< مەرقۆس 1 >

سەرەتای مزگێنی عیسای مەسیحی کوڕی خودا. 1
Initium Evangelii Iesu Christi, Filii Dei.
لە پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە: [من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات،] 2
Sicut scriptum est in Isaia propheta: Ecce ego mitto Angelum meum ante faciem tuam, qui præparabit viam tuam ante te.
[کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت: «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن، ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»] 3
Vox clamantis in deserto: Parate viam Domini, rectas facite semitas eius.
یەحیا هات، لە چۆڵەوانیدا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا و جاڕی لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین. 4
Fuit Ioannes in deserto baptizans, et prædicans baptismum pœnitentiæ in remissionem peccatorum.
خەڵکی هەموو گوندەکانی یەهودیا و هەموو ئۆرشەلیم دەهاتنە لای، دانیان بە گوناهەکانیاندا دەنا و لەسەر دەستی ئەو لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵدەکێشران. 5
Et egrediebatur ad eum omnis Iudææ regio, et Ierosolymitæ universi, et baptizabantur ab illo in Iordanis flumine, confitentes peccata sua.
جلوبەرگی یەحیا لە مووی وشتر بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە ناوقەدی دەبەست، کوللە و هەنگوینی کێویی دەخوارد. 6
Et erat Ioannes vestitus pilis cameli, et zona pellicea circa lumbos eius, et locustas, et mel silvestre edebat.
ئەمە پەیامەکەی ئەو بوو: «لەدوای من کەسێک دێت کە زۆر لە من بەتواناترە، تەنانەت شایانی ئەوە نیم دابنەوێمەوە و قەیتانی پێڵاوەکانی بۆ بکەمەوە. 7
Et prædicabat dicens: Venit fortior post me: cuius non sum dignus procumbens solvere corrigiam calceamentorum eius.
من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام ئەو لە ڕۆحی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت.» 8
Ego baptizavi vos aqua, ille vero baptizabit vos Spiritu Sancto.
لەو ڕۆژانەدا عیسا لە ناسیرەوە هات، کە سەر بە ناوچەی جەلیلە و لەسەر دەستی یەحیا لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵکێشرا. 9
Et factum est: in diebus illis venit Iesus a Nazareth Galilææ: et baptizatus est a Ioanne in Iordane.
هەرکە عیسا لە ئاوەکە هاتە دەرەوە، بینی ئاسمان شەق بوو، ڕۆحی پیرۆزیش وەک کۆترێک لەسەری نیشتەوە. 10
Et statim ascendens de aqua, vidit cælos apertos, et Spiritum tamquam columbam descendentem, et manentem in ipso.
دەنگێکیش لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.» 11
Et vox facta est de cælis: Tu es Filius meus dilectus, in te complacui.
دەستبەجێ ڕۆحی پیرۆز عیسای بەرەو چۆڵەوانی برد. 12
Et statim Spiritus expulit eum in desertum.
چل ڕۆژ لە چۆڵەوانیدا لەنێوان ئاژەڵانی کێویدا بوو، شەیتان تاقی دەکردەوە، فریشتەکانیش خزمەتیان دەکرد. 13
Et erat in deserto quadraginta diebus, et quadraginta noctibus: et tentabatur a Satana: eratque cum bestiis, et Angeli ministrabant illi.
دوای دەستگیرکردنی یەحیا، عیسا هاتە جەلیل و مزگێنی خودای ڕادەگەیاند و 14
Postquam autem traditus est Ioannes, venit Iesus in Galilæam, prædicans Evangelium regni Dei,
دەیفەرموو: «کاتەکە هاتووەتە دی و پاشایەتی خودا نزیک بووەتەوە. تۆبە بکەن، باوەڕ بەم مزگێنییە بهێنن.» 15
et dicens: Quoniam impletum est tempus, et appropinquavit regnum Dei: pœnitemini, et credite Evangelio.
