< مەتا 15 >
ئینجا چەند کەسێک لە مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: | 1 |
Tunc accesserunt ad eum ab Ierosolymis Scribæ, et Pharisæi, dicentes:
«بۆچی قوتابییەکانت نەریتی پیران دەشکێنن؟ پێش نانخواردن دەستیان ناشۆن!» | 2 |
Quare discipuli tui transgrediuntur traditionem seniorum? non enim lavant manus suas cum panem manducant.
ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەی بۆچی ئێوە لەبەر نەریتی خۆتان سەرپێچیی ڕاسپاردەی خودا دەکەن؟ | 3 |
Ipse autem respondens ait illis: Quare et vos transgredimini mandatum Dei propter traditionem vestram? Nam Deus dixit:
چونکە خودا فەرموویەتی: [ڕێزی دایک و باوکتان بگرن]، [ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.] | 4 |
Honora patrem, et matrem. Et: Qui maledixerit patri, vel matri, morte moriatur.
بەڵام ئێوە دەڵێن:”ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت:’ئەوەی بەنیاز بووم بیدەمە ئێوە بۆ خودام تەرخان کردووە،‘ | 5 |
Vos autem dicitis: Quicumque dixerit patri, vel matri, Munus, quodcumque est ex me, tibi proderit,
ئەوا پێویست ناکات کە ڕێزی دایک و باوکی بگرێت.“جا لەبەر نەریتی خۆتان دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە. | 6 |
et non honorificabit patrem suum, aut matrem suam: et irritum fecistis mandatum Dei propter traditionem vestram.
ئەی دووڕووان! سەبارەت بە ئێوە ئیشایای پێغەمبەر پێشبینییەکی باشی کردووە کە فەرموویەتی: | 7 |
Hypocritæ, bene prophetavit de vobis Isaias, dicens:
«[ئەم گەلە هەر بە دەم ڕێزم لێ دەگرن، بەڵام دڵیان لێم دوورە. | 8 |
Populus hic labiis me honorat: cor autem eorum longe est a me.
بەخۆڕایی دەمپەرستن، تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.]» | 9 |
Sine causa autem colunt me, docentes doctrinas, et mandata hominum.
عیسا خەڵکەکەی بانگکرد و پێی فەرموون: «گوێ بگرن و تێبگەن. | 10 |
Et convocatis ad se turbis, dixit eis: Audite, et intelligite.
ئەوەی دەچێتە ناو دەمەوە مرۆڤ گڵاو ناکات، بەڵکو ئەوەی لە دەم دێتە دەرەوە، ئەوە مرۆڤ گڵاو دەکات.» | 11 |
Non quod intrat in os, coinquinat hominem: sed quod procedit ex ore, hoc coinquinat hominem.
ئینجا قوتابییەکان هاتنە پێش و لێیان پرسی: «دەزانی کاتێک فەریسییەکان گوێیان لە قسەکە بوو بێزار بوون؟» | 12 |
Tunc accedentes discipuli eius, dixerunt ei: Scis quia Pharisæi audito verbo hoc, scandalizati sunt?
وەڵامی دایەوە: «هەر ڕووەکێک باوکی ئاسمانیم نەیچاندبێت، هەڵدەکەنرێت. | 13 |
At ille respondens ait: Omnis plantatio, quam non plantavit Pater meus cælestis, eradicabitur.
وازیان لێ بهێنن، ئەوانە کوێرن و ڕێنمایی کوێرەکان دەکەن. ئەگەر کوێر ڕێنمایی کوێر بکات، هەردووکیان دەکەونە چاڵەوە.» | 14 |
Sinite illos: cæci sunt, et duces cæcorum. Cæcus autem si cæco ducatum præstet, ambo in foveam cadunt.
پەترۆس پێی گوت: «ئەم نموونەیەمان بۆ ڕوون بکەوە.» | 15 |
Respondens autem Petrus dixit ei: Edissere nobis parabolam istam.
عیسا فەرمووی: «ئێوەش هێشتا تێناگەن؟ | 16 |
At ille dixit: Adhuc et vos sine intellectu estis?
ئایا نازانن هەرچی دەچێتە ناو دەم دەڕواتە ناو سک و پاشان دەچێتە دەرەوەی جەستە؟ | 17 |
Non intelligitis quia omne, quod in os intrat, in ventrem vadit, et in secessum emittitur?
بەڵام ئەوەی لە دەمەوە دێتە دەرەوە، لە دڵەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەبێتە هۆی گڵاوبوونی مرۆڤ، | 18 |
Quæ autem procedunt de ore, de corde exeunt, et ea coinquinant hominem:
چونکە بیری خراپ لە دڵەوە دەردەچێت، کوشتن، داوێنپیسی، بەدڕەوشتی، دزی، شایەتی درۆ، کفرکردن. | 19 |
de corde enim exeunt cogitationes malæ, homicidia, adulteria, fornicationes, furta, falsa testimonia, blasphemiæ.
ئەمانە مرۆڤ گڵاو دەکەن. بەڵام نانخواردن بەبێ دەست شوشتن مرۆڤ گڵاو ناکات.» | 20 |
Hæc sunt, quæ coinquinant hominem. Non lotis autem manibus manducare, non coinquinat hominem.
عیسا لەوێ ڕۆیشت و چوو بۆ ناوچەکانی سور و سەیدا. | 21 |
Et egressus inde Iesus secessit in partes Tyri, et Sidonis.
