< میخا 7 >

قوڕبەسەرم! وەک کەسێکم لێهات لە هاویندا بەر بڕنێت، وەک چنینەوەی ڕەزەمێو. نە هێشووە ترێ بۆ خواردن هەیە، نە هەنجیری یەکەم بەر کە نەوسم ئارەزووی دەکات. 1
Woe is me! I live where the summer fruits are gathered, And the vintage is gleaned; There is no cluster to eat; I long for the first-ripe fig.
خواناس لە خاک لەناوچوو، کەسێکی سەرڕاست لەنێو خەڵکدا نەماوە. هەموو بۆ خوێنڕشتن خۆیان ماتداوە، هەریەکە و براکەی خۆی بە تۆڕ ڕاودەکات. 2
The good man is perished from the land, And there is none upright among men. They all lie in wait for blood; Every one hunteth his brother with a net.
بۆ خراپە هەردوو دەستەکانیان چالاکن، میر داوای دیاری دەکات، دادوەر بەرتیل وەردەگرێت، بەهێز بە ئارەزووی خۆی قسە دەکات پێکەوە دەیڕێسن. 3
Their hands are diligent for evil; The prince asketh a bribe, And the judge decideth for money! The great man giveth judgment according to his desire; They conspire to pervert justice.
چاکترینیان وەک وشترالووکە و ڕاستترینیان وەک پەرژینی دڕکە. ڕۆژی سزادانی خودا بۆ تۆ هات، ئەو ڕۆژەی کە چاودێرەکانت هاوار دەکەن بۆ ئاگادارکردنەوە. ئێستا کاتی سەرلێشێواندنی ئێوەیە. 4
The best of them is like a brier; The most upright of them is sharper than a thorn-hedge. The day of recompense, announced by thy watchmen, cometh; Then shall come their perplexity.
متمانە بە برادەر مەکە و پشت بە دۆست مەبەستە. نهێنیت بپارێزە تەنانەت لە ژنەکەشت کە لە باوەشت پاڵکەوتووە، 5
Trust ye not in a friend! Put no confidence in a guide! From her that lieth in thy bosom Keep the doors of thy mouth!
چونکە کوڕ سووکایەتی بە باوکی دەکات، کچ لە دایکی ڕاستدەبێتەوە، بووک لە خەسووی؛ دوژمنی مرۆڤ لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت. 6
For the son dishonoreth his father, The daughter riseth up against her mother, And the daughter-in-law against her mother-in-law; The inmates of a man's house are his foes.
بەڵام من چاوم لەسەر یەزدان دەبێت، چاوەڕوانی خودای ڕزگاریم دەکەم، خودام گوێم لێ دەگرێت. 7
I will look to Jehovah; I will hope in the God of my salvation; My God will hear me.
ئەی دوژمنەکەم، بە نسکۆی من دڵخۆش نەبیت! چونکە ئەگەر بکەوم، هەڵدەستمەوە، ئەگەر لە تاریکیدا دانیشم، یەزدان ڕووناکییە بۆم. 8
Rejoice not over me, O my enemy! Though I have fallen, I shall arise; Though I sit in darkness, Jehovah will be my light.
لەبەر ئەوەی لە دژی ئەو گوناهم کرد، بەرگەی تووڕەیی یەزدان دەگرم، تاوەکو بەرگری لە داواکەم دەکات و مافی من دێتە دی. دەمهێنێتە دەرەوە بۆ ناو ڕووناکی، ڕاستودروستی ئەو دەبینم. 9
I will bear the indignation of Jehovah, Because I have sinned against him, Until he maintain my cause, and execute judgment for me, Until he bring me to the light, And I behold his mercy.
ئینجا دوژمنەکەم تەماشا دەکات و شەرمەزاری دایدەپۆشێت، ئەوەی پێی دەگوتم: «کوا یەزدانی پەروەردگارت؟» چاوەکانم تەماشای کەوتنی دەکەن، تەنانەت ئێستاش دەشێلرێت وەک قوڕی شەقامەکان. 10
She that is my enemy shall see it, and shame shall cover her, That said to me, Where is Jehovah thy God? Mine eyes shall gaze upon her; Soon shall she be trodden down, as the mire of the streets.
ڕۆژی بنیادنانی دیوارەکانت دێت، ڕۆژی فراوانکردنی سنوورەکانت. 11
The day cometh when thy walls are to be built; In that day shall the decree be far removed.
لەو ڕۆژەدا خەڵک دێنە لات، لەلای ئاشور و لە شارەکانی میسرەوە، تەنانەت لە میسرەوە هەتا فورات لە دەریاوە بۆ دەریا و لە چیاوە بۆ چیا. 12
In that day shall they come to thee From Assyria, and the cities of Egypt, And from Egypt to the river, From sea to sea, from mountain to mountain.
زەوی لەبەر دانیشتووانەکەی وێران دەبێت، بەهۆی کردەوەکانیان. 13
But first the land shall be desolate on account of its inhabitants, For the fruit of their doings.
بە گۆچانەکەت شوانایەتی گەلەکەت بکات، مێگەلی میراتەکەت، ئەوەی بە تەنها لە دارستان نیشتەجێیە لەناوەڕاستی ڕەزەکان. با لە باشان و گلعاد بلەوەڕێن وەک ڕۆژگاری کۆن. 14
Feed thy people with thy crook, The flock of thine inheritance, That dwell solitarily in the forest in the midst of Carmel! Let them feed in Bashan and Gilead, as in the days of old.
«وەک ڕۆژانی هاتنەدەرەوەت لە خاکی میسر، کاری سەرسوڕهێنەریان نیشان دەدەم.» 15
As in the day when thou camest from Egypt, So will I show thee wonders.
نەتەوەکان تەماشا دەکەن و شەرمەزار دەبن، سەرباری هەموو پاڵەوانییەتییەکەیان. دەست دەخەنە سەر دەمیان گوێیان کەڕ دەبێت. 16
The nations shall see, and be ashamed of all their might: They shall lay their hands upon their mouths; Their ears shall be deaf.
وەک مار خۆڵ دەلێسنەوە، وەک خشۆکەکانی زەوی. بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە، بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان دێن و دەتۆقن، لە تۆ دەترسن. 17
They shall lick the dust like the serpent; Like the creeping things of the earth, they shall come trembling from their strongholds; To Jehovah our God shall they come with awe, And shall fear on account of thee.
کێ خودایەکی وەک تۆیە، کە لە تاوان دەبوورێت و لە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟ هەتاسەر تووڕەیی خۆت هەڵناگریت، چونکە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دڵخۆشیت. 18
Who is a God like thee, that pardoneth iniquity and passeth by transgression, In the remnant of his inheritance? He retaineth not his anger forever, For he delighteth in mercy.
دەگەڕێیتەوە و بەزەییت پێماندا دێتەوە، تاوانەکانمان دەخەیتە ژێر پێتەوە و هەموو گوناهەکانمان فڕێدەدەیتە ناو قووڵایی دەریا. 19
He will again have compassion on us, He will blot out our iniquities; Yea, thou wilt cast all our sins into the depths of the sea.
دڵسۆزی بۆ یاقوب پیشان دەدەیت، خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئیبراهیم، ئەوەی سوێندت بۆ باوباپیرانمان خوارد هەروەک ڕۆژگاری کۆن. 20
Thou wilt show faithfulness to Jacob, And mercy to Abraham, Which thou swarest to our fathers from the days of old.

< میخا 7 >