< مەتا 23 >

پاشان عیسا بە خەڵکەکە و قوتابییەکانی خۆی 1
Then Jesus spoke to the multitudes, and to his disciples,
فەرموو: «مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان لەسەر کورسی موسا دانیشتن. 2
saying: The scribes and the Pharisees sit in Moses seat:
لەبەر ئەوە ڕێک هەموو ئەوانە جێبەجێ بکەن کە پێتان دەڵێن، بەڵام بە کرداری ئەوان مەکەن، چونکە ئەوان باسی شتێک دەکەن، بەڵام خۆیان کاری پێ ناکەن. 3
therefore, all things that they command you to observe, observe and do. But do not according to their works: for they command, and do not.
باری قورس و گران دەپێچنەوە و دەیخەنە سەر شانی خەڵکی، بەڵام خۆیان نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک لە هەڵگرتنی بارەکاندا یارمەتییان بدەن. 4
For they bind up burdens that are heavy and hard to be borne, and lay them on the shoulders of men; but they refuse to move them with one of their fingers.
«هەموو کردارەکانیان بۆ ئەوەیە خەڵکی بیانبینن، بە پانکردنی نوشتەکانیان و گەورەکردنی گوڵینگەکانیان. 5
And they do all their works for the purpose of being seen by men. They make their amulets broad, and enlarge the fringes of their mantles.
حەز دەکەن لە میوانیدا لەلای سەرەوە و لە کەنیشتەکانیش لە ڕیزی پێشەوە دابنیشن، 6
They also love the most honorable places at suppers, and the first seats in the synagogues,
لە بازاڕیشدا سڵاویان لێ بکرێت و خەڵک بە”ڕابی“بانگیان بکەن. 7
and salutations in the markets, and to be called by men, Rabbi, Rabbi.
«بەڵام با ئێوە بە”ڕابی“بانگ نەکرێن، چونکە تەنها یەک مامۆستاتان هەیە و ئێوەش هەموو بران. 8
But you must not be called Rabbi; for one is your leader, and all of you are brethren.
کەسیش لەسەر زەوی بە”باوک“بانگ مەکەن، چونکە یەک باوکتان هەیە، ئەوەی لە ئاسمانە. 9
And call no man on earth your father; for one is your Father, who is in heaven.
با بە”مامۆستا“بانگ نەکرێن، چونکە یەک مامۆستاتان هەیە، ئەویش مەسیحە. 10
And be not called leaders; for one is your leader, the Christ.
ئەوەی لەنێوتان پایەبەرزترە، دەبێتە خزمەتکارتان. 11
And the greatest among you shall be your minister.
ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە. 12
Whoever exalts himself shall be humbled; and whoever humbles himself shall be exalted.
«بەڵام قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! چونکە دەرگای شانشینی ئاسمان بە ڕووی خەڵکدا دادەخەن، نە خۆتان دەچنە ژوورەوە و نە دەهێڵن ئەوانەی کە دەیانەوێ، بچنە ژوورەوە. 13
But alas for you, scribes and Pharisees, hypocrites! for you eat up the houses of widows, and for a pretext make long prayers. For this reason, you shall receive the greater condemnation.
«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! ماڵی بێوەژن هەڵدەلووشن، بۆ خۆدەرخستنیش نوێژ درێژ دەکەنەوە، لەبەر ئەوە سزاتان گەورەترە. 14
Alas for you, scribes and Pharisees, hypocrites! for you close the kingdom of heaven in the face of men; for you neither go in yourselves, nor do you suffer those who are entering, to go in.
«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! دەریا و وشکانی دەگەڕێن تاکو یەکێک بکەنە جولەکە، کە بووە جولەکە، ئەوسا دوو ئەوەندەی خۆتان دەیکەنە کوڕی دۆزەخ. (Geenna g1067) 15
Alas for you, scribes and Pharisees, hypocrites! for you traverse sea and land to make one proselyte; and when he is made, you make him twofold more a child of hell than yourselves. (Geenna g1067)
«قوڕبەسەرتان ئەی ڕابەرە کوێرەکان! ئێوە دەڵێن:”ئەوەی سوێند بە پەرستگا بخوات، هیچ نییە. بەڵام ئەوەی سوێند بە زێڕی پەرستگا بخوات، ئەوا دەبێت سوێندەکەی بباتەسەر.“ 16
Alas for you, blind guides! who say, Whoever shall swear by the temple, it is nothing; but whoever shall swear by the gold of the temple, becomes a debtor.
ئەی گێل و کوێرینە! کامیان گرنگترە، زێڕەکە یان پەرستگا کە زێڕەکە پیرۆز دەکات؟ 17
Fools and blind! for which is greater, the gold, or the temple that sanctifies the gold?
هەروەها ئێوە دەڵێن:”ئەوەی سوێند بە قوربانگا بخوات، هیچ نییە، بەڵام ئەوەی سوێند بە قوربانییەکەی سەری بخوات، ئەوا دەبێت سوێندەکەی بباتەسەر.“ 18
And, Whoever shall swear by the altar, it is nothing; but whoever shall swear by the gift that is on it, becomes a debtor.
ئەی کوێرینە کامیان گرنگترە، قوربانی یان قوربانگا کە قوربانییەکە پیرۆز دەکات؟ 19
Fools and blind! for which is greater, the gift, or the altar that sanctifies the gift?
بۆیە ئەوەی سوێند بە قوربانگا دەخوات، ئەوا سوێند بەو دەخوات و بە هەموو ئەوەش کە لەسەریەتی. 20
Therefore, whoever swears by the altar, swears by it, and by all that is on it.
ئەوەی سوێند بە پەرستگا دەخوات، ئەوا سوێند بەو دەخوات و بە ئەوەش کە تێیدا نیشتەجێیە. 21
And whoever swears by the temple, swears by it, and by him that dwells in it.
