Aionian Verses

ئینجا هەموو کوڕ و کچەکانی هەستان چوونە لای بۆ دڵدانەوەی، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە دڵی بدرێتەوە و گوتی: «بە لاواندنەوە دادەبەزمە لای کوڕەکەم بۆ ناو جیهانی مردووان.» ئیتر باوکی دایە پڕمەی گریان بۆی. (Sheol h7585)
雖然他的兒女都來安慰他,他卻不肯接受他們的安慰,說:「我只有悲哀地下到陰間,往我兒那裏去! 」他的父親竟這樣哀悼他。 (Sheol h7585)
بەڵام یاقوب گوتی: «کوڕی من لەگەڵ ئێوە نایەت، چونکە براکەی مردووە و ئەویش بە تەنها ماوەتەوە. ئەگەر لەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆن تووشی شتێک بێت، ئەوا سەری سپیم بە خەمەوە دەنێنە ناو جیهانی مردووانەوە.» (Sheol h7585)
雅各伯答說:「我兒子不能和你們一同下去,因為他哥哥死了,只剩下了他獨自一個;如果他在你們行的路上遇到什麼不幸,那你們就要使我這白髮老人在憂苦中降入陰府了。」 (Sheol h7585)
خۆ ئەگەر ئەمەشیان لەبەردەمم ببەن و بەڵایەکی بەسەربێت، ئەوا مووە سپییەکانم بە خەم و پەژارەوە دەنێنە ناو جیهانی مردووانەوە.“ (Sheol h7585)
如今你們連這一個也要由我面前帶走;倘若他遇到什麼不幸,你們就要使我這白髮老人在悲痛中下到陰府了! (Sheol h7585)
ببینێت کوڕەکە دیار نییە، بۆ خۆی دەمرێت. ئێمەی خزمەتکارانیشت سەری سپی باوکمان کە خزمەتکاری ئێوەیە بە خەم و پەژارەوە دادەگرینە ناو جیهانی مردووانەوە، (Sheol h7585)
他一見孩童沒有與我們在一起,就必死無疑;那你的僕人們就要使你的僕人,我們的父親帶著白髮在憂苦中下入陰府了。 (Sheol h7585)
بەڵام ئەگەر یەزدان شتێکی نوێی داهێنا و زەوی دەمی کردەوە و قووتی دان لەگەڵ هەموو ئەوەی هەیانە و بە زیندوویی چوونە خوارەوە بۆ ناو جیهانی مردووان، ئەوا دەزانن کە ئەو کۆمەڵە سووکایەتییان بە یەزدان کردووە.» (Sheol h7585)
但是,如果上主作了從未聽見過的事,令地裂開口,將他們和他們的一切都吞下去,使他們活活的下到陰府,你們就知道這些人拋棄了上主。」 (Sheol h7585)
جا خۆیان و هەموو ئەوەی هەیان بوو بە زیندوویی چوونە خوارەوە بۆ ناو جیهانی مردووان و زەوی بەسەریاندا هاتەوە یەک و لەنێو کۆمەڵدا لەناوچوون. (Sheol h7585)
他們和他們的一切,都活活的下了陰府;地在他們上面閉上口,他們遂由會眾中消滅了。 (Sheol h7585)
بە تووڕەییم ئاگرێک داگیرساوە، گڕ دەگرێت هەتا جیهانی مردووانی ژێرەوە، زەوی و خەرمانەکەی دەخوات، بناغەکانی چیاکان دەسووتێنێت. (Sheol h7585)
我的怒火一燃起,必燒到陰府的深底,吞滅大地及其出產,焚毀山岳的基礎。 (Sheol h7585)
«یەزدان مرۆڤ دەمرێنێت و زیندووشی دەکاتەوە، دەیباتە جیهانی مردووان و هەڵیشیدەستێنێتەوە. (Sheol h7585)
上主使人死,也使人活;使人降入陰府,也將人由陰府提出; (Sheol h7585)
پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە، داوی مردن لەبەردەمم دانراوە. (Sheol h7585)
陰府的繩索纏住中我,死亡的羅網絆住我; (Sheol h7585)
ئینجا بە دانایی خۆت بکە و مەهێڵە بە ئارامییەوە مووە سپییەکانی بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ ببێتەوە. (Sheol h7585)
你要憑你的明智行事,不要讓他平安無事,白頭下入陰府。 (Sheol h7585)
بەڵام ئێستا بێتاوانی مەکە. تۆ پیاوێکی دانایت و دەزانیت چی لێ دەکەیت، مووە سپییەکانی بە خوێنەوە بخەرە ناو جیهانی مردووان.» (Sheol h7585)
現在,你可不要把他看作無罪的人,你既然明智,就該知道怎樣對付他,使他白髮染血,下入陰府。」達味逝世撒羅滿即位 (Sheol h7585)
هەور پەرت دەبێت و نامێنێت، بە هەمان شێوە ئەوەی دادەبەزێتە ناو جیهانی مردووان سەرناکەوێتەوە. (Sheol h7585)
他去了,好像雲消霧散;下到陰府的,再也不得上來, (Sheol h7585)
ئەو لە ئاسمان بەرزترە، ئیتر تۆ چی دەکەیت، لە جیهانی مردووان قووڵترە، ئیتر تۆ چی دەزانیت؟ (Sheol h7585)
完美高於諸天,你能作什麼﹖深於陰府,你能知道什麼﹖ (Sheol h7585)
«خۆزگە لەناو جیهانی مردووان لەچاو ونت دەکردم و دەتشاردمەوە هەتا تووڕەییەکەت دادەمرکایەوە! خۆزگە کاتێکت بۆ دیاری دەکردم و بەبیرت دەهاتمەوە! (Sheol h7585)
唯願你將我藏於陰府,將我隱藏,直到挽回你的憤怒;願你給我定一期限,好記念我。 (Sheol h7585)
ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم و لە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم، (Sheol h7585)
若是我還有希望,即以陰府為我的家;在憂暗之處,舖設我的床榻。 (Sheol h7585)
ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟ ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟» (Sheol h7585)
這一切只有和我一同降入陰府,一同安息在灰塵中。 (Sheol h7585)
ڕۆژگاریان بە خێروخۆشی بەسەردەبەن و بە ئارامییەوە بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ دەبنەوە. (Sheol h7585)
他們幸福地度過天年,平安地降入陰府。 (Sheol h7585)
وەک چۆن وشکەساڵی و گەرما ئاوی بەفر دەبات، جیهانی مردووانیش گوناهباران دەڕفێنێت. (Sheol h7585)
亢旱酷暑怎樣溶盡雪水,陰府也怎樣將罪犯吸去。 (Sheol h7585)
جیهانی مردووان لەبەردەم خودا ئاشکرایە، شوێنی لەناوچوون شاردراوە نییە. (Sheol h7585)
陰府在他前面顯露,死域也沒有遮掩。 (Sheol h7585)
چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات. لە جیهانی مردووان کێ ستایشت دەکات؟ (Sheol h7585)
因為,在死亡中,沒有人想念你;在陰府裏,還有誰稱頌你? (Sheol h7585)
بەدکاران بەرەو جیهانی مردووان دەڕۆن، هەروەها هەموو ئەو نەتەوانەی کە خودا لەبیر دەکەن. (Sheol h7585)
願一般忘卻天主的異族,願一般惡人都歸於陰府! (Sheol h7585)
چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت، هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت. (Sheol h7585)
因為您絕不會將我遺棄在陰府,也絕不讓您的聖者見到腐朽。 (Sheol h7585)
پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە، داوی مردن لەبەردەمم دانراوە. (Sheol h7585)
陰府的繩韁纏繞著我,喪命的羅網拘絆著我。 (Sheol h7585)
ئەی یەزدان، تۆ گیانی منت لەناو جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە، منت دەرباز کرد لەوەی شۆڕببمەوە ناو گۆڕ. (Sheol h7585)
上主,你由陰府中把我救出,又使我安全復生,免降幽谷。 (Sheol h7585)
با شەرمەزار نەبم ئەی یەزدان، چونکە هاوار بۆ تۆ دەهێنم، با بەدکاران شەرمەزار بن، لەناو جیهانی مردووان خامۆش بن. (Sheol h7585)
上主,因為我呼號了你,求你莫讓我蒙羞;願惡人備受恥辱,默默然歸入陰府! (Sheol h7585)
ئەوانە وەک مەڕن و چارەنووسیان مەرگە، مەرگ دەبێتە شوانیان. لە بەیانیدا سەرڕاستەکان فەرمانڕەوایەتییان دەکەن، شێوەیان دادەڕزێت، جیهانی مردووان دەبێتە ماڵیان. (Sheol h7585)
他們就如羊群一般被人趕入深坑,死亡要牧放他們,義人要主宰他們。他們的容貌即刻色衰,陰間將是他們的住宅。 (Sheol h7585)
بەڵام خودا گیانم لە چنگی جیهانی مردووان دەکڕێتەوە، چونکە بۆ لای خۆی دەمبات. (Sheol h7585)
但是天主必救我靈脫離陰府,因為祂要把我接走。 (Sheol h7585)
با مەرگ چەواشەیان بکات، با بە زیندوویی دابەزنە ناو جیهانی مردووان، چونکە خراپە شوێنی خۆی کردووەتەوە لەنێویان. (Sheol h7585)
願死亡突襲他們,活活的墜入陰府!因為他們的居處和內心滿是惡毒。 (Sheol h7585)
چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گەورەیە بۆ من، گیانی منت لە جیهانی مردووانی ژێرەوە دەرباز کرد. (Sheol h7585)
因為您對我的仁愛浩大無邊,救援我的靈魂,免陷極深陰間。 (Sheol h7585)
گیانم پڕ خراپە بووە و ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە. (Sheol h7585)
因我的心靈飽受災難,我的性命已臨近陰間; (Sheol h7585)
ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟ یان گیانی خۆی لە دەست جیهانی مردووان دەرباز بکات؟ (Sheol h7585)
有那一個人能常生不死,有誰能自救於陰的權勢? (Sheol h7585)
تۆڕی مەرگ دەوری دام، ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم، دەرد و تەنگانەم چێژت. (Sheol h7585)
死亡的圈套纏住了我,陰府的羅網縛住了我, (Sheol h7585)
ئەگەر سەربکەوم بۆ ئاسمان، ئەوەتا تۆ لەوێی، ئەگەر لەناو جیهانی مردووان ڕاکشێم، ئەوەتا تۆ لەوێی. (Sheol h7585)
我若上升於高天,您已在那裏,我若下降於陰府,您也在那裏。 (Sheol h7585)
وەک کێڵان و شەقکردنی زەوی، ئاوا ئێسقانەکانیان لە دەمی گۆڕ پەرت دەکرێن. (Sheol h7585)
他們的骨頭被棄置在陰府門旁,像人耕地掘田,將土塊任意拋放。 (Sheol h7585)
وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین و بە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن. (Sheol h7585)
我們要像陰府一樣活活地吞下他們,把他們整個吞下去,有如墮入深坑裏的人; (Sheol h7585)
پێیەکانی بەرەو خوار دەبنەوە بۆ مردن، هەنگاوەکانی پەیوەستن بە جیهانی مردووانەوە. (Sheol h7585)
她的雙腳陷入死境,她的腳步直趨陰府。 (Sheol h7585)
ماڵەکەی ڕێگای جیهانی مردووانە، شۆڕبوونەوەیە بۆ ژوورەکانی مەرگ. (Sheol h7585)
她的家是通往陰府的大道,是引入死境的斜坡。 (Sheol h7585)
