< مەرقۆس 6 >

عیسا ئەوێی بەجێهێشت و گەڕایەوە شارەکەی خۆی، قوتابییەکانیشی دوای کەوتن. 1
耶穌從那裏起身,來到自己的家鄉,門徒也跟了他來。
کە بووە شەممە، لە کەنیشتدا دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵک، زۆر لەوانەی گوێیان لێی گرتبوو سەرسام بوون. گوتیان: «ئەمە ئەمانەی لەکوێ بوو؟ ئەی ئەم داناییەی پێی دراوە و ئەم پەرجووانەی لەسەر دەستی دەکرێن! 2
到了安息日,他便開始在會堂裏教訓人:眾人聽了,就驚訝說:「他這一切是從那裏來的呢﹖所賜給他的是什麼樣的智慧﹖怎麼藉他的手行出這樣的奇能﹖
ئەرێ ئەمە دارتاشەکەی کوڕی مریەم و براکەی یاقوب و یوسی و یەهوزا و شیمۆن نییە؟ خوشکەکانی لێرە لەلامان نین؟» ئیتر ڕەتیان کردەوە. 3
這人不就是那個木匠嗎﹖他不是瑪利亞的兒子,雅各伯、若瑟、猶達、西滿的兄弟嗎﹖他的姊妹不是也都在我們這裏嗎﹖」他們便對他起了反感。
بەڵام عیسا پێی فەرموون: «پێغەمبەر بێ ڕێز نییە، لە شاری خۆی و لەنێوان خزم و کەسوکار و ماڵی خۆی نەبێت.» 4
耶穌對他們說:「先知除了在自己的本鄉、本族、和本家外,是沒有不受尊敬的。」
ئیتر لەوێدا نەیتوانی هیچ پەرجووێک بکات، تەنها چەند نەخۆشێک نەبێت کە دەستی لەسەر دانان و چاکیکردنەوە. 5
耶穌耶穌在那裏不能行什麼奇能,祇能給少數的幾個病人覆手,治好了他們。
لە بێباوەڕیی ئەوان سەری سوڕما. ئینجا بە گوندەکانی دەوروبەردا دەگەڕا و خەڵکی فێر دەکرد. 6
因他們的無信心而感到詑異,遂周遊各村施教去了。
دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، دوو دوو دەستی بە ناردنیان کرد و دەسەڵاتی بەسەر ڕۆحە پیسەکاندا پێدان. 7
耶穌叫來十二門徒,開始派遣他們兩個兩個地出去,賜給他們制服邪魔的權柄,
ڕایسپاردن کە بۆ ڕێگا هیچ نەبەن جگە لە گۆچانێک، نە نان و نە توورەکە و نە پارە بۆ بەر پشتێن، 8
囑咐他們除了一根棍杖外,什麼也不要帶:不要帶食物,不要帶口袋,也不要在腰帶裏帶銅錢;
پێڵاو لە پێ بکەن بەڵام کراسی زیادە لەبەر مەکەن. 9
卻要穿鞋,不要穿兩件內衣。
پێی فەرموون: «لە هەر شوێنێک چوونە ماڵێک، لەوێ بمێننەوە هەتا ئەوێ بەجێدەهێڵن. 10
又對他們說:「你們無論在那裏,進了一家,就住在那裏,直到從那裏離去;
ئەگەر لە هەر شوێنێکیش پێشوازییان لێ نەکردن و گوێیان لێ نەگرتن، لەوێ بڕۆنە دەرەوە و تۆزی پێتان بتەکێنن، بۆ شایەتی لەسەریان.» 11
無論何處不接待你們,或不聽從你們,你們就從那裏出去,拂去你們腳下的塵土,作為反對他們的證據。」
ئەوانیش چوونە دەرەوە و جاڕی تۆبەکردنیان دا. 12
他們就出去宣講,使人悔改,
ڕۆحی پیسی زۆریان دەرکرد و زۆر نەخۆشیان بە ڕۆن چەورکرد و چاکیان کردنەوە. 13
並驅逐了許多魔鬼且給許多病人傅油,治好了他們。
هێرۆدسی پاشا لەم بارەیەوە بیستی، چونکە ناوی عیسا دەنگیدابووەوە و دەیانگوت: «یەحیای لەئاوهەڵکێش لەناو مردووان هەستاوەتەوە، لەبەر ئەوە کاری پەرجوو لەسەر دەستی ئەو دەکرێت.» 14
