< مەتا 5 >
کاتێک عیسا خەڵکەکەی بینی، چووە سەر چیا، ئینجا دانیشت و قوتابییەکانی هاتنە لای، | 1 |
Seeing the multitudes, he went up onto the mountain. When he had sat down, his disciples came to him.
دەستی کرد بە فێرکردنیان و فەرمووی: | 2 |
He opened his mouth and taught them, saying,
«خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە بە ڕۆح هەژارن، چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە. | 3 |
“Blessed are the poor in spirit, for theirs is the Kingdom of Heaven.
خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە ماتەمدارن، چونکە دڵنەوایی دەکرێن. | 4 |
Blessed are those who mourn, for they shall be comforted.
خۆزگە دەخوازرێت بە دڵنەرمەکان، چونکە زەوییان بە میراتیی بۆ دەمێنێتەوە. | 5 |
Blessed are the gentle, for they shall inherit the earth.
خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە برسی و تینوون بۆ ڕاستودروستی، چونکە تێر دەکرێن. | 6 |
Blessed are those who hunger and thirst for righteousness, for they shall be filled.
خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە دڵیان پڕ لە بەزەییە، چونکە بەر بەزەیی دەکەون. | 7 |
Blessed are the merciful, for they shall obtain mercy.
خۆزگە دەخوازرێت بە دڵپاکەکان، چونکە خودا دەبینن. | 8 |
Blessed are the pure in heart, for they shall see God.
خۆزگە دەخوازرێت بە ئاشتیخوازان، چونکە بە ڕۆڵەی خودا ناودەبردرێن. | 9 |
Blessed are the peacemakers, for they shall be called children of God.
خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی لە پێناوی ڕاستودروستی دەچەوسێنرێنەوە، چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە. | 10 |
Blessed are those who have been persecuted for righteousness’ sake, for theirs is the Kingdom of Heaven.
«خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی جنێوتان پێدەدەن و دەتانچەوسێننەوە، لەبەر من هەموو جۆرە بوختانێکتان بۆ هەڵدەبەستن. | 11 |
“Blessed are you when people reproach you, persecute you, and say all kinds of evil against you falsely, for my sake.
دڵخۆش و شادمان بن، لەبەر ئەوەی لە ئاسمان پاداشتتان گەورەیە، چونکە پێش ئێوە پێغەمبەرانیشیان ئاوا چەوساندووەتەوە. | 12 |
Rejoice, and be exceedingly glad, for great is your reward in heaven. For that is how they persecuted the prophets who were before you.
«ئێوە خوێی زەوین، بەڵام ئەگەر خوێ سوێرییەکەی نەما، چۆن تامە سوێرەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە؟ ئیتر بەکەڵکی هیچ نایەت، ئەوە نەبێ فڕێبدرێتە دەرەوە و خەڵکی پێشێلی بکەن. | 13 |
“You are the salt of the earth, but if the salt has lost its flavour, with what will it be salted? It is then good for nothing, but to be cast out and trodden under the feet of men.
«ئێوە ڕووناکی جیهانن، شارێک لەسەر شاخ دروستکرابێت ناتوانرێت بشاردرێتەوە. | 14 |
You are the light of the world. A city located on a hill can’t be hidden.
هەروەها خەڵکی چرا هەڵناکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشتەوە، بەڵکو لەسەر چرادان دایدەنێن بۆ ئەوەی ڕووناکی بداتە هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەدان. | 15 |
Neither do you light a lamp and put it under a measuring basket, but on a stand; and it shines to all who are in the house.
بە هەمان شێوە، با ئێوەش ڕووناکیتان بۆ خەڵک بدرەوشێتەوە، تاکو کردارە باشەکانتان ببینن و ستایشی باوکتان بکەن کە لە ئاسمانە. | 16 |
Even so, let your light shine before men, that they may see your good works and glorify your Father who is in heaven.
«وا بیر نەکەنەوە من هاتووم تەورات یان نووسراوی پێغەمبەران بسڕمەوە، نەهاتووم بۆ سڕینەوەیان، بەڵکو هاتووم بۆ تەواوکردنیان. | 17 |
“Don’t think that I came to destroy the law or the prophets. I didn’t come to destroy, but to fulfil.
ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەتا زەوی و ئاسمان لەئارادا بێت، پیتێک یان خاڵێک لە تەورات لەناو ناچێت، هەتا هەمووی دێتە دی. | 18 |
For most certainly, I tell you, until heaven and earth pass away, not even one smallest letter or one tiny pen stroke shall in any way pass away from the law, until all things are accomplished.
