< میخا 1 >
پەیامی یەزدان کە لە سەردەمی یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا بۆ میخای مۆرەشەتی هات، ئەو بینینەی سەبارەت بە سامیرە و ئۆرشەلیم بوو: | 1 |
猶大不約堂、阿哈次和希則克雅年間,上主的話傳給摩勒舍特人米該亞;以下如果他關於撒馬黎雅和耶路撒冷所見的聖視:
ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن، زەوی و هەموو ئەوانەی تێیدان، سەرنج بدەن: پەروەردگار لە پەرستگای پیرۆزیەوە، یەزدانی باڵادەست ببێتە شایەت بەسەرتانەوە. | 2 |
眾民族,你們請聽! 大地和充乎其間的萬物,你們側耳傾聽! 吾主上主要作証反抗你們,吾主已離開了衪的聖殿。
ئەوەتا، یەزدان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە دێتە دەرەوە، دادەبەزێت و بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات. | 3 |
看,上主已離開自己的居所下降,踏著大地高處前行。
چیاکان لە ژێری دەتوێنەوە و دۆڵەکان شەق دەبەن، وەک مۆم لەبەردەم ئاگردا، وەک ئاوی ڕۆیشتوو بە لێژاییدا. | 4 |
在衪腳下,諸山銷鎔,諸谷分裂,有如蠟在火前,有如冰瀉斜坡。
هەموو ئەمە لەبەر یاخیبوونی یاقوب، لەبەر گوناهی بنەماڵەی ئیسرائیل. چی هۆکاری یاخیبوونی یاقوبە؟ ئایا سامیرە نییە؟ ئەی هۆکاری بتپەرستی بەرزاییەکانی یەهودا چییە؟ ئایا ئۆرشەلیم نییە؟ | 5 |
這一切都是因為雅各伯的邪惡,猶大家的罪過。雅各伯的邪惡是什麼﹖不就是撒馬黎雅﹖猶大的罪過是什麼﹖不就是耶路撒冷﹖
«لەبەر ئەوە سامیرە کاول و وێران دەکەم، دەیکەمە کێڵگەی مێو چاندن. بەردەکانی فڕێدەدەمە ناو دۆڵەکەوە و بناغەکانی دەردەخەم. | 6 |
我必要使撒馬黎雅變為田野中的廢墟,化為栽植葡萄的園地;我要把她的石頭投入山谷,暴露她的基礎。
هەموو بتەکانی تێکدەشکێنرێن و هەموو کرێی داوێنپیسییەکەی بە ئاگر دەسووتێنرێت، هەموو بتەکانی وێران دەکەم. لەبەر ئەوەی بە کرێی لەشفرۆشی کۆی کردووەتەوە، دەدرێتەوە لەشفرۆش.» | 7 |
她的一切雕像必被打碎;她的一切淫資必被火燒盡;她的一切偶像,我必使之變為廢物,因為偶像是聚合娼妓淫資做成的,將再轉為娼妓的淫資。
لەبەر ئەوە دەلورێنم و دەلاوێنمەوە، بەپێی پەتی و بە ڕووتی هاتوچۆ دەکەم. وەک چەقەڵ دەلورێنم و وەک کوندەپەپوو شیوەن دەگێڕم، | 8 |
為此,我要哀號悲鳴,我要赤足裸體而行;哀號若豺狼,悲鳴如駝鳥;
چونکە برینەکەی ساڕێژ نابێت، بەڵکو یەهوداش تووش بوو، گەیشتە دەروازەی گەلەکەم، هەتا ئۆرشەلیم هات. | 9 |
因為撒馬黎雅的創傷無法醫治,且已廷及猶大,逼近我的門口,直達耶路撒冷。
ئەوە لە گەت ڕامەگەیەنن، بە هیچ شێوەیەک مەگریێن، لە بێتعۆفرادا خۆت لە خۆڵ بگەوزێنە. | 10 |
你們在加達不要歡樂,在隨苛要慟哭,在貝特敖斐勒,要輾轉於灰塵之中。
ئەی دانیشتووانی شافیر بە ڕووتی و شەرمەزاری بپەڕنەوە، دانیشتووانی چەئەنان دەرنەچن. بێتئێچەل دەگریێت بەڵام ناتانپارێزێت. | 11 |
沙非爾的居民! 人已向你吹起了號角;匝南的居民,不要走出自己的城! 在貝特厄責耳有了哭訴,因為人從你們手中奪去了立足之地。
دانیشتووانی مارۆت بە ئازارەوە دەتلێنەوە، بە دڵەڕاوکێوە چارەسەر چاکە دەکەن، چونکە لەلایەن یەزدانەوە بەڵا بۆ دەروازەی ئۆرشەلیم دابەزی. | 12 |
災禍已由上主降於耶路撒冷門前,瑪洛特的居民還怎能希望幸福﹖
ئەی دانیشتووانی لاخیش، گالیسکە بە ئەسپەوە ببەستن، ئێوە یەکەمین شار بوون دوای یاخیبوونەکانی ئیسرائیل کەوتن، هەروەها سییۆنی کچتان تووشی گوناه کرد. | 13 |
拉基士的居民,你們要以快馬駕車! 你們是熙雍子女犯罪的開端,因為在你們中間找出以色列罪惡的根源。
لەبەر ئەوە دیاری ماڵئاوایی دەدەن بە مۆرەشەت گەت. یارمەتی لە شارۆچکەکانی ئەکزیڤەوە جێی متمانە نییە بۆ پاشاکانی ئیسرائیل. | 14 |
摩勒舍特加特! 人要給你送來臨別的贈品;阿革齊布家為以色列君王,是一條變幻無常的溪流。
داگیرکەرتان دەهێنمە سەر، ئەی دانیشتووانی مارێشا، ئەوەی شکۆی ئیسرائیلە دێتە عەدولام. | 15 |
瑪勒沙的居民,征服者還要來你們這裏;的確,以色列的光榮阿杜蘭將要消逝!
سەرتان بتاشن بۆ شیوەنگێڕان لەسەر منداڵە نازدارەکانتان، وەک سیسارکە کەچەڵ بن و مووتان بە سەرەوە نەبێ، چونکە منداڵی ئێوە بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکەن. | 16 |
熙雍女子! 妳應為了妳所愛的子女剃頭削髮,並要徹底使妳的頭光禿,有如一隻兀鷹,因為你們已由妳面前被擄去充軍。