< مەرقۆس 9 >

ئینجا پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەندێک لەوانەی لێرە ڕاوەستاون، مردن ناچێژن هەتا شانشینی خودا نەبینن بە هێزەوە دێت.» 1
Og han sa til dem: Sannelig sier jeg eder: Nogen av dem som her står, skal ikke smake døden før de ser at Guds rike er kommet med kraft.
دوای شەش ڕۆژ، عیسا بە تەنها پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای لەگەڵ خۆی برد و بۆ سەر چیایەکی بەرز ڕێبەریی کردن. پاشان لەپێشیان شێوەی گۆڕا. 2
Og seks dager derefter tok Jesus med sig Peter og Jakob og Johannes og førte dem avsides op på et høit fjell for sig selv alene. Og han blev forklaret for deres øine,
جلەکانی بووە سپییەکی بریسکەدار، سپیتر لەوەی کە هەرکەسێک لە جیهاندا بتوانێت بیکات. 3
og hans klær blev skinnende, aldeles hvite, så ingen bleker på jorden kan gjøre klær så hvite.
ئینجا ئەلیاس و موسایان بۆ دەرکەوت، لەگەڵ عیسادا کەوتنە گفتوگۆ. 4
Og Elias viste sig for dem sammen med Moses, og de talte med Jesus.
پەترۆسیش بە عیسای گوت: «ڕابی، پێمان باشە لێرە بین، با سێ کەپر دروستبکەین، یەکێک بۆ تۆ و یەکێک بۆ موسا و یەکێکیش بۆ ئەلیاس.» 5
Og Peter tok til orde og sa til Jesus: Rabbi! det er godt at vi er her; la oss gjøre tre boliger, en til dig, og en til Moses, og en til Elias!
نەیدەزانی چی دەڵێت، چونکە تۆقیبوون. 6
Han visste ikke hvad han skulde si; for de blev meget forferdet.
هەورێکیش هات و باڵی بەسەریاندا کێشا، دەنگێک لە هەورەکەوە هات: «ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، گوێی لێ بگرن!» 7
Og en sky kom og overskygget dem, og det kom en røst ut av skyen: Dette er min Sønn, den elskede; hør ham!
کاتێک لەناکاو سەیری دەوروپشتیان کرد، لە عیسا زیاتر کەسیان لەگەڵ خۆیان نەبینی. 8
Og med ett, da de så sig om, så de ikke lenger nogen hos sig uten Jesus alene.
کاتێک لە چیاکە دەهاتنە خوارەوە، عیسا فەرمانی پێدان ئەوەی بینییان بە کەسی نەڵێن، هەتا کوڕی مرۆڤ لەناو مردووان هەڵدەستێتەوە. 9
Og da de gikk ned av fjellet, bød han dem at de ikke skulde fortelle nogen hvad de hadde sett, før Menneskesønnen var opstanden fra de døde.
ئەوانیش بابەتەکەیان لەنێو خۆیاندا هێشتەوە و لەبارەی هەستانەوەی نێو مردووانەوە دەستیان بە گفتوگۆ کرد. 10
Og de holdt fast ved det ord, og de talte sig imellem om hvad det er å opstå fra de døde.
جا پرسیاریان لێکرد: «بۆچی مامۆستایانی تەورات دەڵێن:”دەبێت یەکەم جار ئەلیاس بێت“؟» 11
Og de spurte ham og sa: De skriftlærde sier jo at Elias først må komme?
عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستە، ئەلیاس دێت و هەموو شتێک ڕێک دەخاتەوە. کەواتە بۆچی دەربارەی کوڕی مرۆڤ نووسراوە کە دەبێت زۆر ئازار بچێژێت و سووکایەتیی پێ بکرێت؟ 12
Han sa til dem: Elias kommer først og setter alt i rette skikk, og hvad står det skrevet om Menneskesønnen? At han skal lide meget og bli foraktet.
بەڵام پێتان دەڵێم، ئەلیاس هات و چییان ویست پێیان کرد، هەروەک ئەوەی لەبارەی ئەوەوە نووسراوە.» 13
Men jeg sier eder at Elias er kommet, og de gjorde med ham alt det de vilde, som skrevet er om ham.
کاتێک هاتنەوە لای قوتابییەکانی دیکە، خەڵکێکی زۆریان لە دەوروپشتیان بینی و مامۆستایانی تەوراتیش دەمەقاڵێیان لەگەڵ دەکردن. 14
Og da de kom til disiplene, så de meget folk om dem, og nogen skriftlærde som trettet med dem.
کە هەموو خەڵکەکە عیسایان بینی یەکسەر سەرسام بوون، ڕایانکرد بەرەوپیری و سڵاویان لێکرد. 15
Og straks alt folket så ham, blev de forferdet, og løp til og hilste ham.
عیسا لێی پرسین: «لەسەر چی دەمەقاڵێیان لەگەڵ دەکەن؟» 16
Og han spurte dem: Hvad er det I tretter med dem om?
