< مەرقۆس 4 >

دیسان عیسا لە کەناری دەریاچەی جەلیل دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵک، خەڵکێکی ئێجگار زۆر لێی کۆبووەوە، تاکو وای لێهات چووە ناو بەلەمێکی ناو ئاوەکە دانیشێت، هەموو خەڵکەکەش لە نزیک ئاوەکە لەسەر وشکانی بوون. 1
Jesus again began to teach by the sea; and, as an immense crowd was gathering around him, he got into a boat, and sat in it on the sea, while all the people were on the shore at the water’s edge.
بە نموونە زۆر شتی فێرکردن، لە فێرکردنەکەیدا پێیانی فەرموو: 2
Then he taught them many truths in parables; and in the course of his teaching he said to them:
«گوێ بگرن، جوتیارێک چووە دەرەوە تۆو بکات. 3
“Listen! The sower went out to sow;
کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا، باڵندەش هاتن و خواردیانن. 4
and presently, as he was sowing, some of the seed fell along the path; and the birds came, and ate it up.
هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان کە خۆڵی کەم بوو، خێرا سەریان دەرکرد، چونکە زەوییەکەی قووڵ نەبوو. 5
Some fell on rocky ground, where it had not much soil, and, because the soil wasn’t deep, sprang up at once;
بەڵام کە ڕۆژ هەڵهات سووتان و وشک بوون، چونکە ڕەگیان نەبوو. 6
but, when the sun rose, it was scorched, and, because their roots were not deep enough, withered away.
هەندێکیشیان کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان گەورە بوون و خنکاندیانن و بەرهەمیان نەدا. 7
Some of the seed fell among brambles; but the brambles shot up and completely choked it, and it yielded no return.
هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی باش، ڕوان و گەشەیان کرد و بەرهەمیان دا، یەک بە سی و یەک بە شەست و یەک بە سەد.» 8
Some fell into good soil, and, shooting up and growing, yielded a return, amounting to thirty, sixty, and even a hundred fold.”
ئینجا فەرمووی: «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت!» 9
And Jesus said, “Let anyone who has ears to hear with hear.”
کاتێک عیسا بە تەنها بوو، ئەوانەی لە دەوروپشتی بوون لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە، دەربارەی نموونەکە لێیان پرسی. 10
Afterward, when he was alone, his followers and the Twelve asked him about his parables;
ئەویش پێی فەرموون: «نهێنی شانشینی خودا بە ئێوە دراوە، بەڵام ئەوانەی لە دەرەوەن هەموو شتێکیان بە نموونە پێ دەگوترێت، 11
and he said, “To you the hidden truth of the kingdom of God has been imparted; but to those who are outside it all teaching takes the form of parables so that –
بۆ ئەوەی «[بە سەیرکردن سەیر بکەن، بەڵام نەبینن، بە بیستن ببیستن، بەڵام تێنەگەن، نەوەک بگەڕێنەوە و ببەخشرێن!]» 12
‘Though they have eyes, they may see without perceiving; and though they have ears, they may hear without understanding; otherwise some day they might turn and be forgiven.’”
ئینجا پێی فەرموون: «ئایا لەم نموونەیە تێنەگەیشتن؟ باشە چۆن لە نموونەکانی دیکە تێدەگەن؟ 13
“You do not know the meaning of this parable?” he went on, “Then how will you understand all the other parables?
جوتیارەکە پەیامی خودا تۆو دەکات. 14
The sower sows the message.
هەندێک کەس وەکو ئەو تۆوانەن کە دەکەونە سەر ڕێگاکە، کە پەیامەکەیان لێ تۆو دەکرێت، کاتێک دەیبیستن دەستبەجێ شەیتان دێت و ئەو پەیامە دەبات کە تێیاندا تۆوکراوە. 15
The people meant by the seed that falls along the path are these – where the message is sown, but, as soon as they have heard it, Satan immediately comes and carries away the message that has been sown in them.
ئەوانەی دیکە کە لەسەر بەردەڵانەکە تۆوکران، ئەوانەن کە پەیامەکە دەبیستن و دەستبەجێ بە خۆشییەوە وەریدەگرن، 16
So, too, those meant by the seed sown on the rocky places are the people who, when they have heard the message, at once accept it joyfully;
بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم دەمێنن، چونکە ڕەگیان نییە. دواتر لەبەر پەیامەکە تووشی تەنگانە و چەوسانەوە دەبن، یەکسەر دەکەون. 17
but, as they have no root, they stand only for a short time; and so, when trouble or persecution arises because of the message, they fall away at once.
ئەوانەی دیکە کە لەنێو دڕکەکاندا تۆوکران، ئەمانە ئەوەن کە پەیامەکە دەبیستن، 18
Those meant by the seed sown among the brambles are different; they are the people who hear the message,
بەڵام خەمی ژیان و فریوخواردنی دەوڵەمەندی و ئارەزووی شتەکانی دیکە دێنە ناوەوە و پەیامەکە دەخنکێنن، ئیتر بێ بەرهەم دەبن. (aiōn g165) 19
but the cares of life, and the glamour of wealth, and cravings for many other things come in and completely choke the message, so that it gives no return. (aiōn g165)
ئەوانەی دیکە کە لەسەر زەوییەکی باش تۆوکران، ئەوانەن کە پەیامەکە دەبیستن و وەریدەگرن و بەرهەم دەدەن، یەک بە سی و یەک بە شەست و یەک بە سەد.» 20
But the people meant by the seed sown on the good ground are those who hear the message, and welcome it, and yield a return, thirty, sixty, and even a hundred fold.”
