ئەوە بوو کە شووراکە بنیاد نراوە و دەرگاکانم دانا، دەرگاوان و گۆرانیبێژ و لێڤییەکان دانران. | 1 |
فەرمانم کرد حەنانی برام و حەنەنیای سەرۆکی قەڵاکە سەرپەرشتی ئۆرشەلیم بکەن، چونکە حەنەنیا پیاوێکی دەستپاک بوو، لەوانی دیکە زیاتر لە خودا دەترسا. | 2 |
پێم گوتن: «هەتا خۆر گەرم نەبێت، نابێت دەروازەکانی ئۆرشەلیم بکرێنەوە. دەبێ دەرگاوانەکان پێش ڕۆیشتنیان دەرگاکان دابخەن و شمشیرەیان لێبدەن. هەروەها هەندێک دانیشتووانی ئۆرشەلیم بکرێنە پاسەوان، هەندێکیان لە شوێنی پاسەوانی دیاریکراوی خۆیان و هەندێکیشیان بەرامبەری ماڵەکەی خۆیان.» | 3 |
شارەکە بەرفراوان و گەورە بوو، گەلێکی کەمیش لەناویدا بوو، هێشتا ماڵەکان بنیاد نەنرابوون. | 4 |
ئیتر خودا خستییە دڵمەوە کە خانەدان و کاربەدەست و گەل کۆبکەمەوە بۆ تۆمارکردنی ڕەچەڵەکیان، جا تۆماری ڕەچەڵەکنامەی ئەوانەم دۆزییەوە کە یەکەم جار لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە، بینیم ئەمەی تێدا نووسراوە: | 5 |
ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی. | 6 |
ئەوانەی لەگەڵ زروبابل هاتنەوە، یەشوع، نەحەمیا، عەزەریا، ڕەعەمیا، نەحەمانی، مۆردەخای، بیلشان، میسپەرەت، بیگڤەی، نەحوم و بەعەنا.) ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل: | 7 |
نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛ | 8 |
نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛ | 9 |
نەوەی ئارەح، شەش سەد و پەنجا و دوو؛ | 10 |
نەوەی پەحەتمۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و هەژدە؛ | 11 |
نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛ | 12 |
نەوەی زەتو، هەشت سەد و چل و پێنج؛ | 13 |
نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛ | 14 |
نەوەی بەنوی، شەش سەد و چل و هەشت؛ | 15 |
نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و هەشت؛ | 16 |
نەوەی عەزگاد، دوو هەزار و سێ سەد و بیست و دوو؛ | 17 |
نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و حەوت؛ | 18 |
نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و شەست و حەوت؛ | 19 |
نەوەی عادین، شەش سەد و پەنجا و پێنج؛ | 20 |
نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛ | 21 |
نەوەی حاشوم، سێ سەد و بیست و هەشت؛ | 22 |
نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و چوار؛ | 23 |
نەوەی حاریف، سەد و دوازدە؛ | 24 |
نەوەی گبعۆن، نەوەد و پێنج. | 25 |
پیاوانی بێتلەحم و نەتۆفا، سەد و هەشتا و هەشت؛ | 26 |
پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛ | 27 |
پیاوانی بێتعەزماڤێت، چل و دوو؛ | 28 |
پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛ | 29 |
پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛ | 30 |
پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛ | 31 |
پیاوانی بێتئێل و عای، سەد و بیست و سێ؛ | 32 |
پیاوانی نەبۆکەی دیکە، پەنجا و دوو؛ | 33 |
پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛ | 34 |
پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛ | 35 |
پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛ | 36 |
پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و یەک؛ | 37 |
پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و نۆ سەد و سی. | 38 |
کاهینەکان: نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ؛ | 39 |
نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو؛ | 40 |
نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت؛ | 41 |
نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە. | 42 |
لێڤییەکان: نەوەی یێشوع لە نەوەی قەدمیێل، لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار. | 43 |
گۆرانیبێژەکان: نەوەی ئاساف، سەد و چل و هەشت. | 44 |
دەرگاوانەکان: نەوەکانی شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، سەد و سی و هەشت. | 45 |
خزمەتکارانی پەرستگا: نەوەکانی چیحا، حەسوفا، تەباعۆت، | 46 |
قێرۆس، سیعا، پادۆن، | 47 |
لەڤانا، حەگابا، شەلمای، | 48 |
حانان، گیدێل، گەحەر، | 49 |
ڕەئایا، ڕەچین، نەقۆدا، | 50 |
گەزام، عوزە، پاسێیەح، | 51 |
بێسەی، مەعونیم، نەفوسیم، | 52 |
بەقبوق، حەقوفا، حەرحور، | 53 |
بەچلوت، مەحیدا، حەرشا، | 54 |
بەرقۆس، سیسرا، تەمەح، | 55 |
نەچیەح و حەتیفا. | 56 |
نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان: نەوەکانی سۆتەی، سۆفەرەت، پەریدا، | 57 |
یەعلا، دەرکۆن، گیدێل، | 58 |
شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەتهەچەڤایم و ئامۆن. | 59 |
سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون. | 60 |
ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێلمەلەح، تێلحەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن: | 61 |
نەوەکانی دەلایا و تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و چل و دوو. | 62 |
لە کاهینەکانیش: نەوەکانی حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا. | 63 |
ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران. | 64 |
پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم دادەنرێت. | 65 |
هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون، | 66 |
جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد و چل و پێنج گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو. | 67 |
حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر، | 68 |
چوار سەد و سی و پێنج وشتر، شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژ هەبوون. | 69 |
هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان بۆ کارەکە پێشکەش کرد. پارێزگارەکە هەزار درهەم زێڕی بە گەنجینە و پەنجا تاس و پێنج سەد و سی کراسی بە کاهینەکان بەخشی. | 70 |
هەندێکیش لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان دایە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکە، بیست هەزار درهەمی زێڕ و دوو هەزار و دوو سەد مەنای زیو. | 71 |
ئەوەی پاشماوەی گەل بەخشییان، بیست هەزار درهەمی زێڕ، دوو هەزار مەنای زیو، لەگەڵ شەست و حەوت کراس بۆ کاهینەکان. | 72 |
کاهین، لێڤی، دەرگاوان، گۆرانیبێژ و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسی دیکە و پاشماوەی ئیسرائیلییەکان لە شارۆچکەکانیان نیشتەجێ بوون. کاتێک مانگی حەوت هات، نەوەی ئیسرائیل لە شارۆچکەکانی خۆیان بوون. | 73 |