< نەحەمیا 13 >
لەو ڕۆژەدا پەڕتووکی موسا بە دەنگی بەرز لەبەردەم گەلدا خوێنرایەوە و بینرا کە تێیدا نووسراوە، هیچ عەمۆنی و مۆئابییەک بۆ هەتاهەتایە نایەتە ناو کۆمەڵی خودا، | 1 |
En aquel tiempo, con motivo de la lectura del Libro de Moisés delante del pueblo, hallaron escrito allí que los ammonitas y los moabitas no habían de entrar jamás en la congregación de Dios;
چونکە بە نان و ئاوەوە پێشوازییان لە نەوەی ئیسرائیل نەکردبوو، بەڵکو بەلعامیان لە دژیان بەکرێ گرت هەتا نەفرەتیان لێ بکات، بەڵام خودامان نەفرەتەکەی گۆڕی بۆ بەرەکەت. | 2 |
porque no fueron al encuentro de los hijos de Israel con pan y agua, antes bien sobornaron contra ellos a Balaam, para que los maldijera, aunque nuestro Dios trocó la maldición en bendición.
کاتێک گوێیان لە فێرکردنەکە بوو، هەموو ئەو بێگانانەیان جیا کردەوە کە لەگەڵ ئیسرائیلدا تێکەڵ ببوون. | 3 |
Cuando oyeron esta ley, separaron de Israel a todos los extranjeros.
پێش ئەمە، ئەلیاشیڤی کاهین بە سەرپەرشتیاری ژوورە ئەمبارەکانی ماڵی خودامان دانرابوو. لە تۆڤییاوە نزیک بوو، | 4 |
Antes de esto, el sacerdote Eliasib, intendente de las cámaras de la Casa de Dios y pariente cercano de Tobías,
ژوورێکی گەورەی بۆ دابین کردبوو، کە پێشتر ئەم شتانەیان تێیدا دادەنا: پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵە و بخوور و قاپوقاچاغەکانی پەرستگا، هەروەها دەیەکەکانی گەنم و شەرابی نوێ و زەیت کە بۆ لێڤی و گۆرانیبێژ و دەرگاوانەکان فەرمانی پێ کرابوون، لەگەڵ پیتاکە پیرۆزەکان بۆ کاهین. | 5 |
había hecho para este un gran aposento donde antes se depositaban las ofrendas, el incienso, los utensilios, los diezmos del trigo, del vino y del aceite, la porción legal de los levitas, cantores y porteros, y las ofrendas para los sacerdotes.
بەڵام بە درێژایی هەموو ئەمانە من لە ئۆرشەلیم نەبووم، چونکە لە سی و دووەمین ساڵی ئەرتەحشەستەی پاشای بابل گەڕابوومەوە بۆ لای پاشا، لەدوای ماوەیەک مۆڵەتم لە پاشا خواست و | 6 |
En todo ese tiempo yo no estaba en Jerusalén; porque el año treinta y dos de Artajerjes, rey de Babilonia, volví al rey. Mas pasado cierto tiempo, pedí licencia al rey,
هاتمەوە ئۆرشەلیم، زانیم ئەلیاشیڤ چ خراپەیەکی کردووە بەوەی کە لە حەوشەی ماڵی خودا ژوورێکی بۆ تۆڤییا دابین کردووە. | 7 |
y vine a Jerusalén, donde supe el mal que había hecho Eliasib, en favor de Tobías, haciéndole un aposento en los atrios de la Casa de Dios.
ئەمە منی زۆر پەست کرد، لەبەر ئەوە هەموو قاپوقاچاغەکانی ماڵی تۆڤییام فڕێدایە دەرەوەی ژوورەکە. | 8 |
Tuve gran pena, y eché fuera de la cámara todos los muebles de la habitación de Tobías.
فەرمانم دا و ژوورەکانیان پاککردەوە، پاشان قاپوقاچاغەکەی ماڵی خودا و پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵە و بخوورەکەم گەڕاندەوە ئەوێ. | 9 |
Después mandé que purificasen las cámaras, y volví a poner allí los utensilios de la Casa de Dios, las ofrendas y el incienso.
هەروەها زانیم کە بەشی لێڤییەکان نەدراوە، لێڤی و ئەو گۆرانیبێژانەی کارەکەیان دەکرد، هەریەکە و بۆ کێڵگەکەی خۆی هەڵاتووە. | 10 |
Supe también que los levitas no habían recibido las porciones, y que tanto los levitas como los cantores, que hacían el servicio, se habían huido cada cual a su campo.
لەبەر ئەوە لەگەڵ کاربەدەستەکان دەمەقاڵێم کرد و گوتم: «بۆچی ماڵی خودا وازی لێ هێنراوە؟» ئینجا ئەوانم کۆکردەوە و هەریەکەیانم لە شوێنەکەی خۆی دانا. | 11 |
Por eso disputé con los magistrados, y dije: “¿Por qué se ha abandonado la Casa de Dios?” Y reuní a los (fugitivos) y los restablecí en su puesto.
