< ناحوم 1 >

سروشێک سەبارەت بە نەینەوا، پەڕتووکی بینینەکەی ناحومی ئەلقۆشی: 1
This is the burden against Nineveh, the book of the vision of Nahum the Elkoshite:
یەزدان خودایەکی ئیرەدار و تۆڵەسێنەرە، یەزدان تۆڵەسێنەر و زۆر تووڕەیە. یەزدان تۆڵەسێنەرە لە ناحەزانی و هەڵچوونی لە دژی دوژمنانی بەردەوامە. 2
The LORD is a jealous and avenging God; the LORD is avenging and full of wrath. The LORD takes vengeance on His foes and reserves wrath for His enemies.
یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە، بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت. ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە، هەور تۆزی پێیەکانیەتی. 3
The LORD is slow to anger and great in power; the LORD will by no means leave the guilty unpunished. His path is in the whirlwind and storm, and clouds are the dust beneath His feet.
دەریا سەرزەنشت دەکات و وشکی دەکات، هەموو ڕووبارەکان بێ ئاو دەکات. باشان و کارمەل سیس دەکات، خونچەی لوبنان سیس دەبێت. 4
He rebukes the sea and dries it up; He makes all the rivers run dry. Bashan and Carmel wither, and the flower of Lebanon wilts.
چیاکان لەبەر ئەو دەلەرزن و گردەکان دەتوێنەوە. زەوی لە ئامادەبوونی ئەو دەهەژێت، جیهان و هەموو دانیشتووانەکەی. 5
The mountains quake before Him, and the hills melt away; the earth trembles at His presence— the world and all its dwellers.
کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟ کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟ هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت و تاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن. 6
Who can withstand His indignation? Who can endure His burning anger? His wrath is poured out like fire; even rocks are shattered before Him.
یەزدان چاکە، لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە. بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن، 7
The LORD is good, a stronghold in the day of distress; He cares for those who trust in Him.
بەڵام بە تۆفانێکی گەورە بە تەواوی کۆتایی بە نەینەوا دەهێنێت، دوژمنەکانی بەرەو تاریکی ڕاودەنێت. 8
But with an overwhelming flood He will make an end of Nineveh and pursue His enemies into darkness.
بیر لە چی دەکەنەوە لە دژی یەزدان؟ ئەو کۆتایی پێدەهێنێت، کارەسات دوو جار بەرپا نابێت. 9
Whatever you plot against the LORD, He will bring to an end. Affliction will not rise up a second time.
ئەوان وەک دڕک لێک دەئاڵێن، بە شەرابەکەیان سەرخۆش دەبن، هەموویان وەک کای وشک دەسووتێن. 10
For they will be entangled as with thorns and consumed like the drink of a drunkard— like stubble that is fully dry.
ئەی نەینەوا، یەکێک لە تۆوە دەردەکەوێت، ئەوەی بیر لە خراپە دەکاتەوە لە دژی یەزدان، ڕاوێژکاری بەدکارییە. 11
From you, O Nineveh, comes forth a plotter of evil against the LORD, a counselor of wickedness.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «هەرچەندە بەهێز و زۆریشن، بەڵام دەبڕێنەوە و بەسەردەچن. ئەی یەهودا، هەرچەندە زەلیلم کردیت بەڵام ئیتر زەلیلت ناکەم. 12
This is what the LORD says: “Though they are allied and numerous, yet they will be cut down and pass away. Though I have afflicted you, O Judah, I will afflict you no longer.
ئێستاش ئەو نیرەی کە لەسەر تۆی دایانناوە دەیشکێنم، کۆتەکانت لێ دەکەمەوە.» 13
For I will now break their yoke from your neck and tear away your shackles.”
ئەی نەینەوا، یەزدان سەبارەت بە تۆ فەرمانی داوە: «هیچ نەوەیەک نامێنێت ناوی تۆی هەڵگرتبێت. بتە داتاشراو و لەقاڵبدراوەکان لە پەرستگای خوداوەندەکانت ڕیشەکێش دەکەم. گۆڕت بۆ هەڵدەکەنم، چونکە تۆ شایانی ژیان نیت.» 14
The LORD has issued a command concerning you, O Nineveh: “There will be no descendants to carry on your name. I will cut off the carved image and cast idol from the house of your gods; I will prepare your grave, for you are contemptible.”
ئەوەتا لەسەر چیاکانە پێیەکانی مزگێنیدەر، ئاشتی ڕادەگەیەنێت! ئەی یەهودا، جەژنەکانت بگێڕە، نەزرەکانت بەجێبهێنە، ئیتر بەدکاران داگیرت ناکەن، بەڵکو بە تەواوی بنبڕ دەبن. 15
Look to the mountains— the feet of one who brings good news, who proclaims peace! Celebrate your feasts, O Judah; fulfill your vows. For the wicked will never again march through you; they will be utterly cut off.

< ناحوم 1 >