کاتێک عیسا بە کەناری دەریاچەی جەلیلدا دەڕۆیشت، شیمۆن و ئەندراوسی برای بینی، تۆڕیان فڕێدەدایە دەریاچەکە، چونکە ماسیگر بوون. 16
Et præteriens secus Mare Galilææ, vidit Simonem, et Andream fratrem eius, mittentes retia in mare, (erant enim piscatores)
عیسا پێی فەرموون: «وەرن دوام بکەون، دەتانکەم بە ڕاوکەری مرۆڤ.» 17
et dixit eis Iesus: Venite post me, et faciam vos fieri piscatores hominum.
دەستبەجێ تۆڕەکانیان بەجێهێشت و دوای کەوتن. 18
Et protinus relictis retibus, secuti sunt eum.
ئینجا کەمێک دوورکەوتەوە، یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای بینی، لەناو بەلەمێکدا تۆڕەکەی خۆیان چاکدەکردەوە. 19
Et progressus inde pusillum, vidit Iacobum Zebedæi, et Ioannem fratrem eius, et ipsos componentes retia in navi:
یەکسەر بانگی کردن، ئەوانیش زەبدی باوکیان لەگەڵ کرێکاران لەناو بەلەمەکە بەجێهێشت و دوای کەوتن. 20
et statim vocavit illos. Et relicto patre suo Zebedæo in navi cum mercenariis, secuti sunt eum.
ئینجا عیسا و شوێنکەوتووانی چوونە شاری کەفەرناحوم. لە ڕۆژی شەممەدا عیسا چووە کەنیشت و دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵک. 21
Et ingrediuntur Capharnaum: et statim Sabbatis ingressus in synagogam, docebat eos.
خەڵکی لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون، چونکە وەک دەسەڵاتدارێک فێری دەکردن، نەک وەکو مامۆستایانی تەورات. 22
Et stupebant super doctrina eius: erat enim docens eos, quasi potestatem habens, et non sicut scribæ.
لە کەنیشتەکەیاندا یەکێکی لێبوو ڕۆحی پیسی تێدابوو، لەپڕ هاواری کرد، 23
Et erat in synagoga eorum homo in spiritu immundo: et exclamavit,
گوتی: «عیسای ناسیرەیی، چیت لێمان دەوێت؟ هاتووی لەناومان ببەیت؟ دەزانم تۆ کێیت، پیرۆزەکەی خودایت!» 24
dicens: Quid nobis, et tibi Iesu Nazarene: venisti perdere nos? scio qui sis, Sanctus Dei.
عیسا لێی ڕاخوڕی و فەرمووی: «بێدەنگ بە! لێی وەرە دەرەوە!» 25
Et comminatus est ei Iesus, dicens: Obmutesce, et exi de homine.
ڕۆحە پیسەکەش فێی لە پیاوەکە هێنا و بە دەنگی بەرز هاواری کرد و لێی هاتە دەرەوە. 26
Et discerpens eum spiritus immundus, et exclamans voce magna exiit ab eo.
هەموو سەرسام بوون و کەوتنە پرسیار لە یەکتری: «ئەمە چییە؟ فێرکردنێکی نوێیە بە دەسەڵاتەوە! فەرمان بە ڕۆحە پیسەکانیش دەدات و گوێڕایەڵی دەبن.» 27
Et mirati sunt omnes, ita ut conquirerent inter se dicentes: Quidnam est hoc? Quænam doctrina hæc nova? Quia in potestate etiam spiritibus immundis imperat, et obediunt ei.
یەکسەر ناوبانگی عیسا بە هەموو ناوچەی دەوروبەری جەلیلدا بڵاو بووەوە. 28
Et processit rumor eius statim in omnem regionem Galilææ.
کاتێک عیسا لەگەڵ یاقوب و یۆحەنا کەنیشتەکەیان بەجێهێشت، چوونە ماڵی شیمۆن و ئەندراوس. 29
Et protinus egredientes de synagoga, venerunt in domum Simonis, et Andreæ cum Iacobo, et Ioanne.
خەسووی شیمۆن لەناو جێگادا کەوتبوو، تای هەبوو، خێرا باسی ئەویان بۆ عیسا کرد. 30
Decumbebat autem socrus Simonis febricitans: et statim dicunt ei de illa.
