لەدوای لەدایکبوونی عیسا لە بێتلەحمی یەهودیا، لە سەردەمی هێرۆدسی پاشا، هەندێک مۆغ لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتنە ئۆرشەلیم، | 1 |
عیسی در دوران سلطنت هیرودیس، در شهر بیتلحم، در دیارِ یهودیه، چشم به جهان گشود. در آن زمان، چند مُغ از مشرقزمین به اورشلیم آمده، پرسیدند: |
پرسییان: «پاشای لەدایکبووی جولەکە لەکوێیە؟ لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەستێرەی ئەومان بینی، هاتووین کڕنۆشی بۆ ببەین.» | 2 |
«کجاست آن نوزاد که باید پادشاه یهود گردد؟ ما طلوعِ ستارهٔ او را در شرق دیدهایم و آمدهایم تا او را بپرستیم.» |
کاتێک هێرۆدسی پاشا ئەمەی بیست، پەشۆکا و هەموو خەڵکی ئۆرشەلیم لەگەڵی پەشۆکان. | 3 |
چون این خبر به گوش هیرودیسِ پادشاه رسید، او و همۀ مردم اورشلیم با او، مضطرب شدند. |
هەموو کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەوراتی گەلی کۆکردەوە، لێی پرسین: «مەسیح لەکوێ لە دایک دەبێت؟» | 4 |
او همۀ کاهنان اعظم و علمای دین قوم یهود را فرا خواند و از ایشان پرسید: «مسیحِ موعود کجا باید متولد شود؟» |
وەڵامیان دایەوە: «لە بێتلەحمی یەهودیا، چونکە لە ڕێی پێغەمبەرەکەوە ئاوا نووسراوە: | 5 |
ایشان پاسخ دادند: «در بیتلحم یهودیه، چرا که نبی چنین نوشته است: |
«[بەڵام تۆ ئەی بێتلەحمی خاکی یەهودا، کەمتر نیت لە شارۆچکەکانی دیکەی یەهودا، چونکە لە تۆوە فەرمانڕەوایەک دەردەکەوێت، شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم دەکات.]» | 6 |
تو ای بیتلحم که در سرزمین یهودا هستی، در میان شهرهای مهم یهودا، به هیچ وجه کمترین نیستی، زیرا از تو فرمانروایی ظهور خواهد کرد که قوم من، بنیاسرائیل را رهبری خواهد نمود.» |
دوای ئەمە هێرۆدس بە نهێنی مۆغەکانی بانگکرد و لەبارەی کاتی دەرکەوتنی ئەستێرەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردن. | 7 |
آنگاه هیرودیس مُغان را بهطور محرمانه به حضور خود فراخواند و زمانِ دقیق ظهور ستاره را از آنان جویا شد. |
ئینجا بۆ بێتلەحمی ناردن و پێی گوتن: «بڕۆن و بە وردی بەدوای منداڵەکەدا بگەڕێن. کاتێک دۆزیتانەوە هەواڵم بدەنێ، تاکو منیش بێم و کڕنۆشی بۆ ببەم.» | 8 |
پس ایشان را روانۀ بیتلحم کرده، گفت: «بروید و بهدقت آن کودک را جستجو کنید. چون او را یافتید، نزد من بازگردید و مرا آگاه سازید تا من نیز رفته، او را بپرستم.» |
لەدوای ئەوەی گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، هەمان ئەو ئەستێرەیەی کە لە ڕۆژهەڵات بینیبوویان، پێشیان کەوت و هات و لەسەر ئەو شوێنە ڕاوەستا کە منداڵەکەی لێبوو. | 9 |
ایشان پس از شنیدن سخنان پادشاه به راه افتادند، و ستارهای که در مشرق دیده بودند، ایشان را به بیتلحم هدایت کرد. آن ستاره پیشاپیش ایشان حرکت کرد تا بالای مکانی که کودک بود، توقف کرد. |
کاتێک ئەستێرەکەیان بینی، زۆر شادمان بوون، | 10 |
وقتی ایشان آن ستاره را دیدند، از شادی در پوست خود نمیگنجیدند! |
چوونە ماڵەکە، منداڵەکەیان لەگەڵ مریەمی دایکی بینی، دانەوینەوە و کڕنۆشیان بۆ برد و سندوقی گەنجینەکانیان کردەوە، زێڕ و بخوور و موڕیان بە دیاری پێشکەش کرد. | 11 |
آنگاه وارد آن خانه شدند، و کودک را با مادرش، مریم، دیدند. پس پیشانی بر خاک نهاده، کودک را پرستش کردند. سپس صندوقهای خود را گشوده، هدایایی از طلا و کُندُر و مُر، به پیشگاهش تقدیم کردند. |
ئینجا خودا لە خەوندا مۆغەکانی ئاگادار کردەوە کە نەگەڕێنەوە لای هێرۆدس، ئەوانیش بە ڕێگایەکی دیکەدا گەڕانەوە وڵاتی خۆیان. | 12 |
چون زمان بازگشت فرا رسید، راه دیگری را در پیش گرفتند، زیرا خدا در خواب به آنها فرموده بود که نزد هیرودیس باز نگردند. |
دوای ڕۆیشتنی مۆغەکان، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی یوسف و گوتی: «هەستە منداڵەکە و دایکی ببە و ڕابکە بۆ میسر. لەوێ بمێنەوە هەتا پێت دەڵێم، چونکە هێرۆدس وا بە شوێن منداڵەکەدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی بیکوژێت.» | 13 |
پس از رفتن مُغان، فرشتهٔ خداوند در خواب بر یوسف ظاهر شد و گفت: «برخیز و کودک و مادرش را برداشته، به مصر فرار کن، و همان جا بمان تا به تو خبر دهم؛ زیرا هیرودیس در جستجوی کودک خواهد بود تا او را به قتل برساند.» |
یوسفیش هەستا و لە شەودا منداڵەکە و دایکی برد و بەرەو میسر ڕۆیشت، | 14 |
او همان شب برخاست، مریم و کودک را برداشته، رهسپار مصر شد، |
هەتا مردنی هێرۆدس لەوێ مایەوە، تاوەکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە فەرموویەتی بێتە دی، کە دەفەرموێ: [من کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد.] | 15 |
و تا زمان مرگ هیرودیس در آنجا ماند. پس آنچه خداوند به زبان یکی از انبیا پیشگویی کرده بود، جامۀ عمل پوشید که «پسر خود را از مصر فرا خواندم.» |
کاتێک هێرۆدس زانی مۆغەکان فریویان داوە، زۆر تووڕە بوو. بەگوێرەی ئەو کاتەی لە مۆغەکانەوە لێی کۆڵیبووەوە، ناردی و هەموو کوڕێکی تەمەن دوو ساڵ بەرەو خواری لە بێتلەحم و دەوروبەری کوشت. | 16 |
چون هیرودیس پی برد که مُغان فریبش دادهاند، سخت به خشم آمده، سربازانی فرستاد تا در بیتلحم و در آن نواحی، تمام پسران دو ساله و کوچکتر را، مطابق زمانی که از مُغان تحقیق کرده بود، به قتل برسانند. |
ئینجا ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر یەرمیا گوترابوو هاتە دی: | 17 |
اینچنین، آنچه از زبان ارمیای نبی گفته شده بود، جامۀ عمل پوشید: |
[دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا، گریان و شیوەنێکی گەورە، ڕاحێل بۆ منداڵەکانی دەگریێت، ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت، چونکە نەماون.] | 18 |
«صدای زاری و ماتم از رامه به گوش میرسد. راحیل برای فرزندانش گریه میکند و نمیخواهد تسلیاش بدهند، چرا که آنها دیگر نیستند.» |
کاتێک هێرۆدس مرد، فریشتەیەکی یەزدان لە میسر هاتە خەونی یوسف و | 19 |
پس از مرگ هیرودیس، فرشتهٔ خداوند در مصر در خواب بر یوسف ظاهر شد و به او گفت: |
گوتی: «هەستە، منداڵەکە و دایکی ببە و بڕۆ بۆ خاکی ئیسرائیل، چونکە ئەوانەی دەیانویست منداڵەکە بکوژن، مردن.» | 20 |
«برخیز و کودک و مادرش را بردار و به سرزمین اسرائیل بازگرد، زیرا کسانی که قصد قتل کودک را داشتند، مردهاند.» |
یوسفیش هەستا، منداڵەکە و دایکی برد و گەڕایەوە خاکی ئیسرائیل. | 21 |
پس یوسف برخاست و کودک و مادر او را برداشته، به سرزمین اسرائیل بازگشت. |
بەڵام کاتێک بیستی ئەرخیلاوس لە یەهودیا لە جێی هێرۆدسی باوکی فەرمانڕەوایە، ترسا بچێتە ئەوێ. دوای ئەوەی لە خەوندا ئاگادار کرایەوە، گەڕایەوە ناوچەی جەلیل. | 22 |
اما چون شنید که پسر آرکلائوس پسر هیرودیس، به جای پدرش در یهودیه سلطنت میکند، ترسید به آنجا برود؛ و پس از آنکه در خواب به او هشدار داده شد، راه دیار جلیل را در پیش گرفت |
جا هات و لە شارۆچکەیەک نیشتەجێ بوو بە ناوی ناسیرە، بۆ ئەوەی ئەو فەرمایشتەی لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە گوترابوو بێتە دی: [بە ناسیرەیی ناودەبردرێت.] | 23 |
و در شهر ناصره ساکن شد. به این ترتیب، آنچه به زبان انبیا گفته شده بود، جامهٔ عمل پوشید که: «او ناصری خوانده خواهد شد.» |