< مەتا 26 >

کاتێک عیسا ئەم وتانەی هەموو تەواو کرد، بە قوتابییەکانی خۆی فەرموو: 1
And it came to pass, when Jesus had finished all these sayings, that he said to his disciples,
«دەزانن جەژنی پەسخە دوو ڕۆژی ماوە. کوڕی مرۆڤیش بە گرتن دەدرێت تاکو لە خاچ بدرێت.» 2
Ye know that after two days cometh the passover; and the Son of man is delivered up to be crucified.
ئینجا کاهینانی باڵا و پیرانی گەل لە کۆشکی سەرۆکی کاهینان کە ناوی قەیافا بوو کۆببوونەوە، 3
Then the chief priests and the elders of the people assembled in the court of the palace of the high-priest, named Caiaphas;
پێکەوە تەگبیریان دەکرد بۆ ئەوەی بە فێڵێک عیسا بگرن و بیکوژن. 4
and took counsel together that they might seize Jesus by craft, and put him to death.
گوتیان: «با لە جەژندا نەبێت، نەوەک ئاژاوە بکەوێتە ناو خەڵک.» 5
But they said, Not at the feast, lest there be an uproar among the people.
کاتێک عیسا لە گوندی بێت‌عەنیا لە ماڵی شیمۆنە گول بوو، 6
Now when Jesus was at Bethany, in the house of Simon the leper,
ژنێک بە بوتڵێکی ئەلەباستەریی بۆنی گرانبەهاوە بۆ لای هات و بۆنەکەی بەسەریدا ڕژاند کە لەسەر خوان بوو. 7
there came to him a woman having an alabaster bottle of very costly ointment, and poured it on his head while he was reclining at table.
کاتێک قوتابییەکان ئەمەیان بینی، تووڕە بوون و گوتیان: «ئەم دەستبڵاوییەی بۆ چییە؟ 8
But the disciples seeing it, were much displeased, saying, To what purpose is this waste?
دەکرا ئەو بۆنە بە نرخێکی گران بفرۆشرایە و پارەکەی بدرایە بە هەژاران.» 9
For this might have been sold for much, and given to the poor.
عیسا بەمەی زانی و پێی فەرموون: «بۆچی ئەم ژنە بێزار دەکەن؟ شتێکی چاکی بۆ من کرد. 10
And Jesus, perceiving it, said to them, Why do ye trouble the woman? For she hath done a good deed to me.
هەژاران هەمیشە لەگەڵتانن، بەڵام من هەمیشە لەلاتان نیم. 11
For the poor ye have always with you; but me ye have not always.
کاتێک ئەو ئەم بۆنەی بەسەر لەشمدا ڕژاند، بۆ ئامادەکردنم بۆ ناشتن ئەمەی کرد. 12
For she, in pouring this ointment on my body, hath done it to prepare me for burial.
ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە هەر شوێنێکی جیهاندا ئەم مزگێنییە ڕابگەیەنرێت، وەک یادکردنەوەیەک باسی ئەوەش دەکرێت کە ئەم ژنە کردوویەتی.» 13
Truly do I say to you, Wherever these glad tidings shall be published in the whole world, this too which she hath done will be told for a memorial of her.
ئینجا یەکێک لە دوازدە قوتابییەکە کە ناوی یەهوزای ئەسخەریوتی بوو، چوو بۆ لای کاهینانی باڵا، 14
Then one of the twelve, called Judas Iscariot, went to the chief priests,
گوتی: «چیم دەدەنێ تاکو بیدەمە دەستتان؟» ئەوانیش سی دراوی زیویان بۆ ژمارد. 15
and said, What will ye give me, and I will deliver him up to you? And they paid him thirty pieces of silver.
ئیتر لەو کاتەوە یەهوزا بۆ هەلێک دەگەڕا تاکو عیسا بە گرتن بدات. 16
And from that time he sought an opportunity to deliver him up.
لە یەکەم ڕۆژی جەژنی فەتیرەدا، قوتابییەکان هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: «دەتەوێ لەکوێ ئامادەکاریت بۆ بکەین تاکو نانی پەسخە بخۆیت؟» 17
And on the first of the days of unleavened bread the disciples came to Jesus, saying, Where wilt thou that we make ready for thee to eat the passover?
