< نەحەمیا 12 >
ئەمانەش ئەو کاهین و لێڤییانەن کە لەگەڵ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و یەشوع سەرکەوتن: سەرایا، یەرمیا، عەزرا، | 1 |
Estes são sacerdotes e levitas que subiram com Zorobabel, filho de Sealthiel, e com Jesué: Seraias, Jeremias, Esdras,
Amarias, Malluch, Hattus,
شەخەنەیا، ڕەحوم، مەرێمۆت، | 3 |
Sechanias, Rehun, Meremoth,
میامین، مۆعەدیا، بیلگا، | 5 |
Miamin, Maadias, Bilga,
شەمەعیا، یۆیاریڤ، یەدایا، | 6 |
Semaias, e Joiarib, Jedaias,
سەلو، عامۆق، حیلقیا، یەدایا. ئەمانە کاهینەکانی باڵا و هاوکارەکانیان بوون لە سەردەمی یەشوع. | 7 |
Sallu, Amok, Hilkias, Jedaias: estes foram os chefes dos sacerdotes e de seus irmãos, nos dias de Jesué.
ئەمانەش لێڤییەکان بوون: یێشوع، بەنوی، قەدمیێل، شێرێڤیا، یەهودا و مەتەنیا کە خۆی و یاریدەدەرەکانی سەرپەرشتی گۆرانیی سوپاسگوزارییان دەکرد. | 8 |
E foram os levitas: Jesué, Binnui, Kadmiel, Serebias, Judá, Matthanias: este e seus irmãos presidiam sobre os louvores.
هەروەها بەقبوقیا و عونی کە هاوکاریان بوون، لە کاتی خزمەتدا بەرامبەریان ڕادەوەستان. | 9 |
E Bakbukias e Uni, seus irmãos, defronte dele, nas guardas.
یەشوع یۆیاقیمی بوو، یۆیاقیمیش ئەلیاشیڤی بوو، ئەلیاشیڤیش یۆیاداعی بوو، | 10 |
E Jesué gerou a Joaquim, e Joaquim gerou a Eliasib, e Eliasib gerou a Joiada,
یۆیاداعیش یۆناتانی بوو، یۆناتانیش یەدوەعی بوو. | 11 |
E Joiada gerou a Jonathan, e Jonathan gerou a Jaddua.
لە سەردەمی یۆیاقیم گەورەی بنەماڵە کاهینەکان ئەمانە بوون: مەرایا گەورەی بنەماڵەی سەرایا بوو، حەنەنیا گەورەی بنەماڵەی یەرمیا بوو، | 12 |
E nos dias de Joaquim foram sacerdotes, cabeças dos pais: de Seraias, Meraias; de Jeremias, Hananias;
مەشولام گەورەی بنەماڵەی عەزرا بوو، یەهۆحانان گەورەی بنەماڵەی ئەمەریا بوو، | 13 |
De Esdras, Messullam; de Amarias, Johanan;
یۆناتان گەورەی بنەماڵەی مەلوخ بوو، یوسف گەورەی بنەماڵەی شەخەنەیا بوو، | 14 |
De Melichu, Jonathan; de Sebanias, José;
عەدنا گەورەی بنەماڵەی حاریم بوو، حەلقای گەورەی بنەماڵەی مەرێمۆت بوو، | 15 |
De Harim, Adna; de Meraioth, Helkai;
زەکەریا گەورەی بنەماڵەی عیدۆ بوو، مەشولام گەورەی بنەماڵەی گینەتۆن بوو، | 16 |
De Iddo, Zacarias; de Ginnethon, Messullam;
زکری گەورەی بنەماڵەی ئەبیا بوو، پیلتای گەورەی بنەماڵەی مینیامین و مۆعەدیا بوو، | 17 |
D'Abias, Zichri; de Miamin e de Moadias, Piltai;
شەموع گەورەی بنەماڵەی بیلگا بوو، یەهۆناتان گەورەی بنەماڵەی شەمەعیا بوو، | 18 |
De Bilga, Sammua; de Semaias, Jonathan;
مەتەنەی گەورەی بنەماڵەی یۆیاریڤ بوو، عوزی گەورەی بنەماڵەی یەدایا بوو، | 19 |
E de Joiarib, Matthenai; de Jedaias, Ezzi;
قەلای گەورەی بنەماڵەی سەلوی بوو، عێبەر گەورەی بنەماڵەی عامۆق بوو، | 20 |
De Sallai, Kallai; de Amok, Eber;
حەشەڤیا گەورەی بنەماڵەی حیلقیا بوو، نەتەنێل گەورەی بنەماڵەی یەدایا بوو. | 21 |
D'Hilkias, Hasabias; de Jedaias, Nethanael.
