا نیشتەجێ دەبێت و هەتاهەتایە لەگەڵمان دەبێت: (aiōn ) |
à cause de cette vérité qui demeure en nous, et qui sera éternellement avec nous: (aiōn )
هەروەها ئەو فریشتانەی کە پلە و پایەکانی خۆیان نەپاراست، بەڵکو شوێنی خۆیان بەجێهێشت، بە کۆتی هەتاهەتایی بۆ سزای ڕۆژی گەورە لەژێر تاریکیدا هەڵگیران. (aïdios ) |
et qu'il a gardé pour le jugement du grand jour, éternellement enchaînés dans les ténèbres, les anges qui n'ont pas conservé leur rang, et qui ont déserté leur propre séjour. (aïdios )
هەروەها سەدۆم و عەمۆرا و شارەکانی دەوروبەریان بە هەمان ڕێگا بەدوای داوێنپیسی و هاوڕەگەزبازی کەوتن، جا بە ئاگرێکی هەتاهەتایی سزادران و بوون بە پەند. (aiōnios ) |
De même, Sodome et Gomorrhe, ainsi que les villes voisines, qui s'étaient livrées, comme ces anges, au libertinage, et avaient recherché des unions contre nature, offrent une image du feu éternel dans la peine qu'elles subissent. (aiōnios )
ئەوان شەپۆلی دەریای هەڵچوون و کارە شەرمهێنەرەکانیان وەک کەف دەردەکەون، ئەستێرەی گەڕۆکن کە بۆ هەتاهەتایە ئەوپەڕی تاریکاییان بۆ هەڵگیراوە. (aiōn ) |
vagues furieuses de la mer, jetant l'écume de leurs propres impuretés; astres errants, auxquels l'obscurité des ténèbres est réservée pour l'éternité. (aiōn )
خۆتان لەناو خۆشەویستی خودا بپارێزن لە کاتێکدا چاوەڕوانی بەزەیی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەبن کە ژیانی هەتاهەتاییتان بۆ بهێنێت. (aiōnios ) |
conservez-vous personnellement dans l'amour de Dieu, attendant la miséricorde de notre Seigneur Jésus-Christ, pour avoir la vie éternelle. (aiōnios )
بۆ تاکە خودای ڕزگارکەرمان لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، شکۆ و گەورەیی و توانا و دەسەڵات بۆ ئەوە، لە ئەزەلەوە و ئێستا و هەتاهەتایە! ئامین. (aiōn ) |
au seul Dieu notre Sauveur, par Jésus-Christ notre Seigneur, soient gloire, majesté, force et puissance de toute éternité, maintenant et dans tous les siècles. Amen! (aiōn )
ئێمەی کردە شانشین و کاهین بۆ خودای باوکی، هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە! ئامین. (aiōn ) |
A celui qui nous aime, qui nous a délivrés de nos péchés par son sang, et qui nous a faits rois et sacrificateurs de Dieu son Père, à lui soient la gloire et la force aux siècles des siècles! Amen! (aiōn )
منم زیندووەکە! مردبووم، بەڵام ئەوەتا ئێستا بۆ هەتاهەتایە زیندووم! هەروەها کلیلەکانی مردن و جیهانی مردووانم پێیە. (aiōn , Hadēs ) |
j'ai été mort, et voici, je suis vivant aux siècles des siècles; même je tiens les clefs de la mort et de l'Hadès. (aiōn , Hadēs )
هەر کاتێک بوونەوەرەکان شکۆ و ڕێز و سوپاسی دانیشتووی سەر تەختەکە دەکەن، کە هەتاهەتایە زیندووە، (aiōn ) |
Et toutes les fois que les animaux rendent gloire, honneur et actions de grâces à celui qui est assis sur le trône, à celui qui vit aux siècles des siècles, (aiōn )
بیست و چوار پیرەکەی بەردەم دانیشتووی سەر تەختەکە دەکەون و کڕنۆش بۆ زیندووی هەتاهەتایی دەبەن و تاجەکانیان لەبەردەم تەختەکە فڕێدەدەن و دەڵێن: (aiōn ) |
les vingt-quatre vieillards se prosternent devant celui qui est assis sur le trône, et adorent celui qui vit aux siècles des siècles, et ils jettent leurs couronnes devant le trône, en disant: (aiōn )
هەموو بوونەوەرێکی ئاسمان و زەوی و ژێر زەوی و ناو دەریاش، هەموو ئەوانەی لەوێدا بوون، بیستم دەیانگوت: «با ستایش و ڕێز و شکۆ و توانا، بۆ دانیشتووی سەر تەختەکە و (aiōn ) |
Et j'entendis toutes les créatures, dans le ciel, sur la terre, sous la terre, sur la mer, et les choses qui y sont, je les entendis toutes, qui disaient: «A celui qui est assis sur le trône et à l'agneau, soient la louange, l'honneur, la gloire et la force aux siècles des siècles!» (aiōn )
تەماشام کرد، ئەسپێکی زەردباوم بینی، سوارەکەی ناوی «مردن» بوو، یەکێکی دیکە بە ناوی «جیهانی مردووان» دوای کەوتبوو. هەردووکیان دەسەڵاتیان پێدرابوو کە چارەکی دانیشتووانی زەوی بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد و بە دڕندە کێوییەکانی زەوی بکوژن. (Hadēs ) |