هەموو یەهوداش دەیەکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتیان هێنا بۆ ژوورە ئەمبارەکان. | 12 |
Entonces todo Judá trajo el diezmo del trigo, del vino y del aceite a los almacenes,
خەزنەدارم لەسەر ئەمبارەکان دانا، شەلەمیاهوی کاهین و سادۆقی سەرقەڵەم و پەدایای لێڤی، لەبەردەستی ئەوانیش حانانی کوڕی زەکوری مەتەنیا، چونکە بە دەستپاک دادەنران و کرانە لێپرسراوی دابەشکردنی ئازووقە بەسەر برا لێڤییەکانیان. | 13 |
cuya administración confié a Selemías sacerdote, a Sadoc escriba y a Fedaías, uno de los levitas, a cuyo lado estaba Hanán, hijo de Zacur, hijo de Matanías; porque ellos tenían fama de ser fieles y era de su cargo repartir las porciones entre sus hermanos.
ئەی خودایە، لەبەر ئەمە بە یادی خۆتم بهێنەرەوە و چاکەکانم مەسڕەوە کە بە دڵسۆزی بەرامبەر بە ماڵی خودای خۆم و داواکارییەکانی کردوومە. | 14 |
¡Acuérdate por esto de mí, oh Dios mío, y no borres mis obras piadosas que he hecho por la Casa de mi Dios y por su culto!
لەو ڕۆژانەدا خەڵکێکم لە یەهودا بینی لە ڕۆژی شەممە گوشەرەکان دەپەستنەوە، کۆڵە دار دەهێنن و لە گوێدرێژەکانیان بار دەکەن، هەروەها بە شەراب و ترێ و هەنجیر و هەموو ئەوەی بار دەکرێت، لە ڕۆژی شەممە دێنە ناو ئۆرشەلیم، لەبەر ئەوە ئاگادارم کردنەوە کە لەو ڕۆژەدا خۆراک نەفرۆشن. | 15 |
En aquellos días vi en Judá que algunos pisaban los lagares en sábado, traían gavillas, ponían cargas sobre los asnos, también vino, uvas e higos, y toda suerte de cargas que introducían en Jerusalén en día de sábado. Les hice una advertencia en el mismo día en que vendían los productos.
هەروەها خەڵکی بەندەری سور کە لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون، لە ڕۆژی شەممەدا ماسی و هەموو جۆرە کەلوپەلێکیان دەهێنا و لە ئۆرشەلیم بە نەوەی یەهودایان دەفرۆشت. | 16 |
Del mismo modo los tirios que vivían en (Jerusalén) traían pescado y toda suerte de mercaderías, vendiéndolas en sábado a los hijos de Judá y en Jerusalén.
جا دەمەقاڵێم لەگەڵ خانەدانەکانی یەهودا کرد و گوتم: «ئەم خراپە چییە کە ئێوە دەیکەن و ڕۆژی شەممە گڵاو دەکەن؟ | 17 |
Por lo cual reprendí a los magistrados de Judá, y les dije: “¿Qué acción mala es esta que hacéis, profanando así el sábado?
ئایا باوباپیرانتان ئەمەیان نەکرد، ئینجا خودامان هەموو ئەم خراپەیەی بەسەر ئێمە و ئەم شارەشدا هێنا؟ ئێوە تووڕەیی لەسەر ئیسرائیل زیاتر دەکەن کە ڕۆژی شەممە گڵاو دەکەن.» | 18 |
¿No hicieron esto nuestros padres, y por eso nuestro Dios hizo venir este mal sobre nosotros y sobre esta ciudad? Vosotros estáis acumulando ira contra Israel, profanando el sábado.”
کاتێک تاریکی باڵی بەسەر دەروازەکانی ئۆرشەلیمدا کێشا، پێش ڕۆژی شەممە، فەرمانم دا هەتا دوای ڕۆژی شەممە دەروازەکان دابخرێن و نەکرێنەوە. هەندێک لە خزمەتکارەکانی خۆمم لەسەر دەروازەکان دانا، هەتا لە ڕۆژی شەممە هیچ بارێک نەیەتە ژوورەوە. | 19 |
Entonces al caer la obscuridad sobre las puertas de Jerusalén, antes del sábado, mandé que se cerraran las puertas, y que no fueran abiertas hasta después del sábado; y aposté a algunos de mis criados a las puertas, para que no entrase carga alguna en día de sábado.
جارێک و دووان بازرگان و فرۆشیاری هەموو جۆرە کەلوپەلێک لە دەرەوەی ئۆرشەلیم شەویان بەسەربرد. | 20 |
Así los negociantes y vendedores de toda clase de mercadería pasaron la noche una o dos veces fuera de Jerusalén.
