< مەتا 22 >
عیسا دووبارە بە نموونە قسەی بۆ کردن، فەرمووی: | 1 |
ᏥᏌᏃ ᎤᏁᏨ ᏔᎵᏁ ᏚᏟᎶᏍᏓᏁᎸᎩ, ᎯᎠ ᏄᏪᏒᎩ;
«پاشایەتی ئاسمان لە پاشایەک دەچێت کە زەماوەندی بۆ کوڕەکەی گێڕا. | 2 |
ᎦᎸᎳᏗ ᎤᏤᎵᎪᎯ ᎾᏍᎩᏯᏉ ᎩᎶ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᏧᏛᏅᎢᏍᏔᏁ ᏣᎦᏨᏍᏙᏗᏱ ᎤᏪᏥ ᎠᏫᏅ,
کۆیلەکانی نارد تاکو بانگهێشتکراوان بۆ زەماوەندەکە بانگ بکەن، بەڵام نەیانویست بێن. | 3 |
ᎠᎴ ᏥᏚᏅᏎ ᏧᏅᏏᏓᏍᏗ ᏧᏂᏯᏅᎲᏍᏗᏱ ᏫᎨᏥᏯᏅᏛ ᏕᎨᎦᏨᏍᏗᏍᎬ ᎤᏂᎷᎯᏍᏗᏱ; ᎠᏎᏃ ᏗᎤᏂᏳᎸᏁᏉ ᏅᏓᏳᏁᏅᏍᏗᏱ.
«دیسان کۆیلەی دیکەی نارد و گوتی:”بە بانگهێشتکراوان بڵێن، ئەوەتا خوانم ئامادە کردووە، گا و دابەستەکانیشم سەربڕیوە و هەموو شتێک ئامادەیە. وەرنە زەماوەندەکە!“ | 4 |
ᏔᎵᏁᏃ ᏅᏩᎾᏓᎴ ᏧᏅᏏᏓᏍᏗ ᏚᏅᏎᎢ, ᎯᎠ ᏂᏚᏪᏎᎴᎢ; ᎯᎠ ᏫᏂᏗᏥᏪᏏ ᏫᎨᏥᏯᏅᏛ; ᎬᏂᏳᏉ ᎠᏆᏛᏅᎢᏍᏗ ᎠᎵᏍᏓᏴᏗ, ᏗᏆᏤᎵ ᏩᎦ ᎠᎴ ᏗᎦᎵᏦᏔᏅᎯ ᏚᏂᎸ, ᏂᎦᏗᏳᏃ ᎠᏛᏅᎢᏍᏔᏃᏅᎯ; ᏕᎨᎦᏨᏍᏗᏍᎬ ᎢᏥᎷᎩ.
«بەڵام گوێیان نەدایێ و ڕۆیشتن، یەکێک بۆ کێڵگەکەی و ئەوی دیکە بۆ بازرگانییەکەی. | 5 |
ᎠᏎᏃ ᏅᎵᏌᎵᏉ ᏗᎤᏂᏰᎸᏁᎢ, ᎠᎴ ᎤᏣᏘᏂᏉ ᏭᏂᎶᏎᎢ, ᎠᏏᏴᏫ ᏧᎶᎨᏒᎢ, ᏐᎢᏃ ᎤᏃᏙᏗᏱ.
ئەوانی دیکە کۆیلەکانی ئەویان گرت و سووکایەتییان پێ کردن و کوشتیانن. | 6 |
ᎠᏂᏐᎢᏃ ᏚᏂᏂᏴᎮ ᏧᏅᏏᏓᏍᏗ, ᎠᎴ ᏗᎬᏩᏂᏐᏢᏔᏁᎢ, ᎠᎴ ᏚᏂᎴᎢ.
جا پاشا زۆر تووڕە بوو، سوپاکەی نارد و بکوژەکانی لەناوبرد و شارەکەیانی سووتاند. | 7 |
ᎿᎭᏉᏃ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎤᏛᎦᏅ ᎤᏔᎳᏬᏎᎢ, ᎠᎴ ᏚᏅᏎ ᏧᏤᎵ ᎠᏂᏯᏫᏍᎩ, ᎠᎴ ᏫᏚᏂᎴ ᎾᏍᎩ ᏧᎾᏓᎸᎯ, ᎠᎴ ᏭᎾᎪᎲᏍᏔᏁ ᎤᏂᏚᎲᎢ.
«ئینجا بە کۆیلەکانی گوت:”زەماوەند ئامادەیە، بەڵام ئەوانەی کە بانگهێشتم کردن شایستە نەبوون، | 8 |
ᎿᎭᏉᏃ ᎯᎠ ᏂᏚᏪᏎᎴ ᏧᏅᏏᏓᏍᏗ; ᏗᎨᎦᏨᏍᏙᏗᏱ ᎠᏛᏅᎢᏍᏗ, ᎠᏎᏃ ᏫᎨᏥᏯᏅᏛ ᎥᏝ ᏰᎵ ᏱᎾᏃᏎ ᎤᏂᎷᎯᏍᏱ.
کەواتە بڕۆنە سەر ڕێگاکان و ئەوەی بینیتان بۆ زەماوەندەکە بانگهێشتی بکەن.“ | 9 |
ᎾᏍᎩᏃ ᎢᏳᏍᏗ ᏕᎦᏅᎿᎭᏩᏗᏒ ᏫᏥᎶᎯ, ᎾᏂᎥᏃ ᏕᏥᏩᏘᏍᎨᏍᏗ ᏕᏥᏁᏤᎮᏍᏗ ᎤᏂᎷᎯᏍᏗᏱ ᎠᏂ ᏙᏗᎨᎦᏨᏍᏔᏂᏒᎢ.
ئەو کۆیلانەش چوونە دەرەوە بۆ سەر ڕێگاوبانەکان و هەموو ئەوانەی لە باش و خراپ بینییان کۆیان کردنەوە، تاکو زەماوەندەکە پڕبوو لە میوان. | 10 |
ᎰᏩᏃ ᎾᏍᎩ ᏧᏅᏏᏓᏍᏗ ᏕᎦᏅᎿᎭᏩᏗᏒ ᏭᏂᎶᏎᎢ, ᎠᎴ ᎤᏂᏟᏌᏁ ᎾᏂᎥ ᏚᏂᏩᏛᎲ ᎤᏂᏲ ᎠᎴ ᎠᏃᏍᏛ; ᎿᎭᏉᏃ ᏙᏗᎨᎦᏨᏍᏔᏂᏒ ᏰᎵ ᏄᎵᏍᏔᏂᎴ ᎠᎾᎵᏍᏓᏴᎲᏍᎩ.
«کاتێک پاشا هاتە ژوورەوە بۆ ئەوەی میوانەکان ببینێت، لەوێ یەکێکی بینی جلی زەماوەندی لەبەر نەکردبوو. | 11 |
ᎿᎭᏉᏃ ᎤᏴᎸ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᏚᎦᏔᏂᎸ ᎠᎾᎵᏍᏓᏴᎲᏍᎩ, ᎤᎪᎮ ᎾᎿᎭᎠᏏᏴᏫ ᏄᏄᏩᎥᎾ ᎨᏎ ᏕᎨᎦᏨᏍᏗᏍᎬ ᎠᏄᏬᏍᏗ.
پێی دەڵێت:”برادەر، چۆن بێ جلی زەماوەند هاتییە ژوورەوە؟“ئەو بێدەنگ بوو. | 12 |
ᎯᎠᏃ ᏄᏪᏎᎴᎢ; ᎩᎾᎵᎢ, ᎦᏙᏃ ᎠᏂ ᎥᎯᏴᎵᎦ ᏂᏣᏄᏩᎥᎾ ᎢᎩ ᏕᎨᎦᏨᏍᏗᏍᎬ ᎠᏄᏬᏍᏗ? ᎡᎳᏪᏱᏉᏃ ᎨᏎᎢ.
«ئینجا پاشا بە خزمەتکارانی گوت:”پەلبەستی بکەن و فڕێیبدەنە تاریکیی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.“ | 13 |
ᎿᎭᏉᏃ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎯᎠ ᏂᏚᏪᏎᎴ ᎨᏥᏅᏏᏓᏍᏗ; ᎡᏣᎸᏣ ᏧᏬᏰᏂ ᎠᎴ ᏧᎳᏏᏕᏂ; ᎠᎴ ᎡᏥᎾᏫᏛ, ᎠᎴ ᎥᏙᏱᏗᏢ ᏧᎵᏏᎬ ᏪᏣᏓᎤᎦ. ᎾᎿᎭᏓᏂᏴᎨᏍᏗ ᎠᎴ ᏓᏂᎸᏓᎩᏍᎨᏍᏗ ᏓᏂᏄᏙᎬᎢ.
«چونکە بانگهێشتکراوان زۆرن، بەڵام هەڵبژێردراوان کەمن.» | 14 |
ᎤᏂᏣᏘᏰᏃ ᎨᏥᏯᏅᏛ, ᎠᏎᏃ ᎠᏂᎩᏲᎵᏳ ᎨᎦᏑᏰᏛ.
ئینجا فەریسییەکان ڕۆیشتن و تەگبیریان کرد کە چۆن عیسا بە قسەکانی خۆی تووش بکەن. | 15 |
ᎿᎭᏉᏃ ᎠᏂᏆᎵᏏ ᎤᏁᏅᏒᎩ ᏭᏂᏃᎮᎸᎩ ᎢᏳᎾᏛᏁᏗᏱ ᎤᏂᏌᏛᏗᏱ ᎦᏬᏂᏍᎬᎢ.
قوتابییەکانی خۆیان و هێرۆدسییەکانیان ناردە لای و گوتیان: «مامۆستا، دەزانین تۆ ڕاستگۆیت و بە ڕاستی خەڵکی فێری ڕێگای خودا دەکەیت و لە کەس سڵ ناکەیتەوە، چونکە تەماشای ڕواڵەتی خەڵک ناکەیت. | 16 |
ᏚᏂᏅᏒᎩᏃ ᏤᏙᎲ ᎬᏩᏂᏍᏓᏩᏗᏙᎯ ᎠᎴ ᎡᎶᏛ ᎬᏩᏍᏕᎵᏍᎩ, ᎯᎠ ᏄᏂᏪᏒᎩ; ᏔᏕᏲᎲᏍᎩ, ᎣᏥᎦᏔᎭ ᎤᏙᎯᏳᎩᏯ ᎨᏒ ᏂᎯ, ᎠᎴ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎤᏤᎵᎦ ᏚᏳᎪᏛ ᏕᎭᏕᏲᎲᏍᎬᎢ, ᎥᏝ ᎠᎴ ᏴᏫ ᏱᏘᎾᏰᏍᎦ, ᎥᏝᏰᏃ ᏄᎾᏍᏛᏉ ᏴᏫ ᏱᏘᎸᏉᏙᎢ.
کەواتە پێمان بفەرموو ڕات چییە؟ دروستە سەرانە بدرێتە قەیسەر یان نا؟» | 17 |
ᎾᏍᎩ ᎢᏳᏍᏗ ᏍᎩᏃᎲᏏ, ᎦᏙ ᎮᎵᎭ? ᏥᏌ ᏚᏳᎪᏗ ᏏᏌ ᎠᎫᏴᎡᏗᏱ ᎠᏰᎵ ᎠᎫᏴᏗ ᎨᏒᎢ; ᏝᎨ?
عیسا کە بە نیازخراپی ئەوانی دەزانی، فەرمووی: «ئەی دووڕووان، بۆچی تاقیم دەکەنەوە؟ | 18 |
ᎠᏎᏃ ᏥᏌ ᎤᏙᎴᎰᏒᎩ ᎤᏲᏉ ᎠᎾᏓᏅᏖᏍᎬᎢ, ᎠᎴ ᎯᎠ ᏂᏚᏪᏎᎸᎩ; ᎦᏙᏃ ᎢᏍᎩᏌᏛᎥᏍᎦ, ᎢᏣᏠᎾᏍᏗ?
پارەی سەرانەم پیشان بدەن.» ئەوانیش دینارێکیان بۆ هێنا. | 19 |
ᏥᎪᏩᏛ ᎠᏕᎸ ᎠᏰᎵ ᎠᎫᏴᏙᏗ. ᎠᎩᏏᏃ ᏧᎬᏩᎶᏗ ᎬᏩᏲᎮᎸᎩ.
پێی فەرموون: «ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟» | 20 |
ᎯᎠᏃ ᏂᏚᏪᎭᎸᎩ; ᎦᎪ ᎯᎠ ᏓᎦᏟᎶᏍᏗ, ᎠᎴ ᎦᎪ ᎠᏥᏃᎮᎭ ᎯᎠ ᏥᎪᏪᎳ?
وەڵامیان دایەوە: «هی قەیسەرە.» پاشان پێی فەرموون: «کەواتە ئەوەی هی قەیسەرە بیدەنە قەیسەر و ئەوەش هی خودایە بیدەنە خودا.» | 21 |
ᏏᏌ, ᎤᎾᏛᏅᎩ. ᎯᎠᏃ ᏂᏚᏪᏎᎸᎩ; ᏏᏌ ᎠᏗᎾ ᎡᏥᎲᏏ ᏏᏌ ᎤᏤᎵᎦ, ᎤᏁᎳᏅᎯᏃ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎤᏤᎵᎦ.
کە گوێیان لێبوو سەرسام بوون، ئینجا بەجێیان هێشت و ڕۆیشتن. | 22 |
ᎤᎾᏛᎦᏅᏃ ᎤᏂᏍᏆᏂᎪᏒᎩ, ᎠᎴ ᎤᎾᏓᏅᎡᎸᎩ.
لە هەمان ڕۆژدا سەدوقییەکان کە دەڵێن زیندووبوونەوە نییە، هاتنە لای و پرسیاریان لێکرد: | 23 |
ᎾᎯᏳ ᎢᎦ ᎠᏂᏌᏚᏏ ᏗᎴᎯᏐᏗ ᎨᏒ ᎤᎾᏜᏓᏏᏛᎡᎯ ᎬᏩᎷᏤᎸᎩ, ᎠᎴ ᎬᏩᏛᏛᏅᎩ,
«مامۆستا، موسا فەرمووی، ئەگەر پیاوێکی وەجاخکوێر مرد، ئەوا براکەی براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە. | 24 |
ᎯᎠ ᏄᏂᏪᏒᎩ; ᏔᏕᏲᎲᏍᎩ, ᎼᏏ ᎤᏁᏤ ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎢ; ᎢᏳᏃ ᎠᏍᎦᏯ ᎠᏲᎱᏍᎨᏍᏗ ᏧᏪᏥ ᎾᏁᎲᎾ ᎨᏎᏍᏗ, ᏗᎾᏓᏅᏟ ᎠᏓᏰᎨᏍᏗ ᎤᏓᏴᏛ, ᎾᏍᎩᏃ ᏓᏛᎯᏍᏓᏁᎮᏍᏗ ᏗᏂᏲᎵ ᏗᎾᏓᏅᏟ.
جا لەلای ئێمە حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی بۆ براکەی بەجێهێشت، | 25 |
ᎾᏍᎩᏃ ᎠᏴ ᎣᏤᎲ ᎠᏁᎲᎩ ᎦᎵᏉᎩ ᎢᏯᏂᏛ ᎠᎾᏓᏅᏟ; ᎤᏓᏂᎵᎨᏃ ᎤᏕᏒᏅ ᎤᏲᎱᏒᏉ, ᏧᏪᏥᏃ ᎾᏁᎲᎾ ᎨᏒ ᎢᏳᏍᏗ ᎤᏓᎵᎢ ᎤᏪᎪᏓᏁᎸ ᎤᏅᏟ.
بە هەمان شێوە دووەم و سێیەم هەتا گەیشتە حەوتەم. | 26 |
ᎾᏍᎩᏯ ᎾᏍᏉ ᏔᎵᏁᎢ, ᎠᎴ ᏦᎢᏁᎢ, ᎦᎵᏉᎩᏁ ᏫᎬᏗᏍᎩ.
لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد. | 27 |
ᎤᎵᏍᏆᎸᏗᏃ ᎠᎨᏴ ᎾᏍᏉ ᎤᏲᎱᏒᎩ.
ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کام لە حەوتەکە، چونکە هی هەموویان بووە؟» | 28 |
ᎾᏍᎩ ᎢᏳᏍᏗ ᎿᎭᏉ ᏧᏂᏲᎱᏒᎯ ᏓᎾᎴᎯᏌᏅᎭ, ᎦᎪ ᎤᏓᎵᎢ ᎨᏎᏍᏗ ᎾᏍᎩ ᎦᎵᏉᎩ ᎢᏯᏂᏛ ᎨᏒᎢ?
عیسا لە وەڵامدا پێی فەرموون: «ئێوە بە هەڵەدا چوونە، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا. | 29 |
ᏥᏌ ᎤᏁᏨ ᎯᎠ ᏂᏚᏪᏎᎸᎩ; ᎢᏥᎵᏓᏍᏗᎭ ᏂᏥᎦᏔᎥᎾ ᎨᏒ ᎢᏳᏍᏗ ᏄᏍᏛ ᎪᏪᎸᎢ, ᎠᎴ ᏄᎵᏂᎬᎬ ᎤᏁᎳᏅᎯ.
لە هەستانەوەدا خەڵکی نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن. | 30 |
ᏧᏂᏲᎱᏒᎯᏰᏃ ᏓᎾᎴᎯᏌᏅᎭ, ᎥᏝ ᏱᏓᎾᏕᏒᎲᏍᎪᎢ, ᎥᏝ ᎠᎴ ᏱᏗᎨᏥᏰᎪᎢ; ᏗᏂᎧᎿᎭᏩᏗᏙᎯᏍᎩᏂ ᎦᎸᎳᏗ ᎠᏁᎯ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᏧᏤᎵ ᎾᏍᎩᏯ ᎨᏐᎢ.
بەڵام دەربارەی هەستانەوەی مردووان، ئایا ئەوەتان نەخوێندووەتەوە کە لە خوداوە بە ئێوە گوتراوە؟ دەفەرموێ: | 31 |
ᏧᏂᏲᎱᏒᎯᏍᎩᏂᏃᏅ ᎤᎾᎴᎯᏐᏗ ᎨᏒ ᏥᏥᏁᎢᏍᏗᎭ, ᏝᏍᎪ ᏱᏥᎪᎵᏰᎣ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎢᏥᏁᏤᎸᎯ, ᎯᎠ ᏥᏂᎦᏪᎭ?
[من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم] ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە.» | 32 |
ᎠᏴ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎡᏆᎭᎻ ᎤᏤᎵᎦ, ᎠᎴ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎡᏏᎩ ᎤᏤᎵᎦ, ᎠᎴ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᏤᎦᏈ ᎤᏤᎵᎦ. ᎥᏝ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᏧᏂᏲᎱᏒᎯ ᎤᎾᏤᎵ ᏱᎩ, ᏗᏅᏃᏛᏉᏍᎩᏂ ᎤᏅᏒ.
کاتێک خەڵکەکە گوێیان لێی بوو، لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون. | 33 |
ᎤᏂᏣᏘᏃ ᎤᎾᏛᎦᏅ ᎤᏂᏍᏆᏂᎪᏒᎩ ᏄᏍᏛ ᏓᏕᏲᎲᏍᎬᎢ.
کاتێک فەریسییەکان بیستیان کە عیسا سەدوقییەکانی بێدەنگ کردووە، پێکەوە کۆبوونەوە. | 34 |
ᎠᏂᏆᎵᏏᏍᎩᏂ ᎤᎾᏛᎦᏅ ᎡᎳᏪᏱ ᏚᏩᏅ ᎠᏂᏌᏚᏏ, ᎾᏍᎩ ᏚᏂᎳᏫᏨᎩ.
یەکێکیان تەوراتناس بوو، پرسیاری لێکرد تاکو تاقی بکاتەوە: | 35 |
ᎠᏏᏴᏫᏃ ᎾᎿᎭᎤᏓᏑᏴᎩ ᏗᎧᎿᎭᏩᏛᏍᏗ ᏗᎪᏏᏏᏍᎩ, ᎤᏛᏛᏅᎩ ᎤᏌᏛᎥᏍᎬᎢ, ᎯᎠ ᏄᏪᏒᎩ;
«مامۆستا، گرنگترین ڕاسپاردەی تەورات چییە؟» | 36 |
ᏔᏕᏲᎲᏍᎩ, ᎦᏙ ᎤᏍᏗ ᎤᏟ ᎦᎸᏉᏗᏳ ᎤᎵᏁᏨ ᏗᎧᎿᎭᏩᏛᏍᏗ?
عیسا پێی فەرموو: «[بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و لە هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.] | 37 |
ᏥᏌᏃ ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎸᎩ; ᏱᎰᏩ ᏣᏁᎳᏅᎯ ᎯᎨᏳᏎᏍᏗ ᏂᎦᎥ ᏣᎾᏫ ᎲᏗᏍᎨᏍᏗ, ᎠᎴ ᏂᎦᎥ ᏣᏓᏅᏙ, ᎠᎴ ᏂᎦᎥ ᏣᏓᏅᏖᏗᏱ.
ئەمە گرنگترین و یەکەم ڕاسپاردەیە. | 38 |
ᎾᏍᎩ ᎯᎠ ᎢᎬᏱᏱ ᎠᎴ ᎤᏣᏘ ᎦᎸᏉᏗ ᏗᎧᎿᎭᏩᏛᏍᏗ.
دووەمیشیان وەک ئەو وایە: [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.] | 39 |
ᏔᎵᏁᏃ ᎾᏍᎩᏯᏉ ᎾᏍᏉ; ᏨᏒ ᏥᏂᏣᏓᎨᏳᏒ ᏂᎨᏳᏎᏍᏗ ᎾᎥ ᎢᏗᏍᏓᏓᎳ.
جا هەموو تەورات و پەیامی پێغەمبەران بەم دوو ڕاسپاردەیەوە بەندن.» | 40 |
ᎾᏍᎩ ᎯᎠ ᏔᎵ ᏄᎵᏁᏨ ᏚᎵᏍᏓᏱᏗᏍᏗ ᏂᎦᏗᏳ ᏗᎧᎿᎭᏩᏛᏍᏗ ᎠᎴ ᎤᎾᏙᎴᎰᏒᎢ.
کاتێک فەریسییەکان پێکەوە کۆببوونەوە، عیسا لێی پرسین: | 41 |
ᎠᏏᏉ ᏓᏂᎳᏫᎥ ᎠᏂᏆᎵᏏ, ᏥᏌ ᏚᏛᏛᏅᎩ,
«دەربارەی مەسیح چی دەڵێن؟ کوڕی کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «کوڕی داودە.» | 42 |
ᎯᎠ ᏄᏪᏒᎩ; ᎦᏙ ᎢᏤᎵ ᎡᏣᏓᏅᏖᏍᎬ ᎦᎶᏁᏛ, ᎦᎪ ᎤᏪᏥ? ᏕᏫ, ᎥᎬᏬᏎᎸᎩ.
ئەویش پێی فەرموون: «کەواتە، چۆن داود بە سروشی ڕۆحی پیرۆز پێی دەڵێ،”خاوەن شکۆ“؟ چونکە دەڵێ: | 43 |
ᎯᎠ ᏂᏚᏪᏎᎸᎩ; ᎦᏙᏃ ᏗᎦᎵᏍᏙᏗᎭ, ᏕᏫ ᎠᏓᏅᏙ ᎤᏪᏲᎲᏍᎬᎢ, ᏣᎬᏫᏳᎯ, ᏥᎪᏎᎭ? ᎯᎠ ᏥᏂᎦᏪᎭ;
«[یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“] | 44 |
ᏱᎰᏩ ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎸᎩ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎠᏆᏤᎵᎦ; ᏥᎦᏘᏏ ᎢᏗᏢ ᏦᎴᏍᏗ, ᎬᏂ ᎨᏣᏍᎦᎩ ᏗᏣᎳᏏᏗᏱ ᎦᏍᎩᎶ ᏂᎦᏥᏴᏁᎸᎭ;
بۆیە ئەگەر داود پێی بڵێ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟» | 45 |
ᎢᏳᏰᏃ ᏕᏫ, ᏣᎬᏫᏳᎯ, ᏱᎪᏎᎭ, ᎦᏙ ᏱᎦᎵᏍᏙᏓ ᎤᏪᏥ ᏱᎩ?
جا کەسیان نەیانتوانی بە وشەیەکیش وەڵامی بدەنەوە، لەو ڕۆژەشەوە ئیتر نەیانوێرا هیچی دیکەی لێ بپرسن. | 46 |
Ꮭ ᎿᎭᏉ ᏰᎵ ᎩᎶ ᏍᎦᏁᏨᎯ ᎬᏩᏁᏤᏗ ᏱᎨᏎᎢ; Ꮭ ᎠᎴ ᎩᎶ ᎾᎯᏳ ᎢᏳᏓᎴᏅᏛ ᏰᎵ ᎦᎬᏩᏛᏛᏗ ᏱᎨᏎᎢ.