< مەتا 15 >

ئینجا چەند کەسێک لە مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: 1
मंग यरूशलेमतीन परूशी अनं शास्त्री येशुकडे ईसन बोलणात,
«بۆچی قوتابییەکانت نەریتی پیران دەشکێنن؟ پێش نانخواردن دەستیان ناشۆن!» 2
तुमना शिष्य पुर्वजसना रितीरिवाज का बर मोडतस? कारण जेवणना पहिले त्या हात धोतस नही.
ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەی بۆچی ئێوە لەبەر نەریتی خۆتان سەرپێچیی ڕاسپاردەی خودا دەکەن؟ 3
त्यानी त्यासले उत्तर दिधं, तुमना रितीरिवाजकरता तुम्हीन बी देवनी आज्ञा का बर मोडतस?
چونکە خودا فەرموویەتی: [ڕێزی دایک و باوکتان بگرن]، [ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.] 4
कारण देवनी सांगेल शे की, तु “तुना बाप अनी तुनी माय यासना मान ठेव,” अनी जो कोणी बापनी किंवा मायनी निंदा करस त्याले मरणदंडनी शिक्षा व्हई;
بەڵام ئێوە دەڵێن:”ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت:’ئەوەی بەنیاز بووم بیدەمە ئێوە بۆ خودام تەرخان کردووە،‘ 5
पण तुम्हीन सांगतस की, जो कोणी स्वतःना माय बापले अस सांगी, मी जे तुमले देणार व्हतु, ते मी देवले अर्पण करी टाकं.
ئەوا پێویست ناکات کە ڕێزی دایک و باوکی بگرێت.“جا لەبەر نەریتی خۆتان دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە. 6
त्यानी स्वतःना मायबापना मान नही ठेवा तरी चाली, हाई सांगीन तुम्हीन तुमना रितीरिवाजकरता देवनं वचन मोडी टाकेल शे.
ئەی دووڕووان! سەبارەت بە ئێوە ئیشایای پێغەمبەر پێشبینییەکی باشی کردووە کە فەرموویەتی: 7
अरे ढोंगीसवन, यशया संदेष्टानी तुमनाबद्दल बरोबर भविष्य करेल शे की,
«[ئەم گەلە هەر بە دەم ڕێزم لێ دەگرن، بەڵام دڵیان لێم دوورە. 8
ह्या लोके तोंडघाई मना सन्मान करतस पण त्यासनं मन मनापाईन दुर शे.
بەخۆڕایی دەمپەرستن، تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.]» 9
त्या माणुसनी बनाडेल विधीसले मनं शास्त्र मानिसन शिकाडतस अनं बिनकामनी मनी भक्ती करतस.
عیسا خەڵکەکەی بانگکرد و پێی فەرموون: «گوێ بگرن و تێبگەن. 10
तवय त्यानी लोकसनी गर्दीले जवळ बलाईन सांगं, ऐका अनं समजी ल्या.
ئەوەی دەچێتە ناو دەمەوە مرۆڤ گڵاو ناکات، بەڵکو ئەوەی لە دەم دێتە دەرەوە، ئەوە مرۆڤ گڵاو دەکات.» 11
जे तोंडमा जास ते माणुसले अशुध्द करस नही, तर जे तोंडमाईन निंघस ते माणुसले अशुध्द करस.
ئینجا قوتابییەکان هاتنە پێش و لێیان پرسی: «دەزانی کاتێک فەریسییەکان گوێیان لە قسەکە بوو بێزار بوون؟» 12
नंतर शिष्य ईसन त्याले बोलणात, हाई वचन ऐकीन परूशी नाराज व्हयनात, हाई तुमले समजनं का?
وەڵامی دایەوە: «هەر ڕووەکێک باوکی ئاسمانیم نەیچاندبێت، هەڵدەکەنرێت. 13
त्यानी उत्तर दिधं की, ज्या ज्या रोपटा मना स्वर्ग माधला बापनी लायेल नही, त्या त्या उपटाई जातीन.
وازیان لێ بهێنن، ئەوانە کوێرن و ڕێنمایی کوێرەکان دەکەن. ئەگەر کوێر ڕێنمایی کوێر بکات، هەردووکیان دەکەونە چاڵەوە.» 14
त्यासले राहु द्या; त्या आंधया मार्गदर्शक शेतस, अनी आंधया आंधयाले ली जाई तर दोन्ही बी खड्डामा पडतीन.
