< مەرقۆس 3 >
دیسان عیسا چووەوە ناو کەنیشتێک، لەوێ پیاوێکی لێبوو دەستی وشک ببوو، | 1 |
And he entered again into a synagogue; and there was a man there having a withered hand;
ئیتر هەندێک لەوانەی لەوێ بوون چاودێرییان دەکرد بۆ ئەوەی بزانن لە شەممەدا چاکی دەکاتەوە، تاکو سکاڵای لێ بکەن. | 2 |
and they watched him, whether he would heal him on the sabbath, that they might accuse him.
عیسا بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «لەبەردەم هەمووان ڕابوەستە.» | 3 |
And he saith to the man having the withered hand, Stand up in the midst.
ئینجا پێی فەرموون: «ئایا لە شەممەدا کاری چاکە دروستە یان کاری خراپە؟ ڕزگارکردنی ژیان یان کوشتن؟» کەچی بێدەنگ بوون. | 4 |
And he saith to them, Is it lawful to do good on the sabbath, or to do evil? to save life, or to kill? But they were silent.
بە تووڕەییەوە ئاوڕی لێیان دایەوە، لەبەر دڵڕەقییان خەمبار بوو، بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش درێژی کرد و دەستی چاک بووەوە. | 5 |
And looking round on them with anger, being grieved for the hardness of their hearts, he saith to the man, Stretch forth thy hand. And he stretched it forth; and his hand was restored.
فەریسییەکان هاتنە دەرەوە و یەکسەر لەگەڵ هێرۆدسییەکان تەگبیریان کرد چۆن بیکوژن. | 6 |
And the Pharisees went forth, and immediately had a consultation with the Herodians against him, how they might destroy him.
عیسا و قوتابییەکانی بەرەو دەریاچەکە کشانەوە و خەڵکێکی زۆر لە جەلیل دوای کەوتن. | 7 |
And Jesus withdrew with his disciples to the lake; and a great multitude from Galilee, and from Judaea followed;
کاتێک هەموو ئەو شتانەیان بیست کە دەیکرد، خەڵکێکی زۆر لە یەهودیا، ئۆرشەلیم، ئادومیا، ئەوبەری ئوردون و دەوروبەری سور و سەیداوە هاتنە لای. | 8 |
and from Jerusalem, and from Idumaea, and from beyond the Jordan, and the people about Tyre and Sidon, a great multitude, when they heard what great things he was doing, came to him.
ئەویش بە قوتابییەکانی فەرموو کە بەلەمێکی بۆ ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکەکە پاڵەپەستۆی نەخەنە سەر. | 9 |
And he gave direction to his disciples, that a boat should be in readiness for him because of the multitude, that they might not throng him.
لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆری چاککردەوە، وای لێهات هەموو دەردەدارەکان بەرەو ڕووی دەهاتن تاکو دەستی لێبدەن. | 10 |
For he had healed many, so that as many as had plagues pressed upon him to touch him.
ئەو کەسانەی کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو، کاتێک دەیانبینی کڕنۆشیان بۆ دەبرد و هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!» | 11 |
And the unclean spirits, when they saw him, fell down before him, and cried out, saying, Thou art the Son of God.
ئەویش بە توندی فەرمانی پێدەدان لەلای کەس باسی نەکەن. | 12 |
And he strictly charged them that they should not make him known.
عیسا چووە سەر شاخێک و ئەوانەی بانگکرد کە خۆی ویستنی، ئەوانیش چوونە لای. | 13 |
And he goeth up into the mountain, and calleth to him whom he would; and they came to him.
دوازدەی دیاری کرد و ناوی لێنان نێردراوان، تاکو لەگەڵی بن و بۆ جاڕدان بیاننێرێت و | 14 |
And he appointed twelve to be with him, and whom he might send forth to preach,
دەسەڵاتیان هەبێت بۆ دەرکردنی ڕۆحی پیس. | 15 |
and to have authority to cast out demons. And he appointed the twelve,
ئەم دوازدە کەسەی دیاری کرد: شیمۆن کە ناوی لێنا پەترۆس، | 16 |
and Simon he surnamed Peter;
یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای کە ناوی لێنان بوانەرگس، واتە کوڕانی هەورەتریشقە، | 17 |
and James the son of Zebedee, and John the brother of James; and he surnamed them Boanerges, that is, Sons of thunder;
هەروەها ئەندراوس، فیلیپۆس، بەرتۆلماوس، مەتا، تۆماس، یاقوبی کوڕی حەلفی، تەداوس، شیمۆنی کانەوی و | 18 |
and Andrew, and Philip, and Bartholomew, and Matthew, and Thomas, and James the son of Alphaeus, and Thaddaeus, and Simon of Cana,
یەهوزای ئەسخەریوتی کە عیسای بە گرتن دا. | 19 |
and Judas Iscariot, who betrayed him. And he cometh into the house.
