< نەحەمیا 8 >
ئینجا هەموو گەل وەک یەک کەس لە گۆڕەپانەکەی بەردەم دەروازەی ئاودا کۆبوونەوە و بە عەزرای مامۆستای تەوراتیان گوت، پەڕتووکی تەوراتی موسا بهێنێت کە یەزدان فەرمانی پێ کردبوو بۆ ئیسرائیل. | 1 |
När sjunde månaden nalkades och Israels barn voro bosatta i sina städer, församlade sig folket, alla såsom en man, på den öppna platsen framför Vattenporten; och de bådo Esra, den skriftlärde, att hämta fram Moses lagbok, den som HERREN hade givit åt Israel.
ئیتر لە ڕۆژی یەکەمی مانگی حەوت عەزرای کاهینیش پەڕتووکی تەوراتی هێنایە بەردەم کۆمەڵەکە، ژن و پیاو و هەموو ئەوانەی بە تێگەیشتنەوە گوێ دەگرن. | 2 |
Då framlade prästen Esra lagen för församlingen, för både män och kvinnor, alla som kunde förstå vad de hörde; detta var på första dagen i sjunde månaden.
لە بەیانییەوە هەتا نیوەڕۆ، لەبەردەم گۆڕەپانەکەی پێش دەروازەی ئاو، بۆ ژن و پیاو و تێگەیشتووان خوێندییەوە، هەموو گەلیش گوێیان بۆ پەڕتووکی تەورات شل کردبوو. | 3 |
Och han föreläste därur vid den öppna platsen framför Vattenporten, från dagningen till middagen, för män och kvinnor, dem som kunde förstå det; och allt folket lyssnade till lagboken.
عەزرای مامۆستای تەورات لەسەر ئەو دووانگەیە ڕاوەستا کە بۆ ئەو کارە لە دار دروستکرابوو، مەتیسیا و شەمەع و عەنایا و ئوریا و حیلقیا و مەعسێیاهو لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستان و لەلای چەپیشییەوە پەدایا و میشائیل و مەلکیا و حاشوم و حەشبەدانا و زەکەریا و مەشولام ڕاوەستان. | 4 |
Och Esra, den skriftlärde, stod på en hög träställning som man hade gjort för det ändamålet; och bredvid honom stodo Mattitja, Sema, Anaja, Uria, Hilkia och Maaseja på hans högra sida, och till vänster om honom Pedaja, Misael, Malkia, Hasum, Hasbaddana, Sakarja och Mesullam.
عەزرا پەڕتووکەکەی لەبەرچاوی هەموو گەل کردەوە، چونکە لە سەرووی هەموو گەلەوە بوو، کە پەڕتووکەکەی کردەوە هەموو گەل هەستانە سەرپێ. | 5 |
Och Esra öppnade boken, så att allt folket såg det, ty han stod högre än allt folket; och när han öppnade den, stod allt folket upp.
عەزرا ستایشی یەزدانی پەروەردگاری گەورەی کرد، هەموو گەلیش دەستیان بەرزکردەوە و وەڵامیان دایەوە: «ئامین! ئامین!» کڕنۆشیان بۆ یەزدان برد و سەریان خستە سەر زەوی. | 6 |
Och Esra lovade den store HERREN Gud, och allt folket svarade: »Amen, Amen», med uppräckta händer; och de böjde sig ned och tillbådo HERREN med ansiktet mot jorden.
لێڤییەکان کە لە یێشوع، بانی، شێرێڤیا، یامین، عەقوڤ، شەبەتەی، هۆدیا، مەعسێیاهو، قەلیتا، عەزەریا، یۆزاڤاد، حانان و پەلایا پێکهاتبوون، تەوراتیان بۆ گەل ڕوون دەکردەوە و گەلیش لەوێ ڕاوەستابوون. | 7 |
Och Jesua, Bani, Serebja, Jamin, Ackub, Sabbetai, Hodia, Maaseja, Kelita, Asarja, Josabad, Hanan, Pelaja och de andra leviterna undervisade folket i lagen, medan folket stod där, var och en på sin plats.
بە ڕوونی پەڕتووکی تەوراتی خودایان خوێندەوە، واتاکەیان لێکدایەوە بۆ ئەوەی گەل لەوە تێبگات کە دەخوێنرایەوە. | 8 |
Och de föreläste tydligt ur boken, ur Guds lag; och de utlade meningen, så att man förstod det som lästes.
پاشان نەحەمیا کە پارێزگار بوو لەگەڵ عەزرای کاهین و مامۆستای تەورات و ئەو لێڤییانەی گەلیان تێدەگەیاند بە هەموو گەلی گوت: «ئەمڕۆ ڕۆژێکی پیرۆزە بۆ یەزدانی پەروەردگارتان، لەبەر ئەوە شیوەن مەگێڕن و مەگریێن.» لەبەر ئەوەی هەموو گەل کاتێک گوێیان لە وشەکانی تەورات بوو، گریابوون. | 9 |
Och Nehemja, han som var ståthållare, och prästen Esra, den skriftlärde, och leviterna, som undervisade folket, sade till allt folket: »Denna dag är helgad åt HERREN, eder Gud; sörjen icke och gråten icke.» Ty allt folket grät, när de hörde lagens ord.
