< میخا 7 >
قوڕبەسەرم! وەک کەسێکم لێهات لە هاویندا بەر بڕنێت، وەک چنینەوەی ڕەزەمێو. نە هێشووە ترێ بۆ خواردن هەیە، نە هەنجیری یەکەم بەر کە نەوسم ئارەزووی دەکات. | 1 |
哀哉!我好像夏天的果子已被收尽, 又像摘了葡萄所剩下的, 没有一挂可吃的; 我心羡慕初熟的无花果。
خواناس لە خاک لەناوچوو، کەسێکی سەرڕاست لەنێو خەڵکدا نەماوە. هەموو بۆ خوێنڕشتن خۆیان ماتداوە، هەریەکە و براکەی خۆی بە تۆڕ ڕاودەکات. | 2 |
地上虔诚人灭尽; 世间没有正直人; 各人埋伏,要杀人流血, 都用网罗猎取弟兄。
بۆ خراپە هەردوو دەستەکانیان چالاکن، میر داوای دیاری دەکات، دادوەر بەرتیل وەردەگرێت، بەهێز بە ئارەزووی خۆی قسە دەکات پێکەوە دەیڕێسن. | 3 |
他们双手作恶; 君王徇情面,审判官要贿赂; 位分大的吐出恶意, 都彼此结联行恶。
چاکترینیان وەک وشترالووکە و ڕاستترینیان وەک پەرژینی دڕکە. ڕۆژی سزادانی خودا بۆ تۆ هات، ئەو ڕۆژەی کە چاودێرەکانت هاوار دەکەن بۆ ئاگادارکردنەوە. ئێستا کاتی سەرلێشێواندنی ئێوەیە. | 4 |
他们最好的,不过是蒺藜; 最正直的,不过是荆棘篱笆。 你守望者说,降罚的日子已经来到。 他们必扰乱不安。
متمانە بە برادەر مەکە و پشت بە دۆست مەبەستە. نهێنیت بپارێزە تەنانەت لە ژنەکەشت کە لە باوەشت پاڵکەوتووە، | 5 |
不要倚赖邻舍; 不要信靠密友。 要守住你的口; 不要向你怀中的妻提说。
چونکە کوڕ سووکایەتی بە باوکی دەکات، کچ لە دایکی ڕاستدەبێتەوە، بووک لە خەسووی؛ دوژمنی مرۆڤ لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت. | 6 |
因为,儿子藐视父亲; 女儿抗拒母亲; 媳妇抗拒婆婆; 人的仇敌就是自己家里的人。
بەڵام من چاوم لەسەر یەزدان دەبێت، چاوەڕوانی خودای ڕزگاریم دەکەم، خودام گوێم لێ دەگرێت. | 7 |
至于我,我要仰望耶和华, 要等候那救我的 神; 我的 神必应允我。
ئەی دوژمنەکەم، بە نسکۆی من دڵخۆش نەبیت! چونکە ئەگەر بکەوم، هەڵدەستمەوە، ئەگەر لە تاریکیدا دانیشم، یەزدان ڕووناکییە بۆم. | 8 |
我的仇敌啊,不要向我夸耀。 我虽跌倒,却要起来; 我虽坐在黑暗里, 耶和华却作我的光。
لەبەر ئەوەی لە دژی ئەو گوناهم کرد، بەرگەی تووڕەیی یەزدان دەگرم، تاوەکو بەرگری لە داواکەم دەکات و مافی من دێتە دی. دەمهێنێتە دەرەوە بۆ ناو ڕووناکی، ڕاستودروستی ئەو دەبینم. | 9 |
我要忍受耶和华的恼怒; 因我得罪了他, 直等他为我辨屈,为我伸冤。 他必领我到光明中; 我必得见他的公义。
ئینجا دوژمنەکەم تەماشا دەکات و شەرمەزاری دایدەپۆشێت، ئەوەی پێی دەگوتم: «کوا یەزدانی پەروەردگارت؟» چاوەکانم تەماشای کەوتنی دەکەن، تەنانەت ئێستاش دەشێلرێت وەک قوڕی شەقامەکان. | 10 |
那时我的仇敌, 就是曾对我说“耶和华—你 神在哪里”的, 他一看见这事就被羞愧遮盖。 我必亲眼见他遭报; 他必被践踏,如同街上的泥土。
ڕۆژی بنیادنانی دیوارەکانت دێت، ڕۆژی فراوانکردنی سنوورەکانت. | 11 |
以色列啊,日子必到, 你的墙垣必重修; 到那日,你的境界必开展。
لەو ڕۆژەدا خەڵک دێنە لات، لەلای ئاشور و لە شارەکانی میسرەوە، تەنانەت لە میسرەوە هەتا فورات لە دەریاوە بۆ دەریا و لە چیاوە بۆ چیا. | 12 |
当那日,人必从亚述, 从埃及的城邑, 从埃及到大河, 从这海到那海, 从这山到那山, 都归到你这里。
زەوی لەبەر دانیشتووانەکەی وێران دەبێت، بەهۆی کردەوەکانیان. | 13 |
然而,这地因居民的缘故, 又因他们行事的结果,必然荒凉。
بە گۆچانەکەت شوانایەتی گەلەکەت بکات، مێگەلی میراتەکەت، ئەوەی بە تەنها لە دارستان نیشتەجێیە لەناوەڕاستی ڕەزەکان. با لە باشان و گلعاد بلەوەڕێن وەک ڕۆژگاری کۆن. | 14 |
求耶和华在迦密山的树林中, 用你的杖牧放你独居的民, 就是你产业的羊群。 求你容他们在巴珊和基列得食物,像古时一样。
«وەک ڕۆژانی هاتنەدەرەوەت لە خاکی میسر، کاری سەرسوڕهێنەریان نیشان دەدەم.» | 15 |
耶和华说: 我要把奇事显给他们看, 好像出埃及地的时候一样。
نەتەوەکان تەماشا دەکەن و شەرمەزار دەبن، سەرباری هەموو پاڵەوانییەتییەکەیان. دەست دەخەنە سەر دەمیان گوێیان کەڕ دەبێت. | 16 |
列国看见这事就必为自己的势力惭愧; 他们必用手捂口,掩耳不听。
وەک مار خۆڵ دەلێسنەوە، وەک خشۆکەکانی زەوی. بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە، بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان دێن و دەتۆقن، لە تۆ دەترسن. | 17 |
他们必舔土如蛇, 又如土中腹行的物, 战战兢兢地出他们的营寨。 他们必战惧投降耶和华, 也必因我们的 神而惧怕。
کێ خودایەکی وەک تۆیە، کە لە تاوان دەبوورێت و لە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟ هەتاسەر تووڕەیی خۆت هەڵناگریت، چونکە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دڵخۆشیت. | 18 |
神啊,有何神像你,赦免罪孽, 饶恕你产业之余民的罪过, 不永远怀怒,喜爱施恩?
دەگەڕێیتەوە و بەزەییت پێماندا دێتەوە، تاوانەکانمان دەخەیتە ژێر پێتەوە و هەموو گوناهەکانمان فڕێدەدەیتە ناو قووڵایی دەریا. | 19 |
必再怜悯我们, 将我们的罪孽踏在脚下, 又将我们的一切罪投于深海。
دڵسۆزی بۆ یاقوب پیشان دەدەیت، خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئیبراهیم، ئەوەی سوێندت بۆ باوباپیرانمان خوارد هەروەک ڕۆژگاری کۆن. | 20 |
你必按古时起誓应许我们列祖的话, 向雅各发诚实, 向亚伯拉罕施慈爱。