< مەتا 1 >

ئەمە ڕەچەڵەکی عیسای مەسیحە، کوڕی داود، کوڕی ئیبراهیم: 1
Dette er forfedrene til Jesus Kristus, den lovede kongen, som var etterkommer til kong David og Abraham:
ئیبراهیم باوکی ئیسحاق بوو، ئیسحاق باوکی یاقوب بوو، یاقوب باوکی یەهودا و براکانی بوو، 2
Abraham, Isak og Jakob var far til Juda og brødrene hans. Videre fulgte:
یەهودا باوکی پێرێز و زەرەح بوو کە تامار دایکیان بوو، پێرێز باوکی حەسرۆن بوو، حەسرۆن باوکی ڕام بوو، 3
Juda og Peres, som var tvillingbror til Serah, og moren het Tamar. Så kom: Hesron,
ڕام باوکی عەمیناداب بوو، عەمیناداب باوکی نەحشۆن بوو، نەحشۆن باوکی سەلمۆن بوو، 4
Aram Amminadab, Naksjon,
سەلمۆن باوکی بۆعەز بوو کە ڕاحاب دایکی بوو، بۆعەز باوکی عوبێد بوو کە ڕائووس دایکی بوو، عوبێد باوکی یەسا بوو، 5
Salmon, Boas, og moren het Rahab. Etterpå finner vi: Obed, og moren het Rut, Isai, som ble far til
یەسا باوکی داودی پاشا بوو. داود باوکی سلێمان بوو لەو ژنەی کە پێشتر ژنی ئوریا بوو، 6
kong David. Salomo, som var sønn til Batseba, enken etter Uria. Videre:
سلێمان باوکی ڕەحەڤەعام بوو، ڕەحەڤەعام باوکی ئەبیا بوو، ئەبیا باوکی ئاسا بوو، 7
Rehabeam, Abia, Asaf,
ئاسا باوکی یەهۆشافات بوو، یەهۆشافات باوکی یەهۆرام بوو، یەهۆرام باوکی عوزیا بوو، 8
Josafat, Joram, Ussia,
عوزیا باوکی یۆتام بوو، یۆتام باوکی ئاحاز بوو، ئاحاز باوکی حەزقیا بوو، 9
Jotam, Akas, Hiskia,
حەزقیا باوکی مەنەشە بوو، مەنەشە باوکی ئامۆن بوو، ئامۆن باوکی یۆشیا بوو، 10
Manasse, Amos,
یۆشیا باوکی یەهۆیاکین و براکانی بوو، لە کاتی ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل. 11
Josia, som var far til Jojakin og hans brødre, som ble født ved den tiden da folket ble ført bort til fangenskap i Babylon, og Jojakin.
لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل، یەهۆیاکین باوکی شەئەلتیێل بوو، شەئەلتیێل باوکی زروبابل بوو، 12
Etter å ha blitt ført bort til Babylon, fulgte: Sealtiel, Serubabel,
زروبابل باوکی ئەبیهود بوو، ئەبیهود باوکی ئەلیاقیم بوو، ئەلیاقیم باوکی ئازور بوو، 13
Abiud, Eljakim, Asor,
ئازور باوکی سادۆق بوو، سادۆق باوکی ئەکیم بوو، ئەکیم باوکی ئەلیهود بوو، 14
Sadok, Akim, Eliud,
ئەلیهود باوکی ئەلعازار بوو، ئەلعازار باوکی مەتان بوو، مەتان باوکی یاقوب بوو، 15
Eleasar, Mattan, Jakob,
یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، کە بە مەسیح ناودەبردرێت. 16
og Josef. Josef var mannen til Maria og hun var mor til Jesus Kristus.
بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن. 17
Disse personene utgjør 14 slektledd fra Abraham og fram til kong David, 14 slektledd fra kong David og fram til tiden da jødene ble ført bort til Babylon og 14 slektledd fra epoken i Babylon og fram til Jesus Kristus.
لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی دەستگیرانی یوسف بوو، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە، دەرکەوت کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە سکی پڕبووە. 18
Da Jesus Kristus ble født, gikk det slik til: Hans mor Maria var trolovet og skulle gifte seg med Josef. Men allerede før de var gift, ble hun med barn ved Guds Hellige Ånd.
یوسفی دەستگیرانی کە پیاوێکی چاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت. 19
Josef, hennes kommende mann, så da ingen annen utvei enn å skille seg fra henne i stillhet. Han ville leve etter Guds bud, men ønsket ikke å skjemme ut Maria offentlig.
کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە. 20
Mens han fortsatt grublet på hvordan han skulle løse problemet, viste en Herrens engel seg for ham i en drøm. Engelen sa:”Josef, du som er etterkommer av kong David, du skal ikke nøle med å gifte deg med Maria, for det barnet hun bærer, er blitt til ved Guds Hellige Ånd.
کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.» 21
Hun skal få en sønn, og du skal kalle ham Jesus, for han skal frelse folket sitt fra syndene deres.”
ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە فەرموویەتی بێتە دی: 22
På denne måten ble det som Gud hadde forutsagt ved profeten Jesaja, til virkelighet:
[ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،] کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت. 23
”Lytt! Den unge jenta skal bli med barn og føde en sønn, og de skal kalle ham Immanuel, som betyr’Gud er med oss’.”
کاتێک یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی گواستەوە. 24
Da Josef våknet, gjorde han som engelen hadde gitt beskjed om, og han giftet seg med Maria.
بەڵام هەتا کوڕەکەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا. 25
De hadde imidlertid ikke noe seksuelt samliv før sønnen var født. Josef ga ham navnet Jesus.

< مەتا 1 >