بۆیە ئەوەی بچووکترینی ئەم ڕاسپاردانە بشکێنێت و خەڵکیش ئاوا فێر بکات، لە شانشینی ئاسمان بە بچووکترین ناودەبردرێت. بەڵام ئەوەی پەیڕەویان بکات و خەڵکی فێر بکات، لە شانشینی ئاسمان بە مەزن ناودەبردرێت. | 19 |
Therefore, whoever shall break one of these least commandments and teach others to do so, shall be called least in the Kingdom of Heaven; but whoever shall do and teach them shall be called great in the Kingdom of Heaven.
ئیتر پێتان دەڵێم: ئەگەر ڕاستودروستیتان لە مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان زیاتر نەبێت، هەرگیز ناچنە ناو شانشینی ئاسمانەوە. | 20 |
For I tell you that unless your righteousness exceeds that of the scribes and Pharisees, there is no way you will enter into the Kingdom of Heaven.
«بیستووتانە بە پێشینان گوتراوە: [مەکوژن] و”ئەوەی بکوژێت شایانی حوکم بەسەردادان دەبێت.“ | 21 |
“You have heard that it was said to the ancient ones, ‘You shall not murder;’ and ‘Whoever murders will be in danger of the judgement.’
بەڵام من پێتان دەڵێم ئەوەی لە خوشکی یان براکەی تووڕە بێ، دەبێ حوکم بدرێت. ئەوەی بە براکەی بڵێ”هیچوپووچ،“دەبێت بدرێتە ئەنجومەنی باڵای جولەکە، ئەوەش بڵێت”گێلە“، دەبێت بخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. (Geenna ) | 22 |
But I tell you that everyone who is angry with his brother without a cause will be in danger of the judgement. Whoever says to his brother, ‘Raca!’ will be in danger of the council. Whoever says, ‘You fool!’ will be in danger of the fire of Gehenna. (Geenna )
«لەبەر ئەوە ئەگەر قوربانیت بۆ قوربانگا هێنا و لەوێ بیرت کەوتەوە کە خوشکت یان برات شتێکی بەسەرتەوە هەیە، | 23 |
“If therefore you are offering your gift at the altar, and there remember that your brother has anything against you,
لەوێ لەبەردەم قوربانگا قوربانییەکەت بەجێبهێڵە و بڕۆ یەکەم جار خوشکت یان برات ئاشت بکەرەوە، ئینجا وەرە و قوربانییەکەت بکە. | 24 |
leave your gift there before the altar, and go your way. First be reconciled to your brother, and then come and offer your gift.
«خێرا لەگەڵ ڕکابەرەکەت ئاشت بەرەوە لەو کاتەی لەگەڵتە و بە ڕێگاوەن بۆ دادگا، نەوەک ڕکابەرەکەت بتداتە دەست دادوەر و دادوەریش بتداتە دەست پۆلیس و فڕێبدرێیتە بەندیخانە. | 25 |
Agree with your adversary quickly while you are with him on the way; lest perhaps the prosecutor deliver you to the judge, and the judge deliver you to the officer, and you be cast into prison.
ڕاستیت پێ دەڵێم: لەوێ دەرناچی هەتا دوایین فلس نەدەیتەوە. | 26 |
Most certainly I tell you, you shall by no means get out of there until you have paid the last penny.
«بیستووتانە گوتراوە: [داوێنپیسی مەکەن.] | 27 |
“You have heard that it was said, ‘You shall not commit adultery;’
بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بە هەوەسبازییەوە سەیری ئافرەتێک بکات، ئەوا لە دڵی خۆیدا داوێنپیسی لەگەڵ کردووە. | 28 |
but I tell you that everyone who gazes at a woman to lust after her has committed adultery with her already in his heart.
ئەگەر چاوی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت فڕێبدرێتە ناو دۆزەخ. (Geenna ) | 29 |
If your right eye causes you to stumble, pluck it out and throw it away from you. For it is more profitable for you that one of your members should perish than for your whole body to be cast into Gehenna. (Geenna )
ئەگەر دەستی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت بچێتە دۆزەخەوە. (Geenna ) | 30 |
If your right hand causes you to stumble, cut it off, and throw it away from you. For it is more profitable for you that one of your members should perish, than for your whole body to be cast into Gehenna. (Geenna )
«دیسان گوتراوە: [ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات، با تەڵاقنامەی بداتە دەست.] | 31 |
“It was also said, ‘Whoever shall put away his wife, let him give her a writing of divorce,’
بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بەبێ هۆی داوێنپیسی ژنەکەی خۆی تەڵاق بدات، وای لێدەکات داوێنپیسی بکات. ئەوەش تەڵاقدراوێک بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی دەکات. | 32 |
but I tell you that whoever puts away his wife, except for the cause of sexual immorality, makes her an adulteress; and whoever marries her when she is put away commits adultery.