فەرمووی: «بڕۆنە ناو شار، بۆ لای فڵانە کەس، پێی بڵێن:”مامۆستا دەفەرموێ، کاتم نزیک بووەتەوە، لەگەڵ قوتابییەکانم لەلای تۆ نانی پەسخە دەخۆم.“» 18
And he said, Go into the city to such a man, and say to him, The Teacher saith, My time is at hand; I keep the passover at thy house with my disciples.
قوتابییەکانیش فەرمانی عیسایان جێبەجێ کرد و نانی پەسخەیان ئامادە کرد. 19
And the disciples did as Jesus directed them, and made ready the passover.
کە ئێوارە داهات، عیسا لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە پاڵی دایەوە. 20
And when evening came, he took his place at table with the twelve disciples.
کاتێک نانیان دەخوارد، فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: یەکێکتان بە گرتنم دەدات.» 21
And as they were eating, he said, Truly do I say to you, that one of you will betray me.
ئەوانیش زۆر خەمبار بوون، هەریەکە پێیان گوت: «گەورەم، خۆ ئەو کەسە من نیم؟» 22
And they were exceedingly sorrowful, and began every one to say to him, Is it I, Lord?
وەڵامی دایەوە: «ئەوەی لەگەڵم دەست دەخاتە ناو قاپەکە، ئەو بە گرتنم دەدات. 23
And he answering said, He that hath dipped his hand with me in the dish, he will betray me.
کوڕی مرۆڤ دەبێت وەک ئەوەی لەبارەیەوە نووسراوە بڕوات، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کوڕی مرۆڤ بە گرتن دەدات! باشتر بوو بۆ ئەو کەسە هەر لەدایک نەبووایە.» 24
The Son of man indeed goeth away, as it hath been written concerning him; but woe to that man by whom the Son of man is betrayed! Well were it for that man if he had not been born.
ئینجا یەهوزا، ئەوەی بە گرتنی دەدات، وەڵامی دایەوە: «ڕابی، خۆ ئەو کەسە من نیم؟» پێی فەرموو: «خۆت گوتت.» 25
Then Judas, his betrayer, answering said, Is it I, Rabbi? He saith to him, It is.
کاتێک نانیان دەخوارد، عیسا نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، دایە قوتابییەکان و فەرمووی: «وەریبگرن و بیخۆن، ئەمە جەستەی منە.» 26
And, as they were eating, Jesus took a loaf, and having blessed, broke it, and gave it to the disciples, and said, Take, eat; this is my body.
ئینجا جامێکی هەڵگرت و سوپاسی خودای کرد، پێیدان و فەرمووی: «هەموو لێی بخۆنەوە، 27
And he took a cup, and gave thanks, and gave it to them, saying, Drink ye all of it;
چونکە ئەمە خوێنی منە، خوێنی پەیمانەکەیە کە لە پێناوی خەڵکێکی زۆر بۆ گوناه بەخشین دەڕژێت. 28
for this is my blood of the covenant, which is shed for many for remission of sins.
پێتان دەڵێم: لەمەودوا ئیتر لەم بەرهەمەی مێو ناخۆمەوە، هەتا ئەو ڕۆژە دێت کە سەر لە نوێ لە شانشینی باوکم لەگەڵتان دەیخۆمەوە.» 29
And I say to you, I shall not drink henceforth of this fruit of the vine, until that day when I drink it new with you in the kingdom of my Father.
ئینجا گۆرانیی ڕۆحییان گوت و چوون بۆ دەرەوەی شار بۆ کێوی زەیتوون. 30
And having sung a hymn, they went out to the Mount of Olives.
ئینجا عیسا پێی فەرموون: «ئەمشەو بەهۆی ئەوەی بەسەرم دێت هەمووتان پشتم تێ دەکەن، چونکە نووسراوە: «[لە شوانەکە دەدەم، مەڕی مێگەلەکە پەرت دەبن.] 31
Then Jesus saith to them, This night will all of you fall away from me; for it is written, “I will smite the shepherd, and the sheep of the flock will be scattered.”
بەڵام دوای هەستانەوەم، پێشتان دەکەوم بۆ جەلیل.» 32
But after I have risen, I will go before you into Galilee.
پەترۆس وەڵامی دایەوە: «ئەگەر لەوەی بەسەرت بێت هەموو پشتت لێ بکەن، من قەت پشتت لێ ناکەم.» 33
Peter answering said to him, Though all should fall away from thee, yet will I never fall away.
