< ناحوم 1 >
سروشێک سەبارەت بە نەینەوا، پەڕتووکی بینینەکەی ناحومی ئەلقۆشی: | 1 |
论尼尼微的默示,就是伊勒歌斯人那鸿所得的默示。
یەزدان خودایەکی ئیرەدار و تۆڵەسێنەرە، یەزدان تۆڵەسێنەر و زۆر تووڕەیە. یەزدان تۆڵەسێنەرە لە ناحەزانی و هەڵچوونی لە دژی دوژمنانی بەردەوامە. | 2 |
耶和华是忌邪施报的 神。 耶和华施报大有忿怒; 向他的敌人施报, 向他的仇敌怀怒。
یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە، بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت. ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە، هەور تۆزی پێیەکانیەتی. | 3 |
耶和华不轻易发怒,大有能力, 万不以有罪的为无罪。 他乘旋风和暴风而来, 云彩为他脚下的尘土。
دەریا سەرزەنشت دەکات و وشکی دەکات، هەموو ڕووبارەکان بێ ئاو دەکات. باشان و کارمەل سیس دەکات، خونچەی لوبنان سیس دەبێت. | 4 |
他斥责海,使海干了, 使一切江河干涸。 巴珊和迦密的树林衰残; 黎巴嫩的花草也衰残了。
چیاکان لەبەر ئەو دەلەرزن و گردەکان دەتوێنەوە. زەوی لە ئامادەبوونی ئەو دەهەژێت، جیهان و هەموو دانیشتووانەکەی. | 5 |
大山因他震动; 小山也都消化。 大地在他面前突起; 世界和住在其间的也都如此。
کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟ کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟ هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت و تاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن. | 6 |
他发忿恨,谁能立得住呢? 他发烈怒,谁能当得起呢? 他的忿怒如火倾倒; 磐石因他崩裂。
یەزدان چاکە، لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە. بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن، | 7 |
耶和华本为善, 在患难的日子为人的保障, 并且认得那些投靠他的人。
بەڵام بە تۆفانێکی گەورە بە تەواوی کۆتایی بە نەینەوا دەهێنێت، دوژمنەکانی بەرەو تاریکی ڕاودەنێت. | 8 |
但他必以涨溢的洪水淹没尼尼微, 又驱逐仇敌进入黑暗。
بیر لە چی دەکەنەوە لە دژی یەزدان؟ ئەو کۆتایی پێدەهێنێت، کارەسات دوو جار بەرپا نابێت. | 9 |
尼尼微人哪,设何谋攻击耶和华呢? 他必将你们灭绝净尽; 灾难不再兴起。
ئەوان وەک دڕک لێک دەئاڵێن، بە شەرابەکەیان سەرخۆش دەبن، هەموویان وەک کای وشک دەسووتێن. | 10 |
你们像丛杂的荆棘, 像喝醉了的人, 又如枯干的碎秸全然烧灭。
ئەی نەینەوا، یەکێک لە تۆوە دەردەکەوێت، ئەوەی بیر لە خراپە دەکاتەوە لە دژی یەزدان، ڕاوێژکاری بەدکارییە. | 11 |
有一人从你那里出来, 图谋邪恶,设恶计攻击耶和华。
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «هەرچەندە بەهێز و زۆریشن، بەڵام دەبڕێنەوە و بەسەردەچن. ئەی یەهودا، هەرچەندە زەلیلم کردیت بەڵام ئیتر زەلیلت ناکەم. | 12 |
耶和华如此说: 尼尼微虽然势力充足,人数繁多, 也被剪除,归于无有。 犹大啊,我虽然使你受苦, 却不再使你受苦。
ئێستاش ئەو نیرەی کە لەسەر تۆی دایانناوە دەیشکێنم، کۆتەکانت لێ دەکەمەوە.» | 13 |
现在我必从你颈项上折断他的轭, 扭开他的绳索。
ئەی نەینەوا، یەزدان سەبارەت بە تۆ فەرمانی داوە: «هیچ نەوەیەک نامێنێت ناوی تۆی هەڵگرتبێت. بتە داتاشراو و لەقاڵبدراوەکان لە پەرستگای خوداوەندەکانت ڕیشەکێش دەکەم. گۆڕت بۆ هەڵدەکەنم، چونکە تۆ شایانی ژیان نیت.» | 14 |
耶和华已经出令,指着尼尼微说: 你名下的人必不留后; 我必从你神的庙中除灭雕刻的偶像和铸造的偶像; 我必因你鄙陋,使你归于坟墓。
ئەوەتا لەسەر چیاکانە پێیەکانی مزگێنیدەر، ئاشتی ڕادەگەیەنێت! ئەی یەهودا، جەژنەکانت بگێڕە، نەزرەکانت بەجێبهێنە، ئیتر بەدکاران داگیرت ناکەن، بەڵکو بە تەواوی بنبڕ دەبن. | 15 |
看哪,有报好信传平安之人的脚登山,说: 犹大啊,可以守你的节期, 还你所许的愿吧! 因为那恶人不再从你中间经过, 他已灭绝净尽了。