< مەتا 27 >

کاتێک ڕۆژبووەوە، هەموو کاهینانی باڵا و پیرانی گەل تەگبیریان کرد کە عیسا بکوژن. 1
And when it was morning, all the chief priests and the elders of the people consulted together against Jesus, to put him to death.
جا بەستیانەوە و بردیان و دایانە دەست پیلاتۆسی فەرمانڕەوا. 2
And having bound him, they led him away, and delivered him up to Pilate the governor.
ئینجا یەهوزا، ئەوەی بە گرتنی دا کە بینی عیسا حوکمی بەسەردا درا، پەشیمان بووەوە، سی دراوە زیوەکەی بۆ کاهینانی باڵا و پیران گەڕاندەوە و 3
Then Judas, who betrayed him, when he saw that he was condemned, repented, and brought back the thirty pieces of silver to the chief priests and elders,
گوتی: «گوناهم کرد کە ناپاکیم لە مرۆڤێکی بێتاوان کرد.» گوتیان: «بە ئێمە چی؟ خۆت دەزانیت.» 4
saying, I sinned in betraying innocent blood. And they said, What is that to us? See thou to it.
ئەویش زیوەکانی لە پەرستگا فڕێدا و چوو خۆی هەڵواسی. 5
And he cast down the pieces of silver in the temple, and withdrew; and went away and hanged himself.
بەڵام کاهینانی باڵا دراوە زیوەکانیان هەڵگرتەوە و گوتیان: «دروست نییە بیخەینە گەنجینەی پەرستگاوە، چونکە نرخی خوێنە.» 6
And the chief priests took the pieces of silver, and said, It is not lawful to put them into the treasury, since they are the price of blood.
ئینجا تەگبیریان کرد و کێڵگەی گۆزەکەرەکەیان بۆ گۆڕستانی بێگانان پێ کڕی. 7
And they consulted together, and bought with them the potter's field, for a burial-place for strangers.
لەبەر ئەوە ئەو کێڵگەیە هەتا ئەمڕۆش پێی دەگوترێ کێڵگەی خوێن. 8
Wherefore that field hath been called, The Field of Blood, unto this day.
ئەوسا ئەوەی بەهۆی پێغەمبەر یەرمیا گوتراوە، هاتە دی: [سی پارچە زیوەکەیان برد، ئەم نرخە لەلایەن نەوەی ئیسرائیلەوە لەسەری خەمڵێنرا، 9
Then was fulfilled that which was spoken through Jeremiah the prophet, saying, “And they took the thirty pieces of silver, the price of him that was priced, whom they of the sons of Israel priced,
ئینجا بە کێڵگەی گۆزەکەرەکەیان دا، وەک یەزدان فەرمانی پێدام.] 10
and gave them for the potter's field; as the Lord commanded me.”
عیساش لەبەردەم پیلاتۆسی فەرمانڕەوا ڕاوەستا، فەرمانڕەواش لێی پرسی و گوتی: «ئایا تۆ پاشای جولەکەی؟» عیساش فەرمووی: «خۆت گوتت.» 11
And Jesus stood before the governor; and the governor questioned him, saying, Art thou the king of the Jews? And Jesus said, I am.
کاتێک کاهینانی باڵا و پیران سکاڵایان لێی دەکرد، هیچ وەڵامی نەدەدایەوە. 12
And when he was accused by the chief priests and elders, he made no answer.
پیلاتۆس پێی گوت: «ئایا گوێت لێ نییە چەند شایەتیت لەسەر دەدەن؟» 13
Then saith Pilate to him, Dost thou not hear what things they are testifying against thee?
بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە، فەرمانڕەواش زۆر سەرسام بوو. 14
And he made him no answer, not even to one word; so that the governor greatly wondered.
لە هەر جەژنێکدا فەرمانڕەوا کردبوویە نەریت بەگوێرەی خواستی خەڵکەکە بەندکراوێک ئازاد بکات. 15
Now at the feast the governor was wont to release to the multitude one prisoner, whom they would.
لەو کاتەدا گیراوێکی بەناوبانگیان هەبوو کە ناوی باراباس بوو. 16
And they had then a notorious prisoner, called Barabbas.
لەبەر ئەوە کاتێک کۆببوونەوە، پیلاتۆس لێی پرسین: «دەتانەوێت کێتان بۆ ئازاد بکەم، باراباس یان عیسا، ئەوەی پێی دەگوترێ مەسیح؟» 17
When therefore they were assembled, Pilate said to them, Whom will ye that I release to you? Barabbas, or Jesus, who is called Christ?
