< مەتا 17 >
دوای شەش ڕۆژ، عیسا بە تەنها پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای برای لەگەڵ خۆی برد و بۆ سەر چیایەکی بەرز ڕێبەریی کردن. | 1 |
After six days Jesus took with Him Peter, James, and John the brother of James, and led them up a high mountain by themselves.
پاشان لەپێشیان شێوەی گۆڕا، ڕووی وەک ڕۆژ دەدرەوشایەوە و جلەکانی وەک ڕووناکی سپی هەڵگەڕان. | 2 |
There He was transfigured before them. His face shone like the sun, and His clothes became as white as the light.
لەناکاو موسا و ئەلیاسیان بۆ دەرکەوت و لەگەڵ عیسادا کەوتنە گفتوگۆ. | 3 |
Suddenly Moses and Elijah appeared before them, talking with Jesus.
ئینجا پەترۆس بە عیسای گوت: «گەورەم، پێمان باشە لێرە بین. ئەگەر حەز دەکەیت لێرە سێ کەپر دروستدەکەم، یەکێک بۆ تۆ و یەکێک بۆ موسا و یەکێکیش بۆ ئەلیاس.» | 4 |
Peter said to Jesus, “Lord, it is good for us to be here. If You wish, I will put up three shelters —one for You, one for Moses, and one for Elijah.”
کاتێک قسەی دەکرد، هەورێکی ڕۆشن باڵی بەسەریاندا کێشا و دەنگێک لە هەورەکەوە فەرمووی: «ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، ئەوەی پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!» | 5 |
While Peter was still speaking, a bright cloud enveloped them, and a voice from the cloud said, “This is My beloved Son, in whom I am well pleased. Listen to Him!”
کاتێک قوتابییەکان گوێیان لەو دەنگە بوو، بەدەمدا کەوتن، زۆر ترسان. | 6 |
When the disciples heard this, they fell facedown in terror.
بەڵام عیسا هات، دەستی لێدان و فەرمووی: «هەستن، مەترسن!» | 7 |
Then Jesus came over and touched them. “Get up,” He said. “Do not be afraid.”
ئینجا چاویان هەڵبڕی و لە عیسا زیاتر کەسیان نەبینی. | 8 |
And when they looked up, they saw no one except Jesus.
کاتێک لە چیاکە دەهاتنە خوارەوە، عیسا فەرمانی پێدان و فەرمووی: «ئەمەی بینیتان بە کەسی مەڵێن، هەتا کوڕی مرۆڤ لەناو مردووان هەڵدەستێنرێتەوە.» | 9 |
As they were coming down the mountain, Jesus commanded them, “Do not tell anyone about this vision until the Son of Man has been raised from the dead.”
قوتابییەکانی لێیان پرسی: «باشە بۆچی مامۆستایانی تەورات دەڵێن دەبێت یەکەم جار ئەلیاس بێت؟» | 10 |
The disciples asked Him, “Why then do the scribes say that Elijah must come first?”
عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستە، ئەلیاس دێت و هەموو شتێک ڕێک دەخاتەوە. | 11 |
Jesus replied, “Elijah does indeed come, and he will restore all things.
بەڵام پێتان دەڵێم: ئەلیاس هات و نەیانناسی، چییان ویست پێیان کرد. هەروەها کوڕی مرۆڤیش بە دەستیانەوە ئازار دەچێژێت.» | 12 |
But I tell you that Elijah has already come, and they did not recognize him, but have done to him whatever they wished. In the same way, the Son of Man will suffer at their hands.”
ئەوسا قوتابییەکان تێگەیشتن کە باسی یەحیای لەئاوهەڵکێشی بۆ کردن. | 13 |
Then the disciples understood that He was speaking to them about John the Baptist.
کاتێک گەیشتنە لای خەڵکەکە، کابرایەک هات و لەبەردەمی چۆکی دادا و | 14 |
When they came to the crowd, a man came up to Jesus and knelt before Him.
گوتی: «گەورەم، بەزەییت بە کوڕەکەمدا بێتەوە، فێدارە و ئازارێکی زۆر دەچێژێت. زۆر جار دەکەوێتە ناو ئاگر و زۆر جاریش ناو ئاوەوە. | 15 |
“Lord, have mercy on my son,” he said. “He has seizures and is suffering terribly. He often falls into the fire or into the water.
