< نەحەمیا 5 >
هاواری ژن و پیاوەکان لەدەست برا جولەکەکانیان بەرزبووەوە. | 1 |
Bir süre sonra kadınlı erkekli halk Yahudi kardeşlerinden şiddetle yakınmaya başladı.
هەبوو دەیانگوت: «کوڕ و کچەکانمان زۆرن و لێمانگەڕێن دانەوێڵە ببەین، هەتا بخۆین و بژین.» | 2 |
Bazıları, “Biz kalabalığız” diyordu, “Oğullarımız, kızlarımız çok. Yaşamak için buğdaya ihtiyacımız var.”
هەبوو دەیانگوت: «لەو قاتوقڕییەدا کێڵگە و ڕەز و ماڵەکانمان بە بارمتە دەدەین بۆ وەرگرتنی دانەوێڵە.» | 3 |
Bazıları da, “Kıtlıkta buğday almak için tarlalarımızı, bağlarımızı, evlerimizi ipotek ediyoruz” diyordu.
هەروەها هەبوو دەیانگوت: «زیومان قەرز کردووە هەتا باجی کێڵگە و ڕەزەکانمان بدەینە پاشا. | 4 |
Bazıları ise, “Krala vergi ödemek için tarlalarımızı, bağlarımızı karşılık gösterip borç para aldık” diyordu,
ئێستاش هەرچەندە ئێمە لە گۆشت و خوێنی یەکین و منداڵەکانی ئەوان و ئێمە وەک یەکن، بەڵام ئێمە زۆر لە کوڕ و کچەکانمان دەکەین ببن بە کۆیلە، هەندێک لە کچەکانمان بوونەتە کۆیلە و ئێمەش هیچ دەسەڵاتێکمان نییە، چونکە کێڵگە و ڕەزەکانمان هی کەسانی دیکەن.» | 5 |
“Yahudi kardeşlerimizle aynı kanı taşımıyor muyuz? Bizim çocuklarımızın onlarınkinden ne farkı var? Oğullarımızı kızlarımızı köle olarak satmak zorunda kaldık. Kızlarımızdan bazıları cariye olarak satıldı bile. Çaresiz kaldık. Çünkü tarlalarımız, bağlarımız başkalarının elinde.”
زۆر تووڕە بووم کاتێک گوێم لە هاوارەکەیان و ئەو قسانە بوو، | 6 |
Onların bu dertlerini, yakınmalarını duyunca çok öfkelendim.
لەبیری خۆمدا لێکم دایەوە و مشتومڕم لەگەڵ خانەدان و کاربەدەستەکان کرد و پێم گوتن: «ئێوە سوو لە براکانتان وەردەگرن!» ئینجا کۆمەڵێکی گەورەم لە دژیان کۆکردەوە و | 7 |
Düşününce soylularla yetkilileri suçlu buldum. Onlara, “Kardeşlerinizden faiz alıyorsunuz!” dedim. Onlara karşı herkesi bir araya topladım. Sonra şöyle dedim:
پێم گوتن: «ئێمە بەپێی توانامان برا جولەکەکانمان ئەوانەی بە ناجولەکەکان فرۆشرا بوون کڕیونەتەوە، کەچی ئێوە براکانتان دەفرۆشن و پاشان بە ئێمە دەفرۆشرێنەوە!» ئینجا لاڵ بوون و یەک وشەیان نەبوو وەڵامی پێ بدەنەوە. | 8 |
“Biz yabancılara satılan Yahudi kardeşlerimizi elimizden geldiğince geri almaya çalışırken siz kardeşlerinizi satıyorsunuz. Yine bize satılsınlar diye mi?” Sustular, söyleyecek söz bulamadılar.
گوتم: «ئەوەی ئێوە دەیکەن کارێکی باش نییە. ئایا پێویست نییە ئێوە بە لەخواترسییەوە هەڵسوکەوت بکەن بۆ ئەوەی ئەو نەتەوە ناجولەکانەی کە دوژمنمانن گاڵتەمان پێ نەکەن؟ | 9 |
Sonra, “Yaptığınız doğru değil” dedim, “Düşmanlarımız olan öteki ulusların aşağılamalarından kaçınmak için Tanrı korkusuyla yaşamanız gerekmez mi?
من و براکانم و خزمەتکارەکانم بە هەمان شێوە زیو و دانەوێڵەمان بە قەرز داونەتێ، تکایە ئیتر با واز لەم سووە بهێنین! | 10 |
Kardeşlerim, adamlarım ve ben ödünç olarak halka para ve buğday veriyoruz. Lütfen faiz almaktan vazgeçelim!
