< ناحوم 3 >

ئەی شاری خوێن، قوڕبەسەرت، سەراپای درۆیە، پڕ لە تاڵانە، نێچیری لێ نابڕێت! 1
Woe to the bloody city! Full of lies and plunder, without end is the spoil.
شریقەی قامچی، خشەخشی چەرخ، غاردانی ئەسپ و هەڵبەزینی گالیسکە! 2
Hear the crack of the whip, hear the rattle of wheels. Galloping horses, jolting chariots.
سوارەکان پێشدەکەون، بڵێسەی شمشێر و بروسکەی ڕم! زۆری برینداران و زۆری کوژراوان، تەرمی بێشومار، خەڵکی ساتمە لە تەرمەکان دەکەن. 3
Horsemen charging, swords flashing, spears glittering, a multitude of slain, a heap of bodies, no end to the corpses over which people stumble!
هەموو ئەمانە لەبەر زۆری داوێنپیسی لەشفرۆشەکەیە، ڕوخسار جوان و جادووگەرە گەورەکە، ئەوەی بە داوێنپیسییەکەی نەتەوەکانی کردە کۆیلە، بە جادووگەرییەکەی خێڵەکان. 4
‘Because you acted like a whore, bewitching the nations, enticing the peoples,
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «من لە دژی تۆم. دامێنت هەڵدەبڕم بۆ سەر ڕووت، ڕووتیت پیشانی نەتەوەکان دەدەم و پاشایەتییەکانیش شەرمەزاریت دەبینن. 5
I am against you, Nineveh’ the Lord of hosts declares. ‘I will strip your clothes and show the nations your nakedness, and the kingdoms your shame.
پیسایی فڕێدەدەمە سەرت، ڕیسوات دەکەم و دەتکەمە دیمەنێکی گاڵتەجاڕی. 6
‘I will fling loathsome filth at you, and make you an object of contempt, a spectacle,
جا هەرکەسێک بتبینێت لێت ڕادەکات و دەڵێت:”نەینەوا کاول بوو، کێ بۆی دەگریێت؟“لەکوێ کەسێک ببینمەوە دڵنەواییت بکات؟» 7
so that everyone who sees you will flee from you and say: “Nineveh is laid waste, who will mourn for her?”
ئایا لە تیب چاکتریت، دانیشتووی سەر نیل، ئاو چواردەوری دابوو؟ ئەوەی ڕووبارەکە دەیپاراست، ئاوەکان شوورای بوون. 8
‘Are you any better than Thebes, which stood on the banks of the Nile, with waters around as a rampart, whose wall was the sea of waters?
کوش و میسر هێزی لە ڕادەبەدەری بوون، پووت و لیبییەکان هاوپەیمانی بوون. 9
Her strength was Ethiopia and Egypt. The Libyans were her helpers, and Put with its countless people.
بەڵام ئەو بە دیل گیرا و ڕاپێچ کرا، منداڵەکانی پارچەپارچە کران لەسەر سووچی هەموو شەقامێک. لەسەر پیاوماقوڵانی تیروپشک کرا و هەموو گەورە پیاوانی کۆت و زنجیر کران. 10
Yet she was exiled and made captive. On all corners of the streets her infants were dashed to pieces. Lots were cast for her nobles, all her great ones were bound in chains.
هەروەها تۆش سەرخۆش دەبیت، خۆت دەشاریتەوە و لە پەنایەک دەگەڕێیت لە دەستی دوژمن. 11
‘You too, Nineveh, will be drunk with fear; you too will seek a place of escape from the foe.
هەموو قەڵاکانت وەک داری هەنجیرن بە یەکەم بەرەوە، کە بتەکێن بەردەبنەوە بۆ ناو دەمی ئەو کەسەی دەیخوات. 12
All your fortresses are fig trees with the first ripe figs; if shaken, they fall into the mouth of the eater!
تەماشای سەربازەکانت بکە، هەموویان وەک ژنن! دەروازەکانی خاکەکەت بۆ دوژمنانت دەخرێنە سەر پشت، ئاگر شمشیرەی دەروازەکانت هەڵدەلووشێت. 13
Your troops are weak as women before your foes; the gates of your land are wide open; your defenses burned down.
ئاو بکێشەوە بۆ کاتی گەمارۆدراویت، قەڵاکانت بەهێز بکە! بڕۆ ناو قوڕەوە، قوڕ بشێلە و خشتبڕەکانت توندوتۆڵ بکە! 14
‘Draw water for the siege, strengthen your forts. Go to the clay pits and tread the clay; take up the brick moulds.
لەوێدا ئاگر دەتخوات، شمشێر دەتبڕێت و وەک پۆلە کوللە دەتخوات. وەک پۆلە کوللە زیادبە، زیادبە وەک پێکوڕە! 15
There the fire will consume you, the sword will cut you down. Multiply like the locust or a swarm of grasshoppers.
بازرگانەکانی خۆت لە ئەستێرەکانی ئاسمان زۆرتر کرد، بەڵام وەک کوللە خاکەکە ڕووت دەکەنەوە و دەفڕن. 16
Increase the numbers of your merchants until they are more than the stars of heaven,
پاسەوانەکانت وەک کوللەن، ئەفسەرەکانت وەک ڕەوە کوللەن، کە لە ڕۆژێکی سارد لەسەر دیوار هەڵنیشتوون، بەڵام کە خۆر هەڵهات دەفڕن، کەس نازانێ بەرەو کوێ چوون. 17
until your watchmen are locusts, and your scribes like grasshoppers, which swarm in the hedges on a cold day; but when the sun rises they fly away, no one knows where.
ئەی پاشای ئاشور، شوانەکانت خەوتن، گەورە پیاوانت پاڵکەوتن پشوو بدەن. گەلەکەت لەسەر چیاکان پەرتەوازە بوون، کەس نییە کۆیان بکاتەوە. 18
‘King of Assyria: your princes slumber, your nobles sleep! Your people are scattered on the mountains with no one to gather them!
شکانەکەت ناگیرێتەوە، برینەکەت ساڕێژ نابێت. هەموو ئەوانەی هەواڵی تۆ دەبیستن لە خۆشیدا چەپڵە لێ دەدەن، چونکە کێ نەیچێشتووە خراپەی بەردەوامی تۆ؟ 19
There is no healing for your hurt, your wound is incurable. All who hear of your fate clap their hands in joy, for who has escaped your limitless cruelty?’

< ناحوم 3 >