بەڵام ئەوان نازانن، خێوەکان لەوێن، میوانەکانی نەزانیش لەناو جەرگەی جیهانی مردوواندان. (Sheol h7585)
他卻不知冥域正在那裏,她的客人都在陰府的深處。 (Sheol h7585)
جیهانی مردووان و لەناوچوون لەبەردەم یەزدانن، لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد! (Sheol h7585)
陰府和冥域,都明擺在上主面前,何況世人的心懷! (Sheol h7585)
ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە، بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت. (Sheol h7585)
生命之路使明智人向上,為此他能避免向下的陰府。 (Sheol h7585)
تۆ بە گۆچان لێی بدەیت، گیانی لە مردن دەرباز دەبێت. (Sheol h7585)
你用棍杖打他,是救他的靈魂免下陰府。 (Sheol h7585)
جیهانی مردووان و لەناوچوون تێر نابن، هەروەها چاوی مرۆڤیش تێر نابێت. (Sheol h7585)
陰府和冥域,總填不滿;世人的眼睛,從不滿足。 (Sheol h7585)
جیهانی مردووان و منداڵدانی نەزۆک و زەوییەک تێر ئاو نەبێت و ئاگرێک هەرگیز نەڵێت:”بەسە!“ (Sheol h7585)
即陰府、荒胎、總飲不足水的地,和總不說「夠了」的火。 (Sheol h7585)
ئەوەی لە دەستت دێت، بەوپەڕی هێز و تواناوە بیکە، چونکە نە کار و نە پلاندانان و نە زانین و نە دانایی نییە لە جیهانی مردووان، ئەوەی تۆ دەچیت بۆ ئەوێ. (Sheol h7585)
你手能做什麼,就努力去做,因為在你所要去的陰府內,沒有工作,沒有計劃,沒有學問,沒有智慧。 (Sheol h7585)
بمکە مۆر لەسەر دڵت، مۆر لەسەر بازووت، چونکە خۆشەویستی وەک مردن بەهێزە، ئیرەیی وەک گۆڕ سەختە، خۆشەویستی سووتێنەرە، گڕی ئاگرە، وەک ئاگرێکی بەهێزە. (Sheol h7585)
請將我有如印璽,放在你的心上,有如印璽,放在你肩上,因為愛情猛如死亡,妒愛頑如陰府:它的火焰,是上主的火焰。◆新郎: (Sheol h7585)
لەبەر ئەوە جیهانی مردووان خۆی پانوپۆڕ کرد و بێ ئەندازە دەمی خۆی کردەوە، تاکو بەگزادە و ڕەشۆکی و شەڕانگێزان، لەگەڵ هەموو ئەوانەش کە شانازی بە ئۆرشەلیم دەکەن، شۆڕ ببنەوە ناوی. (Sheol h7585)
為此,陰府張大了咽喉,敞開了無限的大口,顯貴、群眾以及那些喧嘩宴樂的人,都要落在裏面。 (Sheol h7585)
«بۆ خۆت داوای نیشانەیەک لە یەزدانی پەروەردگارت بکە، جا چ لە قووڵترینی قووڵاییەکان بێت یان لە بەرزترینی بەرزاییەکان.» (Sheol h7585)
你向上主你的天主要求一個徵兆罷 !或求諸陰府深處,或求諸上天高處。」 (Sheol h7585)
جیهانی مردووان لە ژێرەوە دەوروژێنێت بۆ پێشوازی لە هاتنت، ڕۆحی مردووەکان بۆ تۆ هەڵدەستێنێت، هەموو سەرکردەکانی جیهان، لەسەر تەختەکانیان هەڵیاندەستێنێت، هەموو پاشایانی نەتەوەکان. (Sheol h7585)
地下的陰府為了你而激動,為歡迎你的來臨;並為了你,喚醒幽魂及地上所有的貴卿,使列國的君王由自己的寶座上起立; (Sheol h7585)
مەزنیت شۆڕکرایەوە ناو جیهانی مردووان بەدەم ئاوازی سازەکانت، لە ژێرت مۆرانە ڕادەخرێت و کرمیش دەبێتە لێفەت. (Sheol h7585)
你的豪華,你琴瑟的樂聲,也墮入了陰府;你下面舖的是蛆,上面蓋的是蟲。 (Sheol h7585)
بەڵام بەرەو جیهانی مردووان شۆڕ بوویتەوە، بەرەو قووڵایی بیری بێ بن. (Sheol h7585)
然而你卻下到了陰府,深淵的極處。 (Sheol h7585)
گوتتان: «پەیمانمان لەگەڵ مردن بەستووە و پەیماننامەمان لەگەڵ جیهانی مردووان مۆر کردووە، کە قامچی لافاو تێدەپەڕێت لە ئێمە نزیک ناکەوێتەوە، چونکە درۆمان کردووە بە داڵدەمان و لەناو ساختە پەناگیر دەبین.» (Sheol h7585)
你們曾說過:「我們與死亡訂了盟,與陰府結了約,當狂怒的刑鞭經過時,不會落在我們身上,因為我們有欺詐作我們的遮掩,有虛偽作我們的庇護。」 (Sheol h7585)
پەیمانەکەتان لەگەڵ مردن دەسڕێتەوە و پەیماننامەکەتان لەگەڵ جیهانی مردووان سەر ناگرێت. کاتێک قامچی لافاو تێدەپەڕێت، ئێوە بۆی دەبن بە پێشێل. (Sheol h7585)
你們與死亡所訂的盟約必要廢除,與陰府所結的約必不持久;當狂怒的刑鞭經過時,你們必被蹂躪; (Sheol h7585)
گوتم: «ئایا لە هەڕەتی گەنجیمدا من دەچم بۆ جیهانی مردووان، چونکە یەزدان لە پاشماوەی ژیانم بێبەشی کردووم؟» (Sheol h7585)
我曾想過:「正當我的中年,我就要離去;我的餘年將被交於陰府之門。」 (Sheol h7585)
جیهانی مردووان سوپاست ناکات و مردووانیش ستایشت ناکەن، هەروەها ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن هیوایان بە دڵسۆزی تۆ نییە. (Sheol h7585)
誠然,陰府不會讚頌你,死亡也不會稱揚你;下到深淵的,也不會再仰望你的忠誠。 (Sheol h7585)
بە زەیتەوە چوویتە لای مۆلەخ و بۆنوبەرامی خۆتت زیاد کرد. نێردراوەکانت بۆ دوور نارد، شۆڕ بوویتەوە هەتا جیهانی مردووان! (Sheol h7585)
你擦滿了香膏,加多了香料,往摩肋客那裏去,又遣發使者到遠方去,你甚至深入了陰間。 (Sheol h7585)
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەو ڕۆژەی دار ئورزەکە کەوتە نێو جیهانی مردووان، من سەرچاوەی ئاوەکانی ژێر زەویم بە خەم داپۆشی. جۆگەکانیم گرتەوە، ئاوە زۆرەکان بڕان. بۆ ئەو لوبنانم بە بەرگی ماتەم پۆشی، لەبەر ئەویش هەموو دارەکانی دەشتودەر سیس بوون. (Sheol h7585)
吾主上主這樣說:在它下到陰府的那天,我要使人哀弔它;為了它我要使深淵閉塞,使江河凝結,洪水停流,使黎巴嫩為它舉哀,使田間所有的樹木因它而枯萎。 (Sheol h7585)
کاتێک لە گۆڕم نا لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان، لە دەنگی کەوتنی ئەو نەتەوەکانم ڕاچڵەکاند، جا هەموو دارەکانی عەدەن، هەڵبژێردراو و هەرەباشەکانی لوبنان، هەموو دارێکی تێر ئاو، لە دنیای خوارەوە دڵنەوایی کران. (Sheol h7585)
當我使它下到陰府與已在深淵的人在一起時,也使列國因它下墜之聲而戰慄;那時「伊甸」中的各種樹木,黎巴嫩一切有水滋潤的華麗而高大的樹木,在陰間都感到安慰。 (Sheol h7585)
هەروەها ئەوانەی کە لە سایەیدا دەژیان، واتە هاوپەیمانەکانی لەنێو نەتەوەکان، لەگەڵیدا شۆڕبوونەوە ناو جیهانی مردووان و چوونە پاڵ کوژراوان بە شمشێر. (Sheol h7585)
那些在各國住在它蔭影下幫助過它的的人,也隨它下到陰府,同那喪身刀下的人在一起。「 (Sheol h7585)
ڕابەرە پاڵەوانەکان لەناوەڕاستی جیهانی مردووان سەبارەت بە میسر و هاوپەیمانەکانی دەڵێن:”ئەوانە هاتوون لەگەڵ خەتەنە نەکراوان ڕابکشێن، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون.“ (Sheol h7585)
最英勇的戰士和她的同盟,必從陰府中論及她說:他們也下來了,同未受割損的人,同那些喪身刀下的人,臥在一起。 (Sheol h7585)
ئایا لەگەڵ پاڵەوانانی دیکەی خەتەنە نەکراو کە کوژراون پاڵناخرێن، ئەوانەی بە چەکە جەنگییەکانیانەوە لە گۆڕ نران، ئەوانەی شمشێرەکانیان لەژێر سەریان دانراوە؟ سزای تاوانەکانیان لەسەر ئێسکیان دەبێت، ئەوانەی لە خاکی زیندووان پاڵەوانەکانیان تۆقاندووە. (Sheol h7585)
他們不得與古代已死的英雄臥在一起,這些人帶著武器降入陰府,人們把他們的刀劍放在他們頭下,盾牌放在他們的骨骸上,因為他們曾在活人地上,散布過恐怖。 (Sheol h7585)
«لە دەست جیهانی مردووان خۆمیان بۆ بەخت دەکەم، لە مردن دەیانکڕمەوە. ئەی مردن، کوا دەردەکانت؟ ئەی جیهانی مردووان، کوا وێرانکاریت؟ «میهرەبانی لە چاوەکانم شاردراونەتەوە، (Sheol h7585)
我要解救他們脫離死亡嗎﹖死亡啊! 你的災害在哪裏﹖陰府啊! 你的毀滅在哪裏﹖憐憫已由我的眼前隱蔽了。 (Sheol h7585)
ئەگەر بەرەو جیهانی مردووان هەڵبکۆڵن، لەوێوە دەستم دەیانگرێت؛ ئەگەر بۆ ئاسمانیش سەربکەون، لەوێوە دایاندەگرمە خوارەوە؛ (Sheol h7585)
既使鑽入陰府,我的手必從那裏將他們揪出;既使飛上高天,我也必從那裏將他們拉下; (Sheol h7585)
گوتی: «لە تەنگانەمدا هاوارم بۆ یەزدان کرد، وەڵامی دامەوە. لەناو سکی جیهانی مردووانەوە هاوارم کرد، گوێت لە دەنگم بوو. (Sheol h7585)
他說:「我在患難中,呼求上主,衪便應允了我,我從陰府的深處呼求,你便俯聽了我的呼聲。 (Sheol h7585)
لە ڕاستیدا شەراب فریوی دەدات، لەخۆباییە و هەرگیز هێور نابێتەوە، چونکە وەک گۆڕ ئارەزووی بەرفراوانە، وەک مردنە، هەرگیز تێر نابێت، هەموو نەتەوەکان بۆ خۆی کۆدەکاتەوە و هەموو گەلان بە دیل دەگرێت. (Sheol h7585)
的確,財物使人失信,使人驕傲,不能仗人安息;它張開自己像陰府的咽喉,又如不知饜足的死亡,聚集萬民,匯合列國,歸屬自己。 (Sheol h7585)
بەڵام من پێتان دەڵێم ئەوەی لە خوشکی یان براکەی تووڕە بێ، دەبێ حوکم بدرێت. ئەوەی بە براکەی بڵێ”هیچوپووچ،“دەبێت بدرێتە ئەنجومەنی باڵای جولەکە، ئەوەش بڵێت”گێلە“، دەبێت بخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. (Geenna g1067)
我卻對你們說:凡向自己弟兄發怒的,就要受裁判,誰若向自己的弟兄說「傻子」,就要受議會的裁判;誰若說「瘋子」就要受火獄的罰。 (Geenna g1067)
ئەگەر چاوی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت فڕێبدرێتە ناو دۆزەخ. (Geenna g1067)
若是你的右眼使你跌倒,剜出它來,從你身上扔掉,因為喪失你一個肢體,比你全身投入地獄裏,為你更好; (Geenna g1067)
ئەگەر دەستی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت بچێتە دۆزەخەوە. (Geenna g1067)
若你的右手手使你跌倒,砍下它來,從你身上扔掉,因為喪失你一個肢體,比你全身投入地獄裏為你更好。 (Geenna g1067)
لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن، بەڵام ناتوانن گیان بکوژن، بەڵکو لەوە بترسن کە دەتوانێ جەستە و گیان بە یەکەوە لە دۆزەخدا لەناوبەرێت. (Geenna g1067)