ژنێکی کەنعانی خەڵکی دەوروبەری ئەوێ، بەرەو ڕووی هات و هاواری کرد: «گەورەم، ئەی کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە! کچەکەم بەهۆی ڕۆحی پیسەوە ئازارێکی زۆری هەیە.» | 22 |
Et ecce mulier Chananæa a finibus illis egressa clamavit, dicens ei: Miserere mei Domine, Fili David: filia mea male a dæmonio vexatur.
بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە. قوتابییەکانی هاتنە پێشی و تکایان لێی کرد: «بەڕێی بکە، وا بەدوامانەوە هاوار دەکات.» | 23 |
Qui non respondit ei verbum. Et accedentes discipuli eius rogabant eum dicentes: Dimitte eam: quia clamat post nos.
وەڵامی دایەوە: «من تەنها بۆ مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل نێردراوم.» | 24 |
Ipse autem respondens ait: Non sum missus nisi ad oves, quæ perierunt domus Israel.
بەڵام ژنەکە هات و کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «گەورەم، یارمەتیم بدە!» | 25 |
At illa venit, et adoravit eum, dicens: Domine, adiuva me.
وەڵامی دایەوە: «ناشێت نانی منداڵان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سەگ.» | 26 |
Qui respondens ait: Non est bonum sumere panem filiorum, et mittere canibus.
ژنەکە گوتی: «ڕاستە گەورەم، بەڵام سەگیش لەو پاشماوەیە دەخوات کە لە خوانی گەورەکانی بەردەبێتەوە.» | 27 |
At illa dixit: Etiam Domine: nam et catelli edunt de micis, quæ cadunt de mensa dominorum suorum.
ئینجا عیسا وەڵامی دایەوە: «خانم، باوەڕی تۆ بەهێزە! ئەوەی داوای دەکەیت با بۆت ببێت.» لەو کاتەوە کچەکەش چاک بووەوە. | 28 |
Tunc respondens Iesus, ait illi: O mulier, magna est fides tua: fiat tibi sicut vis. Et sanata est filia eius ex illa hora.
ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و هاتە لای دەریاچەی جەلیل، چووە سەر شاخێک و لەوێ دانیشت. | 29 |
Et cum transisset inde Iesus, venit secus Mare Galilææ: et ascendens in montem, sedebat ibi.
ئەوە بوو خەڵکێکی زۆر هاتنە لای، شەل و کوێر و گۆج و لاڵ و زۆری دیکەشیان لەگەڵ بوو، لەبەرپێی دایاننان، ئەویش چاکیکردنەوە. | 30 |
Et accesserunt ad eum turbæ multæ, habentes secum mutos, cæcos, claudos, debiles, et alios multos: et proiecerunt eos ad pedes eius, et curavit eos:
تەنانەت خەڵکەکە سەرسام بوون کە بینییان لاڵ قسە دەکات و گۆج چاکدەبێتەوە و شەل بە ڕێکی دەڕوات و کوێر دەبینێت، جا ستایشی خودای ئیسرائیلیان کرد. | 31 |
ita ut turbæ mirarentur videntes mutos loquentes, claudos ambulantes, cæcos videntes: et magnificabant Deum Israel.
ئینجا عیسا قوتابییەکانی بانگکرد و فەرمووی: «دڵم بەو خەڵکە دەسووتێت، ئەوە سێ ڕۆژە لەگەڵمدان و هیچیان نییە بیخۆن. ناشمەوێت بە برسیێتی بیاننێرمەوە، نەوەک لە ڕێگا بڕ نەکەن.» | 32 |
Iesus autem, convocatis discipulis suis, dixit: Misereor turbæ, quia triduo iam perseverant mecum, et non habent quod manducent: et dimittere eos ieiunos nolo, ne deficiant in via.
قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «لەم چۆڵەوانییە ئەو نانە زۆرەمان لەکوێ بوو بۆ ناندانی ئەم هەموو خەڵکە؟» | 33 |
Et dicunt ei discipuli: Unde ergo nobis in deserto panes tantos, ut saturemus turbam tantam?
عیساش پێی فەرموون: «چەند نانتان پێیە؟» گوتیان: «حەوت، لەگەڵ چەند ماسییەکی بچووک.» | 34 |
Et ait illis Iesus: Quot habetis panes? At illi dixerunt: Septem, et paucos pisciculos.
ئیتر فەرمانی دا خەڵکەکە لەسەر زەوی دانیشن. | 35 |
Et præcepit turbæ, ut discumberent super terram.
حەوت نان و ماسییەکانی لێ وەرگرتن و سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن و دایە قوتابییەکان، قوتابییەکانیش دایانە خەڵکەکە. | 36 |
Et accipiens septem panes, et pisces, et gratias agens, fregit, et dedit discipulis suis, et discipuli dederunt populo.
هەموو خواردیان و تێربوون، دوایی حەوت سەبەتەی پڕ پەلکەنانیان کۆکردەوە. | 37 |
Et comederunt omnes, et saturati sunt. Et quod superfuit de fragmentis, tulerunt septem sportas plenas.
نانخۆران چوار هەزار پیاو بوون، بێجگە لە ژن و منداڵ. | 38 |
Erant autem qui manducaverunt, quattuor millia hominum, extra parvulos, et mulieres.
ئینجا عیسا خەڵکەکەی بەڕێکرد و سواری بەلەم بوو و هاتە سنووری مەگەدان. | 39 |
Et, dimissa turba, ascendit in naviculam: et venit in fines Magedan.