عیسا پێی فەرموو: «ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەمشەو پێش خوێندنی کەڵەشێر، سێ جار نکۆڵی لە ناسینی من دەکەیت.» 34
Jesus said to him, Truly do I say to thee, that this night, before a cock crows, thou wilt thrice deny me.
پەترۆسیش پێی گوت: «تەنانەت ئەگەر پێویست بکات لەگەڵیشت بمرم، هەرگیز نکۆڵیت لێ ناکەم.» هەموو قوتابییەکانی دیکەش وایان گوت. 35
Peter saith to him, Even if I must die with thee, I will not deny thee. And so said all the disciples.
دوای ئەوە عیسا لەگەڵیان بۆ شوێنێک چوو پێی دەگوترا، گەتسیمانی، بە قوتابییەکانی فەرموو: «لێرە دانیشن هەتا دەچمە ئەوێ نوێژ دەکەم.» 36
Then Jesus cometh with them to a place called Gethsemane, and saith to the disciples, Sit here, while I go yonder and pray.
پەترۆس و دوو کوڕەکەی زەبدی برد و پەژارە و دڵتەنگی دایدەگرت. 37
And taking with him Peter and the two sons of Zebedee, he began to he sorrowful and full of anguish.
پێی فەرموون: «زۆر دڵتەنگم خەریکە بمرم، لێرە بمێننەوە و ئێشکم لەگەڵ بگرن.» 38
Then he saith to them, My soul is exceedingly sorrowful, even to death; remain here, and watch with me.
کەمێک چووە پێش و بەسەر ڕوودا کەوت، نوێژی کرد و فەرمووی: «باوکە، ئەگەر دەکرێت، با ئەم جامەم لێ دوور بخرێتەوە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی تۆ.» 39
And he came a little nearer, and fell on his face, praying and saying, Father, if it be possible, let this cup pass from me! nevertheless, not as I will, but as Thou wilt.
ئینجا گەڕایەوە بۆ لای قوتابییەکان، بینی نوستوون، بە پەترۆسی فەرموو: «ئەرێ نەتانتوانی کاتژمێرێک ئێشکم لەگەڵ بگرن؟ 40
And he cometh to the disciples, and findeth them sleeping, and saith to Peter, Is it so that ye could not watch with me one hour?
ئێشک بگرن و نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە. ڕۆح چالاکە، بەڵام جەستە لاوازە.» 41
Watch, and pray that ye enter not into temptation; the spirit indeed is willing, but the flesh is weak.
دیسان چووەوە نوێژی کرد: «باوکە! ئەگەر ناکرێت ئەمە لەسەرم تێبپەڕێت و هەر دەبێت بیخۆمەوە، با خواستی تۆ پەیڕەو بکرێت.» 42
Again he went away a second time, and prayed, saying, My Father, if this [[cup]] cannot pass away from me, but I must drink it, thy will be done!
کاتێک کە دووبارە گەڕایەوە، بینی نوستوون، چونکە چاویان قورس ببوو. 43
And coming again he found them sleeping; for their eyes were heavy.
ئیتر وازی لێ هێنان و چوو بۆ جاری سێیەم نوێژی کرد و هەمان شتی گوتەوە. 44
And leaving them, he went away again, and prayed the third time, saying again the same words.
دوایی هاتەوە لای قوتابییەکان و پێی فەرموون: «هێشتا نوستوون و پشوو دەدەن؟ ئەوەتا کاتەکە نزیک بووەتەوە و کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست گوناهباران. 45
Then he cometh to the disciples, and saith to them, Sleep on, and take your rest! Lo! the hour is at hand, and the Son of man is delivered up into the hands of sinners.
هەستن با بڕۆین! ئەوەتا ئەوەی بە گرتنم دەدات نزیک بووەوە.» 46
Rise, let us be going; lo! he is at hand that delivereth me up.
هێشتا ئەو قسەی دەکرد، یەهوزا هات، کە یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە، کۆمەڵێکی زۆری لەگەڵ بوو کە بە شمشێر و کوتەکەوە لەلایەن کاهینانی باڵا و پیرانی گەلەوە نێردرابوون. 47
And while he was yet speaking, lo! Judas, one of the twelve, came, and with him a great multitude with swords and clubs, from the chief priests and elders of the people.
