< مەتا 9 >
ئینجا عیسا سواری بەلەمێک بوو، پەڕییەوە و هاتەوە شارەکەی خۆی. | 1 |
And going on board a boat, he crossed over, and came to his own city.
کابرایەکی ئیفلیجیان هێنایە لای لەناو جێگادا کەوتبوو، کاتێک عیسا باوەڕی ئەوانی بینی، بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «کوڕم، ورەت بەرز بێت، گوناهەکانت بەخشران.» | 2 |
And lo! they brought to him a man that was palsied, lying on a bed. And Jesus, seeing their faith, said to the palsied man, Be of good cheer, son; thy sins are forgiven.
جا هەندێک لە مامۆستایانی تەورات لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئەمە کفر دەکات!» | 3 |
And lo! some of the scribes said within themselves, This man is blaspheming.
عیساش زانی بیر لە چی دەکەنەوە و فەرمووی: «بۆچی لە دڵتاندا بیر لە خراپە دەکەنەوە؟ | 4 |
And Jesus seeing their thoughts, said, Wherefore have ye evil thoughts in your hearts?
کامیان ئاسانترە بگوترێت،”گوناهەکانت بەخشران،“یان بگوترێت،”هەستە و بڕۆ“؟ | 5 |
For which is easier? to say, Thy sins are forgiven? or to say, Arise, and walk?
بەڵام بۆ ئەوەی بزانن کوڕی مرۆڤ لەسەر زەوی دەسەڵاتی گوناهبەخشینی هەیە،…» بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.» | 6 |
But that ye may know that the Son of Man hath authority on earth to forgive sins, —then he saith to the palsied man, —Arise, take up thy bed, and go to thy house.
ئەویش هەستا و گەڕایەوە ماڵ. | 7 |
And he arose, and went away to his house.
کاتێک خەڵکەکە ئەمەیان بینی، سام دایگرتن و ستایشی خودایان کرد، کە دەسەڵاتی ئاوای بە مرۆڤ داوە. | 8 |
And when the multitudes saw it, they were struck with fear, and gave glory to God, who had given such power to men.
کاتێک عیسا بەوێدا تێدەپەڕی، پیاوێکی بینی لە شوێنی باجگری دانیشتبوو، ناوی مەتا بوو. پێی فەرموو: «دوام بکەوە.» ئەویش هەستا و دوای کەوت. | 9 |
And as Jesus passed on from thence, he saw a man, named Matthew, sitting at the custom-house; and he saith to him, Follow me. And he arose and followed him.
لە کاتێکدا عیسا لە ماڵی مەتا لەسەر خوان بوو، زۆر لە باجگران و گوناهباران هاتن و لەگەڵ عیسا و قوتابییەکانی بۆ نانخواردن پاڵیاندایەوە. | 10 |
And it came to pass, as he was reclining at table in the house, lo! many publicans and sinners came and reclined with Jesus and his disciples.
کە فەریسییەکان ئەمەیان بینی، بە قوتابییەکانی ئەویان گوت: «بۆچی مامۆستاکەتان لەگەڵ باجگر و گوناهباران نان دەخوات؟» | 11 |
And when the Pharisees saw it, they said to his disciples, Why doth your teacher eat with the publicans and sinners?
جا کاتێک عیسا گوێی لێبوو، فەرمووی: «لەشساغ پێویستی بە پزیشک نییە، بەڵکو نەخۆش. | 12 |
But when he heard that, he said, They who are well do not need a physician, but they who are sick.
بڕۆن و واتای ئەمە فێربن: [من میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی.] چونکە نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران.» | 13 |
But go ye and learn what this meaneth: “I desire mercy, and not sacrifice.” For I came not to call righteous men, but sinners.
ئینجا قوتابییەکانی یەحیا هاتنە لای عیسا و گوتیان: «بۆچی ئێمە و فەریسییەکان زۆر جار بەڕۆژوو دەبین، بەڵام قوتابییەکانی تۆ بەڕۆژوو نابن؟» | 14 |
Then came to him the disciples of John, saying, Why do we and the Pharisees fast, and thy disciples fast not?
عیسا پێی فەرموون: «ئایا بانگهێشتکراوانی زەماوەند دەتوانن شیوەن بگێڕن کاتێک زاوا لەگەڵیاندایە؟ بەڵام ڕۆژێک دێت زاوایان لێ دوور دەخرێتەوە، ئەوسا بەڕۆژوو دەبن. | 15 |
And Jesus said to them, Can the companions of the bridegroom mourn, as long as the bridegroom is with them? But the days will come, when the bridegroom will be taken from them, and then will they fast.
«کەس کراسی کۆن بە پەڕۆیەک کە نەچووبێتە ئاو پینە ناکات، چونکە پینەکە کراسەکە لێک ڕادەکێشێت و دڕاوییەکە خراپتر دەکات. | 16 |
No one putteth a patch of undressed cloth on an old garment; for the piece that filleth in teareth away from the garment, and a worse rent is made.
شەرابی نوێش ناکەنە ناو مەشکەی کۆنەوە، ئەگینا مەشکەکە دەدڕێت، جا شەرابەکە دەڕژێت و مەشکەکەش لەناودەچێت. بەڵکو شەرابی نوێ دەکرێتە ناو مەشکەی نوێوە و هەردووکیان پارێزراو دەبن.» | 17 |
Nor do men put new wine into old skins; else the skins burst, and the wine runneth out, and the skins are spoilt. But they put new wine into new skins, and both are preserved together.