你們不要怕那殺害肉身,而不能殺害靈魂的;但更要害怕那能使靈魂和肉身陷於地獄中的。 (Geenna g1067)
تۆش ئەی کەفەرناحوم، ئایا بۆ ئاسمان بەرز دەکرێیتەوە؟ نەخێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان دەچیتە خوارەوە، چونکە ئەگەر ئەو پەرجووانەی کە لەنێو تۆدا کرا لە سەدۆمدا بکرابووایە، ئەوا تاکو ئەمڕۆ دەمایەوە. (Hadēs g86)
還有你,葛法翁!莫非你要被高舉到天上嗎? 將來你必降到陰府裏;因為在你那裏所行的異能,如果行在索多瑪,她必會在留到今天。 (Hadēs g86)
ئەوەی قسە لە دژی کوڕی مرۆڤ بکات، دەبەخشرێت، بەڵام ئەوەی قسە لە دژی ڕۆحی پیرۆز بکات، نابەخشرێت، نە لەم دنیا و نە لەو دنیا. (aiōn g165)
凡出言干犯人子的,在今世及來世,都不得恕免。」 (aiōn g165)
ئەوانەش کە کەوتنە نێو دڕکەکان، ئەو کەسانەن کە پەیامەکە دەبیستن، بەڵام خەمی ژیان و فریوخواردنی دەوڵەمەندی پەیامەکە دەخنکێنن، ئیتر بێ بەرهەم دەبن. (aiōn g165)
那撒在荊棘中的,即是指人了聽了話,卻有世俗的焦慮和財富的迷惑,把話蒙往了,結不出果實 (aiōn g165)
دوژمنەکەش کە تۆوی کردن ئیبلیسە، دروێنەکەش کۆتایی زەمانە، سەپانەکانیش فریشتەکانن. (aiōn g165)
那撒莠子的仇人,既是魔鬼;收薐時期,既是今世的終結;收割者既是天使。 (aiōn g165)
«هەروەک چۆن زیزانەکە بژارکرا و بە ئاگر سووتێنرا، لە کۆتایی زەمانیشدا وا دەبێت. (aiōn g165)
就如將莠子收集起來,用火焚燒;在今事終結時也將是如此: (aiōn g165)
کۆتایی زەمانیش ئاوا دەبێت: فریشتەکان دێن و بەدکاران لەناو ڕاستودروستاندا دەردەهێنن و (aiōn g165)
在今世的終結時,也將如此:天使要出去,把惡人由義人中分開, (aiōn g165)
منیش پێت دەڵێم، تۆ پەترۆسی و لەسەر ئەم بەردە کۆمەڵەی خۆم بنیاد دەنێم کە دەروازەکانی دۆزەخ پێی ناوێرێت. (Hadēs g86)
我再給你說:你是伯多祿(磐石,)在這磐石上,我要建立我的教會,陰間的門決不能戰勝她。 (Hadēs g86)
ئەگەر دەستت یان پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بێ دەست یان بێ پێ بچیتە ناو ژیانەوە، لەوەی کە بە دوو دەست یان دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری هەتاهەتاییەوە. (aiōnios g166)
為此,若你的手,或你的腳使你跌倒,砍下它來,從你身上扔掉,為你或殘或瘸進入生命,比有雙手雙腳而被投入火中更好。 (aiōnios g166)
ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. (Geenna g1067)
倘若你的眼使你跌倒,剜出它來,,從你身上扔掉,為你有一隻眼進入生命,比有雙眼而被投入永火中更好。 (Geenna g1067)
ئینجا یەکێک هاتە لای و گوتی: «مامۆستا، چ چاکەیەک بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بەدەست بهێنم؟» (aiōnios g166)
有一個人來到耶穌跟前說:師傅,我該行什麼『善』為得永生? 」 (aiōnios g166)
هەرکەسێکیش لەبەر ناوی من، ماڵ، برا، خوشک، دایک، باوک، ژن، منداڵ یان کێڵگەی بەجێهێشتووە، سەد ئەوەندە وەردەگرێتەوە و ژیانی هەتاهەتاییش بە میرات وەردەگرێت. (aiōnios g166)
並且,誰為我的名,捨棄了房屋,或兄弟、或姐妹、或父親、或母親、或妻子、或兒女、或田地的,必要領取百倍的賞報,並承受永生。 (aiōnios g166)
دار هەنجیرێکی لەسەر ڕێگاکە بینی و چووە لای، بەڵام لە گەڵا زیاتر هیچی پێوە نەبینی، ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز بەر نەگریت!» دەستبەجێ دارەکە وشک بوو. (aiōn g165)
見路旁有棵無花樹,就走到跟前,但在樹上除了葉子外,什麼也沒找到,就對它說:「你永遠不再結果子了!」那無花果樹立即枯乾了。 (aiōn g165)
«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! دەریا و وشکانی دەگەڕێن تاکو یەکێک بکەنە جولەکە، کە بووە جولەکە، ئەوسا دوو ئەوەندەی خۆتان دەیکەنە کوڕی دۆزەخ. (Geenna g1067)
禍哉,你們經師和法利賽假善人!因為你們走遍了海洋和陸地,為使一個人成為歸依者;幾時他成了,你們反而使他成為一個比你們加倍壞的『地獄之子』。 (Geenna g1067)
«ئەی مارینە! ئەی بێچووە ماران! چۆن لە سزای دۆزەخ هەڵدێن؟ (Geenna g1067)
蛇啊!毒的種類,你們怎能逃避地獄的處罰? (Geenna g1067)
کاتێک لەسەر کێوی زەیتوون دانیشتبوو، قوتابییەکان بە تەنها هاتنە لای و گوتیان: «پێمان بفەرموو کەی ئەمە ڕوودەدات؟ هەروەها نیشانەی هاتنەوەت و کۆتایی زەمان چییە؟» (aiōn g165)
衪在橄欖坐著的時候,門徒前來私下對衪說:「請告訴我們:什麼時候要發生這些事? 又什麼是你來臨和時代窮盡的先兆? (aiōn g165)
«دواتر بەوانەی لەلای چەپیەوەن دەفەرموێ:”ئەی ئەوانەی کە نەفرەتتان لێکراوە! لێم دوور بکەونەوە و بەرەو ئاگری هەتاهەتایی بڕۆن، ئەوەی بۆ ئیبلیس و فریشتەکانی ئامادە کراوە، (aiōnios g166)
然後衪又對那些在衪左邊的說:可咒罵的,離開我,到那給魔鬼和他的使者預備的永火裏去吧! (aiōnios g166)
«ئەوانە بۆ سزای هەتاهەتایی دەچن، بەڵام ڕاستودروستان بۆ ژیانی هەتاهەتایی.» (aiōnios g166)
這些人要進入永罰,而那些義人卻要進入求生。」 (aiōnios g166)
فێریان بکەن با کار بکەن بە هەموو ئەو شتانەی کە ڕامسپاردوون. دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم، هەتا کۆتایی زەمان.» (aiōn g165)
教訓他們遵守我所份咐你們的一切。看,我同你們天天在一起,直到今世的終結。」 (aiōn g165)
بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، هەرگیز نابەخشرێت، بەڵکو بە گوناهێکی هەتاهەتاییەوە تاوانبارە.» (aiōn g165, aiōnios g166)
但誰若褻瀆了聖神,永遠不得赦免,而是永久罪惡的犯人。」 (aiōn g165, aiōnios g166)
بەڵام خەمی ژیان و فریوخواردنی دەوڵەمەندی و ئارەزووی شتەکانی دیکە دێنە ناوەوە و پەیامەکە دەخنکێنن، ئیتر بێ بەرهەم دەبن. (aiōn g165)
世俗的焦慮,財富的迷惑,以及其他的貪慾進來,把「話」蒙住了,結不出果實。 (aiōn g165)
ئەگەر دەستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە دەستێکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی دوو دەستت هەبێت و بچیتە دۆزەخەوە، ناو ئاگرێک کە کوژانەوەی بۆ نییە. (Geenna g1067)
倘若你的手使你跌倒,砍掉它! (Geenna g1067)
ئەگەر پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە پێیەکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی کە بە دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. (Geenna g1067)
倘若你的腳使你跌倒,砍掉它! (Geenna g1067)
ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو شانشینی خوداوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. (Geenna g1067)
倘若你的眼使你跌倒,剜出它來! 你一隻眼進入天主的國,比有兩隻眼被投入地獄裏更好, (Geenna g1067)
کاتێک عیسا خەریک بوو دەڕۆیشت، پیاوێک بە پەلە بەرەو ڕووی هات، کڕنۆشی بۆ برد و لێی پرسی: «مامۆستای باش، چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟» (aiōnios g166)
正在耶穌出來行路時,跑來了一個人,跪在他面,前問他說:「善師,為承受永生,我該做什麼﹖」 (aiōnios g166)
ئێستا لەم دنیایە سەد ئەوەندە وەرنەگرێتەوە لە ماڵ، برا، خوشک، دایک، منداڵ و کێڵگە لەگەڵ چەوسانەوە، لەو دنیاش ژیانی هەتاهەتایی. (aiōn g165, aiōnios g166)
沒有不在今時就百倍的房屋、兄弟、姊妹、母親、兒女、田地──連迫害也在內,並在來世獲得永生的。 (aiōn g165, aiōnios g166)
ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز کەس لە بەرت ناخوات.» قوتابییەکانیشی گوێیان لێبوو. (aiōn g165)
耶穌就開口對它說:「永遠再沒有人吃你的果子了! 」他的門徒也都聽見了。 (aiōn g165)
هەتاهەتایە حوکمڕانی نەوەی یاقوب دەکات، شانشینەکەشی کۆتایی نایەت.» (aiōn g165)
祂要為王統治雅各伯家,直到永遠;祂的王權沒有終結。」 (aiōn g165)
لەگەڵ ئیبراهیم و نەوەکەی، هەروەک بەڵێنی بە باوباپیرانمان دا.» (aiōn g165)
正如祂向我們的祖先所說過的思許,施思於亞巴郎和他的子孫,直到永遠。」 (aiōn g165)
وەک چۆن لە کۆنەوە لە ڕێگەی پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە دواوە، (aiōn g165)
正如祂藉歷代諸聖先知的口所說過的, (aiōn g165)
لێی دەپاڕانەوە نەوەک فەرمانیان پێ بکات بەرەو بیری بێ بن بڕۆن. (Abyssos g12)
魔鬼求耶穌,不要命他們到深淵中去。 (Abyssos g12)
تۆش ئەی کەفەرناحوم، ئایا بۆ ئاسمان بەرز دەکرێیتەوە؟ نەخێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان دەچیتە خوارەوە. (Hadēs g86)
還有你葛法翁啊! 莫非你要被高舉到天上嗎﹖將來你必被推下陰府。 (Hadēs g86)
تەوراتناسێک هەستا بۆ ئەوەی عیسا تاقی بکاتەوە و گوتی: «مامۆستا چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟» (aiōnios g166)
有一個法學士起來,試探耶穌說:「師傅,我應當做什麼,才能獲得永生﹖」 (aiōnios g166)
بەڵام ئەوەتان پیشان دەدەم کە دەبێ لێی بترسن، لەوە بترسن کە دەسەڵاتی هەیە پاش کوشتن فڕێتانبداتە ناو دۆزەخ. بەڵێ پێتان دەڵێم، لەمە بترسن. (Geenna g1067)
我要指給你們,誰是你們所應害怕的:你們應當害怕殺了以後,有權柄把人投入地獄的那一位;的確,我告訴你們: 應當害怕這一位! (Geenna g1067)