因為耶穌的名聲傳揚出去,黑落德王也聽到了。有人說:「洗者若翰從死者中復活了,為此這些奇能才能在他身上運行。」
خەڵکی دیکە دەیانگوت: «ئەلیاسە.» هەندێکیش دەیانگوت: «پێغەمبەرێکە، وەک پێغەمبەرانی سەردەمی کۆن.» 15
但也有人說:「他是厄里亞。」更有人說:「他是先知,好像古先知中的一位。」
بەڵام هێرۆدس کاتێک بیستی، گوتی: «یەحیایە، ئەوەی سەرم بڕی، ئەوە هەستاوەتەوە!» 16
黑落德聽了,卻說:「是我所斬首的若翰復活了!」
هێرۆدس لەبەر هێرۆدیای ژنی فیلیپۆسی برای، ئەوەی کە خۆی خواستبووی، ناردبووی و یەحیای گرتبوو، پەلبەستی کردبوو و خستبوویە زیندانەوە، 17
原來這個黑落德,為了他兄弟, 斐理伯的妻子黑落狄雅的緣故,因為他娶了她為妻,曾遣人逮捕了若翰,把他押在監裏;
لەبەر ئەوەی یەحیا بە هێرۆدسی دەگوت: «دروست نییە براژنەکەت بخوازیت.» 18
因為若翰曾寫信給黑落德說:「你不可佔有你兄弟的妻子。」
ئیتر هیرۆدیا زۆر ڕقی لێی دەبووەوە و حەزی دەکرد بیکوژێت، بەڵام نەیدەتوانی، 19
黑落狄雅便懷恨他,願意殺害,他只是不能,
چونکە هێرۆدس لە یەحیا دەترسا، دەیزانی پیاوێکی ڕاستودروست و پیرۆزە، دەیپاراست. کاتێک گوێی لێ دەگرت زۆر دەشێوا، حەزیشی دەکرد گوێی لێ بگرێت. 20
因為黑落德敬畏若翰,知道他是一個正直聖潔的人,曾保全了他;幾時聽他講道,就甚覺困怠惑,但仍樂意聽他。
لە کۆتاییدا دەرفەتێک ڕێککەوت. هێرۆدس لە جەژنی لەدایکبوونیدا خوانێکی بۆ گەورە پیاوان و فەرماندەکانی و پیاو ماقوڵانی جەلیل سازکرد. 21
好機會的日子到了:當黑落德在自己的生日上,為自己的重要官員、和加里肋亞的顯要,設了筵席的時候,
کچی هیرۆدیا هاتە ژوورەوە و سەمای کرد. جا هێرۆدس و ئەوانەی دڵخۆش کرد کە لەگەڵی پاڵیاندابووەوە. پاشا بە کچەکەی گوت: «ئەوەی دەتەوێت لە منی داوا بکە، دەتدەمێ.» 22
那個黑落狄雅的女兒便進來跳舞,獲得了黑落德和同席人的歡心。王便對女孩子說:「你要什麼,向我求罷! 我必賜給你!」
سوێندیشی بۆ خوارد: «هەرچیم لێ داوا بکەیت دەتدەمێ، ئەگەر نیوەی شانشینەکەشم بێت.» 23
又對她發誓說:「無論你求我什麼,就是我王國的一半我也必定給你!」
ئەویش چووە دەرەوە و بە دایکی گوت: «داوای چی بکەم؟» گوتی: «سەری یەحیای لەئاوهەڵکێش.» 24
她便出去問她的母親說:「我該求什麼﹖」她母親答說:「洗者若翰的頭。」
دەستبەجێ و بە پەلە هاتە ژوورەوە بۆ لای پاشا، داوای کرد و گوتی: «دەمەوێت ئێستا سەری یەحیای لەئاوهەڵکێشم لەسەر سینییەک بدەیتێ.» 25
她; 便立刻進去,到王面前要求說:「我要你把洗者若翰的頭,放在盤子裏給我! 」
پاشا زۆر دڵگران بوو. بەڵام لەبەر سوێندەکەی و ئەوانەی لەگەڵی لەسەر خوان بوون، نەیویست ڕەتی بکاتەوە. 26
王遂十分憂鬱;但為了誓言和同席的人,不願對她食言,
