< میخا 3 >
گوتم: «ئەی سەرکردەکانی یاقوب، ئەی ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن. ئایا بۆ ئێوە نییە زانینی دادپەروەری؟ | 1 |
And I said, Hear, I pray you, O ye heads of Jacob, and ye princes of the house of Israel! Is it not for you to know what is justice?
ئێوە کە ڕقتان لە چاکەیە و حەز لە خراپە دەکەن، پێستی گەلەکەم دادەماڵن و گۆشتیان لە ئێسکەکانیان جیا دەکەنەوە؛ | 2 |
[But they are those] who hate the good, and love the evil; who tear their skin from off them, and their flesh from off their bones;
ئێوە کە گۆشتی گەلەکەم دەخۆن، کەوڵیان دەکەن، ئێسکیان دەشکێنن، پارچەپارچەیان دەکەن وەک بۆ ناو مەنجەڵ، وەک گۆشتی ناو تاوە.» | 3 |
Who also eat the flesh of my people, and flay their skin from off them; and who crush their bones, and chop them in pieces, as that to be put in a pot, and as flesh within a caldron.
ئینجا هاوار بۆ یەزدان دەکەن، بەڵام وەڵامیان ناداتەوە. لەو کاتەدا ڕووی خۆی لێیان دەشارێتەوە، لەبەر ئەو خراپانەی کردیان. | 4 |
Then will they cry unto the Lord, but he will not hear them; and he will hide his face from them at that time, as they have committed their evil deeds.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «سەبارەت بە پێغەمبەرەکان، ئەوانەی گەلەکەم گومڕا دەکەن، بانگەوازی ئاشتی دەکەن بۆ ئەوانەی تێریان دەکەن، بەڵام جەنگ لە دژی ئەوانە بەرپا دەکەن کە تێریان ناکەن. | 5 |
Thus hath said the Lord concerning the prophets that mislead my people, who, when they have something to bite with their teeth, cry, Peace; but who prepare war against him who putteth nothing in their mouth:
لەبەر ئەوە شەوێکتان بەسەردا دێت کە هیچ بینینێکتان بۆ ئاشکرا ناکرێت، تاریکییەکی بێ فاڵگرتنەوە. خۆر لە پێغەمبەرەکان ئاوا دەبێت، ڕۆژیان لێ تاریک دادێت. | 6 |
Therefore shall the night be unto you, without a vision; and it shall be dark unto you, without divining; and the sun shall go down around the prophets, and the day shall be obscured around them.
پێشبینیکەران شەرمەزار دەبن، فاڵگرەوەکان ڕیسوا دەبن، هەموویان چاوەڕوویان نەماوە، چونکە خودا وەڵامیان ناداتەوە.» | 7 |
Thus shall the seers be made ashamed, and the diviners be put to the blush: yea, they shall all wrap themselves up to the upper lip; for there is no answer of God.
بەڵام سەبارەت بە من، پڕم لە هێز، پڕ لە ڕۆحی یەزدان، لە دادپەروەری و پاڵەوانیێتی، تاکو یاخیبوونەکەی یاقوب بە خۆی ڕابگەیەنم، بە ئیسرائیلیش گوناهەکەی. | 8 |
But truly I am indeed full of strength by the spirit of the Lord, and [of power] of judging, and of might, to tell unto Jacob his transgression, and to Israel his sin.
ئەی سەرکردەکانی بنەماڵەی یاقوب، ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەمە بگرن، ئێوە کە قێزتان لە دادپەروەری دەبێتەوە و هەموو ڕاستییەک خواروخێچ دەکەن، | 9 |
Hear this, I pray you, ye heads of the house of Jacob, and ye princes of the house of Israel, that abhor justice, and make crooked all that is straight.
ئێوە سییۆن بە خوێن بنیاد دەنێن و ئۆرشەلیم بە ستەم. | 10 |
They build up Zion with blood-guiltiness, and Jerusalem with wrong.
ڕابەرەکانی بە بەرتیل دادوەری دەکەن، کاهینەکانی بە کرێ خەڵکی فێردەکەن، پێغەمبەرەکانی بە پارە فاڵ دەگرنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا پشت بە یەزدان دەبەستن و دەڵێن: «ئایا یەزدان لەنێوانماندا نییە؟ هیچ بەڵایەکمان بەسەردا نایەت.» | 11 |
Her heads judge for bribes, and her priests teach for reward, and her prophets divine for money: and yet will they lean upon the Lord, and say, Is not the Lord among us? evil cannot come over us.
لەبەر ئەوە بەهۆی ئێوەوە سییۆن وەک کێڵگە دەکێڵدرێت، ئۆرشەلیم کاول دەبێت، گردەکەی پەرستگاش دەبێتە دارستانێکی بێ کەڵک. | 12 |
Therefore for your sake shall Zion be ploughed up as a field, and Jerusalem shall become ruinous heaps, and the mount of the house, forest-covered high-places.