ئەوەی سوێند بە ئاسمان دەخوات، ئەوا سوێند بە تەختی خودا دەخوات و بەوەش کە لەسەری دانیشتووە. 22
And he that swears by heaven, swears by the throne of God, and by him that sits upon it.
«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! چونکە دەیەکی پونگ و شویت و زیرە دەدەن بەڵام ڕاسپاردە گرنگەکانی تەورات وەکو دادپەروەری و بەزەیی و دڵسۆزیتان پشتگوێ خستووە. پێویست بوو ئەمانە پەیڕەو بکەن و ئەوانەی دیکەش پشتگوێ نەخەن. 23
Alas for you, scribes and Pharisees, hypocrites! for you pay tithes of mint and dill and cummin, and have neglected the weightier matters of the law, its justice, its mercy, and its faithfulness. These you ought to have done, and those you ought not to have neglected.
ئەی ڕابەرە کوێرەکان! ئێوە شلەمەنی لە مێشوولە دەپاڵێون، بەڵام وشتر قووتدەدەن! 24
Blind guides! who strain out a gnat, but swallow a camel.
«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! چونکە دەرەوەی جام و قاپ پاک دەکەنەوە، بەڵام ناوەکەی پڕە لە چاوچنۆکی و بەڕەڵایی. 25
Alas for you, scribes and Pharisees, hypocrites! for you make clean the outside of the cup and the plate; but within they are full of rapine and excess.
ئەی فەریسی کوێر، یەکەم جار ناو جام پاک بکەرەوە، تاکو دەرەوەشی پاک بێتەوە. 26
Blind Pharisee! first make clean the inside of the cup and the plate, that the outside of them also may be clean.
«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! چونکە ئێوە لە گۆڕی سپیکراو دەچن، کە بە ڕواڵەت جوان دیارە، بەڵام ناوەوەی پڕە لە ئێسقانی مردووان و هەموو پیسییەک. 27
Alas for you, scribes and Pharisees, hypocrites! for you are like whitened sepulchers, which without appear beautiful, but within are full of dead men’s bones, and of all uncleanness.
ئێوەش ئاوان، بە ڕواڵەت لەلای خەڵک ڕاستودروستن، بەڵام ناختان پڕە لە دووڕوویی و خراپە. 28
So also you outwardly appear to men to be just, but within you are full of hypocrisy and lawlessness.
«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! ئێوە گۆڕی پێغەمبەران هەڵدەبەستن و ئارامگای پیاوچاکان دەڕازێننەوە و 29
Alas for you, scribes and Pharisees, hypocrites! for you build the tombs of the prophets, and adorn the sepulchers of the righteous,
دەڵێن:”ئەگەر لە سەردەمی باوباپیراندا بژیاینایە، لە خوێنڕشتنی پێغەمبەران بەشداریان نەدەبووین.“ 30
and say: If we had been in the days of our fathers, we would not have been partakers with them in the blood of the prophets.
کەواتە شایەتی لەسەر خۆتان دەدەن کە نەوەی بکوژانی پێغەمبەرانن. 31
So then you testify against yourselves, that you are the sons of those who killed the prophets.
جا ئێوە پێوانەی باوباپیرانتان پڕ بکەن! 32
Do you also fill up the measure of your fathers.
«ئەی مارینە! ئەی بێچووە ماران! چۆن لە سزای دۆزەخ هەڵدێن؟ (Geenna g1067) 33
Serpents, generation of vipers, how can you escape the condemnation of hell? (Geenna g1067)
لەبەر ئەمەیە ئەوەتا پێغەمبەر و دانا و مامۆستایانی تەوراتتان بۆ دەنێرم. هەندێکیان دەکوژن و لە خاچیان دەدەن، هەندێکی دیکەیان لە کەنیشتەکانتان بەر قامچی دەدەن و لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە ڕاویان دەنێن. 34
For this reason, behold, I send you prophets and wise men and scribes; and some of them you will kill and crucify; and some of them you will scourge in your synagogues, and persecute from city to city;
لەبەر ئەوە خوێنی هەموو پیاوچاکان کە لەسەر ئەم زەوییەدا ڕژاوە دەکەوێتە ئەستۆتان، لە خوێنی هابیلی ڕاستودروستەوە هەتا خوێنی زەکەریای کوڕی بەرەخیا کە لەنێوان قوربانگا و پەرستگادا کوشتتان. 35
that upon you may come all the righteous blood which has been shed upon the earth, from the blood of Abel the just to the blood of Zachariah, the son of Barachiah, whom you slew between the temple and the altar.
ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئۆباڵی هەموو ئەمانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەم نەوەیە.» 36
Verily I say to you, All these things shall come upon this generation.
«ئەی ئۆرشەلیم، ئەی ئۆرشەلیم، بکوژی پێغەمبەران و بەردبارانکەری ئەوانەی بۆت نێردران، چەند جار ویستم منداڵەکانت کۆبکەمەوە، هەروەک چۆن مریشک جوجەڵەکانی لەژێر باڵیدا کۆدەکاتەوە، بەڵام نەتانویست. 37
Jerusalem, Jerusalem, thou that killest the prophets and stonest those who are sent to thee, how often have I desired to gather thy children together, as a bird gathers her young under her wings, and you refused.
ئەوەتا ماڵەکەتان بە وێرانی بۆ بەجێدەهێڵدرێ! 38
Behold, your house is left to you deserted.
پێتان دەڵێم، ئیتر نامبیننەوە، هەتا ئەو کاتەی دەڵێن: [پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت.]» 39
For I say to you, That you shall not see me henceforth, till you shall say, Blessed is he that comes in the name of the Lord.

< مەتا 23 >