< نەحەمیا 11 >

ڕابەرەکانی گەل لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون و پاشماوەی گەلیش تیروپشکیان کرد تاکو یەک لە دەیان بێن بۆ نیشتەجێبوون لە ئۆرشەلیم، شاری پیرۆز، نۆ بەشەکەش لە شارۆچکەکانی خۆیان مانەوە. 1
那時,人民的首長住在耶路撒冷;其餘的人民都拈鬮,抽出十分之一的人民,遷移到耶路撒冷聖城居住,其餘九分仍留在自己的城內。
گەل داوای بەرەکەتیان کرد بۆ هەموو ئەوانەی کە خۆبەخش بوون بۆ نیشتەجێبوون لە ئۆرشەلیم. 2
民眾都稱讚那些自願遷居到耶路撒冷的人。
هەندێک ئیسرائیلی، کاهین، لێڤی، خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان لە شارۆچکەکانی یەهودا نیشتەجێ بوون، هەرکەسێک لەسەر موڵکەکەی خۆی، 3
以下是住在耶路撒冷的本省族長;其餘的以色列人、司祭、肋未人、獻身者和撒羅滿僕役的子孫,在猶大各城中,個人住在本城內自己的產業中。
لە کاتێکدا خەڵکی یەهودیا و بنیامین لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون. ئەمانە ئەو ڕابەرانەی هەرێمەکەن کە لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون: لە نەوەی یەهودا: عەتایا کوڕی عوزیا کوڕی زەکەریا کوڕی ئەمەریا کوڕی شەفەتیا کوڕی مەهلەلئێل لە نەوەی پێرێز، 4
有些猶大的子孫和本雅明的子孫,住在耶路撒冷。猶大的子孫:培勒茲的子孫,有烏齊雅的兒子阿塔雅;烏齊雅是則加黎雅的兒子,則加黎雅是阿瑪黎雅的兒子,阿瑪黎雅是舍法提雅的兒子,舍法提雅是瑪拉肋耳的兒子;
لەگەڵ مەعسێیاهوی کوڕی باروخیش کوڕی کۆل‌حوزێ کوڕی حەزایا کوڕی عەدایا کوڕی یۆیاریڤ کوڕی زەکەریای خەڵکی شالەح. 5
舍拉的子孫,有巴路客的兒子瑪阿色雅;巴路客是苛耳曷則的兒子,苛耳曷則是哈匝雅的兒子,哈匝雅是阿達雅的兒子,阿達雅是約雅黎布的兒子,約雅黎布是則加黎雅的兒子。
هەموو نەوەی پێرێز کە لە ئۆرشەلیم دانیشتبوون، چوار سەد و شەست و هەشت پیاوی توانادار بوون. 6
培勒茲的子孫住在耶路撒冷的,共計四百六十八人,都是成人。
ئەمانەش نەوەی بنیامینن: سەلو کوڕی مەشولام کوڕی یۆعێد کوڕی پەدایا کوڕی قۆلایای کوڕی مەعسێیاهوی کوڕی ئیتیێلی کوڕی یەشەعیا، 7
本雅明的子孫有撒路,他是默叔藍的兒子,默叔藍是約厄得的兒子,約厄得是科拉雅的兒子,科拉雅是瑪阿色雅的兒子,瑪阿色雅是依提耳的兒子,依提耳是耶沙雅的兒子,
لەگەڵ گەبەی و سەلەی کە شوێنکەوتووەکانی بوون، نۆ سەد و بیست و هەشت کەس بوون. 8
撒路的族人,共計二十八人,都是成人。
یۆئێلی کوڕی زکری سەرپەرشتیاریان بوو، یەهودای کوڕی هەسەنوئاش سەرپەرشتیاری بەشی دووەمی شارەکە بوو. 9
齊革黎的兒子約厄耳,作他們的首長;色奴阿的兒子猷答為副市長。