ئەوانەی کە لە سەردەمی ئەلیاشیڤ و یۆیاداع و یۆحانان و یەدوەع، گەورەی بنەماڵەکانی لێڤی و کاهینەکان بوون، لە پاشایەتییەکەی داریوشی پاشای فارس تۆمار کران. | 22 |
Dos levitas foram nos dias de Eliasib escritos como cabeças de pais, Joiada, e Johnan, e Jaddua; como também os sacerdotes, até ao reinado de Dario o persa.
ئەوانەش کە هەتا سەردەمی یۆحانانی کوڕی ئەلیاشیڤی گەورەی بنەماڵەکانی نەوەی لێڤی بوون، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانە تۆمار کران. | 23 |
Os filhos de Levi escritos como cabeças de pais no livro das crônicas, até aos dias de Johanan, filho de Eliasib.
هەروەها ڕابەری لێڤییەکان ئەمانە بوون: حەشەڤیا، شێرێڤیا و یێشوعی کوڕی قەدمیێل لەگەڵ هاوکارەکانیان، ئەوانەی کە لە بەرامبەریان ڕادەوەستان بۆ ستایشکردن و سوپاسگوزاری، نۆبەت بە نۆبەت، بەپێی فەرمانی داودی پیاوی خودا. | 24 |
Foram pois os cabeças dos levitas; Hasabias, Serabias, e Jesué, filho de Kadmiel, e seus irmãos defronte deles, para louvarem e darem graças, segundo o mandado de David, homem de Deus: guarda contra guarda.
مەتەنیا، بەقبوقیا، عۆبەدیا، مەشولام، تەلمۆن و عەقوڤ دەرگاوان بوون، پاسەوانی کۆگاکانی دەروازەکانیان دەکرد. | 25 |
Matthanias, e Bakbukias, Obadias, Mesullam, Talmon, e Akkub, eram porteiros, que faziam a guarda às tesourarias das portas.
ئەمانە لە سەردەمی یۆیاقیمی کوڕی یەشوعی کوڕی یۆچاداق خزمەتیان دەکرد، هەروەها لە سەردەمی نەحەمیای پارێزگار و عەزرای کاهین، کە مامۆستای تەورات بوو. | 26 |
Estes foram nos dias de Joaquim, filho de Jesué, o filho de Josadak; como também nos dias de Nehemias, o governador, e do sacerdote Esdras, o escriba.
لە کاتی تەرخانکردنی شوورای ئۆرشەلیم، داوای لێڤییەکانیان کرد لە هەموو شوێنەکانیانەوە بێنە ئۆرشەلیم بۆ گێڕانی ئاهەنگی تەرخانکردن بە خۆشی و گۆرانی سوپاسگوزاری، گۆرانی بە سەنج و قیسارە و سازەوە. | 27 |
E na dedicação dos muros de Jerusalém buscaram os levitas de todos os seus lugares, para os trazerem, afim de fazerem a dedicação com alegrias, e com louvores, e com canto, saltérios, alaúdes, e com harpas.
هەروەها گۆرانیبێژەکان لە ناوچەکانی دەوروبەری ئۆرشەلیم کۆکرانەوە، لە گوندەکانی نەتۆفا و دەوروبەری، | 28 |
E assim ajuntaram os filhos dos cantores, tanto da campina dos arredores de Jerusalém, como das aldeias de Netophati;
لە بێتگلگال و کێڵگەکانی گەڤەع و عەزماڤێتەوە، چونکە گۆرانیبێژەکان لە چواردەوری ئۆرشەلیم گوندیان بنیاد نابوو. | 29 |
Como também da casa de Gilgal, e dos campos de Gibeah, e Azmaveth: porque os cantores se edificaram aldeias nos arredores de Jerusalém.