«دیسان بیستووتانە کە بە پێشینان گوتراوە: [سوێندەکانت مەشکێنە، بەڵکو سوێندەکانت بۆ یەزدان بەرەسەر.] | 33 |
“Again you have heard that it was said to the ancient ones, ‘You shall not make false vows, but shall perform to the Lord your vows,’
بەڵام من پێتان دەڵێم: هەرگیز سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان، لەبەر ئەوەی تەختی شاهانەی خودایە، | 34 |
but I tell you, don’t swear at all: neither by heaven, for it is the throne of God;
نە بە زەوی، لەبەر ئەوەی تەختەپێیەتی، نە بە ئۆرشەلیم، لەبەر ئەوەی شاری پاشای پایەبەرزە. | 35 |
nor by the earth, for it is the footstool of his feet; nor by Jerusalem, for it is the city of the great King.
سوێند بە سەری خۆت مەخۆ، چونکە ناتوانیت تاڵە مووێکی سپی یان ڕەش بکەیت. | 36 |
Neither shall you swear by your head, for you can’t make one hair white or black.
با قسەتان”بەڵێ“بۆ”بەڵێ“و”نەخێر“بۆ”نەخێر“بێت، لەمە بترازێت لە شەیتانەوەیە. | 37 |
But let your ‘Yes’ be ‘Yes’ and your ‘No’ be ‘No.’ Whatever is more than these is of the evil one.
«بیستووتانە گوتراوە: [چاو بە چاو، ددان بە ددان.] | 38 |
“You have heard that it was said, ‘An eye for an eye, and a tooth for a tooth.’
بەڵام من پێتان دەڵێم: بەربەرەکانێی خراپەکار مەکەن، بەڵکو ئەوەی لە ڕوومەتی ڕاستی دایت، لایەکەی دیکەشی بۆ شل بکە، | 39 |
But I tell you, don’t resist him who is evil; but whoever strikes you on your right cheek, turn to him the other also.
ئەوەی ویستی بتداتە دادگا و کراسەکەت لێ بستێنێت، چاکەتەکەشتی بدەرێ. | 40 |
If anyone sues you to take away your coat, let him have your cloak also.
ئەوەی یەک میل بێگاری پێ کردیت، دووانی لەگەڵ بڕۆ. | 41 |
Whoever compels you to go one mile, go with him two.
ئەوەی داوای شتێکی لێکردیت بیدەرێ. ئەوەی داوای قەرزی لێکردیت پشتی تێمەکە. | 42 |
Give to him who asks you, and don’t turn away him who desires to borrow from you.
«بیستووتانە گوتراوە: [نزیکەکەت خۆشبوێت،]”ڕقت لە دوژمنت بێتەوە.“ | 43 |
“You have heard that it was said, ‘You shall love your neighbour and hate your enemy.’
بەڵام من پێتان دەڵێم: دوژمنەکانتان خۆشبوێ، نوێژ بکەن بۆ ئەوانەی دەتانچەوسێننەوە، | 44 |
But I tell you, love your enemies, bless those who curse you, do good to those who hate you, and pray for those who mistreat you and persecute you,
تاکو ببنە ڕۆڵەی ئەو باوکەتان کە لە ئاسمانە، ئەو خۆری خۆی بەسەر چاک و خراپدا هەڵدێنێت و باران بەسەر پیاوچاک و زۆرداریشدا دەبارێنێت. | 45 |
that you may be children of your Father who is in heaven. For he makes his sun to rise on the evil and the good, and sends rain on the just and the unjust.
ئەگەر هەر ئەوانەتان خۆشبوێ کە ئێوەیان خۆشدەوێت، چ پاداشتێک وەردەگرن؟ ئایا باجگرانیش ئەمە ناکەن؟ | 46 |
For if you love those who love you, what reward do you have? Don’t even the tax collectors do the same?
ئەگەر سڵاوتان تەنها لە ناسیاوەکانتان کرد، چی زیاترتان کردووە؟ ئایا بتپەرستانیش ئەمە ناکەن؟ | 47 |
If you only greet your friends, what more do you do than others? Don’t even the tax collectors do the same?
بۆیە ئێوە کامڵ و تەواو بن، هەروەک باوکی ئاسمانیتان کامڵ و تەواوە. | 48 |
Therefore you shall be perfect, just as your Father in heaven is perfect.