چونکە زانی لەبەر ئیرەیی عیسایان بە گرتن دابوو. 18
For he knew that for envy they had delivered him up.
کاتێک پیلاتۆس لەسەر کورسی دادوەری دانیشتبوو، ژنەکەی هەواڵی بۆ نارد: «هیچ لەو بێتاوانە مەکە، چونکە ئەمڕۆ لە خەوندا لەبەر ئەو زۆر ئازارم چێژت.» 19
And while he was sitting on the judgment-seat, his wife sent to him, saying, Have nothing to do with that righteous man; for I have suffered much this day in a dream because of him.
بەڵام کاهینانی باڵا و پیران خەڵکەکەیان جۆشدا کە داوا بکەن باراباس ئازاد بکرێ و عیسا لەناو ببردرێت. 20
But the chief priests and the elders persuaded the multitudes to ask for Barabbas, and to destroy Jesus.
فەرمانڕەوا وەڵامی دانەوە: «لەم دووانە کامەتان دەوێ بۆتان ئازاد بکەم؟» گوتیان: «باراباس.» 21
And the governor answering said to them, Which of the two will ye that I release to you? And they said, Barabbas.
پیلاتۆس لێی پرسین: «ئەی چی لە عیسا بکەم، ئەوەی پێی دەگوترێ مەسیح؟» هەموو گوتیان: «با لە خاچ بدرێت!» 22
Pilate saith to them, What then shall I do with Jesus, who is called Christ? They all say, Let him be crucified.
ئەویش گوتی: «بۆ؟ چ خراپەیەکی کردووە؟» بەڵام ئەوان زیاتر هاواریان دەکرد: «با لە خاچ بدرێت!» 23
And he said, Why, what evil hath he done? But they cried out the more, saying, Let him be crucified.
پیلاتۆس بینی سوودی نییە و خەریکە ئاژاوە ڕوودەدات، ئاوی هێنا و لەبەردەم خەڵکەکە دەستی شوشت و گوتی: «لە خوێنی ئەمە بێتاوانم! لە ئەستۆی ئێوەیە!» 24
And when Pilate saw that it availed nothing, but that rather a tumult was arising, he took water, and washed his hands before the multitude, saying, I am innocent of this blood; see ye to it.
گەل هەموو وەڵامیان دایەوە: «با خوێنی لە ئەستۆی ئێمە و منداڵمان بێت!» 25
And all the people answering said, His blood be on us, and on our children.
ئەوسا باراباسی بۆ ئازاد کردن، بەڵام فەرمانی دا کە عیسا بدرێتە بەر قامچی و پاشان لە خاچ بدرێت. 26
Then he released Barabbas to them, and having scourged Jesus, he delivered him up to be crucified.
سەربازەکانی فەرمانڕەوا عیسایان بۆ کۆشکی فەرمانڕەوا برد و تەواوی سەربازەکان لە دەوری کۆبوونەوە. 27
Then the soldiers of the governor took Jesus into the governor's palace, and gathered to him the whole band.
ڕووتیان کردەوە و کەوایەکی سووریان لەبەرکرد. 28
And they stripped him, and put on him a scarlet robe.
هەروەها تاجێکیان لە دڕک دروستکرد و لە سەریان کرد، قامیشێکیان دایە دەستی ڕاستی، لەبەردەمی چۆکیان دادا و گاڵتەیان پێ دەکرد و دەیانگوت: «سڵاو ئەی پاشای جولەکە!» 29
And having platted a crown of thorns, they put it on his head, and a reed in his right hand; and bowing the knee before him, they mocked him, saying, Hail, king of the Jews!
تفیان لێکرد، قامیشەکەیان برد و بە سەریاندا کێشا. 30
And they spit upon him, and took the reed and struck him on the head.
دوای ئەوەی گاڵتەیان پێکرد، کەواکەیان لەبەر داکەند و کراسەکەی خۆیان لەبەرکردەوە، بردیان تاوەکو لە خاچی بدەن. 31
And after they had made sport of him, they took off the robe from him, and put on him his own garments, and led him away to crucify him.
کاتێک دەهاتنە دەرەوە پیاوێکی کورێنییان بینی ناوی شیمۆن بوو، ناچاریان کرد خاچەکەی ئەو هەڵبگرێت. 32
And as they were going out, they found a man of Cyrene, Simon by name, whom they compelled to carry his cross.