ئەویش هات، دەستی گرت و هەڵیستاندەوە. تایەکە بەریدا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان. 31
Et accedens elevavit eam, apprehensa manu eius: et continuo dimisit eam febris, et ministrabat eis.
ئەو ئێوارەیە لەپاش ڕۆژئاوابوون، هەموو نەخۆش و ئەو کەسانەیان بۆ دەهێنا کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو. 32
Vespere autem facto cum occidisset sol, afferebant ad eum omnes male habentes, et dæmonia habentes:
هەموو دانیشتووانی شارەکە لەبەر دەرگا کۆبوونەوە، 33
et erat omnis civitas congregata ad ianuam.
عیسا ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی بە جۆرەها دەردەوە چاککردەوە و زۆر ڕۆحی پیسیشی دەرکرد و نەیهێشت ڕۆحە پیسەکان بدوێن، چونکە دەیانزانی کێیە. 34
Et curavit multos, qui vexabantur variis languoribus, et dæmonia multa eiiciebat, et non sinebat ea loqui, quoniam sciebant eum.
بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر کە هێشتا تاریک بوو، عیسا هەستا و چووە شوێنێکی چۆڵ و لەوێ دەستی کرد بە نوێژکردن. 35
Et diluculo valde surgens, egressus abiit in desertum locum, ibique orabat.
شیمۆن و هاوڕێکانی بە شوێنیدا گەڕان، 36
Et prosecutus est eum Simon, et qui cum illo erant.
کە دۆزییانەوە پێیان گوت: «هەموو خەڵکەکە بەدواتدا دەگەڕێن.» 37
Et cum invenissent eum, dixerunt ei: Quia omnes quærunt te.
عیسا پێی فەرموون: «وەرن، با بڕۆین بۆ دێیەکانی دەوروپشت، تاکو لەوێش پەیامەکەم ڕابگەیەنم، چونکە من بۆ ئەمە هاتووم.» 38
Et ait illis: Eamus in proximos vicos, et civitates, ut et ibi prædicem: ad hoc enim veni.
ئینجا ڕۆیشت و لە هەموو جەلیلدا لە کەنیشتەکانیان پەیامی خودای ڕادەگەیاند و ڕۆحی پیسی دەردەکرد. 39
Et erat prædicans in synagogis eorum, et in omni Galilæa, et dæmonia eiiciens.
پیاوێک هاتە لای عیسا کە نەخۆشی گولی هەبوو، لێی پاڕایەوە و چۆکی دادا و پێی گوت: «ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.» 40
Et venit ad eum leprosus deprecans eum: et genu flexo dixit ei: Si vis, potes me mundare.
عیسا دڵی پێی سووتا و دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و پێی فەرموو: «دەمەوێت، پاک بەرەوە!» 41
Iesus autem misertus eius, extendit manum suam: et tangens eum, ait illi: Volo: Mundare.
دەستبەجێ گولییەکەی لێبووەوە و پاک بووەوە. 42
Et cum dixisset, statim discessit ab eo lepra, et mundatus est.
دوای ئەوەی کە عیسا پیاوەکەی بە توندی ئاگادار کردەوە، دەستبەجێ بەڕێی کرد، 43
Et comminatus est ei, statimque eiecit illum:
پێی فەرموو: «ئاگاداربە، هیچ شتێک بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین بدە و بۆ پاکبوونەوەکەت ئەو قوربانییەی موسا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.» 44
et dicit ei: Vide nemini dixeris: sed vade, ostende te principi sacerdotum, et offer pro emundatione tua, quæ præcepit Moyses in testimonium illis.
بەڵام ئەو ڕۆیشت و دەستی بە جاڕدان و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە کرد، لەبەر ئەوە عیسا نەیتوانی بە ئاشکرا بچێتە ناو شار، بەڵکو لە دەرەوە لە شوێنە چۆڵەکاندا بوو و خەڵکیش لە هەموو لایەکەوە دەهاتنە لای. 45
At ille egressus cœpit prædicare, et diffamare sermonem, ita ut iam non posset manifeste introire in civitatem, sed foris in desertis locis esset, et conveniebant ad eum undique.

< مەرقۆس 1 >