یەکێک لە خەڵکەکە وەڵامی دایەوە: «مامۆستا، کوڕەکەم هێناوەتە لات، ڕۆحێکی لاڵی هەیە. 17
Og en blandt folket svarte: Mester! jeg har ført til dig min sønn, som er besatt av en målløs ånd;
لەکوێ بیگرێت، بە زەویدا دەدات، دەمی کەف دەکات و ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و ڕەق دەبێت. داوام لە قوتابییەکانت کرد دەریبکەن، بەڵام نەیانتوانی.» 18
og når den griper ham, sliter den i ham, og han fråder og skjærer tenner og visner bort; og jeg bad dine disipler drive den ut, og de var ikke i stand til det.
عیسا وەڵامی دانەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ، هەتا کەی لەگەڵتان بم؟ هەتا کەی بەرگەتان بگرم؟ منداڵەکە بهێننە لام.» 19
Men han svarte dem og sa: Du vantro slekt! hvor lenge skal jeg være hos eder? hvor lenge skal jeg tåle eder?
ئەوانیش هێنایانە لای. کە ڕۆحە پیسەکە عیسای بینی، دەستبەجێ منداڵەکە فێی لێهات و کەوتە سەر زەوی، دەگەوزی و کەف لە دەمیەوە دەهات. 20
Før ham hit til mig! Og de førte gutten til ham, og da han så ham, rev og slet ånden straks i ham, og han falt på jorden, veltet sig og frådet.
عیسا لە باوکی منداڵەکەی پرسی: «لە کەیەوە وای لێهاتووە؟» گوتی: «لە منداڵییەوە. 21
Og Jesus spurte hans far: Hvor lang tid har han hatt det slik? Han sa: Fra barndommen av;
زۆر جاریش خستوویەتییە ناو ئاگر یان ئاوەوە تاکو لەناوی ببات. ئەگەر دەتوانیت شتێک بکەیت، بەزەییت پێمان بێتەوە و یارمەتیمان بدە.» 22
og ofte har den kastet ham både i ild og i vann for å gjøre ende på ham; men om du formår noget, så ha medynk med oss og hjelp oss!
عیسا پێی فەرموو: «”ئەگەر دەتوانیت“؟ ئەوەی باوەڕ بهێنێت هەموو شتێکی بۆ دەبێت.» 23
Men Jesus sa til ham: Om jeg formår? - Alt er mulig for den som tror.
یەکسەر باوکی منداڵەکە هاواری کرد: «باوەڕم هەیە، یارمەتی بێباوەڕیم بدە!» 24
Straks ropte barnets far: Jeg tror; hjelp min vantro!
عیسا کە بینی خەریکە قەرەباڵغ دەبێت، لە ڕۆحە پیسەکەی ڕاخوڕی: «ئەی ڕۆحی کەڕولاڵ، فەرمانت پێ دەکەم، لێی وەرە دەرەوە و نەچیتەوە ناوی!» 25
Men da Jesus så at folket løp til, truet han den urene ånd og sa til den: Du målløse og døve ånd! jeg byder dig: Far ut av ham, og far aldri mere inn i ham!
ئینجا ڕۆحە پیسەکە هاواری کرد و بە توندی فێی لێهێنا و لێی هاتە دەرەوە. کوڕەکە وەک مردووی لێ هات، تەنانەت زۆر کەس گوتیان: «مرد.» 26
Da skrek den og slet hårdt i ham, og fór ut av ham. Og han blev som død, så de fleste sa: Han er død.
بەڵام عیسا دەستی گرت و هەڵیستاندەوە، ئەویش ڕاوەستا. 27
Men Jesus tok ham ved hånden og reiste ham op; og han stod op.
عیسا چووەوە ماڵ، قوتابییەکانی بە تەنها لێیان پرسی: «بۆچی ئێمە نەمانتوانی دەریبکەین؟» 28
Og da han var kommet inn i et hus, spurte hans disipler ham i enrum: Hvorfor kunde ikke vi drive den ut?
پێی فەرموون: «ئەم جۆرە بە نوێژ نەبێت دەرناکرێت.» 29
Og han sa til dem: Dette slag kan ikke drives ut uten ved bønn og faste.
لەوێ ڕۆیشتن و بە جەلیلدا تێپەڕین، عیساش نەیویست کەس بزانێت، 30
Og da de gikk derfra, drog de gjennem Galilea, og han vilde ikke at nogen skulde få vite om det;
چونکە قوتابییەکانی فێردەکرد و پێی دەفەرموون: «کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست خەڵک و دەیکوژن، دوای کوشتنی بە سێ ڕۆژ هەڵدەستێتەوە.» 31
for han lærte sine disipler og sa til dem: Menneskesønnen skal overgis i menneskenes hender, og de skal slå ham ihjel, og når han er ihjelslått, skal han opstå tre dager efter.
بەڵام ئەوان لە قسەکە تێنەگەیشتن و ترسان لێی بپرسن. 32
Men de skjønte ikke dette ord, og de fryktet for å spørre ham.
