< مەتا 10 >

ئینجا عیسا دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، دەسەڵاتی پێدان تاکو ڕۆحی پیس دەربکەن و هەرچی نەخۆشی و نەساغی هەبوو، چاکی بکەنەوە. 1
Jesus called his twelve disciples together and gave them authority over unclean spirits, to drive them out, and to heal all kinds of disease and all kinds of sickness.
ئەمانەش ناوی دوازدە نێردراوەکەیە: یەکەمین، شیمۆن کە بە پەترۆس ناودەبردرا و ئەندراوسی برای؛ یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای؛ 2
Now the names of the twelve apostles were these. The first, Simon (whom he also called Peter), and Andrew his brother; James son of Zebedee, and John his brother;
فیلیپۆس و بەرتۆلماوس؛ تۆماس و مەتای باجگر؛ یاقوبی کوڕی حەلفا و تەداوس؛ 3
Philip, and Bartholomew; Thomas, and Matthew the tax collector; James son of Alphaeus, and Thaddaeus;
شیمۆنی کانەوی و یەهوزای ئەسخەریوتی کە عیسای بە گرتن دا. 4
Simon the Zealot, and Judas Iscariot, who would betray him.
عیسا ئەم دوازدە کەسەی نارد، فەرمانی پێ کردن: «بە ڕێگای ناجولەکەکاندا مەڕۆن و مەچنە شاری سامیرەییەکان، 5
These twelve Jesus sent out. He instructed them and said, “Do not go to any place where Gentiles live, and do not enter any town of the Samaritans.
بەڵکو لەبری ئەوە بڕۆنە لای مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل. 6
Go instead to the lost sheep of the house of Israel;
کاتێک دەچن، ئەم پەیامە ڕابگەیەنن:”پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.“ 7
and as you go, preach and say, 'The kingdom of heaven has come near.'
نەخۆش چاک بکەنەوە، مردوو زیندوو بکەنەوە، گەڕوگول پاک بکەنەوە، ڕۆحی پیس دەربکەن. بەخۆڕایی وەرتانگرتووە، بەخۆڕاییش بیدەن. 8
Heal the sick, raise the dead, cleanse the lepers, and cast out demons. Freely you have received, freely give.
«زێڕ و زیو و مس لە پشتێنتان هەڵمەگرن، 9
Do not carry any gold, silver, or copper in your purses.
نە توورەکە بۆ ڕێگا، نە کراس و نە پێڵاوی زیادە و نە گۆچانیش، چونکە کرێکار شایانی نانی خۆیەتی. 10
Do not take a traveling bag for your journey, or an extra tunic, or sandals, or a staff, for a laborer deserves his food.
چوونە هەر شار و گوندێک، بە شوێن کەسێکی شایستەدا بگەڕێن و هەتا ئەوێ بەجێدەهێڵن لە ماڵی ئەو کەسە بمێننەوە. 11
Whatever city or village you enter, find who is worthy in it, and stay there until you leave.
کە چوونە ماڵەکە سڵاو بکەن. 12
As you enter into the house, greet it.
ئەگەر ماڵەکە شایستە بوون، با ئاشتیتان بۆیان بێت، بەڵام ئەگەر شایستە نەبوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگەڕێتەوە. 13
If the house is worthy, let your peace come upon it. But if it is not worthy, let your peace come back to you.
ئەوەی پێشوازی لێ نەکردن و گوێی لە قسەتان نەگرت، لەو ماڵە یان لەو شارۆچکەیە بڕۆنە دەرەوە و تۆزی پێتان بتەکێنن. 14
As for those who do not receive you or listen to your words, when you depart from that house or city, shake off the dust from your feet.
ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، سزای خاکی سەدۆم و عەمۆرا لە هی ئەم شارە سووکتر دەبێت. 15
Truly I say to you, it shall be more tolerable for the land of Sodom and Gomorrah in the day of judgment than for that city.
«من وەک مەڕ بۆ ناو گورگتان دەنێرم. جا وەک مار ژیر بن و وەک کۆتر لە خراپە بێبەری بن. 16
See, I send you out as sheep in the midst of wolves, so be as wise as serpents and harmless as doves.
لە خەڵکی بەئاگابن، چونکە دەتاندەنە دادگا و لە کەنیشتەکان بە قامچی لێتان دەدەن، 17
Watch out for people! They will deliver you up to councils, and they will whip you in their synagogues.
لە پێناوی مندا دەبردرێنە بەردەم فەرمانڕەوا و پاشایان، وەک شایەتی بۆ ئەوان و بۆ نەتەوەکانیش. 18
Then you will be brought before governors and kings for my sake, as a testimony to them and to the Gentiles.
کاتێکیش بە گرتنتان دەدەن، نیگەران مەبن لەوەی کە چی بڵێن و چۆن بیڵێن، لەو کاتەدا پێتان دەدرێت چی بڵێن، 19
When they deliver you up, do not be anxious about how or what you will speak, for what to say will be given to you in that hour.
لەبەر ئەوەی ئەوە ئێوە نین کە قسە دەکەن، بەڵکو ڕۆحی باوکتانە لە ئێوەدا قسە دەکات. 20
For it is not you who will speak, but the Spirit of your Father who will speak in you.
«برا برای خۆی بۆ مردن بە دەستەوە دەدات، باوکیش منداڵی خۆی. منداڵان لە دایک و باوکیان هەڵدەگەڕێنەوە و بە کوشتنیان دەدەن. 21
Brother will deliver up brother to death, and a father his child. Children will rise up against their parents and cause them to be put to death.