Et je vis paraître un cheval de couleur pâle. Celui qui le montait se nommait la Mort, l'Hadès le suivait. On leur donna le pouvoir sur le quart de la terre, pour en faire périr les habitants par l’épée, par la famine, par la mortalité et par les bêtes féroces. (Hadēs )
دەیانگوت: «ئامین! ستایش و شکۆ و دانایی و سوپاس و ڕێز و هێز و توانا بۆ خودامانە، هەتاهەتایە! ئامین!» (aiōn ) |
disant: «Amen! Louange, gloire, sagesse, actions de grâces, honneur, puissance, et force à notre Dieu, aux siècles des siècles!» (aiōn )
کاتێک فریشتەی پێنجەم کەڕەناکەی لێدا، تەماشام کرد ئەستێرەیەک لە ئاسمانەوە کەوتە سەر زەوی و کلیلی بیری بێ بنی پێدرابوو. (Abyssos ) |
Et le cinquième ange sonna de la trompette, et je vis une étoile qui était tombée du ciel sur la terre, et on lui donna la clef du puits de l'abîme. (Abyssos )
کاتێک فریشتەکە بیری بێ بنی کردەوە، دووکەڵێک لە شێوەی دووکەڵی کوورەیەکی گەورە لێی بەرزبووەوە و خۆر و ئاسمانی تاریک کرد. (Abyssos ) |
Elle ouvrit le puits de l'abîme, et il s'éleva du puits une fumée comme celle d'un grand fourneau, et le soleil et l'atmosphère furent obscurcis par la fumée du puits; (Abyssos )
فریشتە بەدکارەکەی بیری بێ بن پاشا بوو بەسەریانەوە، بە عیبری ناوی ئەبەدۆنە و بە یۆنانی ناوی ئەپۆلیۆنە. (Abyssos ) |
Elles ont à leur tête, comme roi, l'ange de l'abîme, qui se nomme en hébreu, Abaddon, et en grec, Apollyon. (Abyssos )
سوێندی بە خودای زیندووی هەتاهەتایی خوارد، ئەوەی ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە بەدییهێناون و گوتی: «چیتر کاتەکە دواناخرێت! (aiōn ) |
et jura par celui qui vit aux siècles des siècles, qui a créé le ciel et les choses qui y sont, la terre et les choses qui y sont, et la mer et les choses qui y sont, qu'il n'y aurait plus de délai, (aiōn )
کاتێک شایەتییەکەیان تەواو کرد ئەو دڕندەیەی لە بیری بێ بن دێتە دەرەوە، لەگەڵیان دەجەنگێت، دەیانبەزێنێت و دەیانکوژێت. (Abyssos ) |
Quand ils auront achevé de rendre leur témoignage, la bête qui monte de l’abîme leur fera la guerre, les vaincra et les tuera; (Abyssos )
فریشتەی حەوتەمیش کەڕەناکەی لێدا و چەند دەنگێکی بەرز لە ئاسمانەوە هاتن و گوتیان: «شانشینی جیهان بووەتە شانشینی پەروەردگارمان و مەسیحەکەی، مەسیحیش بۆ هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات.» (aiōn ) |
Le septième ange sonna de la trompette, et des voix fortes se firent entendre dans le ciel, et elles disaient: «L'empire du monde appartient maintenant à notre Seigneur et à son Oint, et il régnera aux siècles des siècles.» (aiōn )
ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. (aiōnios ) |
Après cela, je vis un autre ange qui volait dans le haut des airs, tenant un évangile éternel, pour l'annoncer à ceux qui sont sur la terre, à toute nation, à toute tribu, à toute langue et à tout peuple. (aiōnios )
دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت.» (aiōn ) |
La fumée de son supplice s'élèvera aux siècles des siècles; et il n'y aura de repos, ni jour ni nuit, pour ceux qui adorent la bête et son image, ni pour quiconque aura pris la marque de son nom.» (aiōn )
یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە حەوت جامی زێڕینی پڕ لە تووڕەیی خودای هەمیشە زیندووی دا بە حەوت فریشتەکە. (aiōn ) |
Alors l'un des quatre animaux donna aux sept anges sept coupes d'or pleines du courroux du Dieu qui vit aux siècles des siècles; (aiōn )
ئەو دڕندەیەی بینیت هەبووە و ئێستا نییە، خەریکە لە بیری بێ بن دەردەچێت و بۆ لەناوچوون دەڕوات. دانیشتووانی سەر زەوی، ئەوانەی لە دامەزراندنی جیهانەوە ناویان لە پەڕتووکی ژیاندا نەنووسراوە، کاتێک دڕندەکە دەبینن سەرسام دەبن، چونکە دڕندەکە پێشتر هەبووە و ئێستا نییە، بەڵام لە داهاتوودا دێتەوە. (Abyssos ) |
