< نەحەمیا 3 >

ئەلیاشیڤی سەرۆکی کاهینان و برا کاهینەکانی دەستیان بە کار کرد و دەروازەی مەڕیان بنیاد نایەوە و تەرخانیان کرد و دەرگاکانیشیان دانا. شووراکەشیان هەتا قوللەی سەد بنیاد نایەوە و تەرخانیان کرد، هەروەها هەتا قوللەی حەنەنێل بنیادیان نایەوە. 1
大司祭厄肋雅史布和他的弟兄司祭們動工,修建羊門;上了門框,安裝了門、插關和門閂,一直修到默阿堡,又修到哈納乃耳堡。
لەتەنیشت ئەوەوە پیاوانی ئەریحا بنیادیان دەنا، لەتەنیشت ئەوانیشەوە زەکوری کوڕی ئیمری بنیادی دەنا. 2
在他們旁邊,有耶里哥人修理;在他們旁邊,有依默黎的兒子匝雇爾修建。
دەروازەی ماسیش لەلایەن کوڕەکانی هەسەنائاوه بنیاد نرایەوە. کاریتە و دەرگاکانیان بۆ دانایەوە لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. 3
色納阿的子孫修建魚門;他們上了門框,安裝了門、插關和門閂;
لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەرێمۆتی کوڕی ئوریای هەقۆچ ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەشولامی کوڕی بەرەخیا کوڕی مەشێزەبێل ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەوانیشەوە سادۆقی کوڕی بەعەنا ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. 4
在他們旁邊,有哈科茲的孫子,烏黎雅的兒子默勒摩特修理;在他旁邊,有默舍匝貝耳的孫子,貝勒革雅的兒子默叔藍修理;在他旁邊,有巴阿納的兒子匝多克修理;
لەتەنیشت ئەوانیشەوە تەقۆعییەکان ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە، بەڵام خانەدانەکانیان شانیان نەدایە پاڵ خزمەتەکەی سەرپەرشتیارەکانیان. 5
在他旁邊,有特科亞人修理,但是他們中有權勢的人,在這工程上,不肯服從主管人。
بۆ دەروازەی یەشاناش، یۆیاداعی کوڕی پاسێیەح و مەشولامی کوڕی بەسۆدەیا ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە، ئەوان سەریان گرت و دەرگاکانیان بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. 6
帕色亞的兒子約雅達和貝索德雅的兒子默叔藍,修理新市區的城門;他們上了門框,安裝了門、插關和門閂。
لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەلەتیای گبعۆنی و یادۆنی مێرۆنۆتی کە خەڵکی گبعۆن و میچپا بوون، لەو شوێنانە کە لەژێر دەستی پارێزگاری هەرێمی ئەوبەری فورات بوون، ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە. 7
靠著他們,有基貝紅人默拉提雅和默洛諾特人雅東冬,以及基貝紅人和米茲帕人修理,經費出自河西州長。
لەتەنیشت ئەویشەوە عوزیێلی کوڕی حەرهەیا کە لە زێڕنگەرەکان بوو، ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەویشەوە حەنەنیا لە نەوەی عەتارەکان ڕووخاوییەکانی چاککردەوە، ئینجا ئۆرشەلیمیان هەتا شوورا بەرینەکە تۆکمە کرد. 8
在他們旁邊,有金業工會的會員烏齊耳修理;在他旁邊,有製藥工會的哈納尼雅修理;他們修理耶路撒冷城牆,直至廣場。
لەتەنیشت ئەوانیشەوە ڕەفایای کوڕی حوور، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. 9
在他們旁邊,有胡爾的兒子勒法雅修理,他是耶路撒冷半市區的區長。
