< ناحوم 3 >
ئەی شاری خوێن، قوڕبەسەرت، سەراپای درۆیە، پڕ لە تاڵانە، نێچیری لێ نابڕێت! | 1 |
祸哉!这流人血的城, 充满谎诈和强暴— 抢夺的事总不止息。
شریقەی قامچی، خشەخشی چەرخ، غاردانی ئەسپ و هەڵبەزینی گالیسکە! | 2 |
鞭声响亮,车轮轰轰, 马匹踢跳,车辆奔腾,
سوارەکان پێشدەکەون، بڵێسەی شمشێر و بروسکەی ڕم! زۆری برینداران و زۆری کوژراوان، تەرمی بێشومار، خەڵکی ساتمە لە تەرمەکان دەکەن. | 3 |
马兵争先,刀剑发光, 枪矛闪烁,被杀的甚多, 尸首成了大堆, 尸骸无数,人碰着而跌倒,
هەموو ئەمانە لەبەر زۆری داوێنپیسی لەشفرۆشەکەیە، ڕوخسار جوان و جادووگەرە گەورەکە، ئەوەی بە داوێنپیسییەکەی نەتەوەکانی کردە کۆیلە، بە جادووگەرییەکەی خێڵەکان. | 4 |
都因那美貌的妓女多有淫行, 惯行邪术,借淫行诱惑列国, 用邪术诱惑多族。
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «من لە دژی تۆم. دامێنت هەڵدەبڕم بۆ سەر ڕووت، ڕووتیت پیشانی نەتەوەکان دەدەم و پاشایەتییەکانیش شەرمەزاریت دەبینن. | 5 |
万军之耶和华说:我与你为敌; 我必揭起你的衣襟,蒙在你脸上, 使列国看见你的赤体, 使列邦观看你的丑陋。
پیسایی فڕێدەدەمە سەرت، ڕیسوات دەکەم و دەتکەمە دیمەنێکی گاڵتەجاڕی. | 6 |
我必将可憎污秽之物抛在你身上, 辱没你,为众目所观。
جا هەرکەسێک بتبینێت لێت ڕادەکات و دەڵێت:”نەینەوا کاول بوو، کێ بۆی دەگریێت؟“لەکوێ کەسێک ببینمەوە دڵنەواییت بکات؟» | 7 |
凡看见你的,都必逃跑离开你, 说:尼尼微荒凉了!有谁为你悲伤呢? 我何处寻得安慰你的人呢?
ئایا لە تیب چاکتریت، دانیشتووی سەر نیل، ئاو چواردەوری دابوو؟ ئەوەی ڕووبارەکە دەیپاراست، ئاوەکان شوورای بوون. | 8 |
你岂比挪亚们强呢? 挪亚们坐落在众河之间,周围有水; 海作她的濠沟, 又作她的城墙。
کوش و میسر هێزی لە ڕادەبەدەری بوون، پووت و لیبییەکان هاوپەیمانی بوون. | 9 |
古实和埃及是她无穷的力量; 弗人和路比族是她的帮手。
بەڵام ئەو بە دیل گیرا و ڕاپێچ کرا، منداڵەکانی پارچەپارچە کران لەسەر سووچی هەموو شەقامێک. لەسەر پیاوماقوڵانی تیروپشک کرا و هەموو گەورە پیاوانی کۆت و زنجیر کران. | 10 |
但她被迁移,被掳去; 她的婴孩在各市口上也被摔死。 人为她的尊贵人拈阄; 她所有的大人都被链子锁着。
هەروەها تۆش سەرخۆش دەبیت، خۆت دەشاریتەوە و لە پەنایەک دەگەڕێیت لە دەستی دوژمن. | 11 |
你也必喝醉,必被埋藏, 并因仇敌的缘故寻求避难所。
هەموو قەڵاکانت وەک داری هەنجیرن بە یەکەم بەرەوە، کە بتەکێن بەردەبنەوە بۆ ناو دەمی ئەو کەسەی دەیخوات. | 12 |
你一切保障必像无花果树上初熟的无花果, 若一摇撼就落在想吃之人的口中。
تەماشای سەربازەکانت بکە، هەموویان وەک ژنن! دەروازەکانی خاکەکەت بۆ دوژمنانت دەخرێنە سەر پشت، ئاگر شمشیرەی دەروازەکانت هەڵدەلووشێت. | 13 |
你地上的人民如同妇女; 你国中的关口向仇敌敞开; 你的门闩被火焚烧。
ئاو بکێشەوە بۆ کاتی گەمارۆدراویت، قەڵاکانت بەهێز بکە! بڕۆ ناو قوڕەوە، قوڕ بشێلە و خشتبڕەکانت توندوتۆڵ بکە! | 14 |
你要打水预备受困; 要坚固你的保障, 踹土和泥,修补砖窑。
لەوێدا ئاگر دەتخوات، شمشێر دەتبڕێت و وەک پۆلە کوللە دەتخوات. وەک پۆلە کوللە زیادبە، زیادبە وەک پێکوڕە! | 15 |
在那里,火必烧灭你; 刀必杀戮你, 吞灭你如同蝻子。 任你加增人数多如蝻子, 多如蝗虫吧!
بازرگانەکانی خۆت لە ئەستێرەکانی ئاسمان زۆرتر کرد، بەڵام وەک کوللە خاکەکە ڕووت دەکەنەوە و دەفڕن. | 16 |
你增添商贾,多过天上的星; 蝻子吃尽而去。
پاسەوانەکانت وەک کوللەن، ئەفسەرەکانت وەک ڕەوە کوللەن، کە لە ڕۆژێکی سارد لەسەر دیوار هەڵنیشتوون، بەڵام کە خۆر هەڵهات دەفڕن، کەس نازانێ بەرەو کوێ چوون. | 17 |
你的首领多如蝗虫; 你的军长仿佛成群的蚂蚱, 天凉的时候齐落在篱笆上, 日头一出便都飞去, 人不知道落在何处。
ئەی پاشای ئاشور، شوانەکانت خەوتن، گەورە پیاوانت پاڵکەوتن پشوو بدەن. گەلەکەت لەسەر چیاکان پەرتەوازە بوون، کەس نییە کۆیان بکاتەوە. | 18 |
亚述王啊,你的牧人睡觉; 你的贵胄安歇; 你的人民散在山间,无人招聚。
شکانەکەت ناگیرێتەوە، برینەکەت ساڕێژ نابێت. هەموو ئەوانەی هەواڵی تۆ دەبیستن لە خۆشیدا چەپڵە لێ دەدەن، چونکە کێ نەیچێشتووە خراپەی بەردەوامی تۆ؟ | 19 |
你的损伤无法医治; 你的伤痕极其重大。 凡听你信息的必都因此向你拍掌。 你所行的恶谁没有时常遭遇呢?