پاشا یەکسەر جەلادی نارد و فەرمانی دا سەری بهێنێت. ئەویش چوو و لە زیندان سەری پەڕاند، 27
王遂即差遣衛兵,吩咐把若翰的頭送來。衛兵便去,在監斬了若翰的頭,
لەسەر سینییەک سەری ئەوی هێنا و دایە کچەکە، کچەش دای بە دایکی. 28
把他的頭放在盤子裏送來,交給了那女孩子,那女孩子便交口了自己的母親。
قوتابییەکانی یەحیا بیستیان، هاتن تەرمەکەیان هەڵگرت و لە گۆڕێکدا ناشتیان. 29
若翰的門徒聽說了,就來領去了他的屍身,把他安葬在墳墓裏。
نێردراوان لە عیسا کۆبوونەوە و هەموو ئەو کارە و فێرکردنانەیان بۆ گێڕایەوە کە کردبوویان. 30
宗徒們聚集到耶穌前,將他們所作所教的一切,都報告給耶穌。
ئەویش پێی فەرموون: «هەر خۆتان وەرنە شوێنێکی چۆڵ کەمێک پشوو بدەن.» لەبەر ئەوەی ئەوانەی دەهاتن و دەچوون زۆر بوون، دەرفەتی نان خواردنیان نەبوو. 31
耶穌向他們說:「你們來,私下到荒野的地方去休息一會兒!」這是因為來往的人很多, 以致他們連吃飯的工夫也沒有。
ئیتر هەر خۆیان بە بەلەم چوونە شوێنێکی چۆڵ. 32
他們便乘船私下往荒野的地方去了。
بەڵام خەڵکێکی زۆر ئەوانیان لە کاتی ڕۆیشتندا بینی و ناسیاننەوە، لە هەموو شارەکانەوە پێکەوە بە پێ بەرەو ئەوێ ڕایاندەکرد و پێشیان کەوتن. 33
人看見他們走了。許多人也知道他們要去的地方,便從各城徒步,一起往那裏奔走,且在他們以先到了。
کاتێک عیسا لە بەلەمەکە دابەزی، خەڵکێکی بێشوماری بینی و دڵی پێیان سووتا، چونکە وەک مەڕی بێ شوان وابوون، هەر بۆیە دەستی کرد بە فێرکردنیان بە زۆر شت. 34
耶穌一下船,看見一大夥群眾,就對他們動了憐憫的心,因為他們好像沒有牧人的羊, 遂開口教訓他們許多事。
کاتێک درەنگ داهات، قوتابییەکانی هاتنە لای و گوتیان: «ئەم شوێنە چۆڵە و ئێستا کاتیش درەنگە. 35
時間己經很晚了,他的門徒來到他跟前說:「這地方是荒野,且時間已經很晚了,
بەڕێیان بکە، تاکو بچنە ئەم کێڵگە و گوندانەی دەوروبەر خواردن بۆ خۆیان بکڕن.» 36
請你遣散他們,好叫他們往四周田舍村莊去,各自買東西吃。」
بەڵام وەڵامی دانەوە: «ئێوە شتێکیان بدەنێ با بیخۆن.» پێیان گوت: «ئایا بچین بایی دوو سەد دینار نانیان بۆ بکڕین و بیاندەینێ، تاکو بیخۆن؟» 37
耶穌卻回答說:「你們自己給他們吃的罷!」門徒向他說:「我們去買兩百塊銀錢的餅給他們吃嗎﹖」
ئەویش پێی فەرموون: «بڕۆن بزانن چەند نانتان هەیە.» کە زانییان گوتیان: «پێنج نان و دوو ماسی.» 38
耶穌問他們說:「你們有多少餅﹖去看看!」他們一知道了,就說:「五個餅,兩條魚。」
ئینجا فەرمانی پێدان خەڵکەکە کۆمەڵ کۆمەڵ لەسەر سەوزە گیا دابنیشێنن. 39
於是耶穌吩咐他們,叫眾人一夥一夥地坐在青草地上。
بە کۆمەڵ دانیشتن، سەد سەد و پەنجا پەنجا. 40
人們就一組一組地坐下:或一百人,或五十人。
ئینجا پێنج نانەکە و دوو ماسییەکەی هەڵگرت و تەماشای ئاسمانی کرد، سوپاسی کرد و نانەکانی لەتکرد و دایە قوتابییەکانی تاکو لەبەردەمیان دایبنێن، دوو ماسییەکەشی بەسەر هەموویان دابەش کرد. 41