«جا گەورەکە ستایشی سەرکارە ناپاکەکەی کرد کە ژیرانە جوڵایەوە، جا ئەو خەڵکانەی ئەم جیهانەیان هەڵبژاردووە، لە هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ هاوشێوەکانیاندا لە گەلی پیرۆزی خودا ژیرترن. (aiōn g165)
主人遂稱讚這個不義的管家,辦事精明;這些今世之子應付自己的世代,比光明之子更為精明。 (aiōn g165)
منیش پێتان دەڵێم: بە سامانی ئەم دنیایە دۆستی خۆتان دروستبکەن، تاکو ئەگەر نەما، خودا لە ماڵی هەتاهەتایی پێشوازیتان لێ بکات. (aiōnios g166)
我告訴你們:要用不義的錢財結交朋友,為在你們匱乏的時候,好叫他們收留你們到永遠的帳幕裏。 (aiōnios g166)
لە جیهانی مردووان سەری هەڵبڕی و ئازاری دەچێژت، لە دوورەوە ئیبراهیمی بینی و لەعازری لە باوەش بوو. (Hadēs g86)
他在陰間,在痛苦中舉目一望,遠遠看見亞巴郎及他懷抱中的拉匝祿, (Hadēs g86)
کابرایەکی دەسەڵاتدار پرسیاری لێکرد: «مامۆستای باش، چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟» (aiōnios g166)
有一個首領問耶穌說:「善師,我要做什麼,才能承受永生﹖」 (aiōnios g166)
لەم دنیایە چەند ئەوەندە لە بەرامبەری وەرنەگرێتەوە و لەو دنیاش ژیانی هەتاهەتایی.» (aiōn g165, aiōnios g166)
沒有不在今世獲得多倍,而在來世獲得永生的。」 (aiōn g165, aiōnios g166)
عیساش پێی فەرموون: «خەڵکی ئەم دنیایە ژن دەهێنن و شوو دەکەن، (aiōn g165)
耶穌對他們說:「今世之子也娶也嫁; (aiōn g165)
بەڵام ئەوانەی شایانی گەیشتنن بەو دنیا و هەستانەوەی نێو مردووان، ژن ناهێنن و شوو ناکەن. (aiōn g165)
但那堪得來世,及堪當由死者中復活的人,也不娶也不嫁; (aiōn g165)
تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەبێت.» (aiōnios g166)
使凡信的人,在衪內得永生。 (aiōnios g166)
لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت، (aiōnios g166)
天主這樣愛了世界,甚至賜下了的獨生子,使凡信衪的人不至喪亡,反而獲得永生, (aiōnios g166)
ئەوەی باوەڕ بە کوڕەکە بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەیە. بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی کوڕەکە نییە ژیان نابینێت، بەڵکو تووڕەیی خودای لەسەر دەمێنێت. (aiōnios g166)
那信從衪的,便有永生,那不信從子的,不但不會見到生命,反有天主的義怒常在他身上。 (aiōnios g166)
بەڵام ئەوەی لەو ئاوە بخواتەوە کە من دەیدەمێ، هەرگیز تینووی نابێت، بەڵکو ئەو ئاوەی من دەیدەمێ تێیدا دەبێتە کانیاوێک و هەڵدەقوڵێت، ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشێ.» (aiōn g165, aiōnios g166)
但誰若喝了我賜與他的水,他將永遠不渴;並且我給他的水,將在他內成為湧到永生的水泉。」 (aiōn g165, aiōnios g166)
سەپانیش کرێ وەردەگرێت و بۆ ژیانی هەتاهەتایی بەرهەم کۆدەکاتەوە، تاکو تۆوچێن و سەپان پێکەوە دڵشاد بن. (aiōnios g166)
收割的人已領到工資,且為永生收集了果實,如此,撒種的和將和收割的一同喜歡。 (aiōnios g166)
«ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی گوێ لە وشەکەم بگرێت و باوەڕ بهێنێت بەوەی ناردوومی ژیانی هەتاهەتایی دەبێت و حوکم نادرێت، بەڵکو لە مردنەوە بۆ ژیان گواستراوەتەوە. (aiōnios g166)
我實實在在告訴你們: 聽我的話,相信派遣我來者的,便有永生,不受審判,而已出死入生。 (aiōnios g166)
نووسراوە پیرۆزەکان دەپشکنن، چونکە وا دەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن، (aiōnios g166)
你們查考經典,因為仔們認為其中有永生,正是這些經典為我作證; (aiōnios g166)
بۆ خۆراکێک ئیش مەکەن کە لەناودەچێت، بەڵکو بۆ خۆراکێک کە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەمێنێتەوە، ئەوەی کوڕی مرۆڤ دەتانداتێ، چونکە ئەمە خودای باوک مۆری لێداوە.» (aiōnios g166)
你們不要為那可損壞的食糧勞碌,而要為那存留到永生的食糧勞碌,即人子所要賜給你們的,因為他是天主聖父所印證的。」 (aiōnios g166)
خواستی باوکم ئەمەیە: هەرکەسێک تەماشای کوڕەکە بکات و باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی دەبێت، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە.» (aiōnios g166)
因為這是我父的旨意: 凡看見子,並信從子的,必獲得永生;並且在末日,我要使他復活。」 (aiōnios g166)
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی باوەڕ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەیە. (aiōnios g166)
我實實在在告訴你們: 信從的人必得永生。 (aiōnios g166)
منم ئەو نانە زیندووەی کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە. ئەگەر یەکێک لەم نانە بخوات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت. ئەو نانەش کە بۆ ژیانی جیهان دەیبەخشم، جەستەمە.» (aiōn g165)
我是從天上降下的生活的食糧;誰若吃了這食糧,必要生活直到永遠。」「我所要賜給的食糧,就是我的肉,是為世界的生命而賜給的。」 (aiōn g165)
ئەوەی جەستەم بخوات و خوێنم بخواتەوە ژیانی هەتاهەتایی هەیە، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە، (aiōnios g166)
誰吃我的肉,並喝我的血,必得永生,在末日,我且要叫他復活, (aiōnios g166)
ئەمە ئەو نانەیە کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە، نەک وەکو ئەوەی باوباپیران خواردیان و مردن. ئەوەی لەم نانە بخوات هەتاهەتایە دەژیێت.» (aiōn g165)
這是從天上降下來的食糧,不像祖先吃了「瑪納」仍然死了;誰吃這食糧,必要生活直到永遠。」 (aiōn g165)
شیمۆن پەترۆس وەڵامی دایەوە: «گەورەم، بچینە لای کێ؟ وتەکانی ژیانی هەتاهەتایی لەلای تۆیە. (aiōnios g166)
西滿伯多祿回答說: 「主! 惟有你有永生的話,我們去投奔誰呢? (aiōnios g166)
کۆیلە هەتاهەتایە لە ماڵ نامێنێتەوە، بەڵام کوڕ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە. (aiōn g165)
奴隸不能永遠住在家裏,兒子卻永遠居住。 (aiōn g165)
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر یەکێک گوێڕایەڵی وشەکانم بێت هەرگیز مردن نابینێت.» (aiōn g165)
我實實在在告訴你們: 「誰如果遵行我的話, 永遠見不到死亡。」 (aiōn g165)
پاشان جولەکەکان پێیان گوت: «ئێستا زانیمان ڕۆحی پیست تێدایە. ئیبراهیم و پێغەمبەران مردن، کەچی تۆ دەڵێی:”ئەوەی گوێڕایەڵی وشەکانم بێت هەرگیز تامی مردن ناکات.“ (aiōn g165)
猶太向他說: 「現在我們知道: 你附有魔鬼;亞巴郎和先知都死了;你卻說: 誰如果遵行我的話,永遠嚐不到死味。 (aiōn g165)
هەرگیز نەبیستراوە یەکێک چاوی مرۆڤێکی بە زگماک نابینای چاک کردبێتەوە. (aiōn g165)
自古以來從未聽說: 有人開了生來就是瞎子的眼睛。 (aiōn g165)
ژیانی هەتاهەتاییان دەدەمێ و هەرگیز لەناو ناچن، کەسیش لە دەستم نایانڕفێنێت. (aiōn g165, aiōnios g166)
我賜與他們永生,他們永遠不會喪亡;誰也不能從我手中把他們奪去。 (aiōn g165, aiōnios g166)
هەروەها هەرکەسێک کە زیندووە و باوەڕم پێ بهێنێت، هەرگیز نامرێت. باوەڕ بەمە دەکەیت؟» (aiōn g165)
凡活著而信從我的人,必永遠不死。你信麼?」 (aiōn g165)
ئەوەی ژیانی خۆی خۆشدەوێت دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی لەم جیهانەدا ڕقی لە ژیانی خۆی دەبێتەوە، ئەوا بۆ هەتاهەتایە ژیانی دەپارێزێت. (aiōnios g166)
愛惜自己性命的,必要喪失性命;在現世憎恨自己性命的,必要保存性命入於永生。 (aiōnios g166)
خەڵکەکە وەڵامیان دایەوە: «لە تەوراتدا بیستوومانە کە مەسیح هەتاهەتایە دەمێنێتەوە، ئیتر چۆن دەڵێی”کوڕی مرۆڤ دەبێت بەرز بکرێتەوە“؟ ئەم کوڕی مرۆڤە کێیە؟» (aiōn g165)
於是群眾回答他說: 「我們從法律知道: 默西亞要存留到永遠;你怎麼說: 人子必須被舉起呢?這個人子是誰?」 (aiōn g165)
دەزانم ڕاسپاردەی ئەو خەڵکی بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەبات، هەر بۆیە هەرچی بڵێم، بەو جۆرە دەیڵێم کە باوکم پێی فەرمووم.» (aiōnios g166)
我知道他的命令就是永生;所以,我所講論的,全是依照父對我所說的而講論的。」 (aiōnios g166)
پەترۆس پێی گوت: «هەرگیز پێم ناشۆیت.» عیساش وەڵامی دایەوە: «ئەگەر پێت نەشۆم، لەگەڵ من بەشت نابێت.» (aiōn g165)
伯多祿對他說:「不,你永遠不可給我洗腳!」耶穌回答說: 「我若不洗你,你就與我無分。」 (aiōn g165)
منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە، (aiōn g165)
我也要求父,他必會賜給你們另一位護慰者,使他永遠與你們同在; (aiōn g165)
هەروەک دەسەڵاتت پێداوە بەسەر هەموو خەڵکدا، تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە هەموو ئەوانە بدات کە پێت داون. (aiōnios g166)
因為你賜給了他權柄掌管凡有血肉的人,是為叫他將永生賜給一切你所賜給他的人。 (aiōnios g166)
ژیانی هەتاهەتاییش ئەوەیە کە تۆ بناسن، تەنها خودای ڕاستەقینە و عیسای مەسیح، ئەوەی کە ناردووتە. (aiōnios g166)
永生就是:認識你,唯一的真天主,和你所派遣來的耶穌基督。 (aiōnios g166)
چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت، هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت. (Hadēs g86)
因為你決不會將我的靈魂遺棄在陰府,也不會讓你的聖者見到腐朽。 (Hadēs g86)
