< نەحەمیا 10 >

ئەوانەی مۆریان کرد: نەحەمیای پارێزگار کوڕی حەخەلیا. سدقیا، 1
Signatores autem fuerunt, Nehemias, Athersatha filius Hachelai, et Sedecias,
سەرایا، عەزەریا، یەرمیا، 2
Saraias, Azarias, Ieremias,
پەشحور، ئەمەریا، مەلکیا، 3
Pheshur, Amarias, Melchias,
حەتوش، شەڤەنیا، مەلوخ، 4
Hattus, Sebenia, Melluch,
حاریم، مەرێمۆت، عۆبەدیا، 5
Harem, Merimuth, Obdias,
دانیال، گینەتۆن، باروخ، 6
Daniel, Genthon, Baruch,
مەشولام، ئەبیا، میامین، 7
Mosollam, Abia, Miamin,
مەعەزیاهو، بیلگەی و شەمەعیا. ئەمانە کاهینەکان بوون. 8
Maazia, Belgai, Semeia: hi sacerdotes.
لێڤییەکانیش: یێشوعی کوڕی ئەزەنیا، بەنوی لە نەوەی حێناداد و قەدمیێل و 9
Porro Levitæ, Iosue filius Azaniæ, Bennui de filiis Henadad, Cedmihel,
هاوکارەکانیان: شەڤەنیا، هۆدیا، قەلیتا، پەلایا، حانان، 10
et fratres eorum, Sebenia, Odaia, Celita, Phalaia, Hanan,
میکا، ڕەحۆڤ، حەشەڤیا، 11
Micha, Rohob, Hasebia,
زەکور، شێرێڤیا، شەڤەنیا، 12
Zachur, Serebia, Sabania,
هۆدیا، بانی و بەنینو. 13
Odaia, Bani, Baninu.
ڕابەرەکانی گەل: پەرعۆش، پەحەت‌مۆئاب، ئیلام، زەتوا، بانی، 14
Capita populi, Pharos, Phahathmoab, Ælam, Zethu, Bani,
بوننی، عەزگاد، بێڤەی، 15
Bonni, Azgad, Bebai,
ئەدۆنیا، بیگڤەی، عادین، 16
Adonia, Begoai, Adin,
ئاتێر، حەزقیا، عەزور، 17
Ater, Hezecia, Azur,
هۆدیا، حاشوم، بێسای، 18
Odaia, Hasum, Besai,
حاریف، عەناتۆت، نێڤای، 19
Hareph, Anathoth, Nebai,
مەگپیعاش، مەشولام، حێزیر، 20
Megphias, Mosollam, Hazir,
مەشێزەبێل، سادۆق، یەدوەع، 21
Mesizabel, Sadoc, Ieddua,
پەلەتیا، حانان، عەنایا، 22
Pheltia, Hanan, Anaia,
هۆشێیەع، حەنەنیا، حەشوڤ، 23
Osee, Hanania, Hasub,
هەڵۆحێش، پیلحا، شۆڤێق، 24
Alohes, Phalea, Sobec,
ڕەحوم، حەشەڤنا، مەعسێیاهو، 25
Rehum, Hasebna, Maasia,
ئەخیا، حانان، عانان، 26
Echaia, Hanan, Anan,
مەلوخ، حاریم و بەعەنا. 27
Melluch, Haran, Baana:
«پاشماوەی گەلیش کە لە کاهین، لێڤی، دەرگاوان، گۆرانیبێژ و خزمەتکارانی پەرستگا پێکهاتوون، هەروەها هەموو ئەوانەی لە پێناو تەوراتی خودا خۆیان لە گڵاوییەکانی گەلانی دراوسێ جیا کردووەتەوە، لەگەڵ ژنەکانیان و هەموو کوڕ و کچەکانیان کە زانین و تێگەیشتنیان هەیە، 28
et reliqui de populo, Sacerdotes, Levitæ, ianitores, et cantores, Nathinæi, et omnes qui se separaverunt de populis terrarum ad legem Dei, uxores eorum, filii eorum, et filiæ eorum,
ئەمانە ئێستا دەچنە پاڵ براکانیان، خانەدانەکانیان، دێنە ناو نەفرەت و سوێندخواردنێک کە بەپێی تەوراتی خودایان بڕۆن، ئەوەی بە دەستی موسای بەندەی خودا پێیداون، هەموو فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارمان و حوکم و فەرزەکانی بەجێبهێنن و پەیڕەوی بکەن. 29
omnes qui poterant sapere spondentes pro fratribus suis, optimates eorum, et qui veniebant ad pollicendum, et iurandum ut ambularent in lege Dei, quam dederat in manu Moysi servi Dei, ut facerent et custodirent universa mandata Domini Dei nostri, et iudicia eius et ceremonias eius,
«هەروەها کچمان نادەینە گەلانی خاکەکە و کچیشیان لێ ناهێنین بۆ کوڕمان. 30
et ut non daremus filias nostras populo terræ, et filias eorum non acciperemus filiis nostris.