لە کاهینەکان: یەدایای کوڕی یۆیاریڤ؛ یاکین؛ 10
司祭中有耶達雅、約雅黎布、雅津,
سەرایای کوڕی حیلقیا کوڕی مەشولام کوڕی سادۆق کوڕی مەرایۆت کوڕی ئەحیتوڤی لێپرسراوی ماڵی خودا و 11
天主聖殿的總管色辣雅,他是希耳克雅的兒子,希耳克雅是默叔藍的兒子,默叔藍是匝多克的兒子,匝多克是默辣約特的兒子,默辣約特是阿希突布的兒子;
هاوکارەکانیشیان ئەوانەی کاری پەرستگاکەیان دەکرد، هەشت سەد و بیست و دوو بوون؛ لەگەڵ عەدایای کوڕی یەرۆحام کوڕی پەلەلیا کوڕی ئەمچی کوڕی زەکەریا کوڕی پەشحور کوڕی مەلکیا و 12
和他們在聖殿服務的兄弟,共計八百二十二人;還有耶洛罕的兒子,阿達雅;耶洛罕是培拉里雅的兒子,培拉里雅是阿默漆的兒子,阿默漆是則加黎雅的兒子,則加黎雅是帕市胡爾的兒子,帕市胡爾是瑪耳基雅的兒子,
هاوکارەکانیشی گەورەی بنەماڵەکان بوون، دوو سەد و چل و دوو بوون؛ لەگەڵ عەمشسەی کوڕی عەزەرئێل کوڕی ئەحزەی کوڕی مەشیلێمۆت کوڕی ئیمێر و 13
和他做族長的兄弟共計二百四十二人;還有阿匝勒耳的兒子阿瑪賽;阿匝勒耳是阿赫齋的兒子,阿赫齋是默史勒米特的兒子,默史勒米特是依默爾的兒子,
هاوکارەکانیشیان پاڵەوانە بەجەرگەکان بوون، سەد و بیست و هەشت بوون. زەبدیێلی کوڕی گیدۆلیم سەرپەرشتیاریان بوو. 14
和他的兄弟都是成人,共計一百二十八人;管理他們的是,哈加多耳的兒子匝貝狄耳。
لە لێڤییەکانیش: شەمەعیای کوڕی حەشوڤ کوڕی عەزریقام کوڕی حەشەڤیای کوڕی بوننی؛ 15
肋未人中有,哈叔布的兒子舍瑪雅;哈叔布是阿次黎岡的兒子,阿次黎岡是哈沙彼雅的兒子,哈沙彼雅是步尼的兒子;
شەبەتەی و یۆزاڤاد لە ڕابەرەکانی لێڤییەکان بوون، سەرپەرشتیاری کارەکەی دەرەوەی ماڵی خودا بوون؛ 16
沙貝泰和約匝巴得,作肋未人之長,管理天主聖殿的外務。
هەروەها مەتەنیای سەرپەرشتیار، کە کوڕی میکا کوڕی زەبدی کوڕی ئاساف بوو، لە کاتی نوێژدا سەرپەرشتی سوپاسگوزاری دەکرد؛ بەقبوقیا کە دووەم بوو لەنێو هاوکارەکانی؛ عەبدای کوڕی شەموەع کوڕی گالال کوڕی یەدوتون. 17
還有米加的兒子瑪塔尼雅;米加是匝貝狄的兒子,匝貝狄是阿撒夫的兒子;瑪塔尼雅在祈禱時,是啟頌謝經文之長;巴刻步克雅在兄弟中為副;還有沙慕亞的兒子阿貝達;沙慕亞是加拉耳的兒子,加拉耳是耶杜通的兒子。
هەموو لێڤییەکان لەناو شاری پیرۆز دوو سەد و هەشتا و چوار کەس بوون. 18
在聖城的肋未人,共計二百八十四人。
دەرگاوانەکان: عەقوڤ و تەلمۆن و هاوکارەکانیان، ئەوانەی کە لە دەروازەکان ئێشکیان دەگرت، سەد و حەفتا و دوو بوون. 19
門丁:阿谷布、塔耳孟和. 和他們護守各門的兄弟,共計一百七十二人。
پاشماوەی ئیسرائیلیش لە کاهین و لێڤییەکان لە هەموو شارۆچکەکانی یەهودا بوون، هەریەکە لە میراتەکەی خۆی. 20