پێشبینیی کرد و باسی هەستانەوەی مەسیحەکەی کرد، کە نە لە جیهانی مردوواندا بەجێهێڵرا و نە جەستەشی بۆگەن بوو. (Hadēs g86)
他既預見了,就論及默西亞的復活說:『他沒有被遺棄在陰府,他的肉身也沒有見到腐朽。』 (Hadēs g86)
ئەوەی دەبێت لە ئاسمان بیهێڵێتەوە، هەتا کاتی چاککردنەوەی هەموو شتێک، ئەوەی لە کۆنەوە خودا لەسەر زاری پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە باسی کردووە. (aiōn g165)
因為他必須留在天上,直到萬物復興的時候;對此,天主藉著他古聖先知的口早已說過了。 (aiōn g165)
پۆڵس و بەرناباسیش بە چاونەترسییەوە وەڵامیان دانەوە: «پێویست بوو یەکەم جار پەیامی خودا بۆ ئێوە باس بکەین. بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەتتان کردەوە و خۆتان بە شیاوی ژیانی هەتاهەتایی نەزانی، ئەوەتا دەچینە لای ناجولەکەکان، (aiōnios g166)
保祿和巴爾納伯卻放膽地說:「天主的聖道本來先應講給你們聽,但因你們拒而不受,並斷定自己不配得永生,看,我們就要轉向外邦人, (aiōnios g166)
کاتێک ناجولەکەکان گوێیان لەمە بوو، زۆر دڵشاد بوون و پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان شکۆدار کرد، هەموو ئەوانەش کە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەستنیشان کرابوون، باوەڕیان هێنا. (aiōnios g166)
外邦人聽了,都很喜歡,讚美主的聖道;那些被預定獲得永生的人,就都信了。 (aiōnios g166)
کە هەر لە سەرەتاوەش زانراون.] (aiōn g165)
這是很久以前,公佈這事的主說的。』 (aiōn g165)
لەبەر ئەوەی سیفەتە نەبینراوەکانی خودا، توانا هەتاهەتایی و خودایەتییەکەی، لە بەدیهێنانی جیهانەوە بەهۆی دروستکراوان درکیان پێ کراوە و بە ڕوونی بینراون، بۆیە بێ بیانوون. (aïdios g126)
其實,自從天主創世以來,祂那看不見的美善,即祂永遠的大能和祂為神的本性,都可憑祂所造的萬物,辨認洞察出來,以致人無可推諉。 (aïdios g126)
ئەوان ڕاستی خودایان بە درۆ گۆڕییەوە و بەدیهێنراویان پەرست و لە جیاتی بەدیهێنەر خزمەتیان کرد، ئەوەی هەتاهەتایە ستایش بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn g165)
因為他們將虛妄變作天主的真理,去崇拜事奉受造物,以代替造物主──祂是永遠可讚鎂的,阿們! ── (aiōn g165)
ژیانی هەتاهەتاییش بۆ ئەوانەیە کە بە دانبەخۆداگرتنەوە لە کاری چاکەدا داوای شکۆ و ڕێز و نەمری دەکەن. (aiōnios g166)
凡恒心行善,尋求真榮、尊貴和不朽的人,賜以永生; (aiōnios g166)
تاکو چۆن گوناه بە مردن حوکمڕانی کرد، ئاواش بە ڕاستودروستی نیعمەت حوکمڕانی دەکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان. (aiōnios g166)
以致罪惡怎樣藉死亡為王,恩寵也怎樣藉正義而為王,使人藉著我們的主耶穌基督獲得永生。 (aiōnios g166)
بەڵام ئێستا کە لە گوناه ئازاد کراون و بوونەتە بەندەی خودا، بەرهەمتان بۆ پیرۆزی هەیە و دەرئەنجامەکەی ژیانی هەتاهەتاییە، (aiōnios g166)
可是現在,你們脫離了罪惡,獲得了自由,作了天主的奴隸,你們所得的效果是使你們成聖,結局就是永生。 (aiōnios g166)
چونکە کرێی گوناه مردنە، بەڵام دیاری خودا ژیانی هەتاهەتاییە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوەیە. (aiōnios g166)
因為罪惡的薪俸是死亡,但是天主的恩賜是在我們的主基督耶穌內的永生。 (aiōnios g166)
باوکانیش هی ئەوانن و مەسیحیش بەگوێرەی جەستە لەوانەوە هاتووە، ئەوەی لە سەرووی هەمووانە، هەتاهەتایە خودایەکی پیرۆزە! ئامین. (aiōn g165)
聖祖也是他們的,並且基督按血統說,也是從他們來的,祂是在萬有之上,世世代代應受讚美的天主! 阿們。 (aiōn g165)
[یان «کێ دادەبەزێتە ناو بیری بێ بن؟»] بە واتای ئەوەی کە مەسیح لەناو مردووان سەربخات. (Abyssos g12)
也不要說:『誰能下到深淵裏去?』意思是說:把基督從死者中領上來。 (Abyssos g12)
خودا هەمووانی لە گوێڕایەڵنەبووندا بەندکرد، تاکو بەزەیی بە هەموواندا بێتەوە. (eleēsē g1653)
因為天主把人都禁錮在背判之中,是為要憐憫眾人。 (eleēsē g1653)
چونکە هەموو شتەکان لە ئەوە و بەهۆی ئەوە و بۆ ئەوە. هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە! ئامین. (aiōn g165)
因為萬物都出於祂,依賴祂,而歸於祂。願光榮歸於祂直至永世! 阿們! (aiōn g165)
شێوەی ئەم دنیایە وەرمەگرن، بەڵکو بە نوێکردنەوەی بیرتان بگۆڕێن، تاکو بە لێکدانەوە بتوانن دەریبخەن خواستی خودا چییە، کە باش و پەسەندکراو و تەواوە. (aiōn g165)
你們不可與此世同化,反而應以新的心思變化自己,為使你們能辨別什麼是天主的旨意,什麼是善事,什麼是悅樂天主的事,什麼是全的事。 (aiōn g165)
شکۆمەندی بۆ ئەو خودایەی کە توانای هەیە بتانچەسپێنێت بەگوێرەی مزگێنییەکەم و جاڕدانی عیسای مەسیح، بەگوێرەی ئاشکراکردنی ئەو نهێنییەی لە کاتە ئەزەلییەکانەوە بە شاراوەیی مابووەوە، (aiōnios g166)
願光榮歸於天主,祂有能力堅固你們,使你們合乎我所傳佈的福音,和所宣講的耶穌基督,並合乎所啟示的奧祕──這奧祕從永遠以來,就是祕而不宣的, (aiōnios g166)
بەڵام ئێستا لە ڕێگەی نووسراوی پێغەمبەرانەوە، بەگوێرەی ڕاسپاردەی خودای هەمیشەیی، ئاشکرا و زانراو بووە تاکو هەموو نەتەوەکان باوەڕ بە خودا بهێنن و گوێڕایەڵی بن، (aiōnios g166)
現今卻彰顯了,且照永恒天主的命令,藉著先知的經書,曉諭萬民,使他們服從信德。 (aiōnios g166)
هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ تاقە خودای دانا، بەهۆی عیسای مەسیحەوە! ئامین. (aiōn g165)
願光榮賴耶穌基督歸於唯一全智的天主,至於無窮之世。阿們。 (aiōn g165)
کوا دانا؟ کوا مامۆستای تەورات؟ کوا کەسی بە دەموزاری ئەم دنیایە؟ ئایا خودا دانایی ئەم جیهانەی نەکردووەتە گێلایەتی؟ (aiōn g165)
智者在哪裡?天主豈不是使這世上的智慧變成妄嗎? (aiōn g165)
ئێمە لەنێو پێگەیشتوواندا بە دانایی دەدوێین، داناییەک کە نە لەم دنیایەوەیە و نە لە دەسەڵاتدارانی ئەم دنیایە، کە لەناودەچن. (aiōn g165)
我們在成全的人中,也講智慧,不過不是今世的智慧,也不是今世將要消滅的權勢者的智慧; (aiōn g165)
بەڵکو باسی دانایی خودا دەکەین کە نهێنییە، شاراوە بوو، ئەوەی خودا لە ئەزەلەوە بۆ شکۆی ئێمەی داناوە. (aiōn g165)
我們所講的,乃是那隱藏的,天主奧秘的智慧,這智慧是天主在萬世之前,為使我們獲得光榮所預定的; (aiōn g165)
هیچ کام لە دەسەڵاتدارانی ئەم دنیایە تێنەگەیشتن، چونکە ئەگەر تێبگەیشتنایە، مەسیحی خاوەن شکۆیان لە خاچ نەدەدا. (aiōn g165)
今世有權勢的人中沒有一個認識她,因為如果他們認識了,決不至於將光榮的主釘在十字架上。 (aiōn g165)
با کەس خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت. ئەگەر یەکێک لەنێوتان خۆی بە دانای ئەم دنیایە دەزانێت، با ببێتە گێل تاکو بەڕاستی ببێتە دانا. (aiōn g165)
誰也不要自歟:你們中若有人在今世自以為是有智慧的人,該變為一個愚昧的人,為成一個有智慧的人, (aiōn g165)
لەبەر ئەوە، ئەگەر خۆراک ببێتە هۆکاری کەوتنی خوشک و براکەم، ئەوا هەرگیز گۆشت ناخۆم تاکو نەبم بە کۆسپ بۆیان. (aiōn g165)
為此,若是食物使我的弟兄跌倒,我就永遠不吃肉,免得叫我的弟兄跌倒。 (aiōn g165)
جا ئەم شتانەیان وەک پەند بەسەرهات، بۆ ئاگاداری ئێمەش نووسراوە، کە لە کۆتایی زەمان دەژین. (aiōn g165)
發生在他們身上的一切事,都是給人作鑑戒,並記錄了下來,為勸戒我們在這些生活在世末的人。 (aiōn g165)
[ئەی مردن، کوا سەرکەوتنت؟ ئەی مردن، کوا پێوەدانت؟] (Hadēs g86)
『死亡!你的勝利在哪裡?死亡!你的刺在哪裡?』 (Hadēs g86)
لێرەدا خوداوەندی ئەم دنیایە بیری بێباوەڕانی کوێر کردووە، تاکو ڕووناکی مزگێنیی شکۆی مەسیحیان بۆ نەدرەوشێتەوە، ئەوەی وێنەی خودایە. (aiōn g165)
因為今世的神已蒙蔽了這些不信者的心意,免得他們看見基督──天主的肖像──光榮福音的光明。 (aiōn g165)
چونکە تەنگانەی سووک و کاتیمان شکۆمەندییەکی گرانی هەتاهەتایی بۆ ئێمە لێ دێتە کایەوە. (aiōnios g166)
因為我們這現時輕微的苦難,正分外無比地給我們造就永遠的光榮厚報, (aiōnios g166)
ئێمە تەماشای شتە بینراوەکان ناکەین، بەڵکو شتە نەبینراوەکان، چونکە بینراوەکان کاتین، بەڵام نەبینراوەکان هەمیشەیین. (aiōnios g166)
因為我們並不注目那看得見的,而只注目那看不見的;那看得見的,原是暫時的;那看不見的,才是永遠的。 (aiōnios g166)
لەبەر ئەوەی ئێمە دەزانین، ئەگەر چادرە زەمینییەکەمان ڕووخا، خانووێکمان لە خوداوە هەیە کە هەتاهەتاییە لە ئاسماندایە، خانووێکی دەستکرد نییە. (aiōnios g166)
因為我們知道:如果我們這地上帳棚式的寓所拆毀了,我們必由天主獲得一所房舍,一所非人手所造,而永遠在天上的寓所。 (aiōnios g166)
وەک نووسراوە: [بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.] (aiōn g165)
正如經上記載說:『衪博施濟貧,衪的仁義永世常存。』 (aiōn g165)
خودا، باوکی عیسای خاوەن شکۆ ئەوەی هەتاهەتایە ستایش دەکرێت دەزانێت درۆ ناکەم. (aiōn g165)
主耶穌的天主和父,那應受頌揚於永遠的,知道我不撒謊。 (aiōn g165)
ئەوەی لە پێناوی گوناهەکانمان خۆی بەخشی، تاکو بەگوێرەی خواستی خودای باوکمان، لەم دنیایە خراپەی ئێستا ڕزگارمان بکات. (aiōn g165)
這基督按照天主我們父的旨意, 為我們的罪惡捨棄了自己,為救我們脫離此邪惡的世代。 (aiōn g165)
هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn g165)