کە گەیشتنە ئەو شوێنەی پێی دەگوترا گولگۆسا، کە بە واتای «شوێنی کاسەسەر» دێت، 33
And having come to a place called Golgotha, that is, Place of a Skull,
شەرابی تێکەڵ بە تاڵاویان دایە عیسا تاکو بیخواتەوە، کە تامی کرد نەیویست بیخواتەوە. 34
they gave him wine to drink mingled with gall; and when he had tasted it, he refused to drink.
کە لە خاچیان دا، بە تیروپشک جلەکانیان دابەش کرد. 35
And when they had crucified him, they divided his garments among them, casting lots.
ئینجا لەوێ دانیشتن و ئێشکیان بۆ گرت. 36
And sitting down, they watched him there.
لەژوور سەرییەوە تاواننامەکەی ئەویان دانا کە نووسرابوو: «ئەمە عیسایە، پاشای جولەکە.» 37
And they set up over his head the charge against him in writing: “This is Jesus the king of the Jews.”
دوو دزیشیان لەگەڵی لە خاچ دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی. 38
Then are crucified with him two robbers, one on the right hand, and one on the left.
ئەوانەی بەوێدا تێدەپەڕین، جنێویان پێی دەدا و سەریان بادەدا و 39
And they who passed by reviled him, wagging their heads,
دەیانگوت: «ئەی ڕووخێنەری پەرستگا و بنیادنەرەوەی لە سێ ڕۆژدا، خۆت ڕزگار بکە! ئەگەر تۆ کوڕی خودای، لە خاچەکە دابەزە!» 40
and saying, Thou that destroyest the temple, and buildest it up in three days, save thyself, if thou art the Son of God, and come down from the cross.
بە هەمان شێوە کاهینانی باڵا لەگەڵ مامۆستایانی تەورات و پیران گاڵتەیان پێدەکرد و دەیانگوت: 41
So also the chief priests, mocking, with the scribes and elders, said,
«خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، بەڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بکات! ئەگەر پاشای ئیسرائیلە، با ئێستا لە خاچەکە دابەزێت، باوەڕی پێدەهێنین! 42
He saved others, cannot he save himself? He is the king of Israel, let him now come down from the cross, and we will believe in him.
پشتی بە خودا بەست، با ئێستا خودا ڕزگاری بکات، ئەگەر ئەمی دەوێت، چونکە گوتی:”من کوڕی خودام.“» 43
He trusteth in God; let him now deliver him, if he desireth him; for he said, I am the Son of God.
دزەکانیش کە لەگەڵی لە خاچ درابوون قسەیان پێ دەگوت. 44
The robbers also, who were crucified with him, reviled him in the same manner.
لە کاتژمێر دوازدەوە هەتا سێ، تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا. 45
And from the sixth hour there was darkness over all the land, until the ninth hour.
نزیکەی کاتژمێر سێ عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «[ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟]» کە بە واتای [خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟] دێت. 46
And about the ninth hour Jesus cried with a loud voice, saying, Eli, Eli, lema sabachthani? that is to say, My God, my God, why hast thou forsaken me?
کاتێک هەندێک لەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون گوێیان لێی بوو، گوتیان: «ئەوە بانگی ئەلیاس دەکات!» 47
Some of those standing there, when they heard this, said, This man is calling for Elijah.
دەستبەجێ یەکێک لەوان ڕایکرد و ئیسفەنجێکی هەڵگرت، خستییە ناو سرکەوە و کردی بەسەر قامیشێکەوە و پێیدا تاکو بیخواتەوە، 48
And one of them immediately ran and took a sponge, and filled it with vinegar, and put it on a reed, and gave it to him to drink.
بەڵام ئەوانی دیکە گوتیان: «لێگەڕێ، با بزانین ئەلیاس دێت ڕزگاری بکات؟» 49
But the rest said, Hold! let us see whether Elijah will come to save him.
عیساش بە دەنگێکی بەرز هاواری کردەوە و گیانی سپارد. 50
And Jesus, crying out again with a loud voice, yielded up his spirit.