منیش ئاگادارم کردنەوە و گوتم: «بۆچی لەلای شووراکە ماونەتەوە؟ ئەگەر دووبارەی بکەنەوە دەستگیرتان دەکەم.» ئیتر لەو کاتەوە لە ڕۆژی شەممە نەهاتنەوە. | 21 |
Yo les hice advertencia y les dije: “¿Por qué pasáis la noche delante del muro? Si otra vez lo hacéis, voy a prenderos.” Desde entonces no vinieron más en sábado.
هەروەها بە لێڤییەکانم گوت، کە خۆیان پاک بکەنەوە و بێن و پاسەوانی دەروازەکان بکەن بۆ تەرخانکردنی ڕۆژی شەممە. ئەی خودایە، بەمەش بە یادی خۆتم بهێنەرەوە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەشت لەگەڵم میهرەبان بە. | 22 |
Mandé también a los levitas que se purificasen, y viniesen a guardar las puertas, a fin de santificar el día de sábado. ¡Acuérdate de mí, oh Dios mío, también por esto, y ten piedad de mí según tu gran misericordia!
هەروەها لەو ڕۆژانەدا ئەو یەهودییانەم بینی کە ژنی ئەشدۆدی و عەمۆنی و مۆئابییان هێنابوو، | 23 |
En ese mismo tiempo vi también a judíos que habían tomado mujeres asdoditas, ammonitas y moabitas.
نیوەی منداڵەکانیان بە زمانی ئەشدۆدی یان بە زمانی گەلی دیکە قسەیان دەکرد، تێیاندا نەبوو بتوانێت بە زمانی یەهودی قسە بکات. | 24 |
Sus hijos hablaban medio asdodeo y no sabían hablar judío, sino que seguían el lenguaje de uno y otro pueblo.
جا لەگەڵیان دەمەقاڵێم کرد و نەفرەتم لێکردن، لە هەندێکیانم دا و پرچیانم ڕنییەوە، بە خودا سوێندم دان و گوتم: «کچتان نەدەنە کوڕیان و کچیان مەهێنن، نە بۆ کوڕتان و نە بۆ خۆتان. | 25 |
Yo los reprendí y los maldije; golpeé a algunos de ellos y les arranqué el cabello, y los conjuré por Dios (diciendo): “No deis vuestras hijas a los hijos de ellos, ni toméis sus hijas para vuestros hijos ni para vosotros.
ئایا لەبەر ئەمانە نەبوو سلێمانی پاشای ئیسرائیل گوناهی کرد، کاتێک لەناو زۆربەی نەتەوەکان پاشایەکی وەک ئەو نەبوو، لەلای خودای خۆی خۆشەویست بوو، خودا کردییە پاشای هەموو ئیسرائیل؟ تەنانەت ئەویش ژنە بێگانەکان گوناهیان پێکرد. | 26 |
¿No pecó en esto mismo Salomón, rey de Israel? Y sin embargo, entre todas las naciones no hubo rey como él; era amado de su Dios y Dios le hizo rey sobre todo Israel; y con todo aun a él le hicieron prevaricar las mujeres extranjeras.
ئیتر ئایا گوێ لە ئێوە بگرین ئەم هەموو خراپە گەورەیە بکەن، بە ناپاکیتان لە دژی خودامان، بەوەی ژنی بێگانە بهێنن؟» | 27 |
¿Hemos acaso de acomodarnos a vosotros, que hacéis esta tan grande maldad de pecar contra nuestro Dios, tomando mujeres extranjeras?”
یەکێک لە کوڕەکانی یۆیاداعی کوڕی ئەلیاشیڤی سەرۆک کاهین، زاوای سەنڤەلەتی حۆرۆنی بوو، منیش لەلای خۆم دەرمکرد. | 28 |
Uno de los hijos de Joiadá, hijo de Eliasib, Sumo Sacerdote, era yerno de Sanballat horonita: por eso le eché de mi presencia.
ئەی خودایە، بە یادی خۆتیان بهێنەرەوە کە کاهینیێتی و پەیمانی کاهینیێتی و لێڤییەکانیان گڵاوکرد. | 29 |
¡Ácuérdate de ellos, oh Dios mío, para castigarlos por las profanaciones del sacerdocio y del pacto del sacerdocio y de los levitas!
بەو شێوەیە لە هەموو بێگانەیەک پاکم کردنەوە، ئەرکەکانی کاهین و لێڤییەکانم دیاری کرد، هەریەکە و لەسەر کاری خۆی. | 30 |
De esta manera los limpié de todo lo extranjero, ordenando las funciones de los sacerdotes y de los levitas, de cada uno según su ministerio,
داریشم بۆ قوربانی لە کاتی دیاریکراو و یەکەمین بەرهەمەکان دابین کرد. ئەی خودایە، بە چاکە بە یادی خۆتم بهێنەرەوە. | 31 |
y también lo que se refiere a la ofrenda de la leña en los tiempos determinados, y lo tocante a las primicias. ¡Acuérdate de mí, oh Dios mío, para (mi) bien!