< نەحەمیا 3 >
ئەلیاشیڤی سەرۆکی کاهینان و برا کاهینەکانی دەستیان بە کار کرد و دەروازەی مەڕیان بنیاد نایەوە و تەرخانیان کرد و دەرگاکانیشیان دانا. شووراکەشیان هەتا قوللەی سەد بنیاد نایەوە و تەرخانیان کرد، هەروەها هەتا قوللەی حەنەنێل بنیادیان نایەوە. | 1 |
Kaj leviĝis la ĉefpastro Eljaŝib, kaj liaj fratoj, la pastroj, kaj konstruis la Pordegon de Ŝafoj; ili sanktigis ĝin kaj starigis ĝiajn pordojn, ili sanktigis ĝis la turo Mea, ĝis la turo Ĥananel.
لەتەنیشت ئەوەوە پیاوانی ئەریحا بنیادیان دەنا، لەتەنیشت ئەوانیشەوە زەکوری کوڕی ئیمری بنیادی دەنا. | 2 |
Apud li konstruis la loĝantoj de Jeriĥo, apud ili konstruis Zakur, filo de Imri.
دەروازەی ماسیش لەلایەن کوڕەکانی هەسەنائاوه بنیاد نرایەوە. کاریتە و دەرگاکانیان بۆ دانایەوە لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. | 3 |
La Pordegon de Fiŝoj konstruis la loĝantoj de Senaa; ili tegis ĝin, kaj starigis ĝiajn pordojn, serurojn, kaj riglilojn.
لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەرێمۆتی کوڕی ئوریای هەقۆچ ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەشولامی کوڕی بەرەخیا کوڕی مەشێزەبێل ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەوانیشەوە سادۆقی کوڕی بەعەنا ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. | 4 |
Apud ili konstruis Meremot, filo de Urija, filo de Hakoc; apud ili konstruis Meŝulam, filo de Bereĥja, filo de Meŝezabel; apud ili konstruis Cadok, filo de Baana.
لەتەنیشت ئەوانیشەوە تەقۆعییەکان ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە، بەڵام خانەدانەکانیان شانیان نەدایە پاڵ خزمەتەکەی سەرپەرشتیارەکانیان. | 5 |
Apud ili konstruis la Tekoaanoj; tamen iliaj eminentuloj ne metis sian kolon sub laboradon por sia sinjoro.
بۆ دەروازەی یەشاناش، یۆیاداعی کوڕی پاسێیەح و مەشولامی کوڕی بەسۆدەیا ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە، ئەوان سەریان گرت و دەرگاکانیان بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. | 6 |
La Malnovan Pordegon konstruis Jojada, filo de Paseaĥ, kaj Meŝulam, filo de Besodja; ili tegis ĝin, kaj starigis ĝiajn pordojn, ĝiajn serurojn, kaj ĝiajn riglilojn.
لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەلەتیای گبعۆنی و یادۆنی مێرۆنۆتی کە خەڵکی گبعۆن و میچپا بوون، لەو شوێنانە کە لەژێر دەستی پارێزگاری هەرێمی ئەوبەری فورات بوون، ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە. | 7 |
Apud ili konstruis Melatja, la Gibeonano, kaj Jadon, la Meronotano, la loĝantoj de Gibeon kaj de Micpa, ĝis la seĝo de la transrivera regionestro.
لەتەنیشت ئەویشەوە عوزیێلی کوڕی حەرهەیا کە لە زێڕنگەرەکان بوو، ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەویشەوە حەنەنیا لە نەوەی عەتارەکان ڕووخاوییەکانی چاککردەوە، ئینجا ئۆرشەلیمیان هەتا شوورا بەرینەکە تۆکمە کرد. | 8 |
Apud li konstruis Uziel, filo de Ĥarhaja, fandisto; apud li konstruis Ĥananja, filo de ŝmiraĵisto. Kaj ili restarigis Jerusalemon ĝis la Larĝa Murego.
لەتەنیشت ئەوانیشەوە ڕەفایای کوڕی حوور، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. | 9 |
Apud ili konstruis Refaja, filo de Ĥur, estro de duondistrikto de Jerusalem.
لەتەنیشت ئەوانیشەوە یەدایای کوڕی حەرومەف لەبەردەم ماڵەکەی خۆی ڕووخاوییەکەی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەویشەوە حەتوشی کوڕی حەشەڤنەیا ڕووخاوییەکەی چاککردەوە. | 10 |
Apud ili kaj kontraŭ sia domo konstruis Jedaja, filo de Ĥarumaf; apud li konstruis Ĥatuŝ, filo de Ĥaŝabneja.
بەشێکی دیکەش مەلکیای کوڕی حاریم و حەشوڤی کوڕی پەحەتمۆئاب چاکیان کردەوە، لەگەڵ قوللەی تەنوورەکانیش. | 11 |
Alian parton konstruis Malkija, filo de Ĥarim, kaj Ĥaŝub, filo de Paĥat-Moab; ankaŭ la Turon de la Fornoj.