願光榮歸於天主,至於無窮之世! 阿們。 (aiōn g165)
ئەوەی بۆ سروشتی دنیایی خۆی بچێنێت، گەندەڵی لە سروشتی دنیایی دەدروێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت لە ڕۆحەکەوە ژیانی هەتاهەتایی دەدروێتەوە. (aiōnios g166)
那隨從肉情撒種的,必由肉情收獲敗壞; 然而那隨從聖神撒種的,必由聖神收獲永生。 (aiōnios g166)
لە سەرووی هەموو فەرمانڕەوا و حوکومڕان و هێز و دەسەڵاتێک و هەموو ئەوانەی ناویان هەیە، نەک تەنها لەم دنیایە، بەڵکو لەو دنیاش. (aiōn g165)
超乎一切率領者、掌權者、異能者、宰制者,以及一切現世及來世的可稱呼的名號以上; (aiōn g165)
کە پێشتر تێیدا دەژیان کاتێک پەیڕەوی ڕێبازی ئەم جیهانە و سەرۆکی دەسەڵاتی هەواتان دەکرد، ئەو ڕۆحەی ئێستا لە یاخیبوواندا کار دەکات. (aiōn g165)
那時你們生活在過犯罪惡中,跟隨這世界的風氣,順從空中權能的首領,即現今在悖逆之子身上發生作用的惡神。 (aiōn g165)
تاکو لە دنیای داهاتوو دەوڵەمەندی نیعمەتی بێ هاوتای خۆی لە ڕێگەی میهرەبانییەکەیەوە بۆ ئێمە دەربخات کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکین. (aiōn g165)
為將自己無限豐富的恩寵,即祂在基督耶穌內,對我們所懷有的慈惠,顯示給未來的世代。 (aiōn g165)
پلانی ئەم نهێنییە بۆ هەمووان ڕوون بکەمەوە، ئەوەی لە دێرزەمانەوە بەهۆی خوداوە شاردراوەتەوە، ئەوەی هەموو شتێکی بەدیهێناوە، (aiōn g165)
並光照一切人,使他們明白,從創世以來,即隱藏在創造萬有的天主內的奧祕, (aiōn g165)
بەگوێرەی خواستی هەتاهەتایی، ئەوەی بەهۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە هێنایە دی. (aiōn g165)
全是按照祂在我們的主基督耶穌內所實現的永遠計畫; (aiōn g165)
با نەوە لەدوای نەوە، خودا بۆ هەتاهەتایە لە کڵێسا و لە عیسای مەسیحدا شکۆدار بێت. ئامین. (aiōn g165)
願祂在教會內,並在基督耶穌內,獲享光榮,至於萬世萬代! 阿們。 (aiōn g165)
چونکە زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لە دژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان. (aiōn g165)
因為我們戰鬥不是對抗血和肉,而是對抗率領者,對抗掌權者,對抗這黑暗世界的霸主,對抗天界裏邪惡的鬼神。 (aiōn g165)
ئێستاش شکۆمەندی بۆ خودای باوکمان هەتاهەتایە. ئامین. (aiōn g165)
願光榮歸於天主,我們的父,至於世世。阿們。 (aiōn g165)
واتە ئەو نهێنییەی سەردەمانێکی زۆر و نەوە لەدوای نەوە شاردراوە بوو، ئێستا بۆ گەلی پیرۆزی خودا ئاشکرا کرا. (aiōn g165)
這道理就是從世世代代以來所隱藏,而如今卻顯示給祂的聖徒的奧祕。 (aiōn g165)
ئەوانە بە لەناوچوونی هەتاهەتایی سزا دەدرێن، دوور لە ئامادەبوونی مەسیح و شکۆی تواناکەی، (aiōnios g166)
這些人要受永遠喪亡之罰,遠離主的面,遠離衪威能的光榮。 (aiōnios g166)
با عیسای مەسیحی پەروەردگارمان خۆی لەگەڵ خودای باوکمان، ئەوەی خۆشیویستین و دڵنەوایی هەتاهەتایی و هیوایەکی باشی بە نیعمەت پێداین، (aiōnios g166)
願我們的主耶穌基督,和那愛我們,並開恩將永遠的安慰和美好的希望,賜與我們的父天主, (aiōnios g166)
بەڵام بەزەیی پێمدا هاتەوە، تاکو یەکەم جار لە مندا عیسای مەسیح بەوپەڕی پشوودرێژی دەربکەوێت، وەک نموونەیەک بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ دەهێنن بۆ ژیانی هەتاهەتایی. (aiōnios g166)
但是我所以蒙受了憐憫,是為使基督耶穌在我這個魁首身上,顯示衪的完全堅忍,為給將來信任衪而獲永生的人一個榜樣。 (aiōnios g166)
با بۆ هەتاهەتایە ڕێز و شکۆمەندی بۆ پاشای هەتاهەتایی بێت کە نەمر و نەبینراو و تاقە خودایە! ئامین. (aiōn g165)
願尊榮和光榮歸於萬世的君王,那不死不滅,不可見的惟一天主,於無窮之世,阿們。 (aiōn g165)
لە کێشمەکێشی باوەڕەکەدا باش تێبکۆشە. دەست بە ژیانی هەتاهەتاییەوە بگرە، ئەوەی خودا بانگی کردووی بۆی، کاتێک لەبەردەم چەندین شایەتدا بە باشی دانت پێدا نا. (aiōnios g166)
要奮力打這埸有關信仰的好仗,要爭取永生:你正是為此而蒙召,並為此在許多證人前宣示了你那美好的誓言。 (aiōnios g166)
تەنها ئەو نەمرە، لە ڕووناکی نیشتەجێیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە، ئەوەی کەس نەیبینیوە و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئەوە ڕێز و توانای هەتاهەتایی! ئامین. (aiōnios g166)
那獨不死不滅,住於不可接近的光中,沒有人看見過,也不能看見的天主。願尊崇和永遠的威權歸衪。亞們。 (aiōnios g166)
دەوڵەمەندەکانی ئەم ڕۆژگارە ڕابسپێرە لووتبەرز نەبن و هیوایان بە سامانی لەناوچوو نەبێت، بەڵکو بە خودا، کە هەموو شتێکمان بە تێروپڕی دەداتێ تاکو خۆشیی لێ ببینین. (aiōn g165)
至於今世的富人,你要勸告他們,不要心高氣傲,也不要寄望於無常的財物,惟獨寄望於那將萬物豐富地供給我們享用的天主。 (aiōn g165)
خودا ڕزگاری کردین و بە بانگەوازێکی پیرۆز بانگی کردین، نەک بەگوێرەی کردارمان، بەڵکو بەگوێرەی خواست و نیعمەتی خۆی کە پێش دەستپێکی زەمانە بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیحدا پێمان دراوە، (aiōnios g166)
天主拯救了我們,以聖召召叫了我們,並不是按照我們的行為,而是按照衪的決意和恩寵:這恩寵是萬世以前,在基督耶穌內賜與我們的, (aiōnios g166)
بۆیە بەرگەی هەموو شتێک دەگرم لەبەر ئەوانەی خودا هەڵیبژاردن، تاکو ئەوانیش ئەو ڕزگارییە بەدەستبهێنن کە بەهۆی عیسای مەسیحەوەیە، لەگەڵ شکۆی هەتاهەتایی. (aiōnios g166)
為此,我為蒙召選的人忍受一切,為使他們也獲得那在基督耶穌內的救恩和永遠的光榮。 (aiōnios g166)
چونکە دیماس بەجێی هێشتم، ئەم جیهانەی خۆشویست و چوو بۆ سالۆنیکی، کریسکینیش بۆ گەلاتیا و تیتۆس بۆ دەلماتیا. (aiōn g165)
德瑪斯因愛現世,已離棄我到得撒洛尼去了;克勒斯刻去了迦拉達,弟鐸去了達耳瑪提雅, (aiōn g165)
مەسیحی خاوەن شکۆ لە هەموو خراپەیەک دەربازم دەکات و ڕزگارم دەکات بۆ شانشینە ئاسمانییەکەی. با هەتاهەتایە مەسیح شکۆدار بێت! ئامین. (aiōn g165)
主要救我脫各種凶惡的事,也要我安全地進入衪天上的國。願光榮歸於衪,於無窮世之世,阿們。 (aiōn g165)
بە هیوای ئەو ژیانە هەتاهەتاییەی کە خودا، ئەوەی هەرگیز درۆ ناکات، لەپێش دەستپێکی زەمان بەڵێنی داوە. (aiōnios g166)
這虔敬是本於永生的希望,又是那不能說謊的天主,在久遠的時代以所預前許的, (aiōnios g166)
ئەوەی فێرمان دەکات نکۆڵی لە خوانەناسی و هەوەسە دنیاییەکان بکەین، بە ژیری و ڕاستودروستی و لەخواترسی بژین لەم دنیایە، (aiōn g165)
教導我們棄絕不虔敬的生活,和世俗的貪慾,有節制,公正地、虔敬地在今世生活, (aiōn g165)
تاکو، پاش ئەوەی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کراین، بەگوێرەی هیوای ژیانی هەتاهەتایی ببینە میراتگر. (aiōnios g166)
好使我們因衪的恩寵成義.本著希望成為永生的繼承人。 (aiōnios g166)
لەوانەیە لەبەر ئەمە بووبێت بۆ ماوەیەک لێت دوور کەوتەوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە بگەڕێتەوە لات، (aiōnios g166)
也許他暫時離開了你,是為叫你永遠收下他, (aiōnios g166)
بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە. (aiōn g165)
但在這末期內,衪藉著自己的兒子對我們說了話。天主立了衪為萬有的承繼者,並藉著衪造成了宇宙。 (aiōn g165)
بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت: [ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە، داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە. (aiōn g165)
可是,論到自己的兒子卻說:『天主,你的御座,永遠常存,你治國的權杖,是公正的權杖。 (aiōn g165)
وەک لە شوێنێکی دیکەش دەفەرموێ: [هەتاهەتایە تۆ کاهینیت، لە پلەی مەلکیسادق‏.] (aiōn g165)
衪又如在另一處說:『你照默基瑟德的品位,永做司祭。』 (aiōn g165)
لە ڕێی ئازارەکانیەوە بووە مرۆڤێکی پڕ و تەواو، بەم ڕێگایە بووە سەرچاوەی ڕزگاریی هەتاهەتایی بۆ هەموو ئەوانەی گوێڕایەڵی دەبن. (aiōnios g166)
且在達到完成之後,為一切服從衪的人,成了永遠救恩的根源, (aiōnios g166)
فێرکردن دەربارەی لەئاوهەڵکێشان و دەست لەسەر دانان و هەستانەوەی مردووان و لێپرسینەوەی هەتاهەتایی. (aiōnios g166)
及各種的洗禮,覆手,死者復活和永遠審判的道理。 (aiōnios g166)
هەروەها تامی باشی وشەی خودا و هێزەکانی جیهانی داهاتوویان کردووە، (aiōn g165)
並嘗過天主甘美的言語,及未來世代德能的人 (aiōn g165)
لەوێدا عیسا پێشتر و لەبری ئێمە چووە ناوی، هەتاهەتایە بووە سەرۆکی کاهینان، لە پلەی مەلکیسادق. (aiōn g165)
作前驅的耶穌已為我們進入了那帳幔內部,按照默基瑟德品位做了永遠的大司祭。 (aiōn g165)
چونکە شایەتی دەدات: [هەتاهەتایە تۆ کاهینیت، لە پلەی مەلکیسادق.] (aiōn g165)
因為有聖經給它作證:『你照默基瑟德的品位永做司祭。』 (aiōn g165)
بەڵام ئەمە بە سوێندەوە بوو، لەوەی پێی فەرموو: [یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت: «هەتاهەتایە تۆ کاهینیت.»] (aiōn g165)
耶穌成為司祭,卻具有誓言,因為天主向他說:『上主一發了誓,他決不再反悔;你永為司祭。』 (aiōn g165)
بەڵام لەبەر ئەوەی عیسا هەتاهەتایە دەمینێتەوە، کاهینیێتییەکی نەگۆڕی هەیە. (aiōn g165)
但是耶穌因永遠長存,具有不可消逝的司祭品位。 (aiōn g165)