La bête que tu vois, était et elle n'est plus; elle doit monter de l'abîme et s'en aller à sa perte. Et les habitants de la terre, dont le nom n'est pas écrit dans le livre de vie, dès la fondation du monde, seront dans l'étonnement, en voyant la bête, parce qu'elle était et qu'elle n'est plus, et qu'elle reparaîtra.» (Abyssos )
دووبارە گوتیانەوە: «هەلیلویا! دووکەڵەکەی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە.» (aiōn ) |
Et la voix dit une seconde fois: «Alléluia!» Et la fumée de la grande cité monte aux siècles des siècles. (aiōn )
دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی یاوەری دەستگیر کران، ئەوەی نیشانەکانی لە پێناوی کرد و بەهۆیەوە ئەوانەی چەواشە کرد کە نیشانەی دڕندەکەیان وەرگرت و ئەوانەی کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی برد. هەردووکیان بە زیندوویی فڕێدرانە نێو دەریاچەی ئاگرەوە، کە بە گۆگرد داگیرساوە. (Limnē Pyr ) |
La bête fut prise, ainsi que le faux-prophète qui l'accompagnait, et qui, par ses prodiges faits devant elle, avait séduit ceux qui avaient pris la marque de la bête, et ceux qui en adoraient l'image. Tous les deux furent jetés vivants dans l'étang de feu où le soufre brûle; (Limnē Pyr )
فریشتەیەکم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و کلیلی بیری بێ بنی پێبوو، زنجیرێکی گەورەشی بەدەستەوە بوو. (Abyssos ) |
Et je vis descendre du ciel un ange qui tenait dans sa main la clef de l'abîme et une grosse chaîne; (Abyssos )
فڕێیدایە بیری بێ بن و دەرگای لەسەر داخست و مۆرێکی لێدا، بۆ ئەوەی ئیتر نەتەوەکان چەواشە نەکات، هەتا هەزار ساڵەکە تەواو دەبێت. پاش ئەمە دەبێت بۆ ماوەیەکی کەم ئازاد بکرێت. (Abyssos ) |
Puis il le jeta dans l'abîme, qu'il ferma à clef et scella sur lui, afin qu'il n'égarât plus les nations, jusqu’à ce que les mille ans fussent écoulés. Après cela, il doit être relâché pour un peu de temps. (Abyssos )
ئەو ئیبلیسەی چەواشەی دەکردن فڕێدرایە دەریاچەی ئاگر و گۆگرد، کە دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی لێیە. هەتاهەتایە شەو و ڕۆژ ئازار دەدرێن. (aiōn , Limnē Pyr ) |
Le diable, qui les égarait, sera jeté dans l'étang de feu et de soufre, où sont plongés la bête et le faux-prophète; et ils seront tourmentés jour et nuit aux siècles des siècles. (aiōn , Limnē Pyr )
دەریاش مردووەکانی ناوخۆی ڕادەست کرد، هەروەها مردن و جیهانی مردووان مردووەکانی خۆیان ڕادەست کرد و هەریەکە و بەگوێرەی کردەوەکانی حوکم درا. (Hadēs ) |
La mer rendit ses morts: la Mort et l’Hadès rendirent les leurs; et ces morts furent jugés, chacun selon ses oeuvres. (Hadēs )
مردن و جیهانی مردووان فڕێدرانە دەریاچە ئاگرەکە. ئەم دەریاچە ئاگرە مردنی دووەمە. (Hadēs , Limnē Pyr ) |
Après quoi la Mort et l’Hadès furent jetés dans l'étang de feu: c'est la seconde mort, l’étang de feu. (Hadēs , Limnē Pyr )
هەرکەسێک ناوی لە پەڕتووکی ژیاندا تۆمار نەکرابوو، فڕێدرایە دەریاچە ئاگرەکە. (Limnē Pyr ) |
Quiconque ne fut pas trouvé inscrit dans le livre de vie fut jeté dans l'étang de feu. (Limnē Pyr )
بەڵام ترسنۆک و بێباوەڕ و قێزەونان، هەروەها بکوژ و داوێنپیس و جادووگەر و بتپەرستان، لەگەڵ هەموو درۆزنان، بەشیان لە دەریاچەی بە ئاگر و گۆگرد داگیرساوە کە مردنی دووەمە.» (Limnē Pyr ) |
Quant aux lâches, aux incrédules, aux abominables, aux meurtriers, aux libertins, aux magiciens et à tous les menteurs, leur part sera dans l‘étang ardent de feu et de soufre: c'est la seconde mort.» (Limnē Pyr )
لەوێ شەو دانایەت و پێویستییان بە چرا و ڕووناکی خۆر نابێت، چونکە یەزدانی پەروەردگار بەسەریاندا دەدرەوشێتەوە و بۆ هەتاهەتایە فەرمانڕەوایەتی دەکەن. (aiōn ) |
Il n'y aura point de nuit, et ils n'auront besoin ni de lampe, ni de lumière, parce que le Seigneur Dieu les illuminera; et ils régneront aux siècles des siècles. (aiōn )
ئەوانە کانی بێ ئاون، هەورن بە گەردەلوول دەبردرێن، ئەوپەڕی تاریکاییان بۆ هەڵگیراوە. () |