هێنامە لای قوتابییەکانت، بەڵام نەیانتوانی چاکی بکەنەوە.» | 16 |
I brought him to Your disciples, but they could not heal him.”
جا عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ و خوار، هەتا کەی لەگەڵتان بم؟ هەتا کەی بەرگەتان بگرم؟ ئەو کوڕە بهێننە ئێرە بۆ لام.» | 17 |
“O unbelieving and perverse generation!” Jesus replied. “How long must I remain with you? How long must I put up with you? Bring the boy here to Me.”
عیسا لە ڕۆحە پیسەکەی ڕاخوڕی و لە کوڕەکە هاتە دەرەوە، لەو کاتەوە کوڕەکە چاک بووەوە. | 18 |
Then Jesus rebuked the demon, and it came out of the boy, and he was healed from that moment.
پاشان قوتابییەکان بە تەنها هاتنە لای عیسا و گوتیان: «بۆچی ئێمە نەمانتوانی دەریبکەین؟» | 19 |
Afterward the disciples came to Jesus privately and asked, “Why couldn’t we drive it out?”
ئەویش پێی فەرموون: «لەبەر کەمی باوەڕتان. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر ئەوەندەی دەنکە خەرتەلەیەک باوەڕتان هەبێ، بەو کێوە دەڵێن”لەوێ بڕۆ،“دەڕوات و هیچ شتێک بۆتان مەحاڵ نابێت. | 20 |
“Because you have so little faith,” He answered. “For truly I tell you, if you have faith the size of a mustard seed, you can say to this mountain, ‘Move from here to there,’ and it will move. Nothing will be impossible for you.”
بەڵام ئەم جۆرە ڕۆحانە دەرناکرێن، بە نوێژ و ڕۆژوو نەبێت. » | 21 |
کاتێک قوتابییەکان لە جەلیل کۆبوونەوە، عیسا پێی فەرموون: «کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست خەڵک و | 22 |
When they gathered together in Galilee, Jesus told them, “The Son of Man is about to be delivered into the hands of men.
دەیکوژن، لە ڕۆژی سێیەم هەڵدەستێنرێتەوە.» قوتابییەکانیش بەمە زۆر دڵگران بوون. | 23 |
They will kill Him, and on the third day He will be raised to life.” And the disciples were deeply grieved.
کاتێک عیسا و قوتابییەکانی گەیشتنە کەفەرناحوم، باجگرانی دوو درهەمەکەی پەرستگا هاتنە لای پەترۆس و گوتیان: «ئەرێ مامۆستاکەتان باجی پەرستگا نادات؟» | 24 |
After they had arrived in Capernaum, the collectors of the two-drachma tax came to Peter and asked, “Does your Teacher pay the two drachmas?”
گوتی: «بەڵێ.» کاتێک پەترۆس هاتە ماڵەوە، عیسا پێشی کەوت و فەرمووی: «ڕات چییە شیمۆن؟ پاشایانی زەوی سەرانە و باج لە کێ وەردەگرن؟ لە هاوڵاتییانی خۆیان یان لە خەڵکی بیانی؟» | 25 |
“Yes,” he answered. When Peter entered the house, Jesus preempted him. “What do you think, Simon?” He asked. “From whom do the kings of the earth collect customs and taxes: from their own sons, or from others?”
پەترۆس گوتی: «لە بیانی.» عیساش پێی فەرموو: «کەواتە هاوڵاتییان ئازادن. | 26 |
“From others,” Peter answered. “Then the sons are exempt,” Jesus declared.
بەڵام تاکو بۆیان نەبینە کۆسپ، بڕۆ دەریاچەکە و قولاپ هەڵبدە، یەکەم ماسی کە دەیگریت، دەمی بکەرەوە، دراوێکی ستاتیر دەبینیتەوە، بیبە و لە جیاتی خۆم و خۆت بیاندەرێ.» | 27 |
“But so that we may not offend them, go to the sea, cast a hook, and take the first fish you catch. When you open its mouth, you will find a four-drachma coin. Take it and give it to them for My tax and yours.”