تەورات کەسانێک لە پێگەی سەرۆکی کاهینان دادەنێت کە لاوازییان هەیە، بەڵام وشەی سوێند کە دوای تەوراتە، کوڕەکە دادەنێت کە بۆ هەتاهەتایە کامڵ و تەواو کراوە. (aiōn g165)
因為法律所立為大司祭的人是有弱點的;可是在法律以後,以誓言所立的聖子,卻是成全的,直到永遠。 (aiōn g165)
بە خوێنی بزن و گوێرەکە نەچوو، بەڵکو بە خوێنی خۆی یەک جار چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز و کڕینەوەی هەتاهەتایی دەستکەوت، (aiōnios g166)
不是帶著公山羊和牛犢的血,而是帶著自己的血,一次而為永遠進入了天上的聖殿,獲得了永遠的救贖。 (aiōnios g166)
ئیتر خوێنی مەسیح چەند زیاترە، ئەوەی بە ڕۆحی پیرۆزی هەتاهەتایی بێ کەموکوڕی خۆی پێشکەشی خودا کرد، ئەوەی ویژدانمان لەو کارانە پاک دەکاتەوە کە دەبنە هۆی مردن، تاکو خزمەتی خودای زیندوو بکەین. (aiōnios g166)
可況基督的血呢。衪藉著永生的神,已把自己毫無瑕疵的奉獻於天主,衪的血豈不更能潔淨我們的良心,除去死亡的行為,好去事奉生活的天主﹖ (aiōnios g166)
لەبەر ئەمە مەسیح ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، تاکو بانگکراوان بەڵێنی میراتی هەتاهەتایی وەربگرن، چونکە مردنەکە بەهای خوێنە بۆ ئازادکردن لەو گوناهانەی کە لە پەیمانی یەکەمدا کردوویانە. (aiōnios g166)
為此,衪作了新約的主保以衪的死亡補贖了在先前的盟約之下所有的罪過,好叫那些蒙召的人,獲得所應許的永遠的產業。 (aiōnios g166)
ئەگینا دەبووایە مەسیح لە دامەزراندنی جیهانەوە چەندین جار ئازاری بچێژتبووایە. بەڵام ئێستا لە کۆتایی زەمان تەنها جارێک دەرکەوت تاکو گوناه بسڕێتەوە، بەوەی خۆی کردە قوربانی. (aiōn g165)
否則,從創世以來,衪就必須多次受苦受難了;可是現今,在今世的末期,只出現了一次,以自己作犧牲,除滅了罪過。 (aiōn g165)
بە باوەڕ تێدەگەین کە گەردوون بە فەرمایشتی خودا بەدیهێنراوە، تەنانەت ئەوەی دەیبینین لەو شتانەی کە بینراوە نەهاتووەتە کایەوە. (aiōn g165)
因著信德,我們知道普世是藉天主的形成,看得見的是由看不見的化成的。 (aiōn g165)
عیسای مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە. (aiōn g165)
耶穌基督昨天、今天,直到永遠,常是一樣。 (aiōn g165)
با خودای ئاشتی کە بە خوێنی پەیمانی هەتاهەتایی عیسای خاوەن شکۆمانی لەنێو مردووان هەستاندەوە، شوانە پایەبەرزەکەی مەڕەکان، (aiōnios g166)
賜平安的天主曾由死者中領出了那位因永遠盟約的血,作群羊偉大司牧的我們的主耶穌, (aiōnios g166)
بە هەموو شتێکی باش ئامادەتان بکات تاکو بە خواستی ئەو هەڵسوکەوت بکەن، لە ئێمەشدا بەپێی ڕەزامەندی خۆی کار بکات بەهۆی عیسای مەسیحەوە کە هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn g165)
願衪成全你們行各種的善工,好承行衪的旨意;願天主在我們身上,藉著耶穌基督行衪眼中所喜悅的事! 光榮歸於衪,至於無窮之世,阿們。 (aiōn g165)
زمان ئاگرە، جیهانێکە لە خراپە لەنێو ئەندامانی لەشمان. زمان هەموو لەش گڵاو دەکات، ئاگر لە ژیان بەردەدات و خۆی بە گڕی دۆزەخ دادەگیرسێت. (Geenna g1067)
舌頭也像是火。舌頭,這不義的世界,安置在我們的肢體中,玷汙全身,由地獄取出火來,燃燒生命的輪子。 (Geenna g1067)
ئێوەش لەدایک بوونەوە، نەک بە تۆوێکی فەوتاو بەڵکو نەفەوتاو، بە وشەی زیندووی خودا کە دەمێنێتەوە، (aiōn g165)
因為你們原是賴天主生活而永存的聖言,不是由於能壞的,而是由於不能壞的種子,得以重生。 (aiōn g165)
بەڵام فەرمایشتی یەزدان هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.] ئەمەش ئەو فەرمایشتەیە کە مزگێنیتان پێدرا. (aiōn g165)
但上主的話卻永遠常存:』這話就是傳報給你們的福音。 (aiōn g165)
ئەگەر کەسێک وتار دەدات، با بە جۆرێک بدوێت وەک کەسێک کە پەیامی خودا ڕابگەیەنێت. ئەگەر کەسێک خزمەت دەکات، با بەو هێزەوە بیکات کە خودا دابینی کردووە، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە خودا لە هەموو شتێکدا شکۆدار بێت. هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn g165)
誰若講道,就該按天主的話講;誰若服事,就該本著天主所賜的德能服事,好叫天主在一切事上,因耶穌基督而受到光榮:願光榮和權能歸於他,至於無窮之世。阿們。 (aiōn g165)
خودای هەموو نیعمەتێک، ئەوەی بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا بانگی کردوون بۆ شکۆیە هەتاهەتاییەکەی، کە تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ڕاستە ڕێتان دەکات و واتان لێ دەکات کە بەهێز و چەسپاو و دەمەزراو بن. (aiōnios g166)
那賜萬恩的天主,即在基督內召叫你們進入他永遠光榮的天主,在你們受少許苦痛之後,必要親自使你們更為成全、堅定、強健、穩固。 (aiōnios g166)
هەتاهەتایە دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn g165)
願光榮與權能歸於他,至於無窮之世。阿們。 (aiōn g165)
هەروەها پێشوازییەکی گەرمتان لێ دەکرێت بۆ چوونە ناو شانشینی هەتاهەتایی عیسای مەسیحی پەروەردگار و ڕزگارکەرمان. (aiōnios g166)
的確,這樣你們便更有把握,進入我們的主和救主耶穌基督永遠的國。 (aiōnios g166)
خودا بەزەیی بەو فریشتانەدا نەهاتەوە کە گوناهیان کرد، بەڵکو فڕێیدانە دۆزەخ و لەنێو تاریکیدا بەندی کردن و بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە هەڵیگرتن. (Tartaroō g5020)
天主既然沒有寬免犯罪的天使,把他們投入了地獄,囚在幽暗的深坑,拘留到審判之時; (Tartaroō g5020)
بەڵکو لە نیعمەت و ناسینی عیسای مەسیحی ڕزگارکەر و پەروەردگارماندا گەشە بکەن. شکۆی ئێستا و هەتاهەتایە بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn g165)
你們卻要在恩寵及認識我們的主,和救世者耶穌基督上漸漸增長。願光榮歸歸於他,從如今直到永遠之日,阿們。 (aiōn g165)
ژیانەکە دەرکەوت، ئێمە بینیومانە و شایەتی بۆ دەدەین، ژیانە هەتاهەتاییەکەتان بۆ ڕادەگەیەنین، ئەو ژیانەی کە لەلای باوکی ئاسمانی بوو و بۆ ئێمە دەرکەوت. (aiōnios g166)
這生命已顯示出來,我們看見了,也為他作證,且把這原與父同在,且已顯示給我們的永遠的生命,傳報給你們-- (aiōnios g166)
جیهان و ئارەزووەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی خواستی خودا جێبەجێ دەکات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت. (aiōn g165)
這世界和它的貪慾都要過去;但那履行天主旨意的,卻永遠存在。 (aiōn g165)
ئەمەیە ئەو بەڵێنەی ئەو پێیداوین، ژیانی هەتاهەتایی. (aiōnios g166)
這就是他給我們所預許的恩惠:即永遠的生命。 (aiōnios g166)
هەرکەسێک ڕقی لە خوشکی یان براکەی ببێتەوە، بکوژە و ئێوە دەزانن هیچ بکوژێک نابێتە خاوەنی ژیانی هەتاهەتایی. (aiōnios g166)
凡惱恨自己弟兄的,便是殺人的;你們也知道:凡殺人的,便沒有永遠的生命存在他內。 (aiōnios g166)
ئەمەش شایەتییەکەیە: خودا ژیانی هەتاهەتایی پێداوین و ئەو ژیانەش لە کوڕەکەیدایە. (aiōnios g166)
這證據就是天主將永遠的生命賜給了我們,而這生命是在自己的子內。 (aiōnios g166)
ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی کە باوەڕتان بە ناوی کوڕی خودا هەیە، تاکو بزانن ژیانی هەتاهەتاییتان هەیە. (aiōnios g166)
我給你們這些信天主子名字的人,寫了這些事,是為叫你們知道:你們已獲有永遠的生命。 (aiōnios g166)
هەروەها دەزانین کە کوڕی خودا هات و چاوی کردینەوە تاکو ئەو بناسین کە ڕاستییە. ئێمەش لەگەڵ ڕاستییەکەدا بووینەتە یەک، کە عیسای مەسیحی کوڕی خودایە. ئەو خودای ڕاستەقینە و ژیانی هەتاهەتاییە. (aiōnios g166)
我們也知道天主子來了,賜給了我們理智,叫我們認識那真實者;我們確實是在那真實者內,即在他的子耶穌基督內,他即是真實的天主和永遠的生命。 (aiōnios g166)
لەبەر ئەو ڕاستییەی تیاماندا نیشتەجێ دەبێت و هەتاهەتایە لەگەڵمان دەبێت: (aiōn g165)
這愛的因由,就是那存在我們內,並永遠與我們同在的真理。 (aiōn g165)
هەروەها ئەو فریشتانەی کە پلە و پایەکانی خۆیان نەپاراست، بەڵکو شوێنی خۆیان بەجێهێشت، بە کۆتی هەتاهەتایی بۆ سزای ڕۆژی گەورە لەژێر تاریکیدا هەڵگیران. (aïdios g126)
至於那些沒有保持自己尊位,而離棄自己居所的天使,主也用永遠的鎖鏈,把他們拘留在幽暗中,以等候那偉大日子的審判; (aïdios g126)
هەروەها سەدۆم و عەمۆرا و شارەکانی دەوروبەریان بە هەمان ڕێگا بەدوای داوێنپیسی و هاوڕەگەزبازی کەوتن، جا بە ئاگرێکی هەتاهەتایی سزادران و بوون بە پەند. (aiōnios g166)
同樣,索多瑪和哈摩辣及其附近的城市,因為也和他們一樣恣意行淫,隨從逆性的肉慾,至今受著永火的刑罰,作為鑑戒。 (aiōnios g166)
ئەوان شەپۆلی دەریای هەڵچوون و کارە شەرمهێنەرەکانیان وەک کەف دەردەکەون، ئەستێرەی گەڕۆکن کە بۆ هەتاهەتایە ئەوپەڕی تاریکاییان بۆ هەڵگیراوە. (aiōn g165)
像海裏的怒濤,四下飛濺他們無恥的白沫;又像出軌的行星;為他們所存留的,乃是直到永遠的黑暗的幽冥。 (aiōn g165)
خۆتان لەناو خۆشەویستی خودا بپارێزن لە کاتێکدا چاوەڕوانی بەزەیی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەبن کە ژیانی هەتاهەتاییتان بۆ بهێنێت. (aiōnios g166)
這樣保存你們自己常在天主的愛內,期望賴我們的主耶穌基督的仁慈,入於永生。 (aiōnios g166)
بۆ تاکە خودای ڕزگارکەرمان لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، شکۆ و گەورەیی و توانا و دەسەڵات بۆ ئەوە، لە ئەزەلەوە و ئێستا و هەتاهەتایە! ئامین. (aiōn g165)