«کاتێک گەلانی دراوسێ کەلوپەل و هەر خۆراکێک لە ڕۆژی شەممەدا بهێنن بۆ فرۆشتن، لێیان ناکڕین، نە لە ڕۆژی شەممەدا و نە لە ڕۆژی پیرۆز. هەروەها هەر حەوت ساڵ جارێک زەوییەکانمان بە بەیاری بەجێدەهێڵین و لە قەرزەکانیشمان خۆشدەبین. 31
Populi quoque terræ, qui important venalia, et omnia ad usum, per diem Sabbati ut vendant, non accipiemus ab eis in Sabbato et in die sanctificato. Et dimittemus annum septimum, et exactionem universæ manus.
«جێبەجێکردنی ئەو فەرمانە بەسەر خۆماندا دەسەپێنین کە ساڵانە سێ یەکی شاقلێک بخەینە ئەستۆی خۆمان بۆ خزمەتی ماڵی خودامان: 32
Et statuemus super nos præcepta, ut demus tertiam partem sicli per annum ad opus domus Dei nostri,
بۆ نانی تەرخانکراو؛ بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بەردەوام و قوربانی سووتاندنی بەردەوام؛ بۆ پێشکەشکراوەکانی شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکان؛ بۆ پێشکەشکراوە پیرۆزەکان؛ بۆ قوربانییەکانی گوناه بۆ کەفارەتی ئیسرائیل و بۆ هەموو خزمەتەکانی ماڵی خودامان. 33
ad panes propositionis, et ad sacrificium sempiternum, et in holocaustum sempiternum in Sabbatis, in calendis, in sollemnitatibus, et in sanctificatis, et pro peccato: ut exoretur pro Israel, et in omnem usum domus Dei nostri.
«هەروەها ئێمەی کاهین لەگەڵ لێڤییەکان و گەل تیروپشکمان کرد کە ساڵانە لە کاتی دیاریکراودا هەر بنەماڵەیەک دار بۆ ماڵی خوداکەمان بهێنێت، بۆ ئەوەی هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە لەسەر قوربانگای یەزدانی پەروەردگارمان بسووتێنرێت. 34
Sortes ergo misimus super oblationem lignorum inter Sacerdotes, et Levitas, et populum, ut inferrentur in domum Dei nostri per domos patrum nostrorum, per tempora, a temporibus anni usque ad annum: ut arderent super altare Domini Dei nostri, sicut scriptum est in lege Moysi:
«هەروەها بۆ هێنانی یەکەمین بەرهەمی خاکەکەمان و یەکەم بەری هەموو درەختێکی میوە ساڵ بە ساڵ بۆ ماڵی یەزدان. 35
et ut afferremus primogenita terræ nostræ, et primitiva universi fructus omnis ligni, ab anno in annum, in domo Domini.
«لەگەڵ کوڕی نۆبەرە و نۆبەرەی هەموو نێرینەیەکی ئاژەڵەکانمان، هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە، لەگەڵ نۆبەرەی مانگا و مەڕەکانمان هەتا بیانهێنین بۆ ماڵی خوداکەمان بۆ ئەو کاهینانەی کە لە ماڵی خوداکەمان خزمەت دەکەن. 36
Et primitiva filiorum nostrorum, et pecorum nostrorum, sicut sciptum est in lege, et primitiva boum nostrorum, et ovium nostrarum, ut offerrentur in domo Dei nostri, Sacerdotibus qui ministrant in domo Dei nostri:
«هەروەها یەکەمین هەویر و پێشکەشکراوی دانەوێڵەمان و بەروبوومی هەموو دارێک و شەراب و زەیت بۆ کاهینەکان دەهێنن بۆ ناو ژوورەکانی ماڵی خودامان. هەروەها دەیەکی بەروبوومەکانمان بۆ لێڤییەکان دەبێت، چونکە ئەوە لێڤییەکانن کە دەیەک لە هەموو ئەو شارۆچکانە کۆ دەکەنەوە کە ئێمە تێیاندا کار دەکەین. 37
et primitias ciborum nostrorum, et libaminum nostrorum, et poma omnis ligni, vindemiæ quoque et olei afferemus Sacerdotibus ad gazophylacium Dei nostri, et decimam partem terræ nostræ Levitis. Ipsi Levitæ decimas accipient ex omnibus civitatibus operum nostrorum.
کاهینێکی نەوەی هارون لەگەڵ لێڤییەکاندا دەبێت کاتێک لێڤییەکان دەیەک وەردەگرن، لێڤییەکانیش دەیەک لە دەیەکی وەرگیراو دەدەنە گەنجینەی ماڵی خودامان. 38
Erit autem Sacerdos filius Aaron cum Levitis in decimis Levitarum, et Levitæ offerent decimam partem decimæ suæ in domo Dei nostri, ad gazophylacium in domum thesauri.
نەوەی ئیسرائیل بە نەوەی لێڤیشەوە، دیاری دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت دەهێننە ژوورەکان، قاپوقاچاغەکانی پیرۆزگا و کاهینە خزمەتکار و دەرگاوان و گۆرانیبێژەکانیش لەوێن. «واز لە ماڵی خودای خۆمان ناهێنین.» 39
Ad gazophylacium enim deportabunt filii Israel, et filii Levi primitias frumenti, vini, et olei: et ibi erunt vasa sanctificata, et Sacerdotes, et cantores, et ianitores, et ministri, et non dimittemus domum Dei nostri.

< نەحەمیا 10 >