لەتەنیشت ئەویشەوە شەلومی کوڕی هەڵۆحێش، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم، خۆی و کچەکانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە. | 12 |
Apude konstruis Ŝalum, filo de Haloĥeŝ, estro de duondistrikto de Jerusalem, li kaj liaj filinoj.
دەروازەی دۆڵەکەش حانوون و دانیشتووانی زانۆوەح چاکیان کردەوە، ئەوان بنیادیان ناوە و دەرگاکانیان بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی، هەزار باڵیش لە شووراکە هەتا دەروازەی زبڵ. | 13 |
La Pordegon de la Valo konstruis Ĥanun kaj la loĝantoj de Zanoaĥ; ili konstruis ĝin, kaj starigis ĝiajn pordojn, ĝiajn serurojn, kaj ĝiajn riglilojn, kaj mil ulnojn de la murego ĝis la Pordego de Sterko.
دەروازەی زبڵیش مەلکیای کوڕی ڕێکابی فەرمانڕەوای ناوچەی بێتهاکارەم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە و ئەو بنیادی ناوە، دەرگاکانی بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. | 14 |
La Pordegon de Sterko konstruis Malkija, filo de Reĥab, estro de la distrikto de Bet-Kerem; li konstruis ĝin, kaj starigis ĝiajn pordojn, serurojn, kaj riglilojn.
دەروازەی کارێزیش شەللونی کوڕی کۆلحوزێ فەرمانڕەوای ناوچەی میچپا ڕووخاوییەکانی چاککردەوە، ئەو بنیادی ناوە و سەری گرت و دەرگاکانی بە پێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. هەروەها شووراکەی گۆمی سیلوامی چاککردەوە کە لە لای باخچەی پاشایە هەتا ئەو پێپلیکانەیەی لە شاری داودەوە بەرەو خوارەوە دەچێت. | 15 |
La Pordegon de la Fonto konstruis Ŝalun, filo de Kol-Ĥoze, estro de la distrikto de Micpa; li konstruis ĝin kaj tegis ĝin, kaj starigis ĝiajn pordojn, serurojn, kaj riglilojn; ankaŭ la muregon ĉe la lageto Ŝelaĥ de la reĝa ĝardeno kaj ĝis la ŝtupoj, kiuj iras malsupren de la urbo de David.
پاش ئەویش نەحەمیای کوڕی عەزبوقی فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی بێتچوور ڕووخاوییەکەی هەتا ئەو شوێنە چاککردەوە کە کەوتبووە بەرامبەر گۆڕەکانی داود، هەتا گۆمە دەستکردەکە و ماڵی پاڵەوانەکان. | 16 |
Post li konstruis Neĥemja, filo de Azbuk, estro de duondistrikto de Bet-Cur, ĝis la loko kontraŭ la tomboj de David kaj ĝis la farita lageto kaj ĝis la Domo de Herooj.
پاش ئەویش لێڤییەکان بە سەرپەرشتی ڕەحومی بانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە و لەتەنیشت ئەویشەوە حەشەڤیای فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی قەعیلا لە بەشەکەی خۆی ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. | 17 |
Post li konstruis la Levidoj: Reĥum, filo de Bani; apude konstruis Ĥaŝabja, estro de duondistrikto de Keila, por sia distrikto.
پاش ئەویش براکانیان، بەنوی کوڕی حێناداد، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی قەعیلا ڕووخاوییەکەیان چاککردەوە. | 18 |
Post li konstruis iliaj fratoj, Bavaj, filo de Ĥenadad, estro de duondistrikto de Keila.
لەتەنیشت ئەویشەوە عێزەری کوڕی یێشوعی سەرۆکی میچپا بەشێکی دیکەی چاککردەوە لەبەردەم هەورازەکەی جبەخانەکەوە لەلای گۆشەکە. | 19 |
Apud li konstruis Ezer, filo de Jeŝua, estro de Micpa, duan parton, ĉe la angulo, kontraŭ la loko, kie oni supreniras al la armilejo.
پاش ئەو باروخی کوڕی زەبەی بە گوڕەوە بەشێکی دیکەی لە گۆشەکەوە هەتا داڵانی ماڵی ئەلیاشیڤی سەرۆک کاهین ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. | 20 |
Post li vigle konstruis Baruĥ, filo de Zakaj, alian parton, de la angulo ĝis la pordo de la domo de Eljaŝib, la ĉefpastro.
دوای ئەویش مەرێمۆتی کوڕی ئوریای کوڕی هەقۆچ بەشێکی دیکەی لە داڵانی ماڵی ئەلیاشیڤەوە هەتا کۆتایی ماڵەکە چاککردەوە. | 21 |
Post li konstruis Meremot, filo de Urija, filo de Hakoc, alian parton, de la pordo de la domo de Eljaŝib ĝis la fino de la domo de Eljaŝib.