لەو کاتەدا پەردەی پەرستگا لە سەرەوە هەتا خوارەوە شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە. زەوی لەرزی و بەرد درزیان برد و 51
And, lo! the veil of the temple was rent in two from the top to the bottom; and the earth, quaked, and the rocks were rent,
گۆڕەکان کرانەوە، زۆرێک لە لاشەی گەلی پیرۆزی خودا کە مردبوون هەستانەوە. 52
and the tombs were opened; and many bodies of holy men that slept, arose,
دوای هەستانەوەی عیسا، لە گۆڕەکان هاتنە دەرەوە و چوونە ناو شاری پیرۆز، بۆ زۆر کەسیش دەرکەوتن. 53
and coming out of the tombs after his resurrection went into the holy city and appeared to many.
کاتێک سەرپەلەکە و ئەوانەی لەگەڵی پاسەوانیی عیسایان دەکرد، بوومەلەرزەکە و ئەو شتانەیان بینی کە ڕوویدا، زۆر ترسان و گوتیان: «بەڕاستی ئەمە کوڕی خودا بوو!» 54
And the centurion and they who with him were watching Jesus, when they saw the earthquake, and what was taking place, were exceedingly afraid, saying, Truly this was the Son of God.
زۆر ژن لەوێ بوون، لە دوورەوە تەماشایان دەکرد، ئەوانەی لە جەلیلەوە دوای عیسا کەوتبوون و خزمەتیان دەکرد، 55
And many women were there, looking on from a distance, who had followed Jesus from Galilee, rendering services to him;
مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یاقوب و یوسف، لەگەڵ دایکی کوڕەکانی زەبدی لەنێویان بوون. 56
among whom was Mary the Magdalene, and Mary the mother of James and Joseph, and the mother of the sons of Zebedee.
کاتێک ئێوارە داهات، پیاوێکی دەوڵەمەندی خەڵکی ڕامە هات، ناوی یوسف بوو، ئەو خۆی قوتابی عیسا بوو. 57
And at evening there came a rich man of Arimathaea, named Joseph, who was himself also a disciple of Jesus.
چوو بۆ لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای لێکرد، ئینجا پیلاتۆس فەرمانی دا بیدرێتێ. 58
This man went to Pilate, and asked for the body of Jesus. Then Pilate ordered it to be given him.
یوسفیش تەرمەکەی برد و بە کەتانی پاک پێچای و 59
And Joseph took the body, and wrapped it in a clean linen cloth,
لەو گۆڕە نوێیەی خۆی ناشتی کە لە تاشەبەرد هەڵکەنرابوو، ئینجا بەردێکی گەورەی گلۆر کردەوە سەر دەرگای گۆڕەکە و ڕۆیشت. 60
and laid it in his own new tomb, which he had hewn out in the rock, and having rolled a great stone to the door of the tomb, went away.
مریەمی مەجدەلی و مریەمەکەی دیکەش لەوێ بوون، بەرامبەر گۆڕەکە دانیشتبوون. 61
And Mary the Magdalene was there, and the other Mary, sitting over against the sepulchre.
بۆ بەیانی، کە دوای ڕۆژی خۆ ئامادەکردنە، کاهینانی باڵا و فەریسییەکان لەلای پیلاتۆس کۆبوونەوە، 62
And on the next day, that following the day of the preparation, the chief priests and the Pharisees came together to Pilate,
گوتیان: «گەورەم، هاتەوە بیرمان ئەو چەواشەکارە کاتێک زیندوو بوو گوتی:”دوای سێ ڕۆژ هەڵدەستمەوە.“ 63
saying, Sir, we remember that that deceiver said, while he was yet alive, After three days I rise.
جا فەرمان بدە هەتا ڕۆژی سێیەم گۆڕەکەی پاس بکرێت، نەوەک قوتابییەکانی بێن و بیدزن، ئەوسا بە گەل بڵێن لەنێوان مردووان هەستاوەتەوە. جا چەواشەی دوایی لەوەی یەکەم خراپتر دەبێت.» 64
Command therefore that the sepulchre be made secure until the third day, lest his disciples come and steal him away, and say to the people, He hath risen from the dead; and the last error will be worse than the first.
پیلاتۆسیش گوتی: «پاسەوانتان هەیە، بڕۆن چۆنتان پێ باشە وا پاسی بکەن.» 65
Pilate said to them, Ye have a guard; go, make it as secure as ye know how.
ئەوانیش چوون گۆڕەکەیان پاس کرد، مۆریان لە بەردەکە دا و پاسەوانیان دانا. 66
And they went, and made the sepulchre secure, sealing the stone, and setting the guard.

< مەتا 27 >