< نەحەمیا 4 >
کاتێک سەنڤەلەت بیستییەوە کە ئێمە شووراکە بنیاد دەنێینەوە، ڕقی هەستا و زۆر تووڕە بوو، گاڵتەی بە جولەکەکان کرد. | 1 |
När nu Sanballat hörde att vi höllo på att bygga upp muren, vredgades han och blev högeligen förtörnad. Och han bespottade judarna
لەبەردەم یاوەرەکانی و سوپای سامیرە قسەی کرد و گوتی: «ئەو جولەکە لاوازانە چی دەکەن؟ ئایا شووراکەیان چاک دەکەنەوە؟ ئایا قوربانی سەردەبڕن؟ ئایا بە ڕۆژێک تەواو دەبن؟ ئایا بەردەکان کە لەناو گردە خۆڵەکان سووتێنراون، دەیانژیێننەوە؟» | 2 |
och talade så inför sina bröder och inför Samariens krigsfolk: "Vad är det dessa vanmäktiga judar göra? Skall man låta dem hållas? Skola de få offra? Skola de kanhända i sinom tid fullborda sitt verk? Skola de kunna giva liv åt stenarna i grushögarna, där de ligga förbrända?"
تۆڤییای عەمۆنیش لەلایەوە بوو و گوتی: «ئەوەی ئەوان بنیادی دەنێنەوە، ئەگەر ڕێوییەک سەربکەوێتە سەری دیوارە بەردەکەیان دەڕووخێنێت!» | 3 |
Och ammoniten Tobia, som stod bredvid honom sade: "Huru de än bygga, skall dock en räv komma deras stenmur att rämna, blott han hoppar upp på den."
«ئەی خودای ئێمە، گوێت لێ بێت، چونکە ئێمە سووکایەتیمان پێکرا. توانجەکانیان بەسەر خۆیاندا بگەڕێنەوە و با لە خاکی دیلیێتیدا تاڵان بکرێن. | 4 |
Hör, vår Gud, huru föraktade vi äro. Låt deras smädelser falla tillbaka på deras egna huvuden. Ja, låt dem bliva utplundrade i ett land dit de föras såsom fångar.
تاوانەکانیان دامەپۆشە و گوناهەکانیان لەبەردەمتدا مەسڕەوە، چونکە ئەوان سووکایەتییان بە بیناسازەکان کردووە.» | 5 |
Överskyl icke deras missgärningar, och låt deras synd icke varda utplånad ur din åsyn, eftersom de hava varit de byggande till förargelse.
جا شووراکەمان بنیاد ناوە و هەموو شووراکە هەتا نیوەی بە یەک گەیشت. گەلیش دڵیان لەسەر کارەکە بوو. | 6 |
Och vi byggde på muren, och hela muren blev hopfogad till sin halva höjd; och folket arbetade med gott mod.
ئەوە بوو کاتێک سەنڤەلەت و تۆڤییا و عەرەب و عەمۆنی و ئەشدۆدییەکان بیستیانەوە کە چاککردنەوەی شووراکانی ئۆرشەلیم بەرەو پێش دەچوو، خەریک بوو بۆشاییەکان پڕ دەکرانەوە، زۆر ڕقیان هەستا. | 7 |
Men när Sanballat och Tobia och araberna, ammoniterna och asdoditerna hörde att man alltjämt höll på med att laga upp Jerusalems murar, och att rämnorna begynte igentäppas, då blevo de mycket vreda.
جا هەموو پێکەوە پیلانیان گێڕا هەتا بێن و لە دژی ئۆرشەلیم بجەنگن و کێشەی بۆ بنێنەوە. | 8 |
Och de sammansvuro sig allasammans att gå åstad och angripa Jerusalem och störa folket i deras arbete.
ئێمەش نزامان بۆ خودامان کرد، شەو و ڕۆژ پاسەوانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەوان ڕاگرت. | 9 |
Då bådo vi till vår Gud; och vi läto hålla vakt mot dem både dag och natt för att skydda oss mot dem.
لەو کاتەدا خەڵکی یەهودا گوتیان: «کرێکارەکان توانایان لەبەر بڕاوە، خۆڵەکەش زۆرە و ئێمەش ناتوانین شووراکە بنیاد بنێینەوە!» | 10 |
Men judarna sade: "Bärarnas kraft sviker, och gruset är alltför mycket; vi förmå icke mer att bygga på muren."
ناحەزەکانیشمان گوتیان: «پێش ئەوەی بزانن و ببینن، دەچینە ناویان و دەیانکوژین، کارەکە ڕادەگرین.» | 11 |
Våra ovänner åter sade: "Innan de få veta eller se något, skola vi stå mitt ibland dem och dräpa dem; så skola vi göra slut på arbetet."