惟一的天主,我們的救主,藉我們的主耶穌基督,獲享光榮、尊威、主權和能力,於萬世之前,現在,至於無窮之世。阿們。 (aiōn g165)
ئێمەی کردە شانشین و کاهین بۆ خودای باوکی، هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە! ئامین. (aiōn g165)
使我們成為國度,成為侍奉他的天主和父的司祭的那位,直到萬世萬代。阿們。 (aiōn g165)
منم زیندووەکە! مردبووم، بەڵام ئەوەتا ئێستا بۆ هەتاهەتایە زیندووم! هەروەها کلیلەکانی مردن و جیهانی مردووانم پێیە. (aiōn g165, Hadēs g86)
我是生活的;我曾死過,可是,看,我如今卻活著,一直到萬世萬代;我持有死亡和陰府的鑰匙, (aiōn g165, Hadēs g86)
هەر کاتێک بوونەوەرەکان شکۆ و ڕێز و سوپاسی دانیشتووی سەر تەختەکە دەکەن، کە هەتاهەتایە زیندووە، (aiōn g165)
每逢那些活物將光榮、尊威和頌謝歸於那坐在寶座上的,萬世萬代的永生者時, (aiōn g165)
بیست و چوار پیرەکەی بەردەم دانیشتووی سەر تەختەکە دەکەون و کڕنۆش بۆ زیندووی هەتاهەتایی دەبەن و تاجەکانیان لەبەردەم تەختەکە فڕێدەدەن و دەڵێن: (aiōn g165)
二十四位長老就俯伏在坐於寶座的那位前,朝拜那萬世萬代的永生者,且把他們的榮冠投在寶座前說:「 (aiōn g165)
هەموو بوونەوەرێکی ئاسمان و زەوی و ژێر زەوی و ناو دەریاش، هەموو ئەوانەی لەوێدا بوون، بیستم دەیانگوت: «با ستایش و ڕێز و شکۆ و توانا، بۆ دانیشتووی سەر تەختەکە و (aiōn g165)
此後我又聽見一切受造物,即天上、地上、地下和海中的萬物都說:「願讚頌、尊威、光榮和權力,歸於坐在寶座上的那位和羔羊,至於無窮之世!」 (aiōn g165)
تەماشام کرد، ئەسپێکی زەردباوم بینی، سوارەکەی ناوی «مردن» بوو، یەکێکی دیکە بە ناوی «جیهانی مردووان» دوای کەوتبوو. هەردووکیان دەسەڵاتیان پێدرابوو کە چارەکی دانیشتووانی زەوی بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد و بە دڕندە کێوییەکانی زەوی بکوژن. (Hadēs g86)
我就看見,出來了一匹青馬,騎馬的名叫「死亡,」陰間也跟著他;並給了他們統治世界四分之一的權柄,好藉刀劍、饑荒、瘟疫,並藉地上的野獸,去執行殺戮。 (Hadēs g86)
دەیانگوت: «ئامین! ستایش و شکۆ و دانایی و سوپاس و ڕێز و هێز و توانا بۆ خودامانە، هەتاهەتایە! ئامین!» (aiōn g165)
說:「阿們。願讚頌、光榮、智慧、稱謝、尊威、權能和勇毅,全歸於我們的天主,至於無窮之世。阿們。」 (aiōn g165)
کاتێک فریشتەی پێنجەم کەڕەناکەی لێدا، تەماشام کرد ئەستێرەیەک لە ئاسمانەوە کەوتە سەر زەوی و کلیلی بیری بێ بنی پێدرابوو. (Abyssos g12)
第五位天使一吹號角,我看見有一顆星從天上落到地上;並給了他深淵洞穴的鑰匙。 (Abyssos g12)
کاتێک فریشتەکە بیری بێ بنی کردەوە، دووکەڵێک لە شێوەی دووکەڵی کوورەیەکی گەورە لێی بەرزبووەوە و خۆر و ئاسمانی تاریک کرد. (Abyssos g12)
他一開了深淵的洞穴,就有煙從洞穴裏冒上來,像大火窯裏的煙,太陽和天空都因那洞穴裏的煙昏暗了, (Abyssos g12)
فریشتە بەدکارەکەی بیری بێ بن پاشا بوو بەسەریانەوە، بە عیبری ناوی ئەبەدۆنە‏ و بە یۆنانی ناوی ئەپۆلیۆنە‏. (Abyssos g12)
牠們以深淵的使者為牠們的王子,他的名字,希伯來文叫「阿巴冬,」希臘文叫「阿頗隆。」 (Abyssos g12)
سوێندی بە خودای زیندووی هەتاهەتایی خوارد، ئەوەی ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە بەدییهێناون و گوتی: «چیتر کاتەکە دواناخرێت! (aiōn g165)
指著那創造天及天上的一切,地及地上的一切,海及海中的一切的萬世萬代的永生者起誓說:「時候不再延長了! (aiōn g165)
کاتێک شایەتییەکەیان تەواو کرد ئەو دڕندەیەی لە بیری بێ بن دێتە دەرەوە، لەگەڵیان دەجەنگێت، دەیانبەزێنێت و دەیانکوژێت. (Abyssos g12)
當他們一完成了自己作見證的職分,那從深淵中上來的巨獸,要同他們作戰,且戰勝他們,殺死他們。 (Abyssos g12)
فریشتەی حەوتەمیش کەڕەناکەی لێدا و چەند دەنگێکی بەرز لە ئاسمانەوە هاتن و گوتیان: «شانشینی جیهان بووەتە شانشینی پەروەردگارمان و مەسیحەکەی، مەسیحیش بۆ هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات.» (aiōn g165)
第七位天使一吹號角,天上就發出大聲音說:「世上的王權已歸屬我們的上主, 和他的基督,他要為王,至於無窮之世!」 (aiōn g165)
ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لەناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. (aiōnios g166)
隨後,我看見另一位天使,飛翔於天空中,拿著永恆的福音,要傳報給住在地上的人,給各邦國、各支派、各異語和各民族, (aiōnios g166)
دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت.» (aiōn g165)
他們受刑的煙向上直冒,至於萬世無窮;那些朝拜了獸和獸像的,以及凡接受了牠名字的印號的,日夜得不到安息。」 (aiōn g165)
یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە حەوت جامی زێڕینی پڕ لە تووڕەیی خودای هەمیشە زیندووی دا بە حەوت فریشتەکە. (aiōn g165)
那時,四個活物中的一個,給了那七位天使七個滿盛萬世萬代永生天主義怒的金盂。 (aiōn g165)
ئەو دڕندەیەی بینیت هەبووە و ئێستا نییە، خەریکە لە بیری بێ بن دەردەچێت و بۆ لەناوچوون دەڕوات. دانیشتووانی سەر زەوی، ئەوانەی لە دامەزراندنی جیهانەوە ناویان لە پەڕتووکی ژیاندا نەنووسراوە، کاتێک دڕندەکە دەبینن سەرسام دەبن، چونکە دڕندەکە پێشتر هەبووە و ئێستا نییە، بەڵام لە داهاتوودا دێتەوە. (Abyssos g12)
你所看見的那獸, 先前在而今不在,可是牠又要從深淵中上來,自趨於喪亡;地上的居民,凡他們的名字從創世之初,沒有記錄在生命冊中的,看見那先前在,而今不在,將來又在的獸,都必要驚奇。 (Abyssos g12)
دووبارە گوتیانەوە: «هەلیلویا! دووکەڵەکەی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە.» (aiōn g165)
他們又重覆說:「亞肋路亞!她的煙向上直冒,至於無窮之世。」 (aiōn g165)
دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی یاوەری دەستگیر کران، ئەوەی نیشانەکانی لە پێناوی کرد و بەهۆیەوە ئەوانەی چەواشە کرد کە نیشانەی دڕندەکەیان وەرگرت و ئەوانەی کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی برد. هەردووکیان بە زیندوویی فڕێدرانە نێو دەریاچەی ئاگرەوە، کە بە گۆگرد داگیرساوە. (Limnē Pyr g3041 g4442)
可是,那獸被捉住了,在牠面前行過奇蹟,並藉著這些奇蹟,欺騙了那些接受那獸的印號,和朝拜獸像的那位假先知,也和牠一起被捉住了;牠們兩個活活的被扔到那用硫磺燃燒的火坑裏去了。 (Limnē Pyr g3041 g4442)
فریشتەیەکم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و کلیلی بیری بێ بنی پێبوو، زنجیرێکی گەورەشی بەدەستەوە بوو. (Abyssos g12)
後,我看見一位天使從天降下,手持深淵的鑰匙和一條大鎖鏈。 (Abyssos g12)
فڕێیدایە بیری بێ بن و دەرگای لەسەر داخست و مۆرێکی لێدا، بۆ ئەوەی ئیتر نەتەوەکان چەواشە نەکات، هەتا هەزار ساڵەکە تەواو دەبێت. پاش ئەمە دەبێت بۆ ماوەیەکی کەم ئازاد بکرێت. (Abyssos g12)
將牠拋到深淵裏,關起來,加上封條,免得牠再迷惑萬民,直到滿了一千年,此後應該釋放牠一個短時辰。 (Abyssos g12)
ئەو ئیبلیسەی چەواشەی دەکردن فڕێدرایە دەریاچەی ئاگر و گۆگرد، کە دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی لێیە. هەتاهەتایە شەو و ڕۆژ ئازار دەدرێن. (aiōn g165, Limnē Pyr g3041 g4442)
迷惑他們的魔鬼,也被投入那烈火與硫磺的坑中,就是那獸和那位假先知所在的地方,他們必要日夜受苦,至於無窮之世。 (aiōn g165, Limnē Pyr g3041 g4442)
دەریاش مردووەکانی ناوخۆی ڕادەست کرد، هەروەها مردن و جیهانی مردووان مردووەکانی خۆیان ڕادەست کرد و هەریەکە و بەگوێرەی کردەوەکانی حوکم درا. (Hadēs g86)
海洋把其中的死者交出,死亡和陰府都把其中的死者交出,人人都按照自己的行為受了審判。 (Hadēs g86)
مردن و جیهانی مردووان فڕێدرانە دەریاچە ئاگرەکە. ئەم دەریاچە ئاگرە مردنی دووەمە. (Hadēs g86, Limnē Pyr g3041 g4442)
然後死亡和陰府也被投入火坑,這火坑就是第二次死亡。 (Hadēs g86, Limnē Pyr g3041 g4442)
هەرکەسێک ناوی لە پەڕتووکی ژیاندا تۆمار نەکرابوو، فڕێدرایە دەریاچە ئاگرەکە. (Limnē Pyr g3041 g4442)
凡是沒有記載在生命冊上的人,就被投入火坑中。 (Limnē Pyr g3041 g4442)
بەڵام ترسنۆک و بێباوەڕ و قێزەونان، هەروەها بکوژ و داوێنپیس و جادووگەر و بتپەرستان، لەگەڵ هەموو درۆزنان، بەشیان لە دەریاچەی بە ئاگر و گۆگرد داگیرساوە کە مردنی دووەمە.» (Limnē Pyr g3041 g4442)
可是,為那些怯懦的、失信的、可恥的、殺人的、姦淫的、行邪術的、拜偶像的,以及一切撒謊的人,他們的地方是在烈火與硫磺燃燒著的坑中:這就是第二次死亡。」 (Limnē Pyr g3041 g4442)
لەوێ شەو دانایەت و پێویستییان بە چرا و ڕووناکی خۆر نابێت، چونکە یەزدانی پەروەردگار بەسەریاندا دەدرەوشێتەوە و بۆ هەتاهەتایە فەرمانڕەوایەتی دەکەن. (aiōn g165)
也不在有黑夜了,他們不需要燈光,也不需要日光,因為上主天主要光照他們;他們必要為王,至於無窮之世。 (aiōn g165)
Questioned verse translations do not contain Aionian Glossary words, but may wrongly imply eternal or Hell
ئەوانە کانی بێ ئاون، هەورن بە گەردەلوول دەبردرێن، ئەوپەڕی تاریکاییان بۆ هەڵگیراوە. (questioned)

KUR > Aionian Verses: 264, Questioned: 1
CSG > Aionian Verses: 264