عیسا چووە ماڵێک و دیسان خەڵکێکی زۆریان لێ کۆبووەوە، بە شێوەیەک کە نەیانتوانی نان بخۆن. | 20 |
And again a multitude cometh together, so that they could not so much as eat bread.
کاتێک کەسوکاری بیستیان، هاتن بیگرن، چونکە دەیانگوت: «مێشکی تێکچووە.» | 21 |
And his relations hearing of it went out to lay hold of him; for they said, He is beside himself.
مامۆستایانی تەوراتیش کە لە ئۆرشەلیمەوە هاتبوون، گوتیان: «بەعلزەبول دەستی بەسەردا گرتووە، بە شای ڕۆحە پیسەکان، ڕۆحی پیس دەردەکات.» | 22 |
And the scribes who came down from Jerusalem said, He hath Beelzebul; and, He casteth out the demons through the prince of the demons.
عیسا بانگی کردن و بە نموونە قسەی بۆ کردن: «شەیتان چۆن دەبێت شەیتان دەربکات؟ | 23 |
And calling them to him, he said to them in parables: How can Satan cast out Satan?
ئەگەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، ئەو شانشینە خۆی ڕاناگرێت. | 24 |
And if a kingdom be divided against itself, that kingdom cannot stand;
ئەگەر ماڵێکیش دووبەرەکی تێدابێت، ئەو ماڵە خۆی ڕاناگرێت. | 25 |
and if a house be divided against itself, that house will not be able to stand;
ئەگەر شەیتان لە خۆی هەڵگەڕایەوە و دووبەرەکی تێکەوت، خۆی ڕاناگرێت، بەڵکو کۆتایی پێ دێت. | 26 |
and if Satan rise up against himself, he is divided, and cannot stand, but hath an end.
کەسیش ناتوانێت بچێتە ماڵی پیاوێکی بەهێز و شتەکانی تاڵان بکات، ئەگەر یەکەم جار نەیبەستێتەوە، ئینجا ماڵەکەی تاڵان بکات. | 27 |
Moreover, no one can enter into a strong man's house, and plunder his goods, unless he first bind the strong man; and then he will plunder his house.
ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، | 28 |
Truly do I say to you, All sins will be forgiven the sons of men, and the blasphemies wherewith they shall blaspheme;
بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، هەرگیز نابەخشرێت، بەڵکو بە گوناهێکی هەتاهەتاییەوە تاوانبارە.» (aiōn , aiōnios ) | 29 |
but he that shall blaspheme against the Holy Spirit hath no forgiveness forever, but is exposed to everlasting sin.— (aiōn , aiōnios )
ئەمەی فەرموو، چونکە دەیانگوت: «ڕۆحی پیسی هەیە.» | 30 |
Because they said, He hath an unclean spirit.
دایک و براکانی عیسا هاتن، لە دەرەوە ڕاوەستان و ناردیان بەدوایدا. | 31 |
And his mother and his brothers came; and, standing without, sent to him, to call him.
خەڵکیش لە دەوروبەری دانیشتبوون، پێیان گوت: «وا دایک و براکانت لە دەرەوە بەدواتدا دەگەڕێن.» | 32 |
And a multitude was sitting about him; and they say to him, Lo! thy mother and thy brothers and thy sisters are without, seeking for thee.
وەڵامی دانەوە و فەرمووی: «دایک و براکانم کێن؟» | 33 |
And he answering saith to them, Who is my mother, and my brothers?
چاوی گێڕا بەسەر ئەوانەی لە دەوروپشتی دانیشتبوون و فەرمووی: «دایک و برای من ئەمانەن. | 34 |
And looking round on those who sat about him, he saith, Behold my mother and my brothers.
ئەوەی بە خواستی خودا بکات، خوشک و برا و دایکمە.» | 35 |
Whoever shall do the will of God, he is my brother, and sister, and mother.