کاهین و لێڤییەکان بەپێی ڕێوڕەسم خۆیان پاککردەوە، ئینجا گەل و دەروازەکان و شووراکەشیان پاککردەوە. | 30 |
E purificaram-se os sacerdotes e os levitas; e logo purificaram o povo, e as portas, e o muro.
ڕابەرەکانی یەهودام سەرخستە سەر شووراکە و دوو تیپی گەورەی سوپاسگوزارانم ڕاگرت، یەکێکیان لەسەر دیوارەکە بەرەو دەروازەی زبڵ بەلای ڕاستدا ڕۆیشت، | 31 |
Então fiz subir os príncipes de Judá sobre o muro, e ordenei dois grandes coros e procissões, um à mão direita sobre o muro da banda da porta do monturo.
هۆشەعیا و نیوەی ڕابەرەکانی یەهودا بەدوایدا ڕۆیشتن، | 32 |
E após eles ia Hosaias, e a metade dos príncipes de Judá,
لەگەڵ عەزەریا، عەزرا، مەشولام، | 33 |
E Azarias, Esdras, e Mesullam,
یەهودا، بنیامین، شەمەعیا و یەرمیا. | 34 |
Judá, e Benjamin, e Semaias, e Jeremias.
لە نەوەی کاهینەکانیش بە کەڕەناوە، زەکەریای کوڕی یۆناتان کوڕی شەمەعیا کوڕی مەتەنیا کوڕی میخایو کوڕی زەکور کوڕی ئاساف. | 35 |
E dos filhos dos sacerdotes, com trombetas: Zacarias, filho de Jonathan, o filho de Semaias, filho de Matthanias, filho de Michaias, filho de Zacchur, filho d'Asaph,
یاریدەرەکانیشیان، ئەوانەی کە بۆ ستایشکردن بوون، شەمەعیا، عەزەرئێل، میلەلەی، گیلەلەی، ماعەی، نەتەنێل و یەهودا و حەنانی، بە ئامێرە مۆسیقییەکانی داودی پیاوی خوداوە، عەزرای مامۆستای تەوراتیش لەپێشیانەوە بوو. | 36 |
E seus irmãos, Semaias, e Azareel, Milalai, Gilalai, Maai, Nethanael, e Judá, e Hanani, com os instrumentos músicos de David, homem de Deus; e Esdras o escriba ia adiante deles.
لەلای دەروازەی کارێز ڕاستەوخۆ لە پێپلیکانەکانی شاری داود بە هەورازەکەی شووراکە سەرکەوتن، لەولاوەی کۆشکی داودیش تێپەڕین هەتا دەروازەی ئاو ڕووەو ڕۆژهەڵات. | 37 |
Indo assim para a porta da fonte, e defronte deles, subiram as escadas da cidade de David pela subida do muro, desde cima da casa de David, até à porta das águas, da banda do oriente.
تیپی دووەمی سوپاسگوزارانیش بۆ بەرامبەریان ڕۆیشتن، منیش لە دوایانەوە بووم، نیوەی گەلیش لەسەر شووراکە بوون، لەلای قوللەی تەنوورەکانەوە هەتا شوورا پانەکە، | 38 |
E o coro segundo ia defronte, e eu após ele; e a metade do povo ia sobre o muro, desde a torre dos fornos, até à muralha larga;
لەسەر دەروازەی ئەفرایم، دەروازەی یەشانا، دەروازەی ماسی، قوللەی حەنەنێل و قوللەی سەد، هەتا دەروازەی مەڕ. لەلای دەروازەی زیندان ڕاوەستان. | 39 |
E desde a porta de Ephraim, e para a porta velha, e para a porta do peixe, e a torre de Hananeel, e a torre de Mea, até à porta do gado; e pararam à porta da prisão.