پاش ئەویش کاهینەکانی ناوچەکانی دەوروبەری ئۆرشەلیم ڕووخاوییەکەیان چاککردەوە. | 22 |
Post li konstruis la pastroj, kiuj loĝis en la ĉirkaŭaĵo.
پاش ئەوانیش بنیامین و حەشوڤ بەرامبەری ماڵەکانی خۆیانیان چاککردەوە. پاش ئەمانیش عەزەریای کوڕی مەعسێیاهوی کوڕی عەنانیاش تەنیشت ماڵەکەی خۆی چاککردەوە. | 23 |
Post ili konstruis Benjamen kaj Ĥaŝub, kontraŭ sia domo; post ili konstruis Azarja, filo de Maaseja, filo de Ananja, apud sia domo.
پاش ئەویش بەنوی کوڕی حێناداد بەشێکی دیکەی چاککردەوە، لە ماڵی عەزەریاوە هەتا گۆشەکە و پەناکە. | 24 |
Post li konstruis Binuj, filo de Ĥenadad, alian parton, de la domo de Azarja ĝis la angulo kaj la rando.
پالالی کوڕی ئوزەییش لەبەردەم گۆشەکە و قوللەکە کە تەواوکەری کۆشکی باڵای پاشایە ئەوەی لەلای حەوشەی پاسەوانانە، لەپاش ئەویشەوە پەدایای کوڕی پەرعۆش. | 25 |
Palal, filo de Uzaj, de kontraŭ la angulo kaj la turo, kiu elstaras el la supra reĝa domo, apud la korto de malliberejo. Post li Pedaja, filo de Paroŝ
ئینجا خزمەتکارانی پەرستگا کە دانیشتووی گردی عۆفێل بوون چاکیان کردەوە هەتا بەردەم دەروازەی ئاو ڕووەو ڕۆژهەڵات لەگەڵ قوللە دەرەکییەکە. | 26 |
(La Netinoj loĝis en Ofel.) ĝis kontraŭ la Pordego de la Akvo oriente, kaj ĝis la elstaranta turo.
پاش ئەوانیش تەقۆعییەکان بەشێکی دیکەیان چاککردەوە، لە بەرامبەر قوللە دەرەکییە گەورەکە هەتا دیواری عۆفێل. | 27 |
Poste konstruis la Tekoaanoj, alian parton, de kontraŭ la granda elstaranta turo ĝis la muro de Ofel.
لەسەر دەروازەی ئەسپەکانیش، کاهینەکان چاکیان کردەوە، هەریەکە و بەرامبەر بە ماڵی خۆی. | 28 |
De post la Pordego de la Ĉevaloj konstruis la pastroj, ĉiu kontraŭ sia domo.
پاش ئەوانیش سادۆقی کوڕی ئیمێر بەرامبەری ماڵەکەی خۆی چاککردەوە. پاش ئەویش شەمەعیای کوڕی شەخەنەیا کە چاودێری دەروازەی ڕۆژهەڵات بوو، شووراکەی چاککردەوە. | 29 |
Poste konstruis Cadok, filo de Imer, kontraŭ sia domo; post li konstruis Ŝemaja, filo de Ŝeĥanja, gardisto de la Orienta Pordego.
پاش ئەویش حەنەنیای کوڕی شەلەمیاهو و حانوونی کوڕی شەشەمی چالاف بەشێکی دیکەیان چاککردەوە. پاش ئەوانیش مەشولامی کوڕی بەرەخیا بەرامبەری ژوورەکەی خۆی چاککردەوە. | 30 |
Post li konstruis Ĥananja, filo de Ŝelemja, kaj Ĥanun, sesa filo de Calaf, alian parton. Post li konstruis Meŝulam, filo de Bereĥja, kontraŭ sia ĉambro.
پاش ئەویش مەلکیا، کە یەکێک بوو لە زێڕنگەرەکان، هەتا ماڵی خزمەتکارانی پەرستگا و بازرگانەکانی چاککردەوە کە دەکەوتە بەرامبەر دەروازەی کۆکردنەوەی سەربازان، هەروەها هەتا ژووری چاودێریی سەر گۆشەکەی شوورا. | 31 |
Post li konstruis Malkija, filo de fandisto, ĝis la domo de la Netinoj kaj de la butikistoj, kontraŭ la Pordego de Depono kaj ĝis la tegmenta ĉambro de la angulo.
زێڕنگەر و بازرگانەکان شووراکەیان لەنێوان خاڵی سەر گۆشەکە هەتا دەروازەی مەڕ چاککردەوە. | 32 |
Inter la tegmenta ĉambro de la angulo kaj la Pordego de Ŝafoj konstruis la fandistoj kaj la butikistoj.