ئەوەی بە گرتنی دەدا نیشانەیەکی پێدابوون، گوتبووی: «ئەوەی ماچی دەکەم ئەوە خۆیەتی، بیگرن.» 48
And his betrayer had given them a sign, saying, Whomever I shall kiss, he is the man; seize him.
دەستبەجێ هاتە لای عیسا و گوتی: «سڵاو ڕابی.» ئینجا ماچی کرد. 49
And immediately going up to Jesus, he said, Hail, Rabbi! and kissed him.
عیساش پێی فەرموو: «هاوڕێ، ئەوەی بۆی هاتووی بیکە.» ئینجا هاتنە پێشەوە و عیسایان دەستبەسەر کرد و گرتییان. 50
And Jesus said to him, Friend, for what hast thou come! Then they came and laid hands on Jesus, and seized him.
لەناکاو یەکێک لەوانەی لەگەڵ عیسادا بوو، دەستی درێژکرد و شمشێرەکەی هەڵکێشا، لە خزمەتکاری سەرۆکی کاهینانی دا و گوێی بڕی. 51
And, lo! one of those who were with Jesus stretched out his hand, and drew his sword, and struck the servant of the high-priest, and cut off his ear.
عیسا پێی فەرموو: «شمشێرەکەت بگەڕێنەوە شوێنی خۆی، چونکە هەموو ئەوانەی شمشێر هەڵدەگرن، بە شمشێر دەمرن. 52
Then Jesus saith to him, Put back thy sword into its place; for all they that take the sword will perish by the sword.
ئایا وا دەزانیت ناتوانم بانگی باوکم بکەم و زیاتر لە دوازدە لەشکر فریشتەم بۆ بنێرێت؟ 53
Dost thou think that I cannot pray to my Father, and he will now give me more than twelve legions of angels?
بەڵام ئیتر چۆن نووسراوە پیرۆزەکان دێنە دی، کە دەڵێن بەو شێوەیە پێویستە ڕووبدات؟» 54
But how then shall the Scriptures be fulfilled, that thus it must be?
لەو کاتەدا عیسا بە خەڵکەکەی فەرموو: «ئایا من کەسێکی یاخیبووم کە بە کوتەک و شمشێرەوە هاتوون بمگرن؟ ڕۆژانە لە حەوشەکانی پەرستگا دانیشتبووم خەریکی فێرکردن بووم، نەتانگرتم. 55
In that hour Jesus said to the multitudes, Ye have come out as against a robber, with swords and clubs to take me; I sat daily teaching in the temple, and ye did not lay hands on me.
بەڵام ئەمانە هەمووی ڕوویدا بۆ هاتنەدی نووسراوە پیرۆزەکانی پێغەمبەران.» ئینجا هەموو قوتابییەکان بەجێیان هێشت و ڕایانکرد. 56
But all this hath been done, that the Scriptures of the prophets may be fulfilled. Then all the disciples forsook him, and fled.
ئەوانەی عیسایان گرت، بردیانە لای قەیافای سەرۆکی کاهینان، لەوێ مامۆستایانی تەورات و پیران کۆببوونەوە. 57
And they who seized Jesus led him away to Caiaphas the high-priest, where the scribes and the elders were assembled.
پەترۆسیش دووربەدوور بۆ حەوشەی ماڵی سەرۆکی کاهینان دوای کەوت، ئینجا چووە ژوورەوە و لەنێو خزمەتکاران دانیشت تاکو دەرئەنجامەکەی ببینێت. 58
But Peter followed him at a distance, as far as to the court of the high-priest's palace, and went in, and sat with the officers to see the end.
کاهینانی باڵا و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکە بەدوای شایەتییەکی درۆدا دەگەڕان لەسەر عیسا، تاکو سزای کوشتنی بەسەردا بدەن. 59
And the chief priests and the whole council sought false witness against Jesus, to put him to death;
بەڵام هیچیان نەدۆزییەوە، هەرچەندە زۆر شایەتی درۆزن هاتن. لە کۆتاییدا دووان هاتن، 60
and they found none, though many false witnesses came forward. But at last came two,
گوتیان: «ئا ئەمە گوتی:”دەتوانم پەرستگای خودا بڕووخێنم و بە سێ ڕۆژ بنیادی بنێمەوە.“» 61
and said, This man affirmed, I am able to destroy the temple of God, and to build it within three days.