پاشان هەردوو تیپە سوپاسگوزارەکە لەلای ماڵی خودا ڕاوەستان، نیوەی کاربەدەستەکانیشم لەگەڵ بوو، | 40 |
Então ambos os coros pararam na casa de Deus; como também eu, e a metade dos magistrados comigo.
هەروەها کاهینەکانیش، ئەلیاقیم، مەعسێیاهو، مینیامین، میخایو، ئەلیۆعێنەی، زەکەریا، حەنەنیا، بە کەڕەناوە، | 41 |
E os sacerdotes Eliakim, Maaseias, Miniamin, Michaias, Elioenai, Zacarias, e Hananias, com trombetas,
هەروەها مەعسێیاهو و شەمەعیا و ئەلعازار و عوزی و یەهۆحانان و مەلکیا و ئیلام و عێزەر، گۆرانیبێژەکانیش بە سەرپەرشتی یەزرەحیا بە دەنگی بەرز گۆرانییان دەگوت. | 42 |
Como também, Maaseias, e Semaias, e Eleazar, e Uzzi, e Johanan, e Malchias, e Elam, e Ezer; e faziam-se ouvir os cantores, juntamente com Jezrahias, o superintendente.
لەو ڕۆژەدا قوربانی زۆریان سەربڕی و دڵیان خۆش بوو کە خودا بە دڵخۆشییەکی گەورە دڵی خۆش کردبوون، هەروەها ژن و منداڵەکانیش دڵخۆش بوون. دەنگی دڵخۆشیی ئۆرشەلیم لە دوورەوە دەبیسترا. | 43 |
E sacrificaram no mesmo dia grandes sacrifícios, e se alegraram; porque Deus os alegrara com grande alegria; e até as mulheres e os meninos se alegraram, que a alegria de Jerusalém se ouviu até de longe.
لەو ڕۆژەدا خەڵکانێک وەک سەرپەرشتیاری ژوورەکانی ئەمبارەکان دانران، بۆ دیاری و یەکەمین بەرهەم و دەیەکەکان، هەتا بەپێی تەورات لە کێڵگەی شارۆچکەکانەوە بۆ کاهین و لێڤییەکان بەشەکانیان تێدا کۆبکەنەوە، چونکە گەلی یەهودا دڵخۆش بوو بە کاهین و لێڤییەکان کە ڕاوەستابوون. | 44 |
Também no mesmo dia se nomearam homens sobre as câmaras, para os tesouros, para as ofertas alçadas, para as primícias, e para os dízimos, para ajuntarem nelas, das terras das cidades, as partes da lei para os sacerdotes e para os levitas; porque Judá estava alegre por causa dos sacerdotes e dos levitas que assistiam ali.
ئەرکی خزمەتی خودای خۆیان و ئەرکی پاککردنەوەیان ئەنجام دا، هەروەها گۆرانیبێژەکان و دەرگاوانەکانیش، بەگوێرەی فەرمانی داود و سلێمانی کوڕی، | 45 |
E faziam a guarda do seu Deus, e a guarda da purificação; como também os cantores e porteiros, conforme ao mandado de David e de seu filho Salomão.
چونکە لە دێرزەمانەوە، لە سەردەمی داود و ئاسافەوە، سەرپەرشتیاری گۆرانیبێژان و گۆرانی ستایش و سوپاسگوزاری خودا هەبوون. | 46 |
Porque já nos dias de David e Asaph, desde a antiguidade, havia cabeças dos cantores, e dos cânticos de louvores, e de ação de graças a Deus
بە هەمان شێوە، لە سەردەمی زروبابل و نەحەمیا، هەموو ئیسرائیل بەشی ڕۆژانەی گۆرانیبێژ و دەرگاوانەکانیان دەدا، هەروەها بەشی لێڤییەکانی دیکەشیان دەخستە لاوە، لێڤییەکانیش بەشی نەوەی هارونیان دەخستە لاوە. | 47 |
Pelo que todo o Israel, já nos dias de Zorobabel, nos dias de Nehemias, dava as partes dos cantores e dos porteiros a cada um no seu dia; e santificavam as porções aos levitas, e os levitas santificavam aos filhos de Aarão.