ئینجا نەحەمیا پێی گوتن: «بڕۆن و خواردنی چەور بخۆن و خواردنەوەی شیرین بخۆنەوە و بەشی ئەوانەش بنێرن کە بۆیان ئامادە نەکراوە. ئەمڕۆ پیرۆزە بۆ یەزدانمان، دڵتەنگ مەبن، چونکە خۆشی یەزدان هێزتانە.» | 10 |
Och han sade ytterligare till dem: »Gån bort och äten eder bästa mat och dricken edert sötaste vin, och sänden omkring gåvor därav till dem som icke hava något tillrett åt sig, ty denna dag är helgad åt vår Herre. Och varen icke bedrövade, ty fröjd i HERREN är eder starkhet.»
لێڤییەکانیش هەموو گەلیان هێور دەکردەوە و دەیانگوت: «بێدەنگ بن، چونکە ئەمڕۆ پیرۆزە، دڵتەنگ مەبن.» | 11 |
Också leviterna lugnade allt folket och sade: »Varen stilla, ty dagen är helig; varen icke bedrövade.»
پاشان هەموو گەل چوون بۆ ئەوەی بخۆن و بخۆنەوە، بەشە خواردن بنێرن و ئاهەنگێکی گەورە بگێڕن، چونکە لەو وشانە تێگەیشتن کە فێر کران. | 12 |
Och allt folket gick bort och åt och drack; de sände ock omkring gåvor av den mat de hade tillagat och gjorde sig mycket glada; ty de hade aktat på det som man hade kungjort för dem.
لە ڕۆژی دووەم گەورەی بنەماڵەکانی هەموو گەل و کاهین و لێڤییەکان لەلای عەزرای مامۆستای تەورات کۆبوونەوە بۆ ئەوەی پەیامی تەوراتیان تێبگەیەنێت. | 13 |
Dagen därefter församlade sig huvudmännen för hela folkets familjer, så ock prästerna och leviterna, till Esra, den skriftlärde, för att giva närmare akt på lagens ord.
جا بینییان لەو تەوراتەی کە یەزدان لەسەر دەستی موسا فەرمانی پێ کردووە، نووسراوە کە نەوەی ئیسرائیل لە کاتی جەژندا کەپرنشین دەبن، لە مانگی حەوت، | 14 |
Och de funno skrivet i lagen att HERREN genom Mose hade bjudit att Israels barn skulle bo i lövhyddor under högtiden i sjunde månaden,
پێویستە لەناو هەموو شارۆچکەکانیان و لە ئۆرشەلیمدا بانگەواز بکەن و بڵێن: «بچنە دەرەوە بۆ چیاکان و چڵی زەیتوون و زەیتوونی کێوی و مۆرد و دار خورما و داری گەڵادار بهێنن بۆ دروستکردنی کەپر،» هەروەک نووسراوە. | 15 |
och att man skulle kungöra och låta utropa i alla deras städer och i Jerusalem och säga: »Gån ut på bergen och hämten löv av olivträd, planterade eller vilda, och löv av myrten, palmträd och andra lummiga träd, och gören lövhyddor, såsom det är föreskrivet.»
جا گەل ڕۆیشتن و هێنایان و کەپریان بۆ خۆیان دروستکرد، هەریەکە و لەسەر بانی ماڵەکەی و لەناو حەوشەکانیان و حەوشەکانی ماڵی خودا و گۆڕەپانەکەی دەروازەی ئاو و گۆڕەپانەکەی دەروازەی ئەفرایم. | 16 |
Då gick folket ut och hämtade sådant och gjorde sig hyddor på tak och på gårdar, var och en åt sig, så ock på gårdarna till Guds hus och på den öppna platsen vid Vattenporten och på den öppna platsen vid Efraimsporten.
هەموو ئەو کۆمەڵەی لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە کەپریان دروستکرد و لەناو کەپردا دانیشتن. لە سەردەمی یەشوعی کوڕی نونەوە هەتا ئەو ڕۆژە نەوەی ئیسرائیل ئاهەنگێکی گەورە و شکۆداری لەو جۆرەیان نەگێڕابوو. | 17 |
Och hela församlingen, så många som hade kommit tillbaka ifrån fångenskapen, gjorde sig lövhyddor och bodde i dessa hyddor. Ty från Jesuas, Nuns sons, dagar ända till den dagen hade Israels barn icke gjort så. Och där rådde mycket stor glädje.
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ عەزرا لە پەڕتووکی تەوراتی خودای دەخوێندەوە، لە ڕۆژی یەکەمەوە هەتا ڕۆژی کۆتایی. حەوت ڕۆژ جەژنیان گێڕا و لە ڕۆژی هەشتەمدا بەپێی ڕێوڕەسم ئاهەنگی کۆتاییپێهێنان بوو. | 18 |
Och man föreläste ur Guds lagbok var dag, från den första dagen till den sista. Och de höllo högtid i sju dagar, och på åttonde dagen hölls en högtidsförsamling på föreskrivet sätt.