ئینجا ئەو جولەکانەی لە نزیکیانەوە نیشتەجێ بوون، دەیان جار هاتن و پێیان گوتین: «لە هەموو لایەکەوە دێن و هێرشمان دەکەنە سەر.» | 12 |
När nu de judar som bodde i deras grannskap kommo och från alla håll uppmanade oss, väl tio gånger, att vi skulle draga oss tillbaka till dem,
ئیتر هەندێک لە گەلەکەم لە خوار شوێنەکەوە، لە پشت شووراکە، لە شوێنە بەرچاوەکان ڕاگرت، بەگوێرەی خێڵەکانیان بە شمشێر و ڕم و تیروکەوانەکانیانەوە گەلم ڕاگرت. | 13 |
då ställde jag upp folket i de lägsta och mest öppna delarna av staden bakom muren; jag ställde upp dem efter släkter, med sina svärd, spjut och bågar.
دوای ئەوەی کە سەیری بارودۆخەکەم کرد، هەستام و بە خانەدان و کاربەدەست و پاشماوەی گەلم گوت: «لێیان مەترسن، بەڵکو پەروەردگاری گەورە و سامناکم بهێننەوە بیرتان، لە پێناوی برا و کوڕ و کچ و ژن و ماڵەکانتان بجەنگن.» | 14 |
Och sedan jag hade besett allt, stod jag upp och sade till ädlingarna och föreståndarna och det övriga folket: "Frukten icke för dem; tänken på Herren, den store och fruktansvärde, och striden för edra bröder, edra söner och döttrar, edra hustrur och edra hus."
دوای ئەوەی دوژمنەکانمان بیستیانەوە کە ئێمە زانیومانە و خودا پیلانەکەیانی پووچ کردووەتەوە، هەموو گەڕاینەوە بۆ شووراکە، هەریەکە بۆ سەر کارەکەی خۆی. | 15 |
Sedan våra fiender sålunda hade fått förnimma att saken var oss bekant, och att Gud hade gjort deras råd om intet, kunde vi alla vända tillbaka till muren, var och en till sitt arbete.
لەو ڕۆژەوە نیوەی خزمەتکارەکانم کارەکەیان دەکرد و نیوەشیان ڕم و قەڵغان و تیروکەوانیان هەڵگرتبوو و سپەریان پۆشیبوو، ئەفسەرەکانیش پشتگیری هەموو بنەماڵەی یەهودایان دەکرد. | 16 |
Från den dagen var ena hälften av mina tjänare sysselsatt med arbetet, under det att andra hälften stod väpnad med sina spjut, sköldar, bågar och pansar, medan furstarna stodo bakom hela Juda hus.
بیناسازەکان لەسەر شووراکە بوون و ئەوانەی کە کەرەستەیان دەگواستەوە، بە دەستێک کارەکەیان دەکرد و بە دەستەکەی دیکەش چەکیان هەڵدەگرت. | 17 |
De som byggde på muren och de som lassade på och buro bördor gjorde sitt arbete med den ena handen, och med den andra höllo de vapnet.
بیناسازەکانیش هەریەکە شمشێرەکەی بە ناوقەدیەوە بەستبوو و بنیادی دەنا، ئەوەش فووی بە کەڕەنادا دەکرد لەتەنیشتم بوو. | 18 |
Och de som byggde hade var och en sitt svärd bundet vid sin länd, under det att de byggde; och bredvid mig stod en basunblåsare.
ئینجا بە خانەدان و کاربەدەست و پاشماوەی گەلم گوت: «ئیشەکە زۆرە و بەربڵاوە، ئێمەش پەرتین لەسەر شووراکە لە یەکتر دوورین. | 19 |
Jag hade nämligen sagt till ädlingarna och föreståndarna och det övriga folket: "Arbetet är stort och vidsträckt, och vi äro spridda över muren, långt ifrån varandra.
لەبەر ئەوە لەو شوێنەی گوێتان لە دەنگی کەڕەناکە بوو، بگەنە لامان بۆ ئەوێ، خودامان بۆمان دەجەنگێت!» | 20 |
Där I nu hören basunen ljuda, dit skolen I församla eder till oss; vår Gud skall strida för oss."
ئیتر ئێمە کارەکەمان دەکرد و نیوەیان لە بەرەبەیانەوە هەتا دەرکەوتنی ئەستێرەکان ڕمەکانیان لەدەست دەگرت. | 21 |
Så gjorde ock vi vårt arbete, under det att hälften av folket stod väpnad med sina spjut från morgonrodnadens uppgång, till dess att stjärnorna kommo fram.
هەروەها لەو کاتەدا بە هەموو گەلم گوت: «با هەریەکە لەگەڵ خزمەتکارەکەی لەناوەڕاستی ئۆرشەلیم بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی بە شەو پاسەوانمان بن و بە ڕۆژیش کار بکەن.» | 22 |
Vid samma tid sade jag ock till folket att var och en med sin tjänare skulle stanna över natten inne i Jerusalem, så att vi om natten kunna hava dem till vakt och om dagen till arbete.
جا نە من و نە براکانم و نە خزمەتکارەکانم و نە پاسەوانەکانی دوای من، جلەکانمان دانەکەند، بەڵکو هەرکەسێک بە چەکەکەیەوە بۆ ئاوکێشان دەچوو. | 23 |
Och varken jag eller mina bröder eller mina tjänare eller de som gjorde vakt hos mig lade av kläderna; vapnen höllos av var och en för lika nödvändiga som vatten.