ئینجا هاتنە کەفەرناحوم. کە گەیشتە ماڵەوە، عیسا لێی پرسین: «لە ڕێگا گفتوگۆی چیتان دەکرد؟» 33
Og de kom til Kapernaum, og da han var kommet inn i huset, spurte han dem: Hvad var det I talte om på veien?
بەڵام ئەوان بێدەنگ بوون، چونکە لە ڕێگا مشتومڕیان لەگەڵ یەکتر کرد کە کامیان پایەبەرزترە. 34
Men de tidde; for de hadde talt med hverandre på veien om hvem som var den største.
عیسا دانیشت و دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، پێی فەرموون: «ئەگەر یەکێک ویستی یەکەم بێت، با لەدوای هەمووان و خزمەتکاری هەمووان بێت.» 35
Og han satte sig og kalte på de tolv og sa til dem: Om nogen vil være den første, han skal være den siste av alle, og alles tjener.
ئینجا منداڵێکی هێنا و لەناوەڕاستیاندا ڕایگرت، گرتییە باوەشی و پێی فەرموون: 36
Og han tok et lite barn og stilte det midt iblandt dem, og tok det i favn og sa til dem:
«ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لە یەکێک لەم منداڵانە بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەی پێشوازیم لێ بکات، پێشوازی لە من ناکات، بەڵکو لەوەی ناردوومی.» 37
Den som tar imot et sådant lite barn for mitt navns skyld, han tar imot mig, og den som tar imot mig, han tar ikke imot mig, men imot ham som sendte mig.
یۆحەنا پێی گوت: «مامۆستا، یەکێکمان بینی بە ناوی تۆوە ڕۆحی پیسی دەردەکرد، ئێمەش ڕێمان لێ گرت، چونکە دوامان ناکەوێت.» 38
Johannes sa til ham: Mester! vi så en som ikke er i følge med oss, drive ut onde ånder i ditt navn, og vi forbød ham det, fordi han ikke var i følge med oss.
عیسا فەرمووی: «ڕێی لێ مەگرن، کەس نییە بە ناوی منەوە پەرجوو بکات و بتوانێت لەدوای ماوەیەکی کورت بە خراپە باسم بکات، 39
Men Jesus sa: Forbyd ham det ikke! for ingen som gjør en kraftig gjerning i mitt navn, vil snart efter kunne tale ille om mig.
چونکە ئەوەی دژمان نییە لەگەڵمانە. 40
For den som ikke er imot oss, er med oss.
ئەوەی بە ناوی منەوە جامێک ئاوی پێدان، لەبەر ئەوەی هی مەسیحن، ڕاستیتان پێ دەڵێم پاداشتی ون نابێت. 41
For den som gir eder et beger vann å drikke i mitt navn, fordi I hører Kristus til, sannelig sier jeg eder: han skal ikke miste sin lønn.
«ئەوەی یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە تووشی گوناه بکات، باشترە بۆی بەرداشێکی گەورە بە ملیەوە هەڵبواسرێت و فڕێبدرێتە دەریاوە. 42
Og den som forfører én av disse små som tror på mig, for ham var det bedre om det var hengt en kvernsten om hans hals, og han var kastet i havet.
ئەگەر دەستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە دەستێکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی دوو دەستت هەبێت و بچیتە دۆزەخەوە، ناو ئاگرێک کە کوژانەوەی بۆ نییە. (Geenna g1067) 43
Og om din hånd frister dig, da hugg den av! det er bedre at du går vanfør inn til livet enn at du har dine to hender og kommer i helvede i den uslukkelige ild, (Geenna g1067)
لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە. 44
hvor deres orm ikke dør, og ilden ikke slukkes.
ئەگەر پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە پێیەکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی کە بە دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. (Geenna g1067) 45
Og om din fot frister dig, da hugg den av! det er bedre at du går halt inn til livet enn at du har dine to føtter og kastes i helvede, (Geenna g1067)
لەوێ کرمەکانیان نامرن و ئاگرەکە ناکوژێتەوە. 46
hvor deres orm ikke dør, og ilden ikke slukkes.
ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو شانشینی خوداوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. (Geenna g1067) 47
Og om ditt øie frister dig, da riv det ut! det er bedre at du går énøiet inn i Guds rike enn at du har to øine og kastes i helvede, (Geenna g1067)
«[لەوێ کرمەکانیان نامرن و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.] 48
hvor deres orm ikke dør, og ilden ikke slukkes.
هەموو کەسێک بە ئاگر سوێر دەکرێت. 49
For enhver skal saltes med ild, og ethvert offer skal saltes med salt.
«خوێ باشە، بەڵام ئەگەر خوێ سوێرییەکەی نەما، بە چی سوێری دەکەنەوە؟ با خوێتان تێدابێت و لەگەڵ یەکتری لە ئاشتیدا بن.» 50
Salt er en god ting; men når saltet mister sin kraft, hvad vil I da salte det med? Ha salt i eder selv, og hold fred med hverandre!

< مەرقۆس 9 >