其餘的以色列人、司祭和肋未人,住在猶大各城,佔據自己的產業。
بەڵام خزمەتکارانی پەرستگا لە گردی عۆفێل نیشتەجێ بوون، چیحا و گیشپا سەرپەرشتیاریان بوون. 21
獻身者住在曷斐耳區;漆哈和基市帕管理獻身者。
سەرپەرشتیاری لێڤییەکانیش لە ئۆرشەلیم عوزی کوڕی بانی کوڕی حەشەڤیا کوڕی مەتەنیا کوڕی میکا بوو. عوزی لە نەوەی ئاساف بوو، ئەو گۆرانیبێژانەی کە بەرپرسیار بوون لە خزمەتی ماڵی خودا. 22
在耶路撒冷肋未人之長,是巴尼的兒子烏齊;巴尼是哈沙彼雅的兒子,哈沙彼雅是瑪塔尼雅的兒子,瑪塔尼雅是米加的兒子,出自阿撒夫的子孫,都是在天主聖殿內行禮時的歌詠者。
گۆرانیبێژەکان لەژێر فەرمانی داودی پاشادا بوون، کە ئەرکی ڕۆژانەیانی ڕێکدەخست. 23
每天給歌詠者一定的報酬,這是君王有關他們出的命令。
هەروەها پەتەحیای کوڕی مەشێزەبێل کە لە نەوەی زەرەحی کوڕی یەهودا بوو، بریکاری پاشا بوو بۆ هەموو کاروبارەکانی گەل. 24
猶大的兒子則辣黑的子孫中,有默舍匝貝耳的兒子培塔希雅,他是王的助手,掌管人民一切事務。
سەبارەت بە گوند و کێڵگەکانی دەوروبەریان، هەندێک لە نەوەی یەهودا لەم شوێنانە نیشتەجێ بوون: لە قیریەت ئەربەع و دەوروبەری؛ لە دیڤۆن و دەوروبەری؛ لە یەقەڤچئێل و دەوروبەری؛ 25
至於村鎮和所屬地域:猶大的子孫,有些住在克黎雅特阿爾巴,和所屬村鎮,
لە یێشوع و مۆلادا و بێت‌پەلەت؛ 26
住在耶叔亞、摩拉達、貝特培肋特,
لە حەچەر شوعال و بیری شابەع و دەوروبەری؛ 27
住在哈匝叔阿耳、貝爾舍巴和所屬村鎮,
لە چیقلەگ و لە مەکۆنا و دەوروبەری؛ 28
住在漆刻拉格、默苛納和所屬村鎮,
لە کانی ڕیمۆن و چۆرعا و یەرموت؛ 29
住在恩黎孟、祚辣、雅爾慕特,
لە زانۆوەح و عەدولام و گوندەکانیان؛ لە لاخیش و کێڵگەکانی؛ و لە عەزێقا و دەوروبەری. ئیتر لە بیری شابەعەوە هەتا دۆڵی هینۆم نیشتەجێ بوون. 30
住在匝諾亞、阿杜藍和所屬村鎮,住在拉基士和城外四郊、住在阿則卡和所屬村鎮。他們定居之處,是從貝爾舍巴起,直到希農山谷。
بنیامینییەکانی خەڵکی گەڤەع لەم گوندانە نیشتەجێ بوون: لە میخماس، عەییا، بێت‌ئێل و دەوروبەری؛ 31
本雅明的子孫,有些住在革巴、米革瑪士、阿雅、貝特耳、和所屬村鎮,
لە عەناتۆت، نۆڤ و عەنانیا؛ 32
住在阿諾托特、諾布、阿納尼雅、
لە حاچۆر، ڕامە و گیتەیم؛ 33
哈祚爾、辣瑪、基塔殷、
لە حادید، چەڤۆعیم و نەڤەڵات؛ 34
哈狄得、責波殷、乃巴拉特、
لە لۆد و ئۆنۆ، هەروەها لە دۆڵی پیشەوەرەکان. 35
羅得、敖諾和匠人谷。
هەندێک بەشی لێڤییەکانی یەهودا لە خاکی بنیامین نیشتەجێ بوون. 36
肋未人散居在猶大和本雅明。

< نەحەمیا 11 >