< میخا 2 >
قوڕبەسەر ئەوانەی بیر لە بەدکاری دەکەنەوە و لەناو نوێنەکانیان پیلان بۆ خراپە دادەڕێژن! کاتێک ڕووناکی بەیان دێت جێبەجێی دەکەن چونکە لە دەستیان دێ. | 1 |
祸哉,那些在床上图谋罪孽、造作奸恶的! 天一发亮,因手有能力就行出来了。
چاویان لە کێڵگەکانە و داگیری دەکەن، هەروەها لە ماڵەکانە و دەستی بەسەردا دەگرن. دەست بەسەر ماڵی خەڵکدا دەگرن، تاکو لە میراتەکەی بێبەشی بکەن. | 2 |
他们贪图田地就占据, 贪图房屋便夺取; 他们欺压人,霸占房屋和产业。
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من سەبارەت بەم گەلە بیر لە بەڵا دەکەمەوە، ئەوەی ناتوانن ملتانی لەبەر لابدەن. بە لووتبەرزییەوە هاتوچۆ ناکەن، چونکە کاتی خراپە دەبێت. | 3 |
所以耶和华如此说: 我筹划灾祸降与这族; 这祸在你们的颈项上不能解脱; 你们也不能昂首而行, 因为这时势是恶的。
لەو ڕۆژەدا پەندتان بەسەردا هەڵدەدرێت و شیوەن دەگێڕن و دەگوترێ:”بە تەواوی وێران بووین، بەشی گەلەکەی منی گۆڕیوە. چۆن لێی داماڵین! کێڵگەکانی ئێمەی بەسەر ناپاکەکاندا دابەش کرد؟“» | 4 |
到那日,必有人向你们提起悲惨的哀歌, 讥刺说:我们全然败落了! 耶和华将我们的分转归别人, 何竟使这分离开我们? 他将我们的田地分给悖逆的人。
لەبەر ئەوە لەنێو کۆمەڵی یەزداندا کەست نابێت بە گوریسی پێوانە خاکەکە بە تیروپشک دابەش بکات. | 5 |
所以在耶和华的会中, 你必没有人拈阄拉准绳。
پێغەمبەرەکانیان دەڵێن: «پێشبینی مەکەن! دەربارەی ئەم شتانە پێشبینی مەکەن، ڕیسواییمان بەسەردا نایەت.» | 6 |
他们说:你们不可说预言; 不可向这些人说预言, 不住地羞辱我们。
ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئایا دروستە خەڵک بپرسێت: «ئایا یەزدان ئارامی لەبەر دەبڕێت؟ یان ئەمە کارەکانی ئەوە؟» «ئایا وشەکانم باش نین بۆ ئەوانەی بە ڕێکی هاتوچۆ دەکەن؟ | 7 |
雅各家啊,岂可说耶和华的心不忍耐吗? 这些事是他所行的吗? 我—耶和华的言语岂不是与行动正直的人有益吗?
بەڵام لەم دواییەدا گەلەکەم بۆ دوژمنایەتی ڕاپەڕین. ئێوە کراس و کەوا پێکەوە دادەماڵن لەوانەی بە دڵنیاییەوە تێدەپەڕن، وەک ئەوانەی لە جەنگ دەگەڕێنەوە. | 8 |
然而,近来我的民兴起如仇敌, 从那些安然经过不愿打仗之人身上剥去外衣。
ژنانی گەلەکەم دەردەکەن لەو ماڵانەیان کە دڵیان پێی خۆشە. بەرەکەتەکەم لە منداڵەکانیان بۆ هەتاهەتایە دەبەیت. | 9 |
你们将我民中的妇人从安乐家中赶出, 又将我的荣耀从她们的小孩子尽行夺去。
هەستن و بڕۆن! چونکە ئەمە شوێنی حەسانەوە نییە، لەبەر ئەوەی گڵاو بوو، وێران بوو، وێرانبوونێکی خراپ. | 10 |
你们起来去吧! 这不是你们安息之所; 因为污秽使人毁灭, 而且大大毁灭。
ئەگەر درۆزن و چەواشەکار بێت و بڵێت:”پێشبینیت بۆ دەکەم، سەبارەت بە شەراب و مەی زۆر دەبێت،“ئەوا ئەو دەبێتە پێغەمبەری ئەم گەلە! | 11 |
若有人心存虚假,用谎言说: 我要向你们预言得清酒和浓酒。 那人就必作这民的先知。
«ئەی یاقوب، بە دڵنیایی بە تەواوی کۆتدەکەمەوە، بە دڵنیایی پاشماوەی ئیسرائیل خڕدەکەمەوە. یەکیاندەخەم وەک ڕانە مەڕی ناو پشتیر، وەک ڕانێک لەناو لەوەڕگاکەی، ئەم شوێنە پڕ لە خەڵک دەبێت. | 12 |
雅各家啊,我必要聚集你们, 必要招聚以色列剩下的人, 安置在一处,如波斯拉的羊, 又如草场上的羊群; 因为人数众多就必大大喧哗。
کەلێندڕ پێشیان دەکەوێت، دەروازەکە دەشکێنن و لێی تێدەپەڕن و دێنە دەرەوە. پاشاکەشیان لەپێشیانەوە تێدەپەڕێت، یەزدانیش پێشەنگیانە.» | 13 |
开路的在他们前面上去; 他们直闯过城门,从城门出去。 他们的王在前面行; 耶和华引导他们。