هەر ئەمڕۆ کێڵگە و ڕەز و باخە زەیتوون و ماڵەکانیان و یەک لە سەدی ئەو زیو و دانەوێڵە و شەرابە نوێیە و ئەو زەیتەی کە لێتان وەرگرتوون، بۆیانی بگێڕنەوە.» | 11 |
Tarlalarını, bağlarını, zeytinliklerini, evlerini onlara hemen geri verin. Bir de faiz olarak aldığınız gümüşün, buğdayın, yeni şarabın, zeytinyağının yüzde birini verin.”
ئەوانیش گوتیان: «دەیگەڕێنینەوە و داوایان لێ ناکەین، ئاوا دەکەین وەک ئەوەی تۆ گوتت.» ئینجا کاهینەکانم بانگکرد، خانەدان و کاربەدەستەکانیشم سوێند دا کە ئەم بەڵێنە جێبەجێ بکەن. | 12 |
“Veririz” dediler, “Artık onlardan hiçbir şey istemeyeceğiz. Ne diyorsan öyle yapacağız.” Kâhinleri çağırdım ve yetkililere kâhinlerin önünde verdikleri sözü tutacaklarına ilişkin ant içirdim.
پاشان پشتێنەکەمم تەکاند و گوتم: «خودا هەرکەسێک ئاوا بتەکێنێت کە ئەم بەڵێنە نەهێنێتە دی، با ئاوا لە ماڵەکەی و لە ڕەنجەکەی تەکێنراو و بەتاڵ بێت.» ئینجا هەموو کۆمەڵەکە گوتیان: «ئامین» و ستایشی یەزدانیان کرد، گەل ئەم بەڵێنەیان پەیڕەو کرد. | 13 |
Sonra eteğimi silktim ve dedim ki, “Kim verdiği sözü tutmazsa, Tanrı da onu böyle silksin; malını mülkünü elinden alsın; tamtakır bıraksın.” Herkes buna, “Amin” dedi ve RAB'be övgüler sundu. Ve sözlerini tuttular.
هەروەها لەو ڕۆژەوە کە فەرمانم پێ کرا ببمە پارێزگاریان لە خاکی یەهودا، لە بیستەمین ساڵەوە هەتا سی و دووەمین ساڵی ئەرتەحشەستەی پاشا، دوازدە ساڵ نە من و نە براکانم ئەو نانەمان نەخوارد کە بەشی پارێزگارە. | 14 |
Yahuda'da valilik yaptığım on iki yıl boyunca, ilk atandığım günden son güne kadar, Artahşasta'nın krallığının yirminci yılından otuz ikinci yılına dek, ne ben, ne kardeşlerim valiliğe ayrılan yiyecek bütçesine dokunmadık.
بەڵام پارێزگارەکانی پێشوو، ئەوانەی لەپێش من بوون باری گەلیان گران کردبوو، چل شاقل زیویان لێ دەسەندن، بێجگە لە نان و شەراب، هەروەها خزمەتکارەکانیشیان بەسەر گەلدا زاڵ ببوون. بەڵام من لە ترسی خودا وام نەکرد، | 15 |
Benden önce görev yapan valiler halka yük oldular. Onlardan kırk şekel gümüşün yanısıra yiyecek ve şarap da aldılar. Uşakları bile halkı ezdi. Ama ben Tanrı'dan korktuğum için böyle davranmadım.
هەروەها لە کاری ئەم شوورایە بەشدار بووم و کێڵگەمان نەکڕی، هەموو خزمەتکارەکانیشم لەوێ لەسەر کارەکە کۆببوونەوە. | 16 |
Surların onarımını sürdürdüm. Adamlarımın hepsi işin başında durdu. Bir tarla bile satın almadık.
هەروەها سەد و پەنجا جولەکە و کاربەدەست لەسەر خوانەکەم بوون، لەگەڵ ئەوانەی لە نەتەوەکانی دەوروبەرمانەوە دەهاتن بۆ لامان. | 17 |
Çevremizdeki uluslardan bize gelenlerin dışında Yahudiler'den ve yetkililerden yüz elli kişi soframa otururdu.
ڕۆژانە گایەک و شەش مەڕی تایبەت و ژمارەیەک پەلەوەرم بۆ ئامادە دەکرا، هەروەها هەموو دە ڕۆژ جارێکیش بڕێکی زۆر لە هەموو جۆرە شەرابێک. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا داوای بەشەنانی پارێزگارم نەکرد، چونکە کۆیلایەتییەکە لەسەر ئەم گەلە زۆر گران بوو. | 18 |
Benim için her gün bir boğa, altı seçme koyun, tavuklar kesilir, on günde bir de her türden bolca şarap hazırlanırdı. Bütün bunlara karşın valiliğin yiyecek bütçesine dokunmadım. Çünkü halk ağır yük altındaydı.
خودایە هەرچیم بۆ ئەم گەلە کردووە بۆ من بە چاکە بەبیر خۆتی بهێنەرەوە. | 19 |
Ey Tanrım, bu halk uğruna yaptıklarım için beni iyilikle an.