< ناحوم 2 >
ئەی نەینەوا، پەلاماردەر لە دژی تۆ هات. قەڵاکە بپارێزە، چاودێری ڕێگاکە بکە، بازووی لێ هەڵبکە، توانای زۆر بخەرە گەڕ! | 1 |
Nineveh! The destroyer has come up against you; mount guard upon the rampart; watch the road; brace yourselves; strengthen your might to the utmost.
یەزدان سەروەری یاقوب دەگەڕێنێتەوە وەک سەروەری ئیسرائیل، هەرچەندە تاڵانکەران تاڵانیان کردن و ڕەزەمێوەکانیان تێکدان. | 2 |
For the Lord is restoring the majesty of Jacob and of Israel, though the devastators have plundered them and destroyed their vines.
قەڵغانی پاڵەوانەکانی ئاڵ هەڵگەڕاون، قارەمانەکانی لە بەرگی سووردان، لە ڕۆژی خۆ ئامادەکردنیاندا پۆڵای گالیسکەکان بریسکە دەداتەوە، ئەو ڕمانەی لە دار سنەوبەر دروستکراون دەلەرنەوە. | 3 |
The shields of his warriors are dyed red, his soldiers are clothed in scarlet, his chariots gleam like fire on the day he prepares for battle spears are shaken.
گالیسکەکان لە شەقامەکان تیژڕەون، لە گۆڕەپانەکان سەرەڕۆن. دیمەنیان وەک مەشخەڵە، وەک بروسک غار دەدەن. | 4 |
Chariots rush across the fields, storm through the squares; they flame like torches, they dart like lightening.
نەینەوا پاڵەوانەکانی بانگ دەکات، بەڵام ساتمە دەکەن و لە ڕۆیشتنیاندا دەکەون. پەلە دەکەن بۆ لای شووراکانی و قەڵغانەکان ئامادە کراون. | 5 |
A leader rallies his nobles, they hurl themselves forward. They speed on toward the wall; the storming-shield is set up.
دەروازەکانی ڕووبار دەکرێنەوە و کۆشکەکە دەڕمێت. | 6 |
The water-gates are thrown open, and the palace dissolves in ruins.
بە فەرمانی خودا بە دیل دەگیرێت و ڕاپێچ دەکرێت. کەنیزەکانی هەروەک کۆتر دەگمێنن، سنگیان دەکوتن. | 7 |
The queen is stripped, she is carried off. Her maids moan like doves, beating upon their breasts.
نەینەوا وەک حەوزێکی وشکبووە. هاوار دەکەن، «ڕاوەستن! ڕاوەستن!» بەڵام کەس ئاوڕ ناداتەوە. | 8 |
Like a pool of water is Nineveh, her waters fast ebbing away. ‘Stand firm! Stand firm!’ someone cries, but no one turns back.
«زیو تاڵان بکەن! زێڕ تاڵان بکەن! گەنجینەکانی لەبن نایەن، پڕە لە گەوهەری بەهادار.» | 9 |
‘Loot the silver, loot the gold, for there is no end to the treasure, the wealth and precious things.’
چۆڵ و تاڵانکراو و داماڵراوە، دڵ دەتوێتەوە و ئەژنۆکان شلن، هەموویان دەلەرزن، ڕەنگیان دەپەڕێت. | 10 |
Nineveh is empty, desolate, devastated, with faint heart and knocking knee. There is weakness in every limb, and faces grow pale.
کوا لانەی شێرەکان، لەوەڕگای بەچکە شێران؟ لەوێدا شێر و شێرە مێ دەگەڕان لەگەڵ بەچکە شێر، هیچ شتێک نەیدەترساندن. | 11 |
Where now is the den of lions? Where now the lair of their young? Where the lion used to withdraw, with his cubs, with none to disturb them?
شێر بۆ پێویستی بەچکەکانی پەلاماری دەدا و نێچیرەکەی بۆ شێرە مێیەکەی دەخنکاند، ئەشکەوتەکەی پڕ دەکرد لە نێچیر، لانەکانیشی لەوانەی پەلاماری داون. | 12 |
The lion tore enough for his cubs, and strangled prey for his lionesses. He filled his caves with the kill, he filled his lairs with fresh meat.
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «من لە دژی تۆم. گالیسکەکانت دەسووتێنم و دەبنە دووکەڵ، بەچکە شێرەکانیشت شمشێر دەیانخوات و نێچیرت لەسەر زەوی لێ دەبڕم. ئیتر دەنگی نێردراوەکانت نابیسترێن.» | 13 |
‘But see, I am against you,’ the Lord of hosts declares, ‘I will burn your chariots in smoke and fire. The sword will devour your young lions. You will never again prey on the land. No more will your messengers be heard.’