< ناحوم 2 >

ئەی نەینەوا، پەلاماردەر لە دژی تۆ هات. قەڵاکە بپارێزە، چاودێری ڕێگاکە بکە، بازووی لێ هەڵبکە، توانای زۆر بخەرە گەڕ! 1
The ravager cometh up against thee, [[O Nineveh!]] Guard the fortress; watch the way; Gird up the loins; confirm the strength.
یەزدان سەروەری یاقوب دەگەڕێنێتەوە وەک سەروەری ئیسرائیل، هەرچەندە تاڵانکەران تاڵانیان کردن و ڕەزەمێوەکانیان تێکدان. 2
For Jehovah restoreth the glory of Jacob, As the glory of Israel; For the wasters have wasted them, And destroyed their branches.
قەڵغانی پاڵەوانەکانی ئاڵ هەڵگەڕاون، قارەمانەکانی لە بەرگی سووردان، لە ڕۆژی خۆ ئامادەکردنیاندا پۆڵای گالیسکەکان بریسکە دەداتەوە، ئەو ڕمانەی لە دار سنەوبەر دروستکراون دەلەرنەوە. 3
The shields of his mighty men are red; His warriors are clothed in crimson; His chariots glitter with the fire of steel in the day of his preparation, And the spears are brandished.
گالیسکەکان لە شەقامەکان تیژڕەون، لە گۆڕەپانەکان سەرەڕۆن. دیمەنیان وەک مەشخەڵە، وەک بروسک غار دەدەن. 4
The chariots rave in the streets; They run to and fro in the broad ways; Their appearance is like torches; They run like lightnings.
نەینەوا پاڵەوانەکانی بانگ دەکات، بەڵام ساتمە دەکەن و لە ڕۆیشتنیاندا دەکەون. پەلە دەکەن بۆ لای شووراکانی و قەڵغانەکان ئامادە کراون. 5
He calleth for his mighty men; They stumble on their way; They hasten to the wall; But the mantelet is prepared,
دەروازەکانی ڕووبار دەکرێنەوە و کۆشکەکە دەڕمێت. 6
The gates of rivers are opened, And the palace melteth away.
بە فەرمانی خودا بە دیل دەگیرێت و ڕاپێچ دەکرێت. کەنیزەکانی هەروەک کۆتر دەگمێنن، سنگیان دەکوتن. 7
Huzzab is uncovered; she is carried away captive, Her maidservants sigh with the voice of doves, And smite their breasts.
نەینەوا وەک حەوزێکی وشکبووە. هاوار دەکەن، «ڕاوەستن! ڕاوەستن!» بەڵام کەس ئاوڕ ناداتەوە. 8
Nineveh was like a pool full of water of old; Yet shall they flee away; Stand! stand! shall they cry; But none shall look back.
«زیو تاڵان بکەن! زێڕ تاڵان بکەن! گەنجینەکانی لەبن نایەن، پڕە لە گەوهەری بەهادار.» 9
Seize the silver; seize the gold; There is no end to the treasures; There is abundance of all precious furniture.
چۆڵ و تاڵانکراو و داماڵراوە، دڵ دەتوێتەوە و ئەژنۆکان شلن، هەموویان دەلەرزن، ڕەنگیان دەپەڕێت. 10
She hath become void, and empty, and desolate; The heart melteth, and the knees smite together; Pangs are in all their loins, And the faces of all gather blackness.
کوا لانەی شێرەکان، لەوەڕگای بەچکە شێران؟ لەوێدا شێر و شێرە مێ دەگەڕان لەگەڵ بەچکە شێر، هیچ شتێک نەیدەترساندن. 11
Where now is the dwelling of the lions, And the feeding-place of the young lions, Where the lion and the lioness walked, And the lion's whelp, and none made them afraid?
شێر بۆ پێویستی بەچکەکانی پەلاماری دەدا و نێچیرەکەی بۆ شێرە مێیەکەی دەخنکاند، ئەشکەوتەکەی پڕ دەکرد لە نێچیر، لانەکانیشی لەوانەی پەلاماری داون. 12
The lion tore in pieces for his whelps, And strangled for his lionesses, And filled his dens with prey, And his lairs with ravin.
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «من لە دژی تۆم. گالیسکەکانت دەسووتێنم و دەبنە دووکەڵ، بەچکە شێرەکانیشت شمشێر دەیانخوات و نێچیرت لەسەر زەوی لێ دەبڕم. ئیتر دەنگی نێردراوەکانت نابیسترێن.» 13
Behold! I am against thee, saith Jehovah of hosts, And I will burn thy chariots into smoke, And the sword shall devour thy young lions. And I will cut off thy prey from the earth, And the voice of thy messengers shall no more be heard.

< ناحوم 2 >