لەبەر ناوی من هەمووان ڕقیان لێتان دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی تاکو کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت. 22
You will be hated by everyone because of my name. But whoever endures to the end, that person will be saved.
کە لەم شارە دەتانچەوسێننەوە، ڕاکەن بۆ شارێکی دیکە. ڕاستیتان پێ دەڵێم: شارەکانی ئیسرائیل تەواو ناکەن پێش هاتنی کوڕی مرۆڤ. 23
When they persecute you in this city, flee to the next, for truly I say to you, you will not have gone through the cities of Israel before the Son of Man has come.
«قوتابی لە مامۆستاکەی زیاتر نییە و کۆیلەش لە گەورەکەی زیاتر نییە. 24
A disciple is not greater than his teacher, nor a servant above his master.
بۆ قوتابی بەسە وەک مامۆستاکەی بێت و کۆیلەش وەک گەورەکەی. ئەگەر خاوەن ماڵ بە”بەعل‌زەبول“ناو ببردرێت، چەند زیاتر خانەوادەکەی؟ 25
It is enough for the disciple that he should be like his teacher, and the servant like his master. If they have called the master of the house Beelzebul, how much worse would be the names they call the members of his household!
«لەبەر ئەوە لێیان مەترسن، چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. 26
Therefore do not fear them, for there is nothing concealed that will not be revealed, and nothing hidden that will not be known.
ئەوەی لە تاریکیدا پێتانی دەڵێم، لە ڕووناکیدا بیڵێنەوە، ئەوەی بە چرپە دەیبیستن، بە دەنگی بەرز لە سەربانان ڕایبگەیەنن. 27
What I tell you in the darkness, say in the daylight, and what you hear softly in your ear, proclaim upon the housetops.
لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن، بەڵام ناتوانن گیان بکوژن، بەڵکو لەوە بترسن کە دەتوانێ جەستە و گیان بە یەکەوە لە دۆزەخدا لەناوبەرێت. (Geenna g1067) 28
Do not be afraid of those who kill the body but are unable to kill the soul. Instead, fear him who is able to destroy both soul and body in hell. (Geenna g1067)
ئایا دوو چۆلەکە بە فلسێک نافرۆشرێت؟ کەچی هیچ یەکێکیان بەبێ خواستی باوکتان ناکەوێتە سەر زەوی. 29
Are not two sparrows sold for a small coin? Yet not one of them falls to the ground without your Father's knowledge.
ئێوە تەنانەت مووی سەریشتان هەمووی ژمێردراوە. 30
But even the hairs of your head are all numbered.
کەواتە مەترسن، ئێوە زۆر لە چۆلەکە بەنرخترن. 31
Do not fear. You are more valuable than many sparrows.
«بۆیە ئەوەی لەبەردەم خەڵک دانم پێدا بنێت، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، دانی پێدا دەنێم. 32
Therefore everyone who confesses me before men, I will also confess before my Father who is in heaven.
بەڵام ئەوەی لەلای خەڵک نکۆڵی لە ناسینی من بکات، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، نکۆڵی لێ دەکەم. 33
But he who denies me before men, I will also deny before my Father who is in heaven.
«وا مەزانن کە هاتووم تاکو ئاشتی بهێنمە سەر زەوی. نەهاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، بەڵکو شمشێر! 34
Do not think that I came to bring peace upon the earth. I did not come to bring peace, but a sword.
چونکە من هاتووم بۆ هەڵگەڕاندنەوەی «[کوڕ لە باوکی و کچ لە دایکی و بووک لە خەسووی، 35
For I came to set a man against his father, and a daughter against her mother, and a daughter-in-law against her mother-in-law.
دوژمنی مرۆڤیش لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت.] 36
A man's enemies will be those of his own household.
«ئەوەی باوک یان دایکی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە. ئەوەی کوڕ یان کچی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە. 37
He who loves father or mother more than me is not worthy of me; and he who loves son or daughter more than me is not worthy of me.
ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت شایانی من نییە. 38
He who does not pick up his cross and follow after me is not worthy of me.
ئەوەی دەست بە ژیانییەوە بگرێت دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی ژیانی خۆی لە پێناوی من بدۆڕێنێت، بەدەستی دەهێنێت. 39
He who finds his life will lose it. But he who loses his life for my sake will find it.
«ئەوەی پێشوازیتان لێ بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەش پێشوازی لە من بکات، پێشوازی لەوە دەکات کە منی ناردووە. 40
He who welcomes you welcomes me, and he who welcomes me also welcomes him who sent me.
ئەوەی پێشوازی لە پێغەمبەرێک بکات بە ناوی پێغەمبەر، ئەوا پاداشتی پێغەمبەرێک وەردەگرێت. ئەوەش پێشوازی لە پیاوچاکێک بکات بە ناوی پیاوچاک، ئەوا پاداشتی پیاوچاکێک وەردەگرێت. 41
He who welcomes a prophet because he is a prophet will receive a prophet's reward, and he who welcomes a righteous man because he is a righteous man will receive a righteous man's reward.
ئەوەی تەنها جامە ئاوێکی سارد بداتە یەکێک لەم بچووکانە، لەبەر ئەوەی قوتابی منن، ڕاستیتان پێ دەڵێم: پاداشتی ون نابێت.» 42
Whoever gives to one of these little ones even a cup of cold water to drink because he is a disciple, truly I say to you, he will in no way lose his reward.”

< مەتا 10 >