< میخا 6 >
گوێ بگرن لەوەی یەزدان دەفەرموێت: «هەستە، بڕۆ لەلای چیاکانەوە سکاڵا بکە، با گردەکان گوێیان لێبێت کە چی دەڵێیت. | 1 |
以色列人哪,当听耶和华的话! 要起来向山岭争辩, 使冈陵听你的话。
«ئەی چیاکان، گوێ لە سکاڵای یەزدان بگرن، ئەی بناغە هەمیشەییەکانی زەوی، ئێوەش گوێ بگرن! چونکە سکاڵای یەزدان لە گەلەکەیەتی، داواکەی لە دژی ئیسرائیلە. | 2 |
山岭和地永久的根基啊, 要听耶和华争辩的话! 因为耶和华要与他的百姓争辩, 与以色列争论。
«ئەی گەلەکەم، چیم لێت کردووە؟ بە چی نیگەرانم کردوویت؟ وەڵامم بدەوە! | 3 |
我的百姓啊,我向你做了什么呢? 我在什么事上使你厌烦? 你可以对我证明。
من لە خاکی میسرەوە دەرمهێنایت، لە خاکی کۆیلایەتی تۆم کڕییەوە. من موسام بۆ ناردی ڕابەرایەتیت بکات، هەروەها هارون و مریەمیش. | 4 |
我曾将你从埃及地领出来, 从作奴仆之家救赎你; 我也差遣摩西、亚伦,和米利暗在你前面行。
ئەی گەلەکەم، بیهێنەرەوە یادت بالاقی پاشای مۆئاب پیلانی چی گێڕا و بەلعامی کوڕی بەعۆر چی وەڵام دایەوە. گەشتەکەت لە شەتیمەوە تاکو گلگال بهێنەرەوە یادت، تاکو کارە ڕاستودروستەکانی یەزدان بزانیت.» | 5 |
我的百姓啊,你们当追念摩押王巴勒所设的谋 和比珥的儿子巴兰回答他的话, 并你们从什亭到吉甲所遇见的事, 好使你们知道耶和华公义的作为。
بە چی بچمە بەردەمی یەزدان و بۆ خودای پایەبەرز بچەمێمەوە؟ ئایا بە قوربانی سووتاندن بچمە بەردەمی، بە گوێرەکەی تەمەن یەک ساڵە؟ | 6 |
我朝见耶和华, 在至高 神面前跪拜,当献上什么呢? 岂可献一岁的牛犊为燔祭吗?
ئایا یەزدان بە هەزاران بەران و بە دەیان هەزار ڕووبار لە ڕۆن ڕازی دەبێت؟ ئایا نۆبەرەکەم لە جیاتی یاخیبوونەکەم بدەم، بەری لەشم لە جیاتی گوناهی خۆم؟ | 7 |
耶和华岂喜悦千千的公羊, 或是万万的油河吗? 我岂可为自己的罪过献我的长子吗? 为心中的罪恶献我身所生的吗?
ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە و داوای چیت لێدەکات: دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت و بە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت. | 8 |
世人哪,耶和华已指示你何为善。 他向你所要的是什么呢? 只要你行公义,好怜悯, 存谦卑的心,与你的 神同行。
ئەگەر ئێوە دانان لە ناوی خودا بترسن! دەنگی یەزدان بانگەواز بۆ شارەکە دەکات: «ئەی گەل و ئەوانەی لە شار کۆدەبنەوە، گوێ بگرن! | 9 |
耶和华向这城呼叫, 智慧人必敬畏他的名。 你们当听是谁派定刑杖的惩罚。
ئەی ماڵی خراپەکار، ئایا هێشتا گەنجینەی داهاتی ناڕەواییتان لەبیر دەکەم؟ ئایا ئێفەی ناتەواو کە نەفرەت لێکراوە لەیادی دەکەم؟ | 10 |
恶人家中不仍有非义之财 和可恶的小升斗吗?
ئایا ئەوانەی تەرازوویان درۆیە بێتاوانیان دەکەم، ئەوانەی فێڵ لە توورەکەی کێش دەکەن؟ | 11 |
我若用不公道的天平和囊中诡诈的法码, 岂可算为清洁呢?
دەوڵەمەندەکانی ستەمکارن، دانیشتووانەکەشی قسەی درۆ دەکەن و بە زمانیان فێڵ دەکەن. | 12 |
城里的富户满行强暴; 其中的居民也说谎言, 口中的舌头是诡诈的。
لەبەر ئەوە خەریکم سزاتان دەدەم، لەبەر گوناهەکانتان وێرانتان دەکەم. | 13 |
因此,我击打你, 使你的伤痕甚重, 使你因你的罪恶荒凉。
ئێوە دەخۆن و تێر نابن، گەدەتان هەردەم بەتاڵ دەبێت. ئەمبار دەکەن، بەڵام هیچ نامێنێتەوە، چونکە ئەوەی مایەوە دەیدەمە شمشێر. | 14 |
你要吃,却吃不饱; 你的虚弱必显在你中间。 你必挪去,却不得救护; 所救护的,我必交给刀剑。
ئێوە دەچێنن و نادورنەوە، زەیتوون دەگوشن و بە ڕۆنەکەی خۆتان چەور ناکەن، ترێ دەگوشن و لە شەرابەکەی ناخۆنەوە، | 15 |
你必撒种,却不得收割; 踹橄榄,却不得油抹身; 踹葡萄,却不得酒喝。
چونکە فەرزەکانی عۆمری و هەموو نەریتەکانی بنەماڵەی ئەحاڤتان بەجێهێناوە و ڕێگای ڕاوێژەکانی ئەوانتان گرتووەتەبەر. لەبەر ئەوە وێرانتان دەکەم و دانیشتووانەکەت دەکەمە مایەی گاڵتەجاڕی و تانە و تەشەری نەتەوەکان.» | 16 |
因为你守暗利的恶规, 行亚哈家一切所行的, 顺从他们的计谋; 因此,我必使你荒凉, 使你的居民令人嗤笑, 你们也必担当我民的羞辱。