< مەرقۆس 16 >

کە ڕۆژی شەممە تەواو بوو، مریەمی مەجدەلی و سالومە و مریەمی دایکی یاقوب بۆنوبەرامیان کڕی، تاکو بچن و تەرمی عیسا چەور بکەن. 1
Og da Sabbaten var forbi købte Maria Magdalene og Maria, Jakobs Moder, og Salome vellugtende Salver for at komme og Salve ham.
لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، بەیانی زوو لەگەڵ خۆر هەڵاتن، هاتنە سەر گۆڕەکە. 2
Og meget årle på den første Dag i Ugen komme de til Graven, da Solen var stået op.
بە یەکتریان دەگوت: «باشە کێ بەردی سەر دەرگای گۆڕەکەمان بۆ گلۆر دەکاتەوە؟» 3
Og de sagde til hverandre: "Hvem skal vælte os Stenen fra Indgangen til Graven?"
بەڵام کە سەیریان کرد، بینییان بەردەکە گلۆر کراوەتەوە، هەرچەندە زۆر گەورە بوو. 4
Og da de så op, bleve de var, at Stenen var væltet fra; (thi den var meget stor)
جا چوونە ناو گۆڕەکە و لەلای ڕاستەوە گەنجێکیان بینی دانیشتبوو، کەوایەکی سپی لەبەر بوو، ئیتر تاسان. 5
Og da de kom ind i Graven, så de en Yngling sidde ved den højre Side, iført et hvidt Klædebon, og de forfærdedes.
پێی گوتن: «مەتاسێن، بە شوێن عیسای ناسیرەیی لەخاچدراودا دەگەڕێن. ئەو هەستایەوە! لێرە نییە. ئەوەتا ئەو شوێنەی لێیان دانا. 6
Men han siger til dem: "Forfærdes ikke! I lede efter Jesus at Nazareth, den korsfæstede; han er opstanden, han er ikke her, se, der er Stedet, hvor de lagde ham.
بەڵام بڕۆن و بە قوتابییەکانی و بە پەترۆس بڵێن،”ئەو پێشتان دەکەوێت بۆ جەلیل، وەک چۆن پێی فەرموون لەوێ دەیبینن.“» 7
Men går bort, siger til hans Disciple og til Peter at han går forud for eder til Galilæa; der skulle I se ham, som han har sagt eder."
ژنەکان لە گۆڕەکە هاتنە دەرەوە و هەڵاتن. لەرز و سەرسامی دایگرتبوون، هیچیان بە کەس نەگوت، چونکە دەترسان. 8
Og de gik ud og flyede fra Graven; thi Skælven og Forfærdelse betog dem; og de sagde ikke noget til nogen; thi de frygtede.
(note: The most reliable and earliest manuscripts do not include Mark 16:9-20.) دوای ئەوەی عیسا بەیانی زوو لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا هەستایەوە، یەکەم جار بۆ مریەمی مەجدەلی دەرکەوت، ئەوەی حەوت ڕۆحی پیسی لێی دەرکردبوو. 9
(note: The most reliable and earliest manuscripts do not include Mark 16:9-20.) Men da han var opstanden årle den første Dag i Ugen, åbenbaredes han først for Maria Magdalene, af hvem han havde uddrevet syv onde Ånder.
ئەویش چوو و بەوانەی گوت کە لەگەڵ عیسادا بوون و شیوەنیان دەگێڕا و دەگریان. 10
Hun gik hen og forkyndte det for dem, der havde været med ham, og som sørgede og græd.
کاتێک بیستیان عیسا زیندوو بووەتەوە و ئەم بینیویەتی، باوەڕیان نەکرد. 11
Og da disse hørte, at han levede og var set af hende, troede de det ikke.
لە دوای ئەمانە عیسا بە شێوەیەکی دیکە بۆ دووان لە قوتابییەکان دەرکەوت، کاتێک بۆ گوندەکان بەڕێوە بوون. 12
Men derefter åbenbaredes han for to af dem på Vejen i en anden Skikkelse, medens de gik ud på Landet.
جا چوون و بەوانی دیکەیان ڕاگەیاند، بەڵام باوەڕیان پێ نەکردن. 13
Og disse gik hen og forkyndte de andre det. Ikke heller dem troede de.
پاشان عیسا بۆ یازدە قوتابییەکە دەرکەوت، کاتێک لەسەر خوان بوون، لەبەر بێباوەڕی و کەللەڕەقییان سەرزەنشتی کردن، چونکە باوەڕیان بەوانە نەکرد کە دوای هەستانەوەکەی بینیبوویان. 14
Siden åbenbaredes han for de elleve selv, medens de sade til Bords, og han bebrejdede dem deres Vantro og Hjerters Hårdhed, fordi de ikke havde troet dem, som havde set ham opstanden.
پێی فەرموون: «بڕۆن بۆ هەموو جیهان و ئەم مزگێنییە بە هەموو بەدیهێنراوان ڕابگەیەنن. 15
Og han sagde til dem: "Går ud i al Verden og prædiker Evangeliet for al Skabningen!
ئەوەی باوەڕ دەهێنێت و لە ئاو هەڵدەکێشرێ ڕزگاری دەبێت، ئەوەش کە باوەڕ ناهێنێ، تاوانبار دەکرێت. 16
Den, som tror og bliver døbt, skal blive frelst; men den, som ikke tror, skal blive fordømt.
ئەوانەی باوەڕ دەهێنن ئەم نیشانانەیان لەگەڵ دەبێت، بە ناوی من ڕۆحی پیس دەردەکەن و بە زمانی نوێ دەدوێن، 17
Men disse Tegn skulle følge dem, som tro: I mit Navn skulle de uddrive onde Ånder; de skulle tale med nye Tunger;
بە دەستیان مار دەگرن، ئەگەر ژەهرێکی کوشندەش بخۆنەوە زیانیان پێ ناگات، دەست لەسەر نەخۆش دادەنێن و چاکدەبنەوە.» 18
de skulle tage på Slanger, og dersom de drikke nogen Gift, skal det ikke skade dem; på syge skulle de lægge Hænder, og de skulle helbredes."
لەدوای ئەوەی عیسای خاوەن شکۆ ئەمانەی پێ فەرموون، بۆ ئاسمان بەرزکرایەوە و لە دەستەڕاستی خودا دانیشت. 19
Så blev Herren efter at han havde talt med dem, optagen til Himmelen og satte sig ved Guds højre Hånd.
ئەوانیش چوون و لە هەموو لایەک جاڕیان دا، عیسای خاوەن شکۆش لەگەڵیان کاری دەکرد و بە پەرجووەکانی پشتگیری پەیامەکەی دەکرد. 20
Men de gik ud og prædikede alle Vegne, idet Herren arbejdede med og stadfæstede Ordet ved de medfølgende Tegn.

< مەرقۆس 16 >