لەتەنیشت ئەوانیشەوە یەدایای کوڕی حەرومەف لەبەردەم ماڵەکەی خۆی ڕووخاوییەکەی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەویشەوە حەتوشی کوڕی حەشەڤنەیا ڕووخاوییەکەی چاککردەوە. 10
在他旁邊,有哈魯瑪夫的兒子耶達雅,對著自己的房子修理;在他旁邊,有哈沙貝乃雅的兒子哈突士修理。
بەشێکی دیکەش مەلکیای کوڕی حاریم و حەشوڤی کوڕی پەحەت‌مۆئاب چاکیان کردەوە، لەگەڵ قوللەی تەنوورەکانیش. 11
哈陵的兒子瑪耳基雅和帕哈特摩阿布的兒子哈叔布,修理下一段,直到爐堡。
لەتەنیشت ئەویشەوە شەلومی کوڕی هەڵۆحێش، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم، خۆی و کچەکانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە. 12
在他們旁邊,有哈羅赫士的兒子,耶路撒冷另一半市區的區長沙隆,和他的女兒們一起修理。
دەروازەی دۆڵەکەش حانوون و دانیشتووانی زانۆوەح چاکیان کردەوە، ئەوان بنیادیان ناوە و دەرگاکانیان بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی، هەزار باڵیش لە شووراکە هەتا دەروازەی زبڵ. 13
哈農和匝諾亞的居民修理谷門,他們修起來,安上了門、插關和門閂,又修了一千肘長的牆,直到糞門。
دەروازەی زبڵیش مەلکیای کوڕی ڕێکابی فەرمانڕەوای ناوچەی بێت‌هاکارەم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە و ئەو بنیادی ناوە، دەرگاکانی بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. 14
勒加布的兒子貝特革楞區的區長瑪耳基雅,和他的兒子們修理了糞門,安裝了門、插關和門閂。
دەروازەی کارێزیش شەللونی کوڕی کۆل‌حوزێ فەرمانڕەوای ناوچەی میچپا ڕووخاوییەکانی چاککردەوە، ئەو بنیادی ناوە و سەری گرت و دەرگاکانی بە پێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. هەروەها شووراکەی گۆمی سیلوامی چاککردەوە کە لە لای باخچەی پاشایە هەتا ئەو پێپلیکانەیەی لە شاری داودەوە بەرەو خوارەوە دەچێت. 15
苛耳曷則的兒子,即米茲帕區的區長沙隆,修理了泉門,修起來蓋了頂,安裝了門、插關和門閂;他又由靠近御苑的史羅亞池,修理城牆,直到由達味城下來的石級前。
پاش ئەویش نەحەمیای کوڕی عەزبوقی فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی بێت‌چوور ڕووخاوییەکەی هەتا ئەو شوێنە چاککردەوە کە کەوتبووە بەرامبەر گۆڕەکانی داود، هەتا گۆمە دەستکردەکە و ماڵی پاڵەوانەکان. 16
其後由阿次步克的兒子,即貝特族爾半區的區長乃赫米雅修理,直到達味陵的對面,經人造持池,直到御林軍營。
پاش ئەویش لێڤییەکان بە سەرپەرشتی ڕەحومی بانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە و لەتەنیشت ئەویشەوە حەشەڤیای فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی قەعیلا لە بەشەکەی خۆی ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. 17
其後由肋未人巴尼的兒子勒洪修理;在他旁邊,有刻依拉半區的區長哈沙彼雅,為自己的地區修理;
پاش ئەویش براکانیان، بەنوی کوڕی حێناداد، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی قەعیلا ڕووخاوییەکەیان چاککردەوە. 18
其後由他們的兄弟,赫納達得的兒子彼奴依,即刻依拉另一半區的區長修理;
لەتەنیشت ئەویشەوە عێزەری کوڕی یێشوعی سەرۆکی میچپا بەشێکی دیکەی چاککردەوە لەبەردەم هەورازەکەی جبەخانەکەوە لەلای گۆشەکە. 19
