< مەتا 9 >

ئینجا عیسا سواری بەلەمێک بوو، پەڕییەوە و هاتەوە شارەکەی خۆی. 1
Og han gik om Bord i et Skib og for over og kom til sin egen By.
کابرایەکی ئیفلیجیان هێنایە لای لەناو جێگادا کەوتبوو، کاتێک عیسا باوەڕی ئەوانی بینی، بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «کوڕم، ورەت بەرز بێت، گوناهەکانت بەخشران.» 2
Og se, de bare til ham en værkbruden, som laa paa en Seng; og da Jesus saa deres Tro, sagde han til den værkbrudne: „Søn! vær frimodig, dine Synder forlades dig.”
جا هەندێک لە مامۆستایانی تەورات لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئەمە کفر دەکات!» 3
Og se, nogle af de skriftkloge sagde ved sig selv: „Denne taler bespotteligt.”
عیساش زانی بیر لە چی دەکەنەوە و فەرمووی: «بۆچی لە دڵتاندا بیر لە خراپە دەکەنەوە؟ 4
Og da Jesus saa deres Tanker, sagde han: „Hvorfor tænke I ondt i eders Hjerter?
کامیان ئاسانترە بگوترێت،”گوناهەکانت بەخشران،“یان بگوترێت،”هەستە و بڕۆ“؟ 5
Thi hvilket er lettest at sige: Dine Synder forlades dig, eller at sige: Staa op og gaa?
بەڵام بۆ ئەوەی بزانن کوڕی مرۆڤ لەسەر زەوی دەسەڵاتی گوناهبەخشینی هەیە،…» بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.» 6
Men for at I skulle vide, at Menneskesønnen har Magt paa Jorden til at forlade Synder,” da siger han til den værkbrudne: „Staa op, og tag din Seng, og gaa til dit Hus!”
ئەویش هەستا و گەڕایەوە ماڵ. 7
Og han stod op og gik bort til sit Hus.
کاتێک خەڵکەکە ئەمەیان بینی، سام دایگرتن و ستایشی خودایان کرد، کە دەسەڵاتی ئاوای بە مرۆڤ داوە. 8
Men da Skarerne saa det, frygtede de og priste Gud, som havde givet Menneskene en saadan Magt.
کاتێک عیسا بەوێدا تێدەپەڕی، پیاوێکی بینی لە شوێنی باجگری دانیشتبوو، ناوی مەتا بوو. پێی فەرموو: «دوام بکەوە.» ئەویش هەستا و دوای کەوت. 9
Og da Jesus gik videre derfra, saa han en Mand, som hed Matthæus, sidde ved Toldboden; og han siger til ham: „Følg mig!” Og han stod op og fulgte ham.
لە کاتێکدا عیسا لە ماڵی مەتا لەسەر خوان بوو، زۆر لە باجگران و گوناهباران هاتن و لەگەڵ عیسا و قوتابییەکانی بۆ نانخواردن پاڵیاندایەوە. 10
Og det skete, da han sad til Bords i Huset, se, da kom der mange Toldere og Syndere og sade til Bords med Jesus og hans Disciple.
کە فەریسییەکان ئەمەیان بینی، بە قوتابییەکانی ئەویان گوت: «بۆچی مامۆستاکەتان لەگەڵ باجگر و گوناهباران نان دەخوات؟» 11
Og da Farisæerne saa det, sagde de til hans Disciple: „Hvorfor spiser eders Mester med Toldere og Syndere?”
جا کاتێک عیسا گوێی لێبوو، فەرمووی: «لەشساغ پێویستی بە پزیشک نییە، بەڵکو نەخۆش. 12
Men da Jesus hørte det, sagde han: „De raske trænge ikke til Læge, men de syge.
بڕۆن و واتای ئەمە فێربن: [من میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی.] چونکە نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران.» 13
Men gaar hen og lærer, hvad det vil sige: Jeg har Lyst til Barmhjertighed og ikke til Offer; thi jeg er ikke kommen for at kalde retfærdige, men Syndere.”