耶穌拿起那五個餅和那兩條魚來,舉目向天,祝福了,把餅擘開,遞給門徒,叫他們擺在眾人面前,把兩條魚也分給眾人。
هەموو خواردیان و تێر بوون. 42
眾人吃了,也都飽了;
پاشان دوازدە سەبەتەی پڕ لە پەلکەنان و ماسییان هەڵگرتەوە. 43
人就把剩餘的碎塊收了滿滿十二筐;還有魚的碎塊。
ئەوانەی لە نانەکەیان خوارد پێنج هەزار پیاو بوون. 44
吃餅的,男人就有五千。
دەستبەجێ عیسا قوتابییەکانی ناچار کرد سواری بەلەمەکە بن و پێشی بکەون بۆ ئەوبەری دەریاچەکە، بۆ شارۆچکەی بێت‌سەیدا، هەتا خۆی خەڵکەکە بەڕێ دەکات. 45
耶穌即刻催迫門徒上船,先到那邊貝特賽達去,這期間他遣散了群眾。
دوای بەڕێکردنیان، بۆ نوێژکردن چووە سەر شاخ. 46
耶穌辭別了眾人之後,便往山上祈禱去了。
کە ئێوارە داهات، بەلەمەکە لەناوەڕاستی دەریاچەکە بوو، عیساش بە تەنها لەسەر وشکانی بوو. 47
到了夜晚,船已在海中,耶穌獨自在陸地上。
کە بینی قوتابییەکانی بەهۆی سەوڵ لێدانەوە ماندوو بوون، چونکە ئاراستەی ڕەشەباکە پێچەوانە بوو، لە بەرەبەیان هاتە لایان، بەسەر دەریاچەکەدا ڕۆیشت و ویستی لێیان تێبپەڕێت. 48
他看見門徒艱苦地在搖櫓,他們正遇著逆風。約夜間四更時分,耶穌步行海面,朝著他們走來,有意越過他們。
بەڵام کاتێک بینییان بەسەر دەریاچەکەدا دەڕوات، وایانزانی دێوەزمەیە، جا هاواریان کرد، 49
門徒看見他步行海上,以為是個妖怪,就都驚叫起來,
چونکە هەموو بینییان و پەشۆکان. ئەو دەستبەجێ قسەی لەگەڵ کردن: «ورەتان بەرز بێ! ئەوە منم. مەترسن.» 50
因為眾人都看見了他,遂都驚慌不已。耶穌連忙與他們講話,向他們說:「放心! 是我。不要怕!」
ئینجا بۆ لایان سەرکەوتە ناو بەلەمەکە و ڕەشەباکە وەستا. جا بە تەواوی سەرسام بوون، 51
遂到他們那裏上了船,風就停了。他們心中越發驚奇,
لەبەر ئەوەی لە پەرجووی نانەکان تێنەگەیشتن؛ دڵیان هەر ڕەق بوو. 52
因為他們還不明白關於增餅的事,他們的心還是遲鈍。
کاتێک عیسا و قوتابییەکانی پەڕینەوە ئەوبەر، هاتنە خاکی جەنیسارەت و لەنگەریان گرت. 53
他們渡到了陸地,來到革乃撒勒,就靠了岸。
کاتێک لە بەلەمەکە دابەزین، خەڵک عیسایان ناسییەوە. 54
他們剛一下船,人立刻認出他來。
بە پەلە ڕۆیشتن و دەستیان کرد بە هێنانی نەخۆشەکانیان بەسەر نوێنەکانیانەوە بۆ هەر شوێنێک کە دەیانبیست عیسای لێیە. 55
便跑遍那全地域,開始用床把有病的人,抬到聽說耶穌所在的地方去。
بۆ هەر شوێنێک دەچوون، گوند، شار، کێڵگە، خەڵک نەخۆشەکانیان لە بازاڕ دادەنا و لێی دەپاڕانەوە کە تەنها دەست لە چمکی کراسەکەی بدەن. جا هەموو ئەوانەی دەستیان لێی دەدا چاکدەبوونەوە. 56
凡耶穌所到的地方,或村莊,或城市,或鄉間,人都把患病的人放在街道上,求耶穌容許他們,至少摸摸他的衣邊;凡摸到他的,就都痊癒了。

< مەرقۆس 6 >