پەترۆس پێی گوت: «ئەم نموونەیەمان بۆ ڕوون بکەوە.» 15
पेत्र त्याले बोलना, हाऊ दृष्टांत आमले फोडीन सांगा,
عیسا فەرمووی: «ئێوەش هێشتا تێناگەن؟ 16
तो बोलना, तुमले बी अजुन समजनं नही का?
ئایا نازانن هەرچی دەچێتە ناو دەم دەڕواتە ناو سک و پاشان دەچێتە دەرەوەی جەستە؟ 17
जे तोंडमा जास ते पोटमा उतरस अनं नंतर शरिरबाहेर टाकाय जास, हाई तुमले समजत नही का?
بەڵام ئەوەی لە دەمەوە دێتە دەرەوە، لە دڵەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەبێتە هۆی گڵاوبوونی مرۆڤ، 18
जे तोंडमाईन निंघस ते मनमातीन येस अनं माणुसले अशुध्द करस.
چونکە بیری خراپ لە دڵەوە دەردەچێت، کوشتن، داوێنپیسی، بەدڕەوشتی، دزی، شایەتی درۆ، کفرکردن. 19
मनमातीन दुष्ट ईचार, खुन, व्यभिचार, जारकर्मे, चोऱ्या, खोट्या साक्षी, गाळ्या, निंदा, ह्या निंघतस.
ئەمانە مرۆڤ گڵاو دەکەن. بەڵام نانخواردن بەبێ دەست شوشتن مرۆڤ گڵاو ناکات.» 20
ह्या गोष्टी माणुसले अशुध्द करतस; हात न धोता जेवण करानं हाई माणुसले अशुध्द करस नही.
عیسا لەوێ ڕۆیشت و چوو بۆ ناوچەکانی سور و سەیدا. 21
नंतर येशु तठेन निंघीन सोर अनं सिदोन प्रांतमा गया;
ژنێکی کەنعانی خەڵکی دەوروبەری ئەوێ، بەرەو ڕووی هات و هاواری کرد: «گەورەم، ئەی کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە! کچەکەم بەهۆی ڕۆحی پیسەوە ئازارێکی زۆری هەیە.» 22
अनी दखा, त्या प्रांतमातीन एक कनानी बाई ईसन वरडीन बोलनी, प्रभु, दावीदना पोऱ्या, मनावर दया कर, मनी पोरले दुष्ट आत्मा भलताच तरास दि ऱ्हाईना शे.
بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە. قوتابییەکانی هاتنە پێشی و تکایان لێی کرد: «بەڕێی بکە، وا بەدوامانەوە هاوار دەکات.» 23
तरी तो तिले काहीच नही बोलना; तवय त्याना शिष्यसनी जोडे ईसन त्याले ईनंती करी की, तिले परत धाडी द्या; कारण ती आमनामांगे वरडत ई राहिनी.
وەڵامی دایەوە: «من تەنها بۆ مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل نێردراوم.» 24
त्यानी उत्तर दिधं, माले इस्त्राएलना खानदानमधला दवडायेल मेंढरसशिवाय दुसरा कोणाचकरता धाडेल नही शे.
بەڵام ژنەکە هات و کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «گەورەم، یارمەتیم بدە!» 25
तवय ती ईसन त्याना पाया पडीन बोलनी, प्रभुजी, माले मदत करा.
وەڵامی دایەوە: «ناشێت نانی منداڵان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سەگ.» 26
येशुनी उत्तर दिधं, पोऱ्यासनी भाकर लिसन कुत्राले टाकानी हाई बराबर नही शे.
ژنەکە گوتی: «ڕاستە گەورەم، بەڵام سەگیش لەو پاشماوەیە دەخوات کە لە خوانی گەورەکانی بەردەبێتەوە.» 27
ती बोलनी, बराबर शे, प्रभु; पण कुत्रा बी आपला मालकना ताटमातीन पडेल उष्ट खातस.
ئینجا عیسا وەڵامی دایەوە: «خانم، باوەڕی تۆ بەهێزە! ئەوەی داوای دەکەیت با بۆت ببێت.» لەو کاتەوە کچەکەش چاک بووەوە. 28
तवय येशुनी तिले उत्तर दिधं, बाई, “तुना ईश्वास मोठा शे, जशी तुनी ईच्छा शे तस तुनाकरता होवो; अनी त्याच येळले तिनी पोर बरी व्हयनी.”
ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و هاتە لای دەریاچەی جەلیل، چووە سەر شاخێک و لەوێ دانیشت. 29
नंतर येशु तठेन निंघीन गालील समुद्रजोडे वना, अनं डोंगरवर जाईन बठना
ئەوە بوو خەڵکێکی زۆر هاتنە لای، شەل و کوێر و گۆج و لاڵ و زۆری دیکەشیان لەگەڵ بوو، لەبەرپێی دایاننان، ئەویش چاکیکردنەوە. 30
मंग लोकसनी गर्दी त्यानाकडे वनी; त्यासनासंगे लंगडा, पांगया, आंधया, मुक्का अनं दुसरा बराच जण व्हतात; त्यासले त्यासनी त्याना पायजोडे ठेई दिधं अनी त्यानी त्यासले बरं करं.
تەنانەت خەڵکەکە سەرسام بوون کە بینییان لاڵ قسە دەکات و گۆج چاکدەبێتەوە و شەل بە ڕێکی دەڕوات و کوێر دەبینێت، جا ستایشی خودای ئیسرائیلیان کرد. 31
लोकसनी गर्दीनी हाई दखं की मुक्का बोलतस, पांगया बरा व्हतस, लंगडा चालतस अनं आंधया दखतस तवय लोके आश्चर्यचकीत व्हयनात अनी त्यासनी इस्त्राएलना देवना गौरव करा.
ئینجا عیسا قوتابییەکانی بانگکرد و فەرمووی: «دڵم بەو خەڵکە دەسووتێت، ئەوە سێ ڕۆژە لەگەڵمدان و هیچیان نییە بیخۆن. ناشمەوێت بە برسیێتی بیاننێرمەوە، نەوەک لە ڕێگا بڕ نەکەن.» 32
मंग येशुनी आपला शिष्यसले बलाईन सांगं, माले लोकसनी किव ई राहीनी, कारण तिन दिनपाईन त्या मनासंगे शेतस अनी त्यासनाजोडे खावाले काहीच नही; कदाचित त्या वाटमा मरगळेलना मायक पडतीन; म्हणीन त्यासले भूक्या धाडानी मनी ईच्छा नही शे.
قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «لەم چۆڵەوانییە ئەو نانە زۆرەمان لەکوێ بوو بۆ ناندانی ئەم هەموو خەڵکە؟» 33
शिष्यसनी त्याले सांगं, असा जंगलमा इतला लोकसनी भूक मिटी इतल्या भाकरी आमनाजोडे कोठेन येतीन?
عیساش پێی فەرموون: «چەند نانتان پێیە؟» گوتیان: «حەوت، لەگەڵ چەند ماسییەکی بچووک.» 34
येशुनी त्यासले ईचारं, तुमना जोडे कितल्या भाकरी शेतस? त्या बोलणात सात भाकरी अनं काही धाकला मासा.
ئیتر فەرمانی دا خەڵکەکە لەسەر زەوی دانیشن. 35
मंग त्यानी लोकसनी गर्दीले जमीनवर बठाले सांगं.
حەوت نان و ماسییەکانی لێ وەرگرتن و سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن و دایە قوتابییەکان، قوتابییەکانیش دایانە خەڵکەکە. 36
नंतर त्यानी त्या सात भाकरी अनं धाकला मासा लिसन देवना उपकार मनीन; त्या मोडीसन शिष्यसले दिध्यात अनी शिष्यसनी ते लोकसले वाटी दिध्यात.
هەموو خواردیان و تێربوون، دوایی حەوت سەبەتەی پڕ پەلکەنانیان کۆکردەوە. 37
मंग त्या सर्वा खाईसन तृप्त व्हयनात अनी उरेल तुकडसना सात टोपला भरी लिधात.
نانخۆران چوار هەزار پیاو بوون، بێجگە لە ژن و منداڵ. 38
जेवढासनी खादं त्यानामा बाया अनं पोऱ्या सोडीसन चार हजार माणसे व्हतात.
ئینجا عیسا خەڵکەکەی بەڕێکرد و سواری بەلەم بوو و هاتە سنووری مەگەدان. 39
मंग लोकसनी गर्दीले घर धाडावर तो नावमा बशीन मगदानना प्रांतमा वना.

< مەتا 15 >