ئینجا پێی فەرموون: «ئایا خەڵکی چرا هەڵدەکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشت یان نوێنەوە؟ باشە لەسەر چرادان داینانێن؟ 21
Jesus said to them, “Is a lamp brought to be put under a basket or under the couch, instead of being put on the lamp-stand?
چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. 22
There is nothing hidden that will not come to light and nothing is concealed that will not be brought into the open.
ئەگەر یەکێک گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت.» 23
Let all who have ears to hear with hear.
هەروەها پێی فەرموون: «وردببنەوە لەوەی دەیبیستن. بەو پێوانەیەی ئێوە بۆ خەڵک دەیپێون، خودا بۆتان دەپێوێتەوە و زیاتریشتان دەداتێ، 24
“Take care what you listen to,” said Jesus. “The standard you use will be used for you, and more will be added for you.
چونکە ئەوەی هەیەتی، پێی دەدرێت، ئەوەش کە نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە.» 25
For, to those who have, more will be given; while, from those who have nothing, even what they have will be taken away.”
هەروەها فەرمووی: «شانشینی خودا لە مرۆڤێک دەچێت تۆو بوەشێنێتە سەر زەوی. 26
Jesus also said, “This is what the kingdom of God is like – like a man who has scattered seed on the ground,
شەو دەخەوێت و ڕۆژ هەڵدەستێت، تۆوەکە سەر دەردەکات و گەشە دەکات، ئەویش نازانێت چۆن دەبێت. 27
and then sleeps by night and rises by day, while the seed is shooting up and growing – he knows not how.
زەوی لە خۆیەوە بەرهەم دەدات، یەکەم جار گیا، ئینجا گوڵەگەنم، پاشان لە گوڵەگەنمەکەدا گەنمی تەواو. 28
The ground bears the crop of itself – first the blade, then the ear, and then the full grain in the ear;
بەڵام کاتێک بەرەکە پێدەگات، دەستبەجێ داسی لێ گیر دەکات، چونکە دروێنەی هاتووە.» 29
but, as soon as the crop is ready, immediately he puts in the sickle because harvest has come.”
هەروەها فەرمووی: «شانشینی خودا لە چی دەچێت؟ بە چ نموونەیەک ڕوونی بکەینەوە؟ 30
Jesus also said, “To what can we liken the kingdom of God?
شانشینی خودا وەک دەنکە خەرتەلەیەکە، کاتێک لەسەر زەوی تۆو دەکرێت، لە هەموو تۆوەکانی سەر زەوی بچووکترە. 31
By what can we illustrate it? Perhaps by the growth of a mustard seed. This seed, when sown in the ground, though it is smaller than all other seeds,
کاتێک تۆو دەکرێت، گەشە دەکات و لە هەموو ڕووەکەکان گەورەتر دەبێت و لقی گەورە دەردەکات، بە شێوەیەک باڵندەی ئاسمان دەتوانن لەژێر سێبەریدا هێلانە بکەن.» 32
yet, when sown, shoots up, and becomes larger than any other herb, and puts out great branches, so that even the wild birds can roost in its shelter.”
هەتا ئەو ئاستەی دەیانتوانی لێی تێبگەن، عیسا بە زۆر نموونەی لەو شێوەیە خەڵکی فێر دەکرد. 33
With many such parables Jesus used to speak to the people of his message, as far as they were able to receive it;
بەبێ نموونە قسەی بۆ نەدەکردن، بەڵام کاتێک بە تەنها دەبوو لەگەڵ قوتابییەکانی خۆی هەموو واتاکانی بۆ ڕوون دەکردنەوە. 34
and to them he never used to speak except in parables; but in private to his own disciples he explained everything.
هەر ئەو ڕۆژە، کاتێک ئێوارە داهات، بە قوتابییەکانی فەرموو: «با بپەڕینەوە ئەوبەر.» 35
In the evening of the same day, Jesus said to them, “Let us go across.”
ئەوانیش خەڵکەکەیان بەجێهێشت و هەر بەو شێوەیەی لەناو بەلەمەکە بوو بردیان، بەلەمی دیکەشی لەگەڵ بوو. 36
So, leaving the crowd behind, they took him with them, just as he was, in the boat; and there were other boats with him.
ئینجا ڕەشەبایەکی توند هەڵیکرد، شەپۆلەکان بە توندی لە بەلەمەکەیان دەدا، کە خەریک بوو پڕبێت لە ئاو. 37
A violent squall came on, and the waves kept dashing into the boat, so that the boat was actually filling.
عیسا لە دواوە سەری خستبووە سەر سەرینێک و خەوتبوو. هەڵیانساند و پێیان گوت: «مامۆستا، بەلاتەوە گرنگ نییە ئەگەر لەناوبچین؟» 38
Jesus was in the stern asleep on the cushion; and the disciples roused him and cried, “Teacher! Is it nothing to you that we are lost?”
ئەویش هەستا و لە ڕەشەباکەی ڕاخوڕی و بە دەریاچەکەی فەرموو: «بێدەنگ بە! هێمن بە!» ڕەشەباکە وەستا و بووە هێمنییەکی تەواو. 39
Jesus rose and rebuked the wind, and said to the sea, “Hush! Be still!” Then the wind dropped, and a great calm followed.
ئینجا پێی فەرموون: «بۆچی ئەوەندە دەترسن؟ هێشتا باوەڕتان نییە؟» 40
“Why are you so timid?” he exclaimed. “Have you no faith yet?”
ئەوانیش تۆقین و بە یەکترییان دەگوت: «ئەمە کێیە؟ تەنانەت با و دەریاش گوێڕایەڵی دەبن!» 41
But they were struck with great awe, and said to one another, “Who can this be that even the wind and the sea obey him?”

< مەرقۆس 4 >