کاتێک ئەمانەی دەفەرموو، یەکێک لە پێشەوایانی کەنیشت هات و کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «هەر ئێستا کچەکەم مرد، بەڵام وەرە دەستی لەسەر دابنێ، زیندوو دەبێتەوە.» | 18 |
While he was thus speaking to them, lo! a certain ruler came in and bowed down before him, saying, My daughter just now died; but come and lay thy hand upon her, and she will live.
عیساش هەستا و لەگەڵی چوو، قوتابییەکانیش دوایان کەوتن. | 19 |
And Jesus arose and followed him, with his disciples.
هەر لەو کاتەدا ژنێک کە ماوەی دوازدە ساڵ بوو خوێنبەربوونی هەبوو، لە دواوە لێی نزیک بووەوە و دەستی لە چمکی کراسەکەی دا، | 20 |
And, lo! a woman, who had had an issue of blood for twelve years, came up behind, and touched the fringe of his garment.
چونکە لە دڵی خۆیدا گوتی: «ئەگەر تەنها دەست لە کراسەکەی بدەم، چاکدەبمەوە.» | 21 |
For she said within herself, If I only touch his garment, I shall be made well.
عیسا ئاوڕی دایەوە، بینی و فەرمووی: «کچم دڵنیابە، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.» ژنەکە دەستبەجێ چاک بووەوە. | 22 |
And he turned round, and seeing her, said, Be of good cheer, daughter; thy faith hath made thee well. And the woman was made well from that hour.
کاتێک عیسا چووە ماڵی پێشەواکە، شیوەنگێڕان و خەڵکێکی زۆری بینی کە دەنگەدەنگیان دەکرد، | 23 |
And Jesus coming into the ruler's house, and seeing the minstrels, and the crowd making a noise,
فەرمووی: «لاچن، کچەکە نەمردووە، بەڵکو نوستووە.» ئەوانیش پێی پێکەنین. | 24 |
said, Withdraw; for the girl is not dead, but is sleeping. And they laughed him to scorn.
کاتێک خەڵکەکە دەرکران، هاتە ژوورەوە و دەستی کچەکەی گرت، کچەش هەستایەوە. | 25 |
But when the crowd had been put out, he went in, and took hold of her hand; and the girl arose.
ئەم هەواڵەش بە هەموو ئەو ناوچەیەدا بڵاو بووەوە. | 26 |
And the report of this went abroad into all that country.
کاتێک عیسا بەوێدا تێدەپەڕی، دوو کەسی نابینا دوای کەوتن، هاواریان دەکرد و دەیانگوت: «کوڕی داود، بەزەییت پێماندا بێتەوە.» | 27 |
And as Jesus passed on from thence, two blind men followed him, crying out and saying, Have pity on us, Son of David!
کاتێک هاتە ماڵەوە، کەسە نابیناکان هاتنە لای. عیساش پێی فەرموون: «باوەڕتان بەوە هەیە کە من بتوانم ئەمە بکەم؟» وەڵامیان دایەوە: «بەڵێ گەورەم.» | 28 |
And when he had come into the house, the blind men came to him; and Jesus saith to them, Do ye believe that I am able to do this? They say to him, Yea, Lord.
ئینجا ئەویش دەستی لە چاویان دا و فەرمووی: «با بەگوێرەی باوەڕتان بۆتان ببێت.» | 29 |
Then he touched their eyes, saying, According to your faith be it done to you.
ئیتر بیناییان بۆ گەڕایەوە، عیساش بە توندی ئاگاداری کردنەوە: «ئاگاداربن با کەس نەزانێت.» | 30 |
And their eyes were opened. And Jesus sternly charged them, saying, See that no one know it.
بەڵام ئەوان ڕۆیشتن و هەواڵی ئەویان لە هەموو ناوچەکەدا بڵاوکردەوە. | 31 |
But they went out, and spread abroad his fame in all that country.
کاتێک دوو کابراکە دەچوونە دەرەوە، چەند کەسێک لاڵێکیان هێنایە لای عیسا کە ڕۆحی پیسی تێدابوو. | 32 |
And as they were going out, lo! they brought to him a dumb man, possessed by a demon.
کاتێک ڕۆحە پیسەکە دەرکرا، لاڵەکە قسەی کرد. خەڵکەکەش سەرسام بوون و گوتیان: «هەرگیز شتی لەم جۆرە لە ئیسرائیلدا نەبینراوە.» | 33 |
And when the demon was cash out, the dumb man spoke. And the multitudes marveled, saying, Never was the like seen in Israel.
بەڵام فەریسییەکان گوتیان: «بە شای ڕۆحە پیسەکان ڕۆحی پیس دەردەکات.» | 34 |
But the Pharisees said, He casteth out the demons through the prince of the demons.
عیسا بە هەموو شار و گوندەکاندا دەگەڕا، لە کەنیشتەکانیان خەڵکی فێر دەکرد و مزگێنی پاشایەتییەکەی ڕادەگەیاند و هەموو نەخۆشی و نەساغییەکی چاک دەکردەوە. | 35 |
And Jesus went round all the cities and villages, teaching in their synagogues, and preaching the glad tidings of the kingdom, and healing every sickness and every disease.
کاتێک خەڵکەکەی بینی دڵی پێیان سووتا، چونکە وەک مەڕی بێ شوان پەرێشان و سەرلێشێواو بوون. | 36 |
And seeing the multitudes, he was moved with compassion for them, because they were harassed and scattered about, as sheep having no shepherd.
جا بە قوتابییەکانی فەرموو: «دروێنە زۆرە، بەڵام سەپان کەمە. | 37 |
Then he saith to his disciples, The harvest indeed is great, but the laborers are few.
لەبەر ئەوە داوا لە خاوەنی دروێنە بکەن تاکو سەپان بۆ دروێنەکەی بنێرێت.» | 38 |
Pray therefore the Lord of the harvest to send forth laborers for his harvest.