جا سەرۆکی کاهینان هەستا و پێی گوت: «هیچ وەڵام نادەیتەوە؟ ئەم پیاوانە چ شایەتییەکت لەسەر دەدەن؟» 62
And the high-priest arose, and said to him, Dost thou make no answer to what these men testify against thee?
بەڵام عیسا بێدەنگ بوو. سەرۆکی کاهینانیش پێی گوت: «سوێندت دەدەم بە خودای زیندوو، پێمان بڵێ، ئایا تۆ مەسیحەکەی، کوڕی خودای.» 63
But Jesus was silent. And the high-priest answering said to him, I adjure thee by the living God, that thou tell us whether thou art the Christ, the Son of God.
عیسا پێی فەرموو: «خۆت گوتت. منیش پێتان دەڵێم، لە ئێستاوە کوڕی مرۆڤ دەبینن لە دەستەڕاستی خودای توانادار دادەنیشێت و بەسەر هەوری ئاسمانەوە دێتەوە.» 64
Jesus saith to him, I am. Moreover I say to you, Henceforth ye will see the Son of man sitting on the right hand of Power, and coming on the clouds of heaven.
ئینجا سەرۆکی کاهینان جلەکانی خۆی دادڕی و گوتی: «کفری کرد! ئیتر چ پێویستیمان بە شایەت هەیە؟ ئەوەتا گوێتان لە کفرەکە بوو. 65
Then the high-priest rent his garments, saying, He hath spoken blasphemy; what further need have we of witnesses? See! ye have now heard the blasphemy.
ڕاتان چییە؟» وەڵامیان دایەوە: «شایانی مردنە!» 66
What think ye? They answered and said, He should be punished with death.
ئینجا تفیان لەڕووی کرد و مستیان لێدا، هەندێکیش زللەیان لێدا و 67
Then they spit in his face, and buffeted him; and some smote him with the palms of their hands,
گوتیان: «ئەی مەسیح، ئەگەر پێغەمبەریت، بزانە کێ بوو لێیدایت؟» 68
saying, Prophesy to us, O Messiah! who it was that struck thee.
لەو کاتەدا پەترۆس لە دەرەوە، لە حەوشەکە دانیشتبوو. کارەکەرێک هاتە لای و گوتی: «تۆش لەگەڵ عیسای جەلیلی بوویت.» 69
Now Peter was sitting outside in the court. And a maid-servant came to him, saying, Thou also wast with Jesus the Galilaean.
ئەویش لەبەردەم هەموویان نکۆڵیی کرد: «نازانم چی دەڵێیت.» 70
But he denied before them all, saying, I know not what thou sayest.
ئینجا پەترۆس چووە دەرەوە بۆ ناو داڵانەکە، کارەکەرێکی دیکەش بینی و بەوانەی ئەوێی گوت: «ئەمە لەگەڵ عیسای ناسیرەیی بوو.» 71
And when he had gone out into the porch, another woman saw him, and said to those who were there, This man was with Jesus the Nazarene.
دیسان بە سوێندخواردنەوە نکۆڵی لێکرد: «ئەو پیاوە ناناسم!» 72
And again he denied with an oath; I do not know the man.
دوای کەمێک ئەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون هاتن و بە پەترۆسیان گوت: «بەڕاستی تۆش لەوانیت، شێوەزارەکەت ئاشکرات دەکات.» 73
And shortly after, they who were standing by came and said to Peter, Surely thou too art one of them; for thy speech betrayeth thee.
جا دەستی کرد بە نەفرەتکردن و سوێندخواردن و گوتی: «ئەو پیاوە ناناسم!» دەستبەجێ کەڵەشێر خوێندی. 74
Then he began to curse and to swear, saying, I do not know the man. And immediately a cock crew.
ئەوسا پەترۆس قسەکانی عیسای بیرکەوتەوە کە فەرمووی: «پێش ئەوەی کەڵەشێر بخوێنێت، سێ جار نکۆڵیم لێ دەکەیت.» ئیتر چووە دەرەوە و بەکوڵ گریا. 75
And Peter remembered the word of Jesus, who had said, Before a cock crows, thou wilt thrice deny me. And he went out, and wept bitterly.

< مەتا 26 >