在他旁邊,有耶叔亞的兒子厄則爾,即米茲帕的區長,修理另一段,即面對軍械庫上坡的轉角。
پاش ئەو باروخی کوڕی زەبەی بە گوڕەوە بەشێکی دیکەی لە گۆشەکەوە هەتا داڵانی ماڵی ئەلیاشیڤی سەرۆک کاهین ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. 20
其後由匝拜的兒子巴魯客修理另一段,即由轉角,直到大司祭厄樂雅史布的府門。
دوای ئەویش مەرێمۆتی کوڕی ئوریای کوڕی هەقۆچ بەشێکی دیکەی لە داڵانی ماڵی ئەلیاشیڤەوە هەتا کۆتایی ماڵەکە چاککردەوە. 21
其後由哈科茲的孫子,烏黎雅的兒子莫勒摩特修理另一段,即由厄樂雅史布的府門,至厄樂雅史布家的盡頭。
پاش ئەویش کاهینەکانی ناوچەکانی دەوروبەری ئۆرشەلیم ڕووخاوییەکەیان چاککردەوە. 22
其後由住在耶里哥平原的司祭修理。
پاش ئەوانیش بنیامین و حەشوڤ بەرامبەری ماڵەکانی خۆیانیان چاککردەوە. پاش ئەمانیش عەزەریای کوڕی مەعسێیاهوی کوڕی عەنانیاش تەنیشت ماڵەکەی خۆی چاککردەوە. 23
其後由本雅名和哈叔布,對著自己的家修理;其後由阿納尼雅的孫子,瑪阿色雅的兒子阿匝黎雅,修理自己家旁的一段;
پاش ئەویش بەنوی کوڕی حێناداد بەشێکی دیکەی چاککردەوە، لە ماڵی عەزەریاوە هەتا گۆشەکە و پەناکە. 24
其後由赫納達得的兒子彼奴依修理另一段,即由阿匝黎雅家至轉角。
پالالی کوڕی ئوزەییش لەبەردەم گۆشەکە و قوللەکە کە تەواوکەری کۆشکی باڵای پاشایە ئەوەی لەلای حەوشەی پاسەوانانە، لەپاش ئەویشەوە پەدایای کوڕی پەرعۆش. 25
其後由烏齋的兒子帕拉耳修理轉角對面,即上王宮監獄廣場上那突出的城堡;其後由帕洛士的兒子培達雅修理;
ئینجا خزمەتکارانی پەرستگا کە دانیشتووی گردی عۆفێل بوون چاکیان کردەوە هەتا بەردەم دەروازەی ئاو ڕووەو ڕۆژهەڵات لەگەڵ قوللە دەرەکییەکە. 26
直到水門,在轉向東,直到突出的城堡前的一段。
پاش ئەوانیش تەقۆعییەکان بەشێکی دیکەیان چاککردەوە، لە بەرامبەر قوللە دەرەکییە گەورەکە هەتا دیواری عۆفێل. 27
其後由特科亞人修理從突出的城堡對面,直到敖斐耳牆的另一段。
لەسەر دەروازەی ئەسپەکانیش، کاهینەکان چاکیان کردەوە، هەریەکە و بەرامبەر بە ماڵی خۆی. 28
自馬門以上,司祭各對著自己的房屋修理;
پاش ئەوانیش سادۆقی کوڕی ئیمێر بەرامبەری ماڵەکەی خۆی چاککردەوە. پاش ئەویش شەمەعیای کوڕی شەخەنەیا کە چاودێری دەروازەی ڕۆژهەڵات بوو، شووراکەی چاککردەوە. 29
其後由依默爾的兒子匝多克,對著自己的房屋修理;其後由舍加尼雅的兒子舍瑪雅,及東門的守衛修理;
پاش ئەویش حەنەنیای کوڕی شەلەمیاهو و حانوونی کوڕی شەشەمی چالاف بەشێکی دیکەیان چاککردەوە. پاش ئەوانیش مەشولامی کوڕی بەرەخیا بەرامبەری ژوورەکەی خۆی چاککردەوە. 30
其後由舍肋米雅的兒子哈納尼雅,和匝拉弗的第六子哈農修理另一段;其後由貝勒革雅的兒子默叔藍,對著自己的住宅修理;
پاش ئەویش مەلکیا، کە یەکێک بوو لە زێڕنگەرەکان، هەتا ماڵی خزمەتکارانی پەرستگا و بازرگانەکانی چاککردەوە کە دەکەوتە بەرامبەر دەروازەی کۆکردنەوەی سەربازان، هەروەها هەتا ژووری چاودێریی سەر گۆشەکەی شوورا. 31
其後由金業公會的瑪耳機雅修理直到獻身者和商人的住宅,面對更門,直到角堡的一段。
زێڕنگەر و بازرگانەکان شووراکەیان لەنێوان خاڵی سەر گۆشەکە هەتا دەروازەی مەڕ چاککردەوە. 32
由城角堡到羊門中間的一段,歸金匠和商人修理。

< نەحەمیا 3 >