ئینجا قوتابییەکانی یەحیا هاتنە لای عیسا و گوتیان: «بۆچی ئێمە و فەریسییەکان زۆر جار بەڕۆژوو دەبین، بەڵام قوتابییەکانی تۆ بەڕۆژوو نابن؟» 14
Da komme Johannes's Disciple til ham og sige: „Hvorfor faste vi og Farisæerne meget, men dine Disciple faste ikke?”
عیسا پێی فەرموون: «ئایا بانگهێشتکراوانی زەماوەند دەتوانن شیوەن بگێڕن کاتێک زاوا لەگەڵیاندایە؟ بەڵام ڕۆژێک دێت زاوایان لێ دوور دەخرێتەوە، ئەوسا بەڕۆژوو دەبن. 15
Og Jesus sagde til dem: „Kunne Brudesvendene sørge, saa længe Brudgommen er hos dem? Men der skal komme Dage, da Brudgommen bliver tagen fra dem, og da skulle de faste.
«کەس کراسی کۆن بە پەڕۆیەک کە نەچووبێتە ئاو پینە ناکات، چونکە پینەکە کراسەکە لێک ڕادەکێشێت و دڕاوییەکە خراپتر دەکات. 16
Men ingen sætter en Lap af uvalket Klæde paa et gammelt Klædebon; thi Lappen river Klædebonnet itu, og der bliver et værre Hul.
شەرابی نوێش ناکەنە ناو مەشکەی کۆنەوە، ئەگینا مەشکەکە دەدڕێت، جا شەرابەکە دەڕژێت و مەشکەکەش لەناودەچێت. بەڵکو شەرابی نوێ دەکرێتە ناو مەشکەی نوێوە و هەردووکیان پارێزراو دەبن.» 17
Man kommer heller ikke ung Vin paa gamle Læderflasker, ellers sprænges Læderflaskerne, og Vinen spildes, og Læderflaskerne ødelægges; men man kommer ung Vin paa nye Læderflasker, saa blive begge Dele bevarede.”
کاتێک ئەمانەی دەفەرموو، یەکێک لە پێشەوایانی کەنیشت هات و کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «هەر ئێستا کچەکەم مرد، بەڵام وەرە دەستی لەسەر دابنێ، زیندوو دەبێتەوە.» 18
Medens han talte dette til dem, se, da kom der en Forstander og faldt ned for ham og sagde: „Min Datter er lige nu død; men kom og læg din Haand paa hende, saa bliver hun levende.”
عیساش هەستا و لەگەڵی چوو، قوتابییەکانیش دوایان کەوتن. 19
Og Jesus stod op og fulgte ham med sine Disciple.
هەر لەو کاتەدا ژنێک کە ماوەی دوازدە ساڵ بوو خوێنبەربوونی هەبوو، لە دواوە لێی نزیک بووەوە و دەستی لە چمکی کراسەکەی دا، 20
Og se, en Kvinde, som havde haft Blodflod i tolv Aar, traadte hen bagfra og rørte ved Fligen af hans Klædebon;
چونکە لە دڵی خۆیدا گوتی: «ئەگەر تەنها دەست لە کراسەکەی بدەم، چاکدەبمەوە.» 21
thi hun sagde ved sig selv: „Dersom jeg blot rører ved hans Klædebon, bliver jeg frelst.”
عیسا ئاوڕی دایەوە، بینی و فەرمووی: «کچم دڵنیابە، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.» ژنەکە دەستبەجێ چاک بووەوە. 22
Men Jesus vendte sig om, og da han saa hende, sagde han: „Datter! vær frimodig, din Tro har frelst dig.” Og Kvinden blev frelst fra den samme Time.
کاتێک عیسا چووە ماڵی پێشەواکە، شیوەنگێڕان و خەڵکێکی زۆری بینی کە دەنگەدەنگیان دەکرد، 23
Og da Jesus kom til Forstanderens Hus og saa Fløjtespillerne og Hoben, som larmede, sagde han:
فەرمووی: «لاچن، کچەکە نەمردووە، بەڵکو نوستووە.» ئەوانیش پێی پێکەنین. 24
„Gaar bort, thi Pigen er ikke død, men hun sover.” Og de lo ad ham.
کاتێک خەڵکەکە دەرکران، هاتە ژوورەوە و دەستی کچەکەی گرت، کچەش هەستایەوە. 25
Men da Hoben var dreven ud, gik han ind og tog hende ved Haanden; og Pigen stod op.
ئەم هەواڵەش بە هەموو ئەو ناوچەیەدا بڵاو بووەوە. 26
Og Rygtet herom kom ud i hele den Egn.
کاتێک عیسا بەوێدا تێدەپەڕی، دوو کەسی نابینا دوای کەوتن، هاواریان دەکرد و دەیانگوت: «کوڕی داود، بەزەییت پێماندا بێتەوە.» 27
Og da Jesus gik bort derfra, fulgte der ham to blinde, som raabte og sagde: „Forbarm dig over os, du Davids Søn!”
کاتێک هاتە ماڵەوە، کەسە نابیناکان هاتنە لای. عیساش پێی فەرموون: «باوەڕتان بەوە هەیە کە من بتوانم ئەمە بکەم؟» وەڵامیان دایەوە: «بەڵێ گەورەم.» 28
Men da han kom ind i Huset, gik de blinde til ham; og Jesus siger til dem: „Tro I, at jeg kan gøre dette?” De sige til ham: „Ja, Herre!”
ئینجا ئەویش دەستی لە چاویان دا و فەرمووی: «با بەگوێرەی باوەڕتان بۆتان ببێت.» 29
Da rørte han ved deres Øjne og sagde: „Det ske eder efter eders Tro!”
ئیتر بیناییان بۆ گەڕایەوە، عیساش بە توندی ئاگاداری کردنەوە: «ئاگاداربن با کەس نەزانێت.» 30
Og deres Øjne bleve aabnede. Og Jesus bød dem strengt og sagde: „Ser til, lad ingen faa det at vide.”
بەڵام ئەوان ڕۆیشتن و هەواڵی ئەویان لە هەموو ناوچەکەدا بڵاوکردەوە. 31
Men de gik ud og udbredte Rygtet om ham i hele den Egn.
کاتێک دوو کابراکە دەچوونە دەرەوە، چەند کەسێک لاڵێکیان هێنایە لای عیسا کە ڕۆحی پیسی تێدابوو. 32
Men da disse gik ud, se, da førte de til ham et stumt Menneske, som var besat.
کاتێک ڕۆحە پیسەکە دەرکرا، لاڵەکە قسەی کرد. خەڵکەکەش سەرسام بوون و گوتیان: «هەرگیز شتی لەم جۆرە لە ئیسرائیلدا نەبینراوە.» 33
Og da den onde Aand var uddreven, talte den stumme. Og Skarerne forundrede sig og sagde: „Aldrig er saadant set i Israel.”
بەڵام فەریسییەکان گوتیان: «بە شای ڕۆحە پیسەکان ڕۆحی پیس دەردەکات.» 34
Men Farisæerne sagde: „Ved de onde Aanders Fyrste uddriver han de onde Aander.”
عیسا بە هەموو شار و گوندەکاندا دەگەڕا، لە کەنیشتەکانیان خەڵکی فێر دەکرد و مزگێنی پاشایەتییەکەی ڕادەگەیاند و هەموو نەخۆشی و نەساغییەکی چاک دەکردەوە. 35
Og Jesus gik omkring i alle Byerne og Landsbyerne, lærte i deres Synagoger og prædikede Rigets Evangelium og helbredte enhver Sygdom og enhver Skrøbelighed.
کاتێک خەڵکەکەی بینی دڵی پێیان سووتا، چونکە وەک مەڕی بێ شوان پەرێشان و سەرلێشێواو بوون. 36
Men da han saa Skarerne, ynkedes han inderligt over dem; thi de vare vanrøgtede og forkomne som Faar, der ikke have Hyrde.
جا بە قوتابییەکانی فەرموو: «دروێنە زۆرە، بەڵام سەپان کەمە. 37
Da siger han til sine Disciple: „Høsten er stor, men Arbejderne ere faa;
لەبەر ئەوە داوا لە خاوەنی دروێنە بکەن تاکو سەپان بۆ دروێنەکەی بنێرێت.» 38
beder derfor Høstens Herre om, at han vil sende Arbejdere ud til sin Høst.”

< مەتا 9 >