< نەحەمیا 8 >

ئینجا هەموو گەل وەک یەک کەس لە گۆڕەپانەکەی بەردەم دەروازەی ئاودا کۆبوونەوە و بە عەزرای مامۆستای تەوراتیان گوت، پەڕتووکی تەوراتی موسا بهێنێت کە یەزدان فەرمانی پێ کردبوو بۆ ئیسرائیل. 1
samledes hele Folket fuldtalligt paa den aabne Plads foran Vandporten og bad Ezra den Skriftlærde om at hente Bogen med Mose Lov, som HERREN havde paalagt Israel.
ئیتر لە ڕۆژی یەکەمی مانگی حەوت عەزرای کاهینیش پەڕتووکی تەوراتی هێنایە بەردەم کۆمەڵەکە، ژن و پیاو و هەموو ئەوانەی بە تێگەیشتنەوە گوێ دەگرن. 2
Saa hentede Præsten Ezra Loven og fremlagde den for Forsamlingen, Mænd, Kvinder og alle, der havde Forstand til at høre; det var den første Dag i den syvende Maaned;
لە بەیانییەوە هەتا نیوەڕۆ، لەبەردەم گۆڕەپانەکەی پێش دەروازەی ئاو، بۆ ژن و پیاو و تێگەیشتووان خوێندییەوە، هەموو گەلیش گوێیان بۆ پەڕتووکی تەورات شل کردبوو. 3
og vendt mod den aabne Plads foran Vandporten læste han den op fra Daggry til Middag for Mændene, Kvinderne og dem, der kunde fatte det, og alt Folket lyttede til Lovbogens Ord.
عەزرای مامۆستای تەورات لەسەر ئەو دووانگەیە ڕاوەستا کە بۆ ئەو کارە لە دار دروستکرابوو، مەتیسیا و شەمەع و عەنایا و ئوریا و حیلقیا و مەعسێیاهو لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستان و لەلای چەپیشییەوە پەدایا و میشائیل و مەلکیا و حاشوم و حەشبەدانا و زەکەریا و مەشولام ڕاوەستان. 4
Ezra den Skriftlærde stod paa en Forhøjning af Træ, som var lavet i den Anledning, og ved Siden af ham stod til højre Mattitja, Sjema, Anaja, Urija, Hilkija og Ma'aseja, til venstre Pedaja, Misjael, Malkija, Hasjum, Hasjbaddana, Zekarja og Mesjullam.
عەزرا پەڕتووکەکەی لەبەرچاوی هەموو گەل کردەوە، چونکە لە سەرووی هەموو گەلەوە بوو، کە پەڕتووکەکەی کردەوە هەموو گەل هەستانە سەرپێ. 5
Og Ezra aabnede Bogen i hele Folkets Paasyn, thi han stod højere end Folket, og da han aabnede den, rejste hele Folket sig op.
عەزرا ستایشی یەزدانی پەروەردگاری گەورەی کرد، هەموو گەلیش دەستیان بەرزکردەوە و وەڵامیان دایەوە: «ئامین! ئامین!» کڕنۆشیان بۆ یەزدان برد و سەریان خستە سەر زەوی. 6
Derpaa lovpriste Ezra HERREN, den store Gud, og hele Folket svarede med oprakte Hænder: Amen, Amen! Og de bøjede sig og kastede sig med Ansigtet til Jorden for HERREN.
لێڤییەکان کە لە یێشوع، بانی، شێرێڤیا، یامین، عەقوڤ، شەبەتەی، هۆدیا، مەعسێیاهو، قەلیتا، عەزەریا، یۆزاڤاد، حانان و پەلایا پێکهاتبوون، تەوراتیان بۆ گەل ڕوون دەکردەوە و گەلیش لەوێ ڕاوەستابوون. 7
Og Leviterne Jesua, Bani, Sjerebja, Jamin, Akkub, Sjabbetaj, Hodija, Ma'aseja, Kelita, Azarja, Jozabad, Hanan og Pelaja udlagde Loven for Folket, medens Folket blev paa sin Plads,
بە ڕوونی پەڕتووکی تەوراتی خودایان خوێندەوە، واتاکەیان لێکدایەوە بۆ ئەوەی گەل لەوە تێبگات کە دەخوێنرایەوە. 8
og de oplæste Stykke for Stykke af Bogen med Guds Lov og udlagde det, saa man kunde fatte det.
پاشان نەحەمیا کە پارێزگار بوو لەگەڵ عەزرای کاهین و مامۆستای تەورات و ئەو لێڤییانەی گەلیان تێدەگەیاند بە هەموو گەلی گوت: «ئەمڕۆ ڕۆژێکی پیرۆزە بۆ یەزدانی پەروەردگارتان، لەبەر ئەوە شیوەن مەگێڕن و مەگریێن.» لەبەر ئەوەی هەموو گەل کاتێک گوێیان لە وشەکانی تەورات بوو، گریابوون. 9
Derpaa sagde Nehemias, det er Statholderen, og Præsten Ezra den Skriftlærde og Leviterne, der underviste Folket, til alt Folket: Denne Dag er helliget HERREN eders Gud! Sørg ikke og græd ikke! Thi hele Folket græd, da de hørte Lovens Ord.
ئینجا نەحەمیا پێی گوتن: «بڕۆن و خواردنی چەور بخۆن و خواردنەوەی شیرین بخۆنەوە و بەشی ئەوانەش بنێرن کە بۆیان ئامادە نەکراوە. ئەمڕۆ پیرۆزە بۆ یەزدانمان، دڵتەنگ مەبن، چونکە خۆشی یەزدان هێزتانە.» 10
Og han sagde til dem: Gaa hen og spis fede Spiser og drik søde Drikke og send noget til dem, der intet har, thi denne Dag er helliget vor Herre; vær ikke nedslaaede, thi HERRENS Glæde er eders Styrke!
لێڤییەکانیش هەموو گەلیان هێور دەکردەوە و دەیانگوت: «بێدەنگ بن، چونکە ئەمڕۆ پیرۆزە، دڵتەنگ مەبن.» 11
Og Leviterne tyssede paa alt Folket og sagde: Vær stille, thi denne Dag er hellig, vær ikke nedslaaede!
پاشان هەموو گەل چوون بۆ ئەوەی بخۆن و بخۆنەوە، بەشە خواردن بنێرن و ئاهەنگێکی گەورە بگێڕن، چونکە لەو وشانە تێگەیشتن کە فێر کران. 12
Da gik alt Folket hen og spiste og drak og sendte Gaver, og de fejrede en stor Glædesfest; thi de fattede Ordene, man havde kundgjort dem.
لە ڕۆژی دووەم گەورەی بنەماڵەکانی هەموو گەل و کاهین و لێڤییەکان لەلای عەزرای مامۆستای تەورات کۆبوونەوە بۆ ئەوەی پەیامی تەوراتیان تێبگەیەنێت. 13
Næste Dag samledes Overhovederne for alt Folkets Fædrenehuse og Præsterne og Leviterne hos Ezra den Skriftlærde for at mærke sig Lovens Ord,
جا بینییان لەو تەوراتەی کە یەزدان لەسەر دەستی موسا فەرمانی پێ کردووە، نووسراوە کە نەوەی ئیسرائیل لە کاتی جەژندا کەپرنشین دەبن، لە مانگی حەوت، 14
og i Loven som HERREN havde paabudt ved Moses, fandt de skrevet, at Israeliterne paa Højtiden i den syvende Maaned skulde bo i Løvhytter,
پێویستە لەناو هەموو شارۆچکەکانیان و لە ئۆرشەلیمدا بانگەواز بکەن و بڵێن: «بچنە دەرەوە بۆ چیاکان و چڵی زەیتوون و زەیتوونی کێوی و مۆرد و دار خورما و داری گەڵادار بهێنن بۆ دروستکردنی کەپر،» هەروەک نووسراوە. 15
og at man i alle deres Byer og i Jerusalem skulde udraabe og kundgøre følgende Budskab: Gaa ud i Bjergene og hent Grene af ædle og vilde Oliventræer, Myrter, Palmer og andre Løvtræer for at bygge Løvhytter som foreskrevet!
جا گەل ڕۆیشتن و هێنایان و کەپریان بۆ خۆیان دروستکرد، هەریەکە و لەسەر بانی ماڵەکەی و لەناو حەوشەکانیان و حەوشەکانی ماڵی خودا و گۆڕەپانەکەی دەروازەی ئاو و گۆڕەپانەکەی دەروازەی ئەفرایم. 16
Saa gik Folket ud og hentede det og byggede sig Løvhytter paa deres Tage og i deres Forgaarde og i Guds Hus's Forgaarde og paa de aabne Pladser ved Vandporten og Efraimsporten.
هەموو ئەو کۆمەڵەی لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە کەپریان دروستکرد و لەناو کەپردا دانیشتن. لە سەردەمی یەشوعی کوڕی نونەوە هەتا ئەو ڕۆژە نەوەی ئیسرائیل ئاهەنگێکی گەورە و شکۆداری لەو جۆرەیان نەگێڕابوو. 17
Og hele Forsamlingen, der var vendt tilbage fra Fangenskabet, byggede Løvhytter og boede i dem. Thi fra Josuas, Nuns Søns, Dage og lige til den Dag havde Israeliterne ikke gjort det, og der herskede saare stor Glæde.
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ عەزرا لە پەڕتووکی تەوراتی خودای دەخوێندەوە، لە ڕۆژی یەکەمەوە هەتا ڕۆژی کۆتایی. حەوت ڕۆژ جەژنیان گێڕا و لە ڕۆژی هەشتەمدا بەپێی ڕێوڕەسم ئاهەنگی کۆتاییپێهێنان بوو. 18
Og han læste op af Bogen med Guds Lov Dag for Dag fra den første til den sidste; og de fejrede Højtiden i syv Dage, og paa den ottende holdtes der festlig Samling paa foreskreven Maade.

< نەحەمیا 8 >