< مەتا 2 >

لەدوای لەدایکبوونی عیسا لە بێت‌لەحمی یەهودیا، لە سەردەمی هێرۆدسی پاشا، هەندێک مۆغ لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتنە ئۆرشەلیم، 1
After Jesus was born in Bethlehem in Judea, during the time of King Herod, Magi from the east arrived in Jerusalem,
پرسییان: «پاشای لەدایکبووی جولەکە لەکوێیە‏؟ لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەستێرەی ئەومان بینی، هاتووین کڕنۆشی بۆ ببەین.» 2
asking, “Where is the One who has been born King of the Jews? We saw His star in the east and have come to worship Him.”
کاتێک هێرۆدسی پاشا ئەمەی بیست، پەشۆکا و هەموو خەڵکی ئۆرشەلیم لەگەڵی پەشۆکان. 3
When King Herod heard this, he was disturbed, and all Jerusalem with him.
هەموو کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەوراتی گەلی کۆکردەوە، لێی پرسین: «مەسیح لەکوێ لە دایک دەبێت؟» 4
And when he had assembled all the chief priests and scribes of the people, he asked them where the Christ was to be born.
وەڵامیان دایەوە: «لە بێت‌لەحمی یەهودیا، چونکە لە ڕێی پێغەمبەرەکەوە ئاوا نووسراوە: 5
“In Bethlehem in Judea,” they replied, “for this is what the prophet has written:
«[بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی خاکی یەهودا، کەمتر نیت لە شارۆچکەکانی دیکەی یەهودا، چونکە لە تۆوە فەرمانڕەوایەک دەردەکەوێت، شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم دەکات.]» 6
‘But you, Bethlehem, in the land of Judah, are by no means least among the rulers of Judah, for out of you will come a ruler who will be the shepherd of My people Israel.’”
دوای ئەمە هێرۆدس بە نهێنی مۆغەکانی بانگکرد و لەبارەی کاتی دەرکەوتنی ئەستێرەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردن. 7
Then Herod called the Magi secretly and learned from them the exact time the star had appeared.
ئینجا بۆ بێت‌لەحمی ناردن و پێی گوتن: «بڕۆن و بە وردی بەدوای منداڵەکەدا بگەڕێن. کاتێک دۆزیتانەوە هەواڵم بدەنێ، تاکو منیش بێم و کڕنۆشی بۆ ببەم.» 8
And sending them to Bethlehem, he said: “Go and search carefully for the Child, and when you find Him, report to me, so that I too may go and worship Him.”
لەدوای ئەوەی گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، هەمان ئەو ئەستێرەیەی کە لە ڕۆژهەڵات بینیبوویان، پێشیان کەوت و هات و لەسەر ئەو شوێنە ڕاوەستا کە منداڵەکەی لێبوو. 9
After they had heard the king, they went on their way, and the star they had seen in the east went ahead of them until it stood over the place where the Child was.
کاتێک ئەستێرەکەیان بینی، زۆر شادمان بوون، 10
When they saw the star, they rejoiced with great delight.
چوونە ماڵەکە، منداڵەکەیان لەگەڵ مریەمی دایکی بینی، دانەوینەوە و کڕنۆشیان بۆ برد و سندوقی گەنجینەکانیان کردەوە، زێڕ و بخوور و موڕیان بە دیاری پێشکەش کرد. 11
On coming to the house, they saw the Child with His mother Mary, and they fell down and worshiped Him. Then they opened their treasures and presented Him with gifts of gold and frankincense and myrrh.
ئینجا خودا لە خەوندا مۆغەکانی ئاگادار کردەوە کە نەگەڕێنەوە لای هێرۆدس، ئەوانیش بە ڕێگایەکی دیکەدا گەڕانەوە وڵاتی خۆیان. 12
And having been warned in a dream not to return to Herod, they withdrew to their country by another route.
دوای ڕۆیشتنی مۆغەکان، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی یوسف و گوتی: «هەستە منداڵەکە و دایکی ببە و ڕابکە بۆ میسر. لەوێ بمێنەوە هەتا پێت دەڵێم، چونکە هێرۆدس وا بە شوێن منداڵەکەدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی بیکوژێت.» 13
When the Magi had gone, an angel of the Lord appeared to Joseph in a dream. “Get up!” he said. “Take the Child and His mother and flee to Egypt. Stay there until I tell you, for Herod is going to search for the Child to kill Him.”
یوسفیش هەستا و لە شەودا منداڵەکە و دایکی برد و بەرەو میسر ڕۆیشت، 14
So he got up, took the Child and His mother by night, and withdrew to Egypt,
هەتا مردنی هێرۆدس لەوێ مایەوە، تاوەکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە فەرموویەتی بێتە دی، کە دەفەرموێ: [من کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد.] 15
where he stayed until the death of Herod. This fulfilled what the Lord had spoken through the prophet: “Out of Egypt I called My Son.”
کاتێک هێرۆدس زانی مۆغەکان فریویان داوە، زۆر تووڕە بوو. بەگوێرەی ئەو کاتەی لە مۆغەکانەوە لێی کۆڵیبووەوە، ناردی و هەموو کوڕێکی تەمەن دوو ساڵ بەرەو خواری لە بێت‌لەحم و دەوروبەری کوشت. 16
When Herod saw that he had been outwitted by the Magi, he was filled with rage. Sending orders, he put to death all the boys in Bethlehem and its vicinity who were two years old and under, according to the time he had learned from the Magi.
ئینجا ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر یەرمیا گوترابوو هاتە دی: 17
Then what was spoken through the prophet Jeremiah was fulfilled:
[دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا، گریان و شیوەنێکی گەورە، ڕاحێل بۆ منداڵەکانی دەگریێت، ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت، چونکە نەماون.] 18
“A voice is heard in Ramah, weeping and great mourning, Rachel weeping for her children, and refusing to be comforted, because they are no more.”
کاتێک هێرۆدس مرد، فریشتەیەکی یەزدان لە میسر هاتە خەونی یوسف و 19
After Herod died, an angel of the Lord appeared in a dream to Joseph in Egypt.
گوتی: «هەستە، منداڵەکە و دایکی ببە و بڕۆ بۆ خاکی ئیسرائیل، چونکە ئەوانەی دەیانویست منداڵەکە بکوژن، مردن.» 20
“Get up!” he said. “Take the Child and His mother and go to the land of Israel, for those seeking the Child’s life are now dead.”
یوسفیش هەستا، منداڵەکە و دایکی برد و گەڕایەوە خاکی ئیسرائیل. 21
So Joseph got up, took the Child and His mother, and went to the land of Israel.
بەڵام کاتێک بیستی ئەرخیلاوس لە یەهودیا لە جێی هێرۆدسی باوکی فەرمانڕەوایە، ترسا بچێتە ئەوێ. دوای ئەوەی لە خەوندا ئاگادار کرایەوە، گەڕایەوە ناوچەی جەلیل. 22
But when he learned that Archelaus was reigning in Judea in place of his father Herod, he was afraid to go there. And having been warned in a dream, he withdrew to the district of Galilee,
جا هات و لە شارۆچکەیەک نیشتەجێ بوو بە ناوی ناسیرە، بۆ ئەوەی ئەو فەرمایشتەی لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە گوترابوو بێتە دی: [بە ناسیرەیی ناودەبردرێت.] 23
and he went and lived in a town called Nazareth. So was fulfilled what was spoken through the